ئاوڕێک له‌قسه‌کانی مه‌لا عه‌وڵای حه‌سه‌نزاده
ئه‌و کاته‌ی که‌حدک ماڵی له گه‌ڵ حدکا کردبوو و په‌یتا په‌یتا باسی له‌پێداچوونه‌وه‌به‌ستڕاتیژی و تاکتیکی حیزب ده‌کرد وقسه‌ی له‌ئاڵووگٶڕه‌ناوخۆییه‌کان و هه‌و ڵ بۆ کردنه‌وه‌ی فه‌زاو که‌شوو هه‌وایه‌کی مولایمترهه‌بووو خه‌ریک بووخۆی له‌و ویشکه‌ڕویی ساڵانی ڕابردوو ده‌دزیه‌وه، هومێدێکی زۆری خستبۆ دڵ
و ده‌رونه‌وه.ته‌نه‌خی ناکرێ که‌به‌خۆشیه‌وه، سه‌ره‌تایه‌ک له‌و گشته‌قه‌ولوو قه‌رارانه، به‌تایبه‌تی له‌و جێانه‌ی که‌به‌هێند گرتن و حورمه‌ت ده‌گه‌ڕێت بۆ ڕاوو بۆچوونی جیاواز له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، دیارده‌ی به‌ر چاوهه‌ن.ئه‌وه‌ش بێ گوومان له‌پێشدا به‌قازانجی ناو خۆیی کورده‌واری و دواتریش زیاتر هه‌ر به‌سودی خۆی حدک ته‌واو ده‌بێ و ده‌شکێته‌وه. له‌وانه‌له‌و پێناوه‌و هه‌ر به‌مه‌به‌ستی نواندنی قه‌ول وقه‌راره‌کانیش بووبێ ، دۆستانی دێموکرات قه‌ده‌رێک له‌سه‌ر ته‌لویزیونی خۆیان کورد کاناڵ- ڕیزه‌به‌ر نامه‌کیان له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌گه‌ڵ هێندێ له‌که‌سایه‌تیه‌شه‌هید و به‌ڕه‌حمه‌ت چووه‌کانی خاوه‌ن ڕابردووی سیاسی که‌ئه‌ندامه‌تی حیزبیان هه‌بووه، بنیات ناوه.تا ئێستا دوو له‌و که‌سایه‌تیانه‌له‌و پرۆسه‌یه‌دا، یادیان لیکراوه‌ته‌وه،له‌پێشدا ڕه‌حمه‌تی کاک که‌ریمی حیسامی و له‌دوای ئه‌و بابم شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌بوو.
ئامانج و هانده‌ر بۆ من که‌که‌ئه‌م کورته‌نامه‌یه‌بنووسم، زیاتر ئه‌وه‌بوو که‌چۆنه‌حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌به‌سه‌ر شه‌هید بوونی باوکم دا، تا زه‌ی وه‌بیر که‌وتۆته‌وه‌که‌لێی بدوێن وه‌بیره‌وه‌ری بۆ دابنێن، شک ده‌وه‌دا نیه‌ئه‌و پرسیاره‌بۆ زۆر که‌سی دیکه‌ی خاوه‌ن بیر‌و ڕاو ساحب فکری زیت، که‌چاویان به‌به‌ر نامه‌که‌که‌وتبێ، هاتۆته‌گۆڕێ و له‌و باره‌وه‌من قسه‌و بۆ چوونی خۆمم هه‌یه‌که‌دای ده‌نێم بۆ کاتی خۆی، له‌و کورته‌نامه‌یه‌دا نا چمه‌و سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌کوورتیش بێ پێم خۆش‌بوو ئاوڕێک له‌قسه‌کانی مامۆستا مه‌لا عه‌وڵا بده‌مه‌وه‌که‌یه‌کێک له که سانی به‌شداربوو له‌و به‌رنامه‌یه‌ی کوردکاناڵ دا بوو.
له‌پێش هه‌ر شتێک با ئه‌وه‌نده‌بڵێم که‌کاک مه‌لاعه‌وڵا له‌قسه‌کانی خۆیدا وشه‌ی شه‌هیدی بۆ شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵ به‌کار نه‌هێنا هه‌ر چه‌ند کاک مه‌لاعه‌وڵا ده‌زانێ له‌فه‌ر هه‌نگی سیاسی کوورده‌واریدا، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خه‌باتکار و تێکۆشه‌رن و و له‌پیناوی ڕزگاری و ئازادی خه‌ڵک و وڵاتی خۆیاندا و هه‌ر له‌و مه‌یدانه‌داو له‌جه‌رگه‌ی خه‌بات دا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، وه‌ک سه‌ید ڕه‌سووڵ، وشه‌ی شه‌هید یان بۆ به‌کار دێنن نه‌ک که‌لیمه‌ی ڕه‌حمه‌تی وخوالێخۆشبوو.له‌روانگه‌ی منه‌وه‌هه‌ر وا به‌هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو که له‌و بۆ نه‌یه‌دا کاک مه‌لا عه‌وڵا خۆی له‌به‌کار هێنانی وشه‌ی شه‌هید بۆ بابم ده‌پاراست. بێجگه‌له‌و مه‌سه‌له‌یه‌مامۆستا ڕیزه‌کێشه‌یه‌کی دیکه‌ی له‌قسه‌کانی خۆی دا له‌و بۆنه‌یه‌هێنایه‌ئاڕاوه‌که‌به‌ڕواڵه‌ت به‌مه‌به‌ستی ڕێز لێنان و ناساندنی زیاتربوو له‌و تێکۆشه‌ره‌وڵاتپارێزه‌که‌به‌حه‌ق و به‌راست ده‌بوو بیدرێتێ، له‌حاڵێکدا وا ده‌ر نه‌چوون و مامۆستا نه‌حه‌قی دۆستایه‌تی دێرینی قه‌ره‌بوو کرده‌وه‌وه‌نه‌پێزی پێویست و واقع بینانه‌له‌ڕوانگه‌ی ڕابردووی سیاسی و تێکۆشه‌رانه‌ی ئه‌و که‌سا یه‌تیه‌زوڵم لێکراوه، ئا وێته‌ی لێدوانه‌که‌ی کرد، به‌پێچه‌وانه، مامۆستا له‌بواره‌جیاواز ه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌دوا که‌پیاو بڵێ له‌قازانج گه‌ڕێ، هه‌ر زه‌ره‌ر نه‌کا به‌سه.
مامۆستا له‌به‌شێک له‌قسه‌کانی دا ده‌ڵێ:”سه‌ید ڕه‌سوڵ هات و کوتی ده‌یه‌وێ بۆ په‌یداکردنی بژیوی منداڵه‌کانم ده‌ست له‌کارو باری حیزبی هه‌ڵگرێ. پێم کوت، خۆ ئێمه‌معاش ته‌نانه‌ت فه‌وقلعاده‌شت ده‌ده‌ینێ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ دانیشی، چاک وایه‌ناوی حیزبی دێموکراتت هه‌ر به‌سه‌ره‌وه‌بێ،به‌ڵام قانع نه‌بوو،.کاتێکیش که‌ڕۆیشت من له‌سه‌رکردایه‌تی حیزب هه‌رچه‌ند به‌ره‌وڕوی ڕه‌خنه‌ش بوو مه‌وه، ده‌عوه‌تم بۆ دا.پێم وابوو که‌سایه‌تی وه‌ک سه‌ید ڕه‌سووڵ، ده‌بێ به‌ڕێزه‌وه‌وه‌چه‌ورو شیرینی به‌ڕێ بکرێ.” له‌و کۆپله‌وتانه‌ی دا، مامۆستا به‌زمانی بێ زمانی و به‌قه‌ول دیپڵۆماتیک، ده‌که‌وێته‌هه‌وڵه‌وه‌که بفه‌رمێ سه‌ید ڕه‌سووڵ وه‌دوای بژیوی خۆی و ماڵ و منداڵی که‌وتبووو بۆیه‌حیزبی دێموکراتی به‌جێ هێشت.له‌و قسانه‌ی مامۆستا ڕا ده‌که‌ومه‌بیری شتێکی که‌بابم ده‌ی فه‌رموو که” تاریخ پیسه‌چوونکه‌هه‌ر زاڵم و زۆرداران ده‌ینوسن و ده‌ی ڵێن بۆیه‌هه‌رچی به‌قازانج و به‌که‌یفی خۆ یانه‌هه‌ر ئه‌وی تێدایه” ئه‌و قسه‌یه‌ی بابم بۆ زۆربه‌ی دۆستانی ئاشنایه‌و مامۆستاش خۆی له‌و وته‌ی بابم بێ به‌ری ناکا.ئه‌و به‌شه‌له‌کوته‌ی مامۆستا دو خاڵی به‌رچاوی له‌خۆی گرتووه، که‌به‌پێویستی ده‌زانم لێره‌دا له‌سه‌ریان بدوێم.
