"an independent online kurdish website

کام نوسڕاوەیەبە پانتایی شەقامی تاسەی تۆیە وچ هۆنڕاویەک شایانی بەژن وباڵاتەو چێرۆکی سەربازانی ونی کام وەڵاتانی

 جیهان لە داستانی ئازایەتیەکانی تۆدەچێت وچ وەفدێک شایانی ئەوەیەتاجەگولێنەی سەرگۆڕەکەت دانێ .selim_bewrani

داستانی      تۆوهاورێیانت هێشتا لایی لایەی بەسۆزی دایکانی نیشتیمانمەبۆچاوگەشەکانی ناو بێشکە”لای لایە ،نەمامی بەختم چبکەم خەوت بۆ نایەڕۆلەی خەو لێنەکەوتوو شەوهات وبە سەرچوو!بنووئاسۆ ڕووناکە،ڕۆڵەی دایە”.کێژوکوری گوندەکەم لە جێژ وانیان دا شێعری ئەوینی تۆ ونیشتیمان دەگەڵ گوڵە مێخەکەبەدیاری دەگۆرنەوە.ماڵانی گوندەکەم تاقچەودیواریان بە وێنەی تۆ دەڕازێنەوە . مناڵانی قوتابخانەی گوندەکەم داستانی ئازایەتی تۆوهاورێیانت بەیانان بە دەم گزینگی هەتاوومۆسیقای   باڵندەکۆچەریەکان بە سرودئەلێنەوە،پێرانی ئاوایی چیرۆکی حەماسەکانت بۆگەنجەکان له شەوانی ئەنگۆستەچاووساردی زستان لە دیوەخانەکان بەحەیران وگەلۆدەڵێنەوە.ئەرێ ئای گەلۆ، شۆڕەسوارێک لە پێدەشتەکەی بێوران بۆ ئێرە بەڕێوەیە،بۆنی هەڵالەوگوڵە بەیبوون و شلکە ریحانەی ساوای بۆ سەرسینگ وبەرۆکی کچان پێیە.                                  

ئای گەلۆ…تۆلە سێبەری ژیان دا ماندوی جەستەت حەساندۆتەوەوترێفەی هێمنی نەسیمت لە باوەشتاجێی   کردۆتەوەوزەردەخەنەت ئاوێزانی مانگە شەو کردووە. شاخە گوڵت لە سەر گۆری جەستەی مردووی پایزداناووە وفرمێسکی تاسەو تامەزرۆیی پەپولەکانت لە سەرپەڕەی گوڵەکان سریوتەوە.دەست نوێژت بە بەفراوی کێوی بوڵفەت هەڵگرتووەونوێژی ئەشقت بە ئایەتی ئەی رەقیب بۆکۆردستانەکەم خوێندووە .تۆتاریکیت بە مۆمی سۆزی دایکی شەهید بۆ تاقانەکەی رووناک کردووە وگوڵالە سوورەو نێرگزت دیاری بەژن وباڵای هاوڕێ شەهیدت کردووە  .hmd_melaazizi                                                                  .                                                                                                             شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین مه‌لا عه‌زیزی

 لەکۆتایی نامەی دڵداریت کە لەسەرلاپەرەی گوڵ و بە شنەی نەسیم بۆدڵدارەکەت ناردبۆنوسیبوت کە، “تۆم خۆش دەوێ ونیشتیمانیش!زۆرحەز دەکەم لە نیشتیمانی ئازاد دا ،بە یەک بگەین وەک دڵدارانی گیانی گیانی!بەڵام ئەگەر لە بەینی تۆ وئازادی نیشتیمانم دا سەر پشکم کەن،دڵنیا بە بەئاسانی لە بەر پێی بووکی ئازادی دەتکەم بە قۆچی قوربانی! “.        

لاپەڕەی شێعری دیوانی زۆر شاعیرانم هەڵدایەوە، لە دیوانی شێعری هیج کامیان نەک هەرتاقە هونراوەیک بەڵکو تاقانە رەستەیەکێشم نەدۆزیەوەکە شایانی تۆ بێت . ئەلێ شێعرەکانیان لە ئاستی باڵات پشتیان چەماوە و شاعیرانیش پەرو پۆی شێعریان هەڵوەرێوە. هاورێم قاسیدیک وابەرەو تۆ بەرێوەیە هەواڵی مەرگی خۆشەویستی نێوان هاورییانتی پێیە.هەواڵی فرمێسکی گەشی مناڵان و داێکی شەهیدانی پییە.’هەواڵی لەت بوونی حیزبەکەتی پێیە’. بەڵام بڕیار بدە چاوەکانت وەکو جاران بە گڕیان نامۆ بن ،ئەزانم نەمەرگی ئازیزان و نەشەهید بوونی هاورێیانت فرمێسکیان پێ نەرشتی . داگیرکەران زۆر جار بۆ دیتنی تاقە فرمێسکێک بە دەم چاوەکانتەوە دانیشتن بەڵام چاوەکانت ئەسرینیکیشی بۆ نەرشتن،.ئەزانم هەواڵێکی زۆر ناخۆشە ،بەڵام، ئۆقرەبگڕەوفرمێسک دیسان بە چاوانت نامۆ کەوە،ئیمەلە مێژوومان دا خۆشەویستی یەکترمان لە سێدارە داوەو گوڵی دابڕانمان لە بەرۆکی یەکتر داوە.بەڵام تۆ بەڵێن بدەگەرئەم جارە هاتیەوەبە بەژنی هەرهەمویان شێعری یەکبوون ئاوێتە کە وجلک لە نەیارانی یەکبوون دادرێنەوتف لە میژوو و شوناسی نەیارانمان بکەوشێعری نەفرەت ئاراستەی باڵایان کە.                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                

هاوڕێم، شەوانە من وکانیاو ورۆبارەکان باسی تۆ ئەکەین .کانی بەدەم  هەناسەی ساردەوە ئەلێ،  تێنویەتی جەستەی ماندوت بە ئاوەکەی ئەو شکاندوە ولە مانگە شەوی هاویندا قژی ڕەشت لە بەر ئاوێنەی رۆبارداهێناوە.عەلیە سورەبە دەنگەزوڵاڵەکەی گورانی بۆگوتونۆ و ئێوەش سێ پێیتان لەدەوری کانیاوگیراوەوسەرچۆپیەکەت سەری کرنۆش بۆ کۆردستانی بە دوژمنانت داهێناوە.تۆبست بەبستی خاکی نیشتیمانی پیرۆزت بە هەنگاوەکانت نەخشاندوە وتاگەیشتن بە لوتکەی ئازادی سڵ نەبۆیت و بە خوێنی گەشت گوڵالەسورەکانی دوکانانت پاراو کردووە.هاورێم هەستەوە،دەشتی جەماڵدین تامەزرۆی دیدارتانە. پوره مریم و مام عەزیز چاوەرێ هاتنی تۆو حەمەعەزیزی کوریان ئەکەن تا ئامێزبە باڵاتان دابکەن ولەرەشماڵی ئەوینیان دا بەگەرمی جەستەیان پێشوازیتان لێیبکەن . داگیرکەران ئێستا ئایەتی ئەنفاڵ بۆخاکی نیشتیمانم دەخوێنن. خۆشەویستی زنجیرکراوەو ئەوین نووشتەی لێ کراوە ،کورو کیژانی گوندەکەم بە تاوانی خۆشەویستی وگوناهی شەوباشێکی دڵدارانە تۆمەتبارن .جێژوانەکان  هەموویان هەوارەخاڵیەکەی چیرۆکی هێمنن.پەروانەکان بۆ دیداری چڕاوگولەکان ناچن وهاژەی شەپۆل وهەناسەی هەتاوێش نایە.ئاخ لەم شەوگارە ،ئاسمان تارای رەشی بە سەرئەستیرەکان داکێشاوەومانگیش شێعری دابران بۆ دڵداران ئەنوسی، رۆحی پاساریەکان لە ناو هێڵانەکەیان دا قەفەس کراوە. کوندە بۆیان لە کەڵاوەکان دا ئاوازی شەوەزەنگ دەخوێنن .گیارەنگ  سەر بە تەمەوسەری زامارێ لەکۆش گرتووەوفرمێسکی خۆێن بۆ نیشتیمان ئەرێژی.هاورێم کفنی سپی ناو گۆرەکەت بدرێنە خاکی سەر گۆرەکەت لادەوتۆزی جلەکانت بتەکێنەوپشتێن لە باڵای بەرزت بالێنە وچەک ورەختەکەت ببەستەو هاورێیانیشت لە خەوی مەرگ وەخەبەر بێنە. بەهاوارت رۆبار و تاڤگە،وەخرۆش بێنەوتەمی سەر لوتکەی ئاسۆ برەوێنە.پەتی سێ دارە لە ملی خۆفرۆشان بالێنەوکۆشکی داگیرکەران بروخێنەوئاڵای پیرۆزی کوردستانم لە سەر لوتکەی گیارەنگ وەشەکێنە.بەڵام  توخوا ئەم جارە مەرگیش بە چۆک دابێنە.

سه‌لیم بێورانی{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی