"an independent online kurdish website

دووی ڕێبه‌‌ندان یه‌كێك له‌و ڕۆژه مێژوویانه‌یه‌‌‌‌و له‌‌نێو مێژووی گه‌لی كورد‌دا ‌‌به‌پێرۆزترین ڕۆژی نه‌ته‌وایه‌تیی ده‌ژمێردرێ‌و، وه‌ك ‌بۆنه‌‌‌‌‌‌‌‌یه‌كی هه‌ره گرینگی نه‌ته‌وایه‌تی ‌حیسابی بۆ ‌‌ده‌‌‌كرێ ‌. ‌‌‌sehid_kwestani.jpg

گرینگی‌‌‌‌‌پێدانی ئه‌و رۆژه له‌‌‌‌د‌یدی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه ده‌كرێ بڵێین:‌ بێجگه له‌‌‌ ڕۆژه‌‌‌‌‌‌‌‌كه‌، كه‌‌پڕه له‌‌ڕووداوی هه‌ره گرینگ‌و هه‌روه‌ها‌ به‌دوایدا ‌كاره‌ساتی خوێناوی مێژوویی‌‌، ده‌‌كری بڵێین‌ چوار سه‌رچاوه‌ی تری فه‌لسه‌فی پڕسوودی دیكه‌ی وه‌ك: بیرو هه‌زری نه‌ته‌‌وایه‌تی، سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌‌و ‌نیزامی له‌خۆی ده‌گرێ واته : له‌و‌سه‌رده‌مدا   كۆمه‌ڵگای ئێران به‌گشتی‌‌‌و كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ژیر‌‌سیستمێكی فئۆداڵیدا به‌‌ڕێوه ‌ده‌چوو‌‌. له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا له‌‌سه‌تا حه‌فتا هه‌شتای دانیشتووان كوردستان له‌‌و په‌ڕی فه‌قرو‌ فه‌لاكه‌‌‌ت‌‌و ڕه‌شوو ڕووتیدا ده‌ژیان‌‌و له‌ژێر ‌بیچمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ده‌یان ناڵاند‌. وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئێستا گه‌لوو‌‌نیشتمان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا بوو، سه‌ره‌ڕای برسیه‌تی‌‌‌و هه‌ژاری‌ گێرۆده‌ی ‌گیرو گرفتی دوژمنی داگیركه‌ر، فڕوو‌فێل‌‌‌و ته‌‌شقه‌ڵه‌ی ژاندارمیش له‌وێ ڕاوه‌ستێ !

بێكاری‌و نه‌خوێنده‌واری‌‌، بێگارو قورسایی ده‌وڵه‌تی‌‌و ده‌ره‌به‌گ له‌‌و سه‌رده‌مدا یه‌كیتر له ده‌ردو مه‌ینه‌ته‌كانی گه‌لی كورد‌ بوو.
منداڵی چاوكال‌و خۆشه‌ویستی دایك‌‌‌و باب زیاترله‌سه‌تا ٢٥ به‌خوروێكه‌‌و سورێژه‌و زگ ئێشه‌و . . . له‌به‌ر بێ‌‌دوكتری‌‌و ده‌رمانی‌‌و نه‌بوونی نه‌خۆشخانه، ‌له‌پێش‌‌‌چاوی دایك‌‌و بابیان گیانیان ده‌ر ده‌چوو‌. له‌‌‌‌و نه‌‌دا‌مه‌ت‌‌و نه‌بوونی ئێمكاناته‌‌دا، ئه‌گه‌‌ر منداڵێك به‌هۆی گیاناس‌و پیرانی به‌ئه‌زموون‌‌‌، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌گیای جۆراو جۆر ڕزگاری بایه به‌‌خت یاری ‌كاریان بوو و هیچی‌‌‌تر .
له باری سیاسیشه‌وه له‌و سه‌ر‌ده‌مدا گه‌لی كوردی هه‌‌‌‌رچوار‌پارچه‌ی كوردستان هه‌ركام به‌جۆرێك‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان كه‌تبوونه ململانه‌‌و جانانه به‌ربه‌ره‌كانی نه‌پساوه‌ی خۆیان بۆ ‌وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی‌و مافی پێشێكراو درێژه پێده‌‌دا . به‌شێك له‌ڕووناكبیران خه‌ریكی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌‌و گێره‌و كێشه‌‌ی سیاسی بوون‌‌و به‌شێكیش له‌زیندان و شكنجه‌گای دوژمندا زه‌جرو ئازاریان ده‌‌‌چێشت . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش‌، كوشتن‌‌و بڕین‌و تاڵانكردن‌‌و ماڵوو‌حاڵ سووتاندن‌‌و ڕاونان‌ له شوێنی باب‌‌و باپیران‌‌‌و ئاواره كردنی ئه‌وخه‌ڵكه بێتاوانه سالده‌ری دوازده‌‌‌ مانگ له‌‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه كرابووه كاری به‌مه‌رگه‌‌ساتی نیشتمان‌‌په‌روه‌‌رانی كورد.