یه‌که‌م
هه‌مومان به‌باشی ئاگاداری ئه‌و ین که‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و کاتی(حدکا) له‌وه‌مست قوچاوو تر وده‌ست و‌دڵ ته‌نگتر بوو که‌بیر له‌یارمه‌تی کردن و ڕێزگرتن له‌که‌سایه‌تی خه‌ڵکی خۆی بکاته‌وه‌به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تیه‌خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ساحێب ڕاوبۆچونی خۆی با، چ بگا به‌وه‌که‌معاش و یارمه‌تی فه‌وقولعاده‌شی بداتێ وه‌ک مامۆستا له‌قسه‌کانی دا ده‌فه‌رمێ. ئه‌وه‌ی که‌له‌و ده‌زگایه‌بیندرا، زاندرا و کرا هه‌ر بریتی بوو له‌ده‌رکردن، له‌نانوو دۆبڕین، و بێ حورمه‌تی پێکردن.حیزب بۆ خۆی هیچ ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی دۆست و ئاشناش له‌ده‌ورو به‌ر له‌ترسی حیزب نه‌ده‌وێران پاروه‌نانێک بده‌ن به‌لێ قه‌وماوێکی ئۆپوزیسیون له‌و کێو و شاخانه‌دا . هه‌موو باش ده‌زانین که‌سه‌ید ڕه‌سوڵ له‌به‌ر پووڵ و پاره‌نه‌هاتبۆ نێو ڕیزی حیزب ، له‌هه‌موو کاتی ژیانیشی دا که‌سێکی وا نه‌بوو که‌ده‌ستی یارمه‌تی بۆ که‌س درێژ بکا به‌ماڵی که‌س موعامه‌له‌ی نه‌کرد وه‌له‌سه‌ر حسابی که‌س ماڵ و منداڵی خۆی پێ نه‌گه‌یاند، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو و قه‌ت له‌هیچی که‌م نه‌بوو،تا ئه‌و رۆژه‌ی ژیا سه‌ربه‌رز بوو،هه‌ر ئه‌و بوو که‌پووڵی بۆ ئێوه، که‌ئه‌وڕۆ وا باسی ده‌که‌ی، په‌یدا ده‌کرد و ده‌رخواردی ده‌دان هه‌موو سه‌روه‌تی ماڵێ بابیگه‌وره‌ی له‌و ڕێگایه‌دا دا نا.
چاکم له‌بیره، کاتێک که‌منداڵ بووم ته‌مه‌نم حه‌وت ساڵ بوو بابم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌چوو بوون بۆ یه‌مه‌ن و ئێمه‌له‌ڕومادی ده‌ست به‌سه‌ر بووین ساڵی۱۹۷۷-۷۸-هیچمان نه‌بوو ده‌ستمان به‌هیچ کوێ ڕانه‌ده‌گه‌یشت به‌ناچاری ئه‌من ته‌رازووم دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی کاسپی بکه‌م و بژیوی ماڵێ په‌یدا بکه‌م، دایکم زۆر بۆ من به‌په‌رۆش بوو، چونکه‌منداڵێکی زیره‌ک بووم هه‌ر ئه‌و ساڵه‌بوو که‌شاگرد یه‌که‌می ئوستانی ڕومادی بووم و ئوستاندار به‌تایبه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر کردم. خولاسه، کاتێک بابم هاته‌وه‌له‌وڵاتی یه‌مه‌ن دایکم زۆر خراپ به‌گژی داهات و کوتی ده‌بینی ژیانی ئێمه‌چۆنه، کوڕه‌که‌ت که‌ئا وا زیره‌که‌ده‌بێ له‌جیاتی ده‌رس خوێندن ته‌رازو دا‌نێت و کاسبی بکات بۆ ماڵێ، بابم زۆر به‌هێدی ڕوی له‌دایکم کرد‌و فه‌رمووی: ئه‌تۆ ده‌بی ئه‌وه‌باش بزانی که‌ئێمه‌بۆ سه‌یران لێره‌نین و ڕزگاری میله‌تێک ئه‌و شتانه‌شی له‌گه‌ڵه.هه‌ر له‌و کاته‌دابوو که‌هه‌موو جارێک که‌ده‌یه‌ویست سه‌ردانی زیندانیه‌کانی کورد ، که‌له‌ئه‌بوو غرێب به‌ده‌ستی به‌عس زیندانی کرابوون بکات ئه‌وه‌ده‌هات و باسی بێ نازی منداڵه‌کانیانی ده‌کرد که‌ناتوانن بێن سه‌ریان بده‌ن و رازی ده‌کردین که‌داخڵه‌ی خۆمان واته‌ئه‌و پوو ڵه‌ی که‌ڕۆژانه‌ی خۆمان بوو، کۆمان کربۆووه‌بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌بشکێنین.
کاک مه‌لا عه‌وڵا ! سه‌ید ڕه‌سووڵ و منداڵی وی به‌وو فه‌رهه‌نگه‌گه‌وره‌بوونه، ته‌نیا شتێکی که‌بۆی گرینگ نه‌بوو و قه‌تی بیر لێ نه‌کرده‌وه‌پووڵ و بژێوی ئێمه‌بوو( دیاره‌له‌و ڕێگایه‌دا دایکم ها و کارێکی گه‌وره‌بوو و قورسایی له سه‌ر شانی ئه‌و که‌م کردبوو. له‌و باره‌یه‌وه‌دایکم له‌کاتی خۆیدا شته‌کا نی ده‌ڵێت و ئه‌و به‌شه‌ڕا ده‌گرم بۆ ئه‌و) و کاتێکیش دایکم باسی خوێندنی ئێمه‌ی ده‌گه‌ڵ ده‌کرد بابم له‌جواب دا ده‌یکووت منداڵی من سایلی ئه‌و هه‌موو منداڵه‌شه‌هیدانه.
دووهه‌م
خاڵی دووهه‌م ئه‌وه‌که‌به‌پێچه‌وانه‌ی وتاری مامۆستا، شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵ خاوه‌نی بیرووڕای سیاسی خۆی بوو که‌له‌لای مامۆستا‌و براده‌رانی له‌سه‌ر کردایه‌تی حیزب‌دا نه‌به‌هێند ده‌گیرا ونه‌ڕێگای ته‌فاهوم و حاوانه‌وه‌ی پێده‌درا. خۆ ئه‌گه‌ر که‌س نه‌زانێت مامۆستا باش ده‌زانێ و ئاگای لێ هه‌یه‌که‌سه‌ید ره‌سووڵ بۆ بژیوی له‌حیزب وه‌لا نه‌که‌وتوه. کاتێ شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵ وازی هێنا له‌حیزب، نامه‌یه‌کی ۲۳ لاپه‌ڕه‌یی بۆ ده‌فته‌ری سیاسی نووسی که‌به‌داخه‌وه‌ئه‌و نامه‌یه‌به‌جێگای ئه‌وه‌که‌گوێی بدرێتێ له‌جێگایه‌کی خراپ سه‌ری وه‌ده‌ر نا.
زۆرم پێ خۆشه‌که‌حیزبی دێمۆکرات به‌هه‌ردوک لایه‌نیه‌وه‌بۆ ته‌نیا جارێکیش بێت ئه‌و نامه‌یه‌بڵاو کاته‌وه‌و چیدی نه‌فێڵ له‌خۆیان و نه‌فێڵ له‌ئه‌نداموو لایه‌نگره‌کانیان بکه‌ن. کات و شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که‌ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆیان باس بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ویژدانێکی ئاسوده‌ئه‌وه‌نده‌ی که‌ماویانه‌بژین و خۆیان قه‌رزداری مێژوو نه‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که‌شه‌هید سه‌ید ڕه‌سوڵ کێ بوو و له‌سه‌رچی وازی له‌حیزب هێنا.
شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵ له‌و کاته‌دا له‌حیزب وازی هێنا که‌ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌به‌ئازاری ده‌ست و قاچی بڕاویان ده‌یان ناڵاندوو هاواریان ده‌کرد، به‌ڵام که‌س نه‌بوو ئاوڕێکیان لێ بداته‌وه‌یان ئه‌وانه‌ی به‌ناهه‌ق سوکایه‌تیان پێ کرا.زۆرن ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌له‌شه‌ڕی پاستاران قاچوو ده‌ستیان له‌ده‌ست دا بو و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب بیان نێرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌میان لێ بخوات ئه‌سپێکیان بۆ ده‌گرتن و ده‌یان ناردنه‌وه‌ئێران، که‌ئێستا پوو ڵی که‌م ئه‌ندامی شه‌ڕی ئێران و ئێڕاق وه‌رده‌گرن، ده‌زا نی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌به‌ئه‌مرو ئیمزای کێ بوون؟ له‌وکاته‌دا که‌کۆ بوونه‌وه‌تان به‌و پێشمه‌ر گانه‌ی که‌بنه‌ماڵه‌یان هه‌بوو و له‌سه‌ر ئێوه‌قا چاخ ببون که‌پێتان ناژین و ده‌بێ فکرێک بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه،.ویستم به‌بیرت بخه‌مه‌وه‌شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵ ئا له‌و کاته‌له‌حیزب وازی هێنا.
وێنه: کاک برایم قادری و شه‌هید سه‌ید ره‌سوڵ دێهقان
پێم خۆشه‌کاک مه‌لا عه‌وڵا جوابێکی بۆ ئه‌و ن‌و سراوه‌یه‌م هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ی قسه‌کانم بزانێ….
دوای ئه‌وه‌ی بابم وازی له‌ئێوه‌هێنابوو بینیم،”فه‌رمووی ده‌زانی بڵێسه‌ئه‌و نامه‌ردانه‌ئه‌و تفه‌نگه‌که‌ی که‌مام جه‌لال تاڵه‌بانی پێشکێشی تۆی کردبوو لێیان وه‌ر گرتمه‌وه‌و کوتیان ئه‌وه‌ش ئه‌موالی حیزبه، ئه‌منیش کوتم با ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وان بێ بزانم پێی تێر ده‌خۆن.” ئه‌وه‌ئه‌و چه‌ورو شیرنیه‌یه‌که‌مامۆستا له‌قسه‌کانی دا باسی ده‌کا ، کاتی وازهێنانی بابم له‌حیزب ته‌نانه‌ت عه‌ده‌م ته‌عه‌روزیشیان (کاخه‌زی هاتووچۆ که‌ده‌وڵه‌تی به‌عس ده‌یدا). نه‌دابۆیه‌که‌خۆی پێ بگه‌یه‌نێته‌جێگایه‌ک ئه‌و چه‌ورو شیرینی مامۆستا باسی کرد، ئه‌منیش تامه‌که‌یم چێشت،کاتێک که‌لاوێکی ته‌مه‌ن۱۵/۱٦ ساڵه‌بووم وله‌شوێن بارودۆخی بنه‌ماڵه‌که‌م تێکه‌ڵاوو ببووم له‌گه‌ڵ کێشه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و زه‌مانی حدکا و ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌نده‌وه‌بیر بخه‌مه‌وه‌که‌دوجار که‌سه‌ردانی بابم سه‌ید ڕه‌سووڵم ده‌کرد له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حیزب ئه‌مر درابوو به‌پۆستی سه‌ر سنوور که‌بم گرن وه‌ک گومان لێکراێک رفتاریان ده‌گه‌ڵ کردم و سه‌ر تا پای له‌شیان پشکنیم ته‌نانه‌ت جارێکیان به‌دوای به‌ڵگه‌و سه‌نه‌د دا له‌سه‌ر سه‌ید ڕه‌سووڵ، کورتانی ئه‌سپه‌که‌میان لێ هه‌ڵ دڕیم، جا ئه‌و نا له‌باریانه‌له‌کوێ و لوتف و خۆ شه‌ویستی که‌مامۆستا باسیان لێوه‌ده‌کا له‌کوێ!
له‌جێیه‌کی دیکه‌له‌قسه‌کانی دا ما مۆستا ده‌فه‌رمێ،” که‌تیرۆر کرا کوتم ئه‌ی داخی به‌جه‌رگم چۆن ناتوانم دوو مه‌قاله‌ی له‌سه‌ر بنوسم “. پیاو بۆی هه‌یه‌بپرسێ ئه‌دی هۆی نه‌توانینت چی بوو؟! بۆ نافه‌رمووی، تا خه‌ڵک له‌و هۆیه‌بزانن! ئه‌وه‌ش نا خۆ ده‌کرا به‌نامه‌یه‌کی چه‌ند دێڕی هه‌ر نه‌بێ به‌ڕاسپارده‌یه‌ک به‌دزی سه‌ره‌خۆشیه‌ک به‌ژنوو منداڵه‌کانی بڵێی و خه‌مخۆریه‌کیان ده‌گه‌ڵ بکه‌ی!
مامۆستای به‌ڕێز! که‌سه‌ید ڕه‌سووڵ دۆستی دێرن وه‌هاوسه‌نگه‌ری ڕۆژی ته‌نگانه‌ت تیرۆر کرا نه‌ده‌کرا به‌قه‌ولی خۆت دوو مه‌قاله‌ی له‌سه‌ربنووسی؛به‌ڵام خۆ ده‌کرا ئاوڕێک له‌جه‌نازه‌ی شه‌هید، که‌وتوو له‌کوچه‌و کۆڵانی سوله‌یمانی، بده‌یه‌وه! خۆ ده‌کرا کارێکی وا بکه‌ی که‌سه‌رکردایه‌تی حدکا به‌نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌سو‌له‌یمانی بفه‌رمێ که‌له‌لای پیاوی حکومه‌ت به‌جێگای که بڵێن، ئێمه ئه‌و تیرۆر کراوه ناناسین و نازانین كێیه، بڵێن جه‌نازه‌ی شه‌هید جه‌نازه‌ی سه‌ید ڕه‌سوڵه، ئێمه ده‌زانین وه‌ده‌ی ناسین. چونکه ئه‌گه‌ر پیاوه‌تی و شه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان نه‌بایه و ئه‌وان نه‌که‌وتبانه ناوه‌وه‌و جه‌نازه‌ی شه‌هید کراویان له ده‌ست حکومه‌ت ده‌رنه‌هێنابا، له‌وانه بوو ئێستاش که‌سمان نه‌مانزانیبا هه‌ر له کوێش شاردراوه‌ته‌وه. سوپاس بۆ هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه و کوردانه‌ی کۆمه‌ڵه که له جه‌نازه‌ی سه‌ید ڕه‌سووڵ بوون به ساحێب،ڕایانگوێست بۆ شوێنی ئێستای و له‌وێ به‌خاکیان سپارد.
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ڕۆژگار لێره‌دایه که مامۆستا له وته‌کانی خۆی دا ده‌فه‌رمێ، ده‌زانم کێ سه‌ید ڕه‌سوڵی تیرۆر کردوه به‌ڵام جارێ نایڵێم! که وه‌بیری دیته‌وه ئه‌وجاری ناڵێم ڕه‌نگه بۆی به گران ته‌ووا ببێ ده‌فه‌رمێ، ده‌زانم پارتی تیرۆری نه‌کردوه! تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی که مزگێنی شه‌هید کردنی سه‌ید ڕه‌سوڵیان له کۆنگره‌ی هه‌شت دا باشتر نه‌زانن که کێ ئه‌و کاره‌ی کردوه؟؟!! بریا و هه‌زار بریا پاش تێپه‌ڕ بوو نی ئه‌و ۲۳ ساڵه له سه‌ر شه‌هاده‌تی ئه‌م جوامێره‌وه کات کامڵ و گه‌یبا که مامۆستا کرابا زانیاریه نهێنیه‌کانی خۆی وه‌ک خۆی ده‌فه‌رمێ ئاگای لێیه، سه‌باره‌ت به تیرۆری سه‌ید ڕه‌سووڵ له خه‌ڵک و له‌خۆی ئاشکرا کردبا، هاوکات بیفه‌رموو با هۆی راگرتنی ئه‌و نهێنیه له‌و ماوه دوور‌و درێژه‌دا بۆ چی و له پێناوی کام قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی دایه؟
بڵێسه‌دێهقان{jcomments off}