رۆژی زمانی دایکی، زمانی فه‌رهه‌نگ و شوناسی نه‌ته‌وه‌که‌م، زمانی دایک و بیر و ئه‌ندیشه‌م، زمانی ئاخاوتن و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیم.
زمانی ئاواز و مۆسیقا و هونه‌رم، زمانی سات به ساتی له دایکبوونم، زمانی گریان و ژیربوونه‌وه و پێکه‌نین و خۆزگه و ئاواته‌کانم، زمانی خه‌ون و خه‌یاڵم، زمانی ره‌گ و ریشه‌ی ئینسان بوونم، له هه‌موو کوردێک پیرۆز بێت! تا پله‌ی عه‌شق زمانی کوردیم خۆش ئه‌وێ! ئه‌گه‌ر که‌سێک یان ده‌سه‌ڵاتێک بیهه‌وێ زمانه‌که‌م لێ بستێنێ و داگیری بکات، وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو هه‌ست و سۆز و عه‌شق و بیر و هزری منی داگیر کردبێ! پشت کردن له زمانی دایکیی، یانی پشت کردن له خۆشه‌ویستی دایک، له خۆشه‌ویستی زێد و نیشتمان، له خۆشه‌ویستی هونه‌ر و مۆسیقا و هه‌ست و سۆز و خه‌یاڵی نه‌ته‌وه و گه‌له، که‌واته له‌م رۆژه‌دا ئه‌رکه له‌سه‌ر شانمان بیپارێزین و ده‌وڵه‌مه‌ندی بکه‌ین و په‌ره‌ی پێ ده‌ین
{jcomments off}