شۆرشه‌كانی یه‌ك‌‌به‌دوای یه‌كی باكوورو باشوور تێك‌‌‌ شكابوون‌‌‌و هێشتا دووكه‌ڵی بارووتی تۆپخانه‌و فڕۆكه‌‌ی دوژمن بۆنی نه‌بڕابوو. رێبه‌ر‌و سه‌ركرده‌‌‌‌و ڕووناكبیران‌‌‌‌و ئه‌و شۆرشگیڕانه‌ی به‌شداری شۆرشیان كردبوو، زۆربه‌یان ئێعدام‌ كرابوون‌‌و له سێداره درابوون‌، كه‌سانێكیش وڵاتیان پێ به‌جێ هێشتبوون‌‌و‌ له ناچاری ڕێگای په‌نابه‌ریان گرتبووه پێش‌‌‌ و داخ‌‌‌‌و حه‌سڕه‌تی هاوڕێیانی شه‌هید‌‌و‌ ‌‌به‌ند كراوانی كوردیان كرده ‌كۆڵه‌‌بارو هه‌‌ر‌كام له‌‌‌ و‌ڵاتێك‌‌و شوێنێك بۆهه‌تاهه‌تایه دیدار ئاخیره‌ت بوون‌‌و ته‌نانه‌ت ئێستاش نیشتمان‌و هاورێ‌و كه‌‌س‌‌‌و كاری خۆیان نه‌دیته‌وه‌‌‌‌ گۆڕغه‌ریب بوون‌. ‌له‌ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه ‌‌ڕه‌نگبێ كۆچكردن‌و مردن له زێدی‌خۆ و ‌‌‌شوێنیكیتری ‌جیهان  گرینگ نه‌بێ، به‌ڵام له‌باری خوو‌ ڕه‌وشتی كلتوریه‌وه به‌گریگ ده‌‌ژمێردر‌‌ێ‌‌‌و هێشتا نه‌گه‌یشتوێنه‌ته‌‌خانه‌ی جێهانبینیه‌وه .
ئێستاش ده‌بینین كه‌سانێكی كه كۆچی دوایی ده‌كه‌ن به‌وه‌سیه‌ت داوای ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ‌‌‌دوژمنیش ڕێگای بردنه‌وه‌ی جه‌نازه‌كه‌ی نه‌‌دات‌،‌‌‌لانیكه‌‌م بیبه‌نه‌وه كوردستانی باشوور‌‌و له‌وێ بنێژرێن‌‌‌.
له‌باری نیزامیشه‌وه تێك‌‌‌شكانی شۆرشی به‌‌نیو بانگه مێژوویه‌كه‌ی سمایلاغای شكاك (سمكۆ)‌و ‌‌تڕۆڕ كردنی له‌ شاری شنۆ‌‌، هه‌روه‌ها تێك‌شكانی شۆرشی شێخ‌مه‌حمودو شۆرشه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كان و تێشكانیان له‌ باكورو ئاڕارات به‌ڕێبه‌ری ئێحسان نووری‌پاشا، كوردی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی تاساند بوو،‌ پێویستی به ‌‌وه‌خۆ ‌هێنانه‌و‌ه‌‌یان بوو‌ .
كاتێك نیشتمانپه‌‌روه‌رێك بیر له‌وسه‌رده‌م ده‌كاته‌وه‌‌‌‌‌و ‌‌‌‌‌ئه‌وخوێنه‌ ڕژاوانه‌ی له‌پێناو ‌‌ئازادی‌‌و مافی ڕه‌وا‌‌ی پێشێلكراو‌‌‌دا پێشكه‌ش به‌باره‌گای نه‌ته‌وایه‌تی كراون‌‌‌‌و به‌قازانجی دوژمنی داگیركه‌ر ته‌واو بووه‌، مرۆڤ كوڵ ده‌یگرێ‌‌و ناحه‌ق نییه ئیحساسات بیگرێ‌‌و بگری‌‌‌‌‌‌، به‌ڵام‌‌ خۆ ڕاگری‌‌و به‌خۆ ‌‌‌وه‌‌ستانی خه‌باتكارو ڕووناكبیران له‌وه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه كه‌‌‌به‌‌تێكۆشانی نهێنی خۆیان‌‌و‌‌‌‌‌‌پته‌وكردن‌‌و پێشخستنی بیرو هزری نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه خه‌ریك بن، بۆ ئه‌‌وه‌ی له‌داهاتوودا به‌هۆی به‌ره‌و پێش‌‌‌‌چوونی‌‌‌‌ بیری ‌‌یه‌كگرتووی نه‌ته‌واتی ئه‌و‌كاره‌سات‌‌‌‌‌و خه‌سارانه‌ی به‌سه‌ر كورد هاتوون به‌ڵكوو بتوانن ده‌رسه‌دێكی ‌پڕكه‌نه‌

هه‌روه‌ك ئاماژێكی بچووك هه‌ر‌‌چه‌ند كه‌میش بێت‌‌‌ به‌و سه‌رده‌م‌ كرا‌‌، ‌ڕوانگه‌ی ڕووناكبیران كورد به‌‌وه گه‌یشت به‌كارێك هه‌ستن كه گه‌ڵی تاساوی كورد جارێكی‌‌‌‌‌ دیكه وه‌‌‌‌‌‌‌گه‌ڕ‌‌‌خه‌نه‌وه‌‌و هیواو هومێدێك وه‌به‌ر خه‌باتكارو ‌تێكۆشه‌ران بێننه‌وه ، به‌تایبه‌‌تی له‌‌و ‌كاته‌دا كه‌رژێمی سه‌ره‌‌‌ڕۆو داگیركه‌ری ئێران تاڕادده‌یه‌ك بێده‌سه‌ڵاتكرابو‌و، له‌شكری موته‌فقین باكوورو ‌باشووری ئێرانی گرتبوو،‌و به‌تاڵایه‌ك كه‌وتبۆوه نێوانی ئه‌و دوو ‌هێزه ده‌ره‌كییه‌‌‌‌، كه‌ئه‌وێش نێوه‌ڕاستی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بوو . به‌‌پێویست زانرا كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێ و نه‌یه‌ڵن ئه‌و به‌تاڵایه به‌فیڕۆ بچێت ‌‌. ئه‌وه ‌بوو (ژكاف) كۆمه‌له‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد گۆڕه‌پانی گرت‌‌و خه‌باتی خۆی ده‌ست‌‌‌‌‌‌‌پێكرد .

به‌هه‌لبژاردنی قازی محه‌مه‌د به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه، به‌جارێك مه‌یدانی سیاسی گۆڕاو گه‌لی كورد له‌و ناهومێدی‌ ‌و ‌‌تاساویه هاته‌ده‌ر‌. ده‌كرێ بڵێین‌‌: ئه‌و به‌شه به‌تاڵاییه‌ی‌ ڕۆهه‌ڵات كرا به‌‌گۆڕه‌پانی خه‌باتكارانی كورد و به‌ره‌و پێش ‌‌‌بردنی بیری نه‌ته‌وایه‌‌‌تی‌‌ كه كورد خه‌باتی ڕزگاریخوازی خۆی تێدا‌‌ وه‌ڕێخات‌‌و مێژوو بخوڵقێنێ‌.
قازی محه‌‌ممه‌د نه‌تر‌سانه قۆڵی وره‌‌‌و ئازایانه‌ی لێهه‌‌‌ڵكردو دوای گوڕانی نێوی ‌‌كۆمه‌ڵه‌‌و كرد‌‌نی به‌حیزبی دێموكڕاتی كوردستان‌‌، ‌‌بانگی ئازادی‌‌ لێدراو به‌‌‌‌‌ئاشكرا كۆماری میللی كوردستان به‌جیهان راگه‌یاندرا‌.       
قازی محه‌مه‌دو هاوڕێیانی به‌ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان نئیسپاتیانكرد كه گه‌لی كورد به‌تێشكانی شۆرشه‌كانی باكوورو باشوورو ڕۆژهه‌ڵات و به ئێعدامكردنی سه‌ید‌ڕه‌زاو شێخ عه‌بدولقادر‌و شێخ‌عوبه‌یدیلاو تڕۆڕی سمایلاغاو هاوڕێیانی‌‌‌و ده‌یان تێكۆشه‌ری ئه‌و سه‌رده‌م، گه‌لی كورد چاوترسێن نابێ‌‌و مه‌یدانی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی چۆل ناكاو له‌مافی پێشێلكراوی خۆی واز ناهێنێ .

له‌ڕاستیدا ئه‌و ‌حه‌ڕه‌كه‌ته ئازایانه‌ی قازی‌‌و ڕووناكبیران كارێكی وایكرد، كو‌ردی پارچه‌كانی‌‌تر‌ی كوردستان وه‌خۆ بێنه‌وه‌‌‌‌.‌‌ زۆرێك له‌‌‌ ڕووناكبیرو‌‌‌ نووسه‌رو شاعیرو خه‌باتكاری كوردستانی باكوور‌‌و باشوورو ڕۆژئاوا بۆ دیتن‌‌و دڵخۆشی‌‌‌و یاریده‌دانی كۆماری كوردستان‌‌‌، روویان له ڕۆژهه‌ڵات‌كردو به‌ئیسپاتیان گه‌یاند كه كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك وڵاته‌‌‌، ئه‌وه دوژمنانی كوردن له‌ت‌‌‌له‌تیان كردووه‌و له‌نێوان خۆیاندا وه‌ك به‌شه‌‌‌گۆشت به‌سه‌رخۆیاندا به‌شكردووه .
به‌ڵێ كۆماری كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا، ئاڵای سێ‌ڕه‌نگی كوردستان هه‌ڵكرا،له‌شكری كوردستان به نێوی پێشمه‌رگه نێودێر‌كرا، وه‌زاڕه‌‌ته‌كان  پێك‌‌‌هێنرا‌ن و وه‌زیریان بۆ ‌‌‌‌دیاری كرا، سیاسه‌‌تی ناوخۆ و‌په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه به‌رقه‌رار‌كرا، یه‌كێتی ژنان‌‌و یه‌‌كێتی لاوان پێك ‌هێنرا، چاپخانه هات‌‌و ڕۆژ‌‌ نامه‌و گۆڤار ده‌ركرا. ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ست‌‌‌ به‌كاربوو خه‌رێكی به‌رنامه‌و پلانی ده‌وڵه‌‌تی سه‌ربه‌خۆی‌،خۆی بوو‌. هێزو هاناو هیواو هومێدێك وه‌به‌رخه‌ڵك هاتبوو، هه‌رده‌هات رۆژ به‌ڕۆژ كۆماری كوردستان له‌‌توانای زیاتر به‌رخوردار ده‌بوو.
به‌ڵام ده‌ست به ‌یه‌كبوونی داگیركه‌رانی كوردستان‌‌و به‌ستنی په‌یمانی چوارقۆڵیان له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد، به‌وپه‌ڕی تواناوه خه‌ریكی پیلانگێڕی له‌ناوبردنی كۆماری ساوای كوردستان بوون . له‌‌‌و ‌لایه‌‌‌‌شه‌‌وه بێ‌‌هێزی و بێ‌پشتیوانی ده‌ره‌كی ده‌وڵه‌تێكی چه‌‌‌‌ندمانگی‌‌‌‌ كورد نه‌یتوانی له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی وه‌كوو ‌ئێراندا كه‌‌ ئینگلیس‌‌و ئه‌مریكا پشتیوانی بوون خۆی ڕاگری‌‌و درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی بدات‌‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌‌‌تی شا به‌ڵێنی به‌ڕێبه‌رایتی كوردستان دابوو واز له‌‌قین‌‌‌و كینه بێنێ‌و له‌‌ئه‌من‌‌‌و ئه‌ماندابن‌‌،به‌ڵام ئه‌و به‌لێنیه فریوده‌رانه له‌قه‌دیمه‌وه سه‌رپۆشی پلان‌‌و به‌ئامانج سه‌ره‌كیان بووه‌و هه‌ر ده‌‌‌شبێ! (نیشی‌‌‌عقرب نه‌از‌كین‌است‌،‌‌عادتی‌دیرینه‌اش اینست )
له‌شكری قه‌ده‌م‌‌ڕه‌شی حه‌مه‌ڕه‌زاشایی گه‌یشته كوردستان‌‌وپێشه‌وای كوردو هاو ‌ڕه‌زمانی به‌بیروباوه‌رو نه‌دۆڕاوی كۆماری كوردستانی ده‌ست به‌سه‌ر كردو حو‌كمی ناڕه‌وای له‌‌‌‌سێداره دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندن‌و له‌ڕۆژی ده‌ی خاكه‌لێوه‌دا له‌دار دران‌‌.
له‌و ڕۆژه‌وه بیری نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر دێتوو پته‌وترو به‌بره‌وتر ده‌بێت‌‌و دووی ڕێبه‌ندان‌‌و ناوه‌رۆكی دووی ڕێبه‌ندان بۆته‌ستراتێژی‌‌و قوتابخانه‌ و به‌و بێره‌وه لاوانی كوردستان په‌روه‌رده ده‌‌‌بن‌‌و بیری سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن به درۆشمی خه‌بات‌‌و سه‌ركه‌وتن .
            ڕێبه‌ندان : ٢٠١٢          سه‌عید كاوه (كوێستانی)         

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی