به‌شسـی – . 2
شمشی؛ لووتکه‌ی شاخێکی به‌رزی هۆرامان نێوان نه‌وسود، نۆدشه دزاوه‌ر و هانه گه‌رمه‌ڵه.
، شمش ؛ میترا، مێر ، مێهر ، میر ؛ خوای سه‌رکه‌وتنه‌کان ، ئازایه‌تی وڕزگاریده‌ر، هێمای خۆر و ڕووناکی .
میترا خوای ڕووناکی له بابل به نێوی ”شمش یا شمشی” له باوه‌ڕی خه‌ڵکدا به‌رز نرخێندراوه. پاش ده‌سه‌ڵاتی مه‌قدونیه‌کان 331 پ. ز به سه‌ر ئێران‌دا خواکانی یونان و ئێران وه‌ک یه‌ک ژمـێردران . بۆ وێنه :
ئاناهیتا بوو به ئارتمیس ، شمش/شمشی بۆ نێوی میترا هه‌ڵبژێردرا و دواتر کرا به شه‌مس . مه‌زدا له بابل له سه‌ر ئه‌م ڕیشه سه‌ری هه‌ڵدا . له ڕومی کۆندا میترائیسم ئایینی له‌شکر و سپابوه و له هه‌ر شوێنێ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه ئایینه‌که‌یان په‌ره‌ی ئه‌ستاندوه.
شمش/ شه‌مس = مێهر یا مێر فریشته‌ی ڕاستی ، شه‌ڕانی بوون به دژی ناڕاستی و درۆ و پاراستنی ڕووناکی خاوه‌نی پیرۆزیه‌کی وه‌ها بووه که پادشا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی کۆن سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆیان به پشتیوانی ئه‌وانه‌وه گرێ ده‌دا ( به‌رد هه‌ڵ که‌ندراوی تاق وه‌سان- له کرماشان)،هی ده‌ورانی ساسانی تۆمارێکه له‌و راستیه .
مێهر / شمش /مێر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی مێر خوایی و زه‌روانیسم . مێهر وه‌ک خواله‌ی سه‌رکه‌وتن، خوای ئازایه‌تی و ڕزگاریده‌ر، هێمای خۆر و ڕووناکی ڕێزی بۆ دانراوه.
له کوردستان ئاسه‌واری زۆر له‌و سه‌رده‌مانه چ له چوار چێوه‌ی ناو چ وه‌ک په‌رستگه و سه‌رچاوه به جێ ماوه.
مێراو/ مێحراو / مێرئاوه/ مێرئاوا که هه‌نووکه‌ش له مزگه‌وته‌کاندا وه‌ک جێگای تایبه‌تی به‌رنوێژ و ئه‌شکه‌وت ئاسا ساز ده‌کرێ بۆ ئه‌و ده‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه . زۆرێک له ناوه‌کان وه‌ک [ مێراوا، ده‌ره‌ی میر ئاوا، (چۆمی مێر ئاوا) ] هه‌روه‌ها قه‌ڵشی ئه‌شکه‌ته ئاوداره‌کان نه‌ک هه‌ر به جێ ماوی کاتی مێر په‌رستیه ، به‌ڵکوو ئاسه‌واری ده‌سکاری کراوی ئه‌و ده‌ورو زه‌مانه وپیرۆز چاو لێ کردنیان پارێزراو ماوه‌ته‌وه. سه‌ر چاوه‌کانی تاقوه‌سان ، باوه یاگار ، شێخان- لاله‌ش له نزیک دهۆک ، نجێوران، ڕێژاو، قۆری قه‌ڵا ،له ستانی کرماشان و سه‌ر چنار له سلێمانی و زۆریتر له‌وانه ناودێر کراون.
مێر، مێرێ، مێران، میری میران وه‌ک ناو بۆ ژن و پیاو یا نازناو پێوه‌ندی به باوه‌ڕی کۆنی ئایینیه‌وه پێوه دیاره به هه‌مان شێوه که شا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاشووری و بابلی که‌ڵکیان له پیرۆزی ناوه‌کان بۆ مسۆگه‌ر کردنی پێگه‌ی خۆیان له نێو کۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنه‌کانیان وه‌ر گرتوه [شمـشی داد، مێهرداد ، ئاداد و….] . پڕۆفسۆر ته‌فێق وه‌هبی له‌و بڕوایه دایه واژه‌ی میترا له یه‌که‌مین سه‌ده‌ی پاش میلاد را به مێر/مێهر(خواله‌ی خۆر ، یار و پشتیوانی په‌یمان و ڕاستی) گۆڕدراوه. (1)
له لاپه‌ڕه‌ی45بررسی مختصری از تاریخ ادیان نووسه‌ر و مێژووناس ته‌وفێق وه‌هبی ده‌نووسێ:
”زۆربه‌ی ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستان له به‌ر ئه‌وه میترائیسته‌کان که‌لڵکیان لێ وه‌رگرتوون شیاوی لێ کۆڵینه‌وه‌ی زانستین باوه‌ڕمه‌ندانی میترایی بۆ به جێ هێنانی ڕێ‌و ڕه‌سمی ئایینی خۆیان قه‌ڵشی ئه‌و شاخانه له بناریاندا چاوگه‌ی ئاو هه‌بوو هه‌ڵ ده‌بژارد. گڵه زه‌ردک له باکووری شاخی مه‌قلوب ڕۆژئاوای مووسڵ زیاره‌تگای کوردان بوه . چۆمی لاله‌ش که ” یه‌زیدیه‌کان” جێژنی مێهره‌گان له‌وێ ده‌گرن و ئه‌شکه‌وتی پیرۆزی شێخ عوده‌ی و کانی سپی .
دیاره په‌رستگه‌ی ئاناهیتا له کرماشان له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌م په‌رستگایانه ده‌ژمێردرێ.
شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێ له ڕۆژگاری ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئایینی مێهر یا کاتی زاڵ بوونی ئاشووری و بابلیه‌کان به سه‌ر کوردستان(هۆرامان ) دا هێمای ئه‌م خواله یان باوه‌ڕه پیرۆزه لای خه‌ڵک له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌م شاخه شمشی نۆژه‌ن کرابێته‌وه . به‌م بۆنه‌وه پاش هه‌زاران ساڵ ناوی پیرۆزی شمشی لای دانیشتوانی هۆرامان وه‌ک زۆر نێوی پیرۆزیتر پارێزرابێ.
شێڵــماو (خوای به‌خته‌وه‌ری)، سریس/سه‌ریاس، شمشێر؛
شێڵماو ناوی تاڤگه‌یه‌ک له قه‌دپاڵی شاخی ئاته‌شگا به‌رانبه‌ر شاری پاوه .
له نووسراوه‌کاندا خوای سه‌عاده‌ت ژیان و کامه‌رانی خه‌ڵکی باوه‌ڕمه‌ندی یه‌هودی به ناوی شێڵماو هاتوه. له سه‌راوه‌ندی(لووتکه‌ی) شاخی ئاته‌شگا ئاسه‌واری ئاورگه‌ی پیرۆزی زه‌رده‌شتیه‌کان هی سه‌رده‌مانی کۆن به جێ ماوه . ده‌بێ له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما شاخه‌که به ئاته‌شگا ناو دێر کرابێ . له قه‌دپاڵی لووتکه‌ی ئه‌م شاخه ئاو هه‌ڵدێری شێڵماو دیمه‌نێکی دڵگر به دانیشتوانی شاری پاوه به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هار ده‌به‌خشێ .
کاک ئه‌میر ئه‌مینی به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ی کتێبی ” خزائن اشکانیان ”نووسراوی پڕۆفسۆر مینۆرسکی ده‌نووسێ :
”له ته‌نیشت هه‌ر ئاورگه‌یه‌کی گرینگ له سه‌رده‌می ئه‌شکانیه‌کان کۆمه‌ڵیک زێڕینگه‌ری پسپۆڕ له ڕه‌گه‌زی یه‌هودی بۆ لێدانی سکه‌و سازکردنی خشڵ و شتومه‌کی زێڕین هه‌ڵ ده‌بژێردران . له سه‌رده‌می فه‌رهادی چواره‌می ئه‌شکانی یه‌هودیه‌کان له (به‌یت للحم) گوازراونه‌ته‌وه هۆرامان و بۆ مه‌به‌ستگه‌لی ئه‌وتۆ نیشسته‌جێ کراون ” .تۆره‌مه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه تا سه‌رده‌مانی شه‌ڕی به نێوبانگی ئێسراییل و عه‌ره‌ب له شێست و حه‌فتاکانداله‌م ده‌ڤه‌ره به بێ کێشه و گرفت ده‌ژیان . هه‌روه‌ک به‌شێکیان ئێستاش له کامیاران ده‌ژین.
سه‌ریاس/سریس/سۆریاش ؛
ناوی گوندێک له سه‌ر ڕێگای پاوه کرماشان که پازده کیلومێترێک له ئاورگه‌ی پیرۆزی زه‌رده‌شتیه‌کان مه‌ودای هه‌یه.
سۆریاش (خۆر ، رۆژ) له نێوگه‌لی خوای خۆر ، به‌ڵێن ، په‌یمان ، برایه‌تی ئیزه‌دمێهر ناودێر کراوه.
سۆریاش /سه‌ریاس ؛ له سه‌روبه‌ندی مێدیه‌کاندا به سۆریا گۆڕدرا، دواتر بوو به سوره‌یا[ به‌رز و ده‌س پێ نه‌گه‌یشتوو] .
به‌ڕێز ئه‌میر ئه‌مینی ئاماژه ده‌کا به نێوی ”ئه‌سپه‌هبود سریس” که پارێزه‌ری خزێنه‌ی ئاورگه‌ی (فروزان) له شاخی ئاته‌شگا بوه، هه‌روه‌ها تاجی زێڕینی خۆر نیشانی نێوبراو ده‌س کاری یه‌هودیه‌کان که له شوێنێک به ناوی شمشێ پارێزراوه . (2)
پێش سه‌رده‌می ئه‌شکانی واته ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئاشوور سۆریاش / سه‌ریاس / سوریاس یه‌ک له هێما هه‌ره‌پیرۆزه‌کان ژمێردراوه . به دوور نیه کاتی هێرشی سه‌لمانسه‌ری دوو پادشای ئاشوریه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه ستراتژیکه له زاگرۆس که به‌رد هه‌ڵکه‌ندراوه‌که‌ی قه‌ڵای ته‌وریوه‌ر له شاهۆ باسی لێ کردوه ، سوریاس ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له باوه‌ڕی خه‌ڵکه‌که‌دا ئاژۆتبێ که دواتریش له ناوی سریس و سه‌ریاس دا سه‌قامی خۆی وه‌ک زۆر باوه‌ڕی تر پاش دابه‌زینی ئایینی ئێسلام هه‌ر نه‌بێ وه‌ک پاراستنی ناوه‌که بۆ نه‌وه‌ی ئێمڕۆ گواستبێته‌وه . **
دیاره سه‌لمێندرانی ئه‌م بۆ چوون و ئاماژه‌یه پێویست به ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تی لێ کۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئارشیۆلۆگ و پسپۆڕانی بواره‌که هه‌یه که مه‌خابن جارێ له کوردستان ته‌نێ به‌شی تاڵانکاریه‌که‌ی به قه‌وه‌ت و له گه‌ڕ دایه!!؟
شمشێر؛
هه‌ڵبه‌ت پێداگری ئه‌وه‌ش له نووسراوه‌که‌دا هه‌یه که وشه‌ی شـمشه له زمانی عێبریدا واتای خۆری هه‌یه که له زمانی پاله‌وی ئه‌شکانیدا پیتی (ه) به (ی) گۆڕدراوه . له ئاکامدا شمشه به شمـشی گۆ کراوه که به تێپه‌ڕکردنی کات به شوینێ ڕاگیرانی خه‌زانه و که‌ره‌سه‌ی سازکراوی جه‌نگی (( شمشێر)) وتراوه که هه‌نووکه له مه‌ودایه‌کی که‌م له گه‌ڵ ئاورگه‌ی فروزان هه‌ڵکه‌وتوه وێرای ئه‌وه که گوندی سه‌ریاس هه‌ر له‌م په‌نایه ده‌شێ و ده‌بێ له ناوی ئه‌سپه‌هبۆد ”سریس ” به جێ مابێت.
دیاره به پێ نووسینی کاک ئه‌میر قه‌لای سریس یا سه‌ریاس سه‌ره‌رای ناوه‌ندی پاراستنی تاج و زێڕ و خشڵی گران بایی ، ناوه‌ند و ویستگه ی [جاپارخانه] ، سه‌ر ڕێی به‌غدا و شام و خۆراسان و سه‌قامی پارێزه‌رانی هێمنایه‌تی له ئه‌ستۆ بوه. شیاوه بوترێ وه‌ک له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه ئه‌سپه‌هبۆد سریس خه‌زانه‌داری فه‌رهادی چواره‌می ئه‌شکانی بوه. (سه‌رچاوه‌ی سه‌روو)
میرزا ئه‌ولقادر پاوه‌یی شاعێر و زانای نیشتمان په‌روه‌ر له قه‌سیده‌ی” کوله و ئاینه‌مه‌ل”چه‌ند ئیشاره‌تێکی مێژوویی به دێرینه بوونی ئه‌م شوێنانه ده‌کا ، بۆ وێنه: (3)
قه‌ڵای دووریسان ، چه‌شمه‌ی سه‌رباوه‌ر ……………….. پیر خدر، سه‌ریاس، گوزه‌رگای دڵبه‌ر
شــار شــمشــێرش شێونا وه هـــ ـه‌م …………………..وه زه‌رب شـــمشێر مــه‌ودای ڕێزه‌ده‌م
زلـــزله‌ی عـــه‌زیم خـــێزا جه پـــاوه …………………..لـه‌رزه که‌وت و جه‌رگ سه‌ر قوله‌ی شاوه
یاگه‌ی کلیــسا و بۆت و بۆت خــانان …………………… کـــه‌رده‌ن و مه‌سجد په‌ی مۆسڵمــانــان
بۆڕیوه‌ر = بۆڕیده‌ر(قه‌ڵای بۆڕی)؛ ناوی پارێزراوی گوندێک له هۆرامان .
بۆڕیاش، خوای باران و هه‌وره گرمه( هه‌وره تریشقه)، بۆریه ئاو، باو بۆران ، بۆڕه بۆڕ ، بۆڕناش و
بۆڕه له گۆ کردن و ناوه‌رۆکدا سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه . بۆڕی + وه‌ر = بۆڕیوه‌ر یا بۆڕی ده‌ر ده‌بێ قه‌ڵا یاشوێنی لاینگرانی خوای شه‌سته‌باران و هه‌وره تریشقه [ گرمه‌ی سامناکی هه‌ور] بووبێ که بۆ باوه‌ڕی سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زی کاسی نیشته‌جێ له زاگرۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه.(3)
بۆڕیاش/بۆڕه بۆڕیده‌ر(قه‌ڵای باوه‌ڕمه‌ندانی بۆڕی)، خواله‌ی هه‌وره‌گرمه وباران به واتای گوڕه‌و چڕه و هه‌یبه‌تی خوای باو بۆران له نێو دڵی کوێستانی چڕ و ترسناکی هه‌زاران ساڵ پێش ئێستادا خه‌ڵکی پال پێوه‌ناوه تا بۆ ڕه‌واندنی ترس و خۆفی خۆیان په‌نا بۆ ئه‌م پێکهاته سرۆشتیه نه ناسراو و نامۆیانه به‌رن به هیوای ئه‌وه له غه‌زه‌ب و تووڕه‌بوونیان خۆ بپارێزن .
ئه‌م ڕه‌وشته به شێوازێکی‌تر له سه‌رده‌می ئێمه‌ش دا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی سزا‌و تووڕه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتداران یا هه‌ر نه‌بێ خۆپاراستن وه‌ک به‌شداری کردنی بێ باوه‌ڕانه له ڕێوڕه‌سمه‌کان ، به ڕواڵه‌ت باوه‌ڕمه‌ندی به فه‌رمانه ئایینیه‌کانیان خۆ ده‌نوێنێ . بۆڕی و بۆڕیه ئاو هه‌نووکه بۆ لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو گۆ ده‌کرێت .(8)
شیخو یا شیپاک )
خدایان بسیار معزز و محترم بودند و با خدایان بابلی انلیل )سلطان خدایان( و
خدای هوا و مردوک خدای دولت بابل یکسان بودند. مطابق اعتقادات ارامنه
هاروت )هاربه کوهستان( و ماروت )مار کوهستان=شیخو/شیپاک کوهستان(
ابرها را برای الهه ساندرامت )میریزیر( بر کوه آرارات رهنمون می‌شدند. خدای
خورشید ساخ )دوستی= مهر( یا شوریاش )سوریاش= خورشید( نام داشت. [مفرد که‌لان]
سه‌رچاوه؛
1. تاریخ ڕیشه نژادی کرد احسان نوری (پاشا) . برسی مختصر تاریخ ادیان ، پرفسور توفیق وه‌هبی ،
2. تحقیقی پیرامون زبان کردی … ص 116 ، امــیر امــینی
3. دیوانه شێعری میرزا ئه‌ولقادری پاوه‌یی – انجمن ادبی شهرستان پاوه
4. گۆڤاری هه‌زار مێرد ژماره 12
– باستان شناسی اندیشه 38.
– سروش (Surosh) :
خدائی مرد ، خدای بخشندگی و راستگویی و نیک رفتاری و نیک کرداری ، خدای سودمند
در میان کاسیتها قهرمان – خدائیست که برادر و همکار و همیار و دستیار خدای « اشی» می باشد .
در آیین زردتشت با خدای آفتاب ( مهر ، میترا ) برابری می کند .
** سوریاش ( SuriAsh) ، شوریاش (ShuriAsh) ، شوریش ( Shuriash ) ، ساه / سح ( sah ) ، ساخ ( Sax ) :
· خدائی مرد ، خدای پرتو و نور خورشید ، خدای نور ، خدای خورشید (ستاره خورشید) ، خدایی سودمند
همان سوریا ( SuriA) ( خدای پرتو آفتاب ) یا ساوینار ( خدای شعاع خورشید ) می باشد .
با « تموز» ( tamouz ) و بویژه « شمش یا شمس » بابلی ، « بابار » سومری ، « نپتون » و بویژه « هلیوس » یونانی ( که سوار بر ارابه ای از شرق آسمان به غرب آسمان سفر می کند ) ، « آپولون » رومی ، « هوروس » مصری ، « یلونوز » سلتی و « دزی باک » اسلاو برابری می کند. و نیز با اوتو ( utu ) سومری که ، خدای حقیقت و عدالت و صحت می باشد و دانشمندی است ناصح و عادل که برای حمایت از حق در برابر شر ایستادگی و با آن نبرد می کند خدایی که حامی شاهان و خاندان ایشان است و دارای دو معبد با نام « ا-ببر E-babar» ( خانه سفید ) در شهرهای « سیپار SipAr » در اکد و « لارسا LArsA» واقع در جنوب سومر بود . و همواره او را با ریش دراز و بازوان بلند و کشیده و در حالی که که یک « اره هرس » دارای تیغه کمانی و دندانه های درشت و ناهموار را تهدید وار در هوا می چرخاند نمایش می دهند قابل مقایسه است .
شايد واژگان استر، استار و ستاره بازمانده از نام اين الهه باشند.
اشنان در اساطير سومري ايزدبانوي غلها و خواهر لهار
خداي رمه است، كه با لهار به ستيز برخاست و سرانجام پيروز شد
،ص 66 ]. آرورو خدامادر سومري بود كه انكيدو را از گل آفريد ]
8،ص 47 ]. نين ليل (تصوير 7) در سومر خدابانوي هوا بوده است ]
10 ]. نانشه الهه مادر شهر نينا در سومر بوده؛ او با ماهيگيري،
عدالت و باروري ارتباط داشته است [ 10 خدایبانوان باروری در جهان باستان – صدرالدین طاهریو محمود طاووسی]
– من اساطیر بابل و سومر- منتدی حواش العزز الاهته‌الحبوب.
هه‌زار مێرد ژماره شايد واژگان استر، استار و ستاره بازمانده از نام اين الهه باشند.
اشنان در اساطير سومري ايزدبانوي غلها و خواهر لهار7 – ڵاپه‌ڕه‌ی 130 مێژووی ماد –دیاکۆنۆف .
خداي رمه است، كه با لهار به ستيز برخاست و سرانجام پيروز شد
8،ص 66 ]. آرورو خدامادر سومري بود كه انكيدو را از گل آفريد ]
8،ص 47 ]. نين ليل (تصوير 7) در سومر خدابانوي هوا بوده است ]
10 ]. نانشه الهه مادر شهر نينا در سومر بوده؛ او با ماهيگيري،
عدالت و باروري ارتباط داشته است [ 10 خدایبانوان باروری در جهان باستان – صدرالدین طاهریو محمود طاووسی]
7 – نزد کاسیان (اسلاف لران در هزاره دوم پیش از میلاد) دو خدا و یک الهه به نامهای ایمیریا ، کامول و میریزیر به ترتیب ایزد خاندان پادشاهی و ایزد حاصلخیزی و الهه حامی اسبان یاد شده اند و با آنو خدای آسمان و تقدیر و نیرو و فرمان ایزدی ”مه” و ائا/انکی ایزد بابلی خرد و آبها و زمین و نین خورساگ (الهه سرزمینهای سنگلاخ) الهه حامی حیوانات مطابقت داده شدهhttp://mdpersian.blogfa.com/post-78.aspx
خدایان آریاییان کاسی سایت جوان امرۆز
نزد کاسیان (اسلاف لران در هزاره دوم پیش از میلاد) دو خدا و یک الهه به نامهای ایمیریا ، کامول و میریزیر به ترتیب ایزد خاندان پادشاهی و ایزد حاصلخیزی و الهه حامی اسبان یاد شده اند و با آنو خدای آسمان و تقدیر و نیرو و فرمان ایزدی ”مه” و ایا/انکی ایزد بابلی…
http://www.javanemrooz.com//articles/culture/cheritage/article-34831.aspx
8 – ژماره 12 دوازده ی گۆڤاری هه‌زارمێرد. مێژووی ماد –دیاکۆنۆف لاپه‌ڕه 112 وه‌رگێڕ که‌شاوه‌رز
سه‌دیق بابایی.ئاڵمان
{jcomments off}
..
(هۆرامان) : گلێرگه‌ی ڕه‌مزو ڕازی دێرین، هێما و خواله پیرۆزه‌کان:
یه‌کێک له لاینه دزێوه‌کانی دوژمنکاری نه‌یارانی میله‌تی کورد زه‌بر وه‌شاندن له ڕه‌گ و ڕیشه و هه ر چه‌شنه ئاسه‌وارێک بوه تا ده‌وامی به‌ڵگه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی دێرین و خاوه‌نداره‌تی ئاو‌و خاکێک تێدا ژیاوه نیشانه بگرن.
له‌م پێناوه‌دا به‌ستنه‌وه‌ی کورد به ئه‌م و ئه‌و نه‌ته‌وه یا ئێتنیک هه‌وڵێکی نه‌پساوه ژمێردراوه تا گرێدراوی کورد به ڕه‌گ و ڕیشه ، ئاو‌و خاک ، ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕه‌گه‌زی ، سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌ستی بڕیاردان بۆ ژیانی ئازادی لێ بستینن.
چاو خشاندنێکی کورت به سه‌ر ئاسه‌واره ده‌رباز بوه‌کانی کوردستان له ده‌ستی چه‌پاوچیان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر ئاسه‌وارێکی زۆرکه‌م لێره‌و له‌وێ وێرای پلانی ڕه‌نگاو ره‌نگی فه‌وتێنه‌رانه له دووتوێ نێوی شاخ ، گوند ، شیوو دۆڵ و ناوه‌ندی پیرۆز ، قه‌ڵا و ….له قڕ کران ڕزگارییان هاتوه ، دیسان حێکایه‌تی مه‌زنایه‌تی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده له که‌لێن و قوژبنیه‌کانیدا وه‌ک شاهێدی حاشا هه‌ڵنه‌گر به گوێ تامه‌زرۆیانی ڕاستی دا سه‌ڵا ده‌دات.
هه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دڵخواز وعێلمی پشت به‌ستوو به ڕای پسپۆڕان پێویست به ڕه‌خسانی هه‌ل و ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆ ده‌کا که خوازیاران به ئێمکان و که‌ره‌سه‌ی سه‌رده‌میانه‌وه ڕووناکی بهاوێنه نێو قوژبنه تاریکه‌کانی ئه‌م بواره . ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌رچه‌ند که‌مو کوڕی و ناته‌واوی زۆری له م باره‌وه تێدایه به‌ڵام هه‌وڵێکه تا ڕاو سرنجی هه‌ر نه‌بی جیلی تازه پی گه‌یشتوو و خوێنده‌واری لاوی وڵاته‌که‌مان بو بواریکی پڕ له ڕاز‌و ڕه‌مزی ئه‌وتۆ رابکێشی به‌ڵکوو به هێمه‌تی ئه‌وان له دوا رۆژ دا له سه‌ر بنچینه‌ی ده‌وله‌مه‌ندی دیواری بۆنیات نراوی پڕ له ڕابردووی باب‌و باپیرانمان داهاتوێکی گه‌شو ده‌وڵه‌مه‌ند تر بۆ نه‌وی پاشترمان تۆمار بکه‌ن .
که‌ماڵــه : که‌ماڵه ، ناوی گوندێکی هورامان له نێوان دزڵی و نۆدشه . له ئه‌وێستادا حه‌وت که‌ماڵه -ی دێوان له به‌رانبه‌ر حه‌وت ئه‌مشاسپه‌ندان دا هاتوه.
له ئایینی زه‌رده‌شت دا هه‌روه‌ک به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌هورامه‌زدا حه‌وت ئێمشاسپه‌ندان ( بێ مه‌رگ ، به‌ره‌که‌ت به‌خش، پیرۆز) بوونیان هه‌یه ، حه‌وت که‌ماڵه به پێشه‌نگی ئه‌هریمه‌ن [شه‌یتان] ، به نوێنه‌رایه‌تی ڕق و قین و خراپه‌کاری به ناوه‌کانی ئه‌هریمه‌ن، ئه‌کومه‌ن ، ئه‌نده‌ر، ساووڵ، ناگهیس ،،ته‌رێز و زه‌رێز خۆ ده‌نوێنن.
[لاپه‌ڕه 44 ادیان آسیایی مهرداد به‌هار] .
یه‌کێک له که‌ماڵه کان به ناوی ساووڵ هه‌نووکه له هورامان به‌هه‌یبه‌تی تاپۆیه‌کی له دار و پۆشاک ساز کراو له نێو مووچه و مه‌زرا به مه‌به‌ستی ترس وه‌به‌رنانی دز و باڵه‌نده‌ی زیان هێنه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیردرێ . پارێزرانی ئه‌م نه‌ریته له ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندی ترس هێنه‌ری دێ‌و وه‌ک هێمای تاریکی و خۆف وه‌به‌رنان له بڕوای پێشینیان که گرێدراوی به ئایینی زه‌رده‌شته‌وه پێوه دیاره.
تێ بینی : له وێژه‌ی هۆرامیدا وشه‌ی ( یاساوڵ) جێا له تاپۆی نێو مه‌زراو بێستان به واته‌ی پاسه‌بان و مامور کراو به چاوه‌دێری هاتوه. نووسه‌ر له‌و بڕوایه دایه که هه‌ڵ بژاردنی نێوی که‌ماڵه نه‌ک به هه‌ڵکه‌وت به‌ڵکوو گرێدراوی تایبه‌تی به مێژووی ئایینه کۆنه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه هه‌یه.
ئاوێســه‌ر : ئاوێسه‌ر نێوی چه‌مو دۆڵێک له نێوان نه‌وسود و ئاوایی شۆشـمێ هه‌ڵکه‌وتوه . ئاوێسه‌ر له ئه‌وێستا کتێبی ئایینی زه‌رده‌شت (پێغه‌مبه‌ر) وه‌ک یه‌کێک له پێنج کاته‌کانی شۆکرانه بژێری له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژ دا نێو دێر کراوه.
که‌ڕسانی / که‌ڕیسان : نێوی هه‌وارگه و کانیاوێک له شاخی شاهۆ لای سه‌رووی ده‌ربه‌ند( باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پاوه ) یه‌کێ له فه‌رمانڕه‌وایانی شه‌ڕانی به دژی مه‌زدا په‌رستی بوه ، هه‌ئومه شکستی پێ ده‌دا. خوای دێوان .[ گاهان زه‌رده‌شت ، زامیاد یه‌شت . کرده‌ی 14، لاپه‌ڕه 159 و 221 هانس ڕایشێلت] .
هۆکر/هۆگر، هۆکه‌ئیریه: ناوی شاخێک له ناوچه‌ی نه‌وسود . له ئه‌وێستادا هۆکر/ هۆگر به واتای جوان کردار‌و وه‌ک لووتکه‌ی دیره‌که شانی هه‌ره‌به‌رز ، هه‌ره به‌رزایه‌تی ( هه‌ربۆرز) ناو براوه . مه‌رج نیه شاخی هۆگر / هه‌ره به‌رزایه‌تی که له ئۆستوره‌کاندا هاتوه له گه‌ڵ شاخی ”البرز” ی ئێستا ( له لای تاران ) یه‌ک شاخ بژمێردرێ” . [لاپه‌ڕه 221 گاهان زردشت هانس ڕایشلت ] .
بێ .
سڵێن و بیباس= سڵێن و بڵبه‌ر؛
سڵێن ناوی گوندێکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ؛ نێوی خواله‌ی ئاسمان لای ڕه‌گه‌زی کاسی . نێوی خودای مانگی یونانیه‌کان [توفیق وه‌هبی لاپه‌ڕه 36 برس مختصر تاریخ ادیان] و یه‌کێک له یاسا دانه‌ران و سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی یونا نستانی کۆن .
بیباس یا بڵبه‌ر؛ بێباس هاوتا و یه‌کیتر له مه‌زنانی یونانی کۆن بوه. سڵێن و بڵبه‌ر یا سڵێن و بیباس وه‌ک ناوی دوو گوند له هۆرامان له‌وه ده‌چێ مێژوی ناوه‌کانیان بۆ سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زی کاسی بگه‌ڕێته‌وه که پاشتر یونانی و ئه‌شکانی ده‌سه‌ڵات داره‌کان له‌م ناوچه نۆژه‌نیان کردبێته‌وه . قه‌باڵه کۆنه‌کانی هۆرامان که مێژوه‌که‌یان بۆ 2090 ساڵ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و دوویان به زمانی یونانی تۆمار کراون ئه‌م وته زیاتر ده‌سه‌لمێنێ .
ژوونێ ؛ خواژنی یونانیه‌کان؛ هاوینه هه‌واری ئاوایی ”ڕوار”:
ژوونن ، نێوی یه‌ک له خوامه‌زنه‌کانی ڕوم و له سه‌ر بنمای ئه‌ساتیری کۆن کچی ساتۆرن و ژنی ژووپیتر، شاژنی ئاسمان [لغت نامه دهخدا] . ڕه‌ئوف محمد پور –هورامان له نێوان وه‌هم و ده‌نگۆ.
هاوینه هه‌واری گوندی (ڕووار) شوێنی ژیان و له دایک بوونی زانای پایه به‌رز مه‌لاخدر.
مێژووی ئه‌م ئاواییه ”ڕووار” و هاوێنه هه‌واره‌که‌ی ” ژوونێ” لانی که‌م له ڕووی نێوه‌رۆکی ناوه‌که‌یڕا بۆ پێش دوو هه‌زار ساڵ یا ده‌ورانی ده‌سه‌لاتی ئه‌شکانیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
وه‌نه‌ن= وه‌نه‌ند؛ ناوی پردی خوارووی ئاوایی هه‌جیج :
”ئه‌ستێره‌ی پیرۆز، هێزی به‌رئه‌نگاری ،و باڵاده‌ستی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن و پێداویستیه‌کان ”. وه‌نه‌ه‌ند ؛ ”ئه‌ستێره‌ی مه‌زدا خۆڵقێندراو په‌رستش ده‌که‌ین ،هێزو توانا، پیرۆزی شیاو ،هێزی پارێزگاری ئه‌هورا خوڵقێندراو، باڵا ده‌ستی و زاڵ بوونی به سه‌ر پێداویستی و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر دوژمن . [لاپه‌ڕه 196 گاهان زه‌رتشت، هاینس رایشلت].
”وه‌نه‌ند ” پردی هه‌ره‌کۆن له سه‌ر چۆمی سیروان خوارووی گوندی هه‌جیج . پردی وه‌نه‌ن که پێشووتر له مووو لقه‌داری ترێ (ڕه‌ز) ساز کرابوو و مه‌وله‌ق حاڵه‌تی جۆلانه ئاسای هه‌بوو له ڕاستیدا له به‌ر ئه‌وه که‌ره‌سه‌ی هاتوو چؤ و په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵک به سه‌ر چۆمی مه‌زن و خوڕێن و ترس هێنه‌ری سیروان بوه ، خه‌ڵکی له مه‌رترسیه‌کانی سرۆشتی دڵڕه‌ق پاراستوه له گه‌ڵ نێوه‌رۆکی ناوه‌که [هێمای باڵا ده‌ستی و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن ]”سرۆشتی توڕه” یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
ناوی کۆنی چۆمی سیروان به پێ نووسینی خواڵی خشبوو ده‌وڵه‌تشایی (کوههای ناشناخته غرب) ”سه‌ئیری وه‌ن” بوه.
مه‌کا ڵ / کۆی مه‌کاڵ ؛هێمای پارێزه‌ری ژیانی خۆش و ته‌ندرۆستی مرۆ:
شاخی مه‌کاڵ ،وه‌ک به‌رزایی و سه‌یرانگایه‌ک له شاری پاوه له مێژوو دا به ناوی خودایه‌کی پیرۆزمه‌ند نێودێر کراوه . ڕه‌نگه نێوی خودایێک بێ له به‌یت شێئان [bet Schean] ئه‌م خودایه به خه‌تی هیرۆگلیف له سه‌ر لۆحێک نه‌قش کراوه که ئێستا له موزه‌ی ئورشه‌لیم دایه .
لۆحی مه‌کاڵ ، له ده‌روازه‌ی باکوری په‌رستگه‌ی به‌یت شێئان دوزراوه‌ته‌وه مێژوه‌که‌ی 1450تا 1400ی پێش زاین سه‌رده‌می برۆنز و ساڵی 1940 دیتراوه‌ته‌وه .
به‌سه‌رهاتی ئه‌م خودایه له‌وه‌ڕا ده‌س پێ ده‌کا که Pa-re-em-hep کارمه‌ندێکی کۆنی مسری لۆحی ئه‌م هێمایه بۆ بابی Amen- em-qpt وه‌ک ئارشیتێکتێک که قه‌دری ئه‌م شتانه ده‌زانێ به دیاری ده‌بات تا وه‌ک هێمای پارێزه‌ری ژیانی خۆش و ساقی و سڵامه‌تی بیداتێ.
مه‌کاڵ له وێنه‌که‌دا وه‌ک هێمای ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له سه‌ر ته‌ختێکی مێسری نیشان ده‌درێ ، له ده‌ستی ڕاستی هێمای ژیان و له ده‌ستی چه‌پی پیاڵه‌یه‌ک ده‌بیندرێ . WiBiLex: Bibellexikon: Mekal
وڕا ؛
گوندێکی سه‌ربه شارستانی پاوه ، هه‌ڵکه‌وتوو له خوارووی ئه‌سپه‌رێز و داریان.
وڕا ، له سه‌رده‌مانی کۆندا به نێوی شوێنی کۆشکی زستانی پادشا موبد و ئازه‌رپادی ئازه‌ربایجان وتراوه . ” وڕا ” هاوتای وه‌رن (وه‌رێ) ده‌ژمێردرێ. [لاپه‌ڕه54 تاریخ ریشه نژادی کرد – احسان نوری پاشا] .
وه‌ر/ وه‌ری/ وه‌رن له ئه‌وێستادا به قه‌ڵا و باره‌گا وتراوه . له هۆرامان و کرماشان ئاسه‌واری زۆر به پاشگری وه‌ر(قه‌ڵا) هێشتار ده‌ناسرێنه‌وه. له‌وانه:
ده‌ری وه‌ر، ته‌نگی وه‌ر، ته‌وری وه‌ر، چوار زه وه‌ر ، که‌نگاوه‌ر.
بێڵه‌وار / بێڵوو ؛
خودا و خێو لای ئاشووریه‌کان . بێڵه‌وار [بێڵ + وار= وه‌ر= وه‌رێ] له ناوچه‌ی کامیاران ، مه‌سکه‌نی خودا. قه‌ڵایێک به نێوی بێڵ یا باڵ خودای ئاووسه‌رچاوه ژێر زه‌ویه‌کان .
ئه‌کاشه / ئاکاشی /کاشۆ/ کاشیتۆ؛ ناسراو به پێغه‌مبه‌ر له قه‌راغ ئاوایی کاشته‌ر ؛
له خواله ناسراوه‌کانی کاسی ده‌ژمێردرێ. له ودا کان دا کاشۆ/ کشه وه‌ک نازناوی ڤێرۆنا به ئه‌ژمار هاتوه ( فرهنگ و اندیشه ، م – که‌لان)
بۆ نه‌مری ، هێمای پیرۆز لای ڕه‌گه‌زی مێژوویی کاسی نیشته جێ له زاگرۆس . ئه‌کاشه نێوی شوێنێکی پیرۆز له گوندی کاشته‌ر ناوچه‌ی کامیاران که پیرۆزی تایبه‌تی وه‌ک یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران لای خه‌ڵک پارێزراوه.
وێمیر/ ئیمیریا ؛سه‌یرانگای شاری پاوه له بناری شاهۆ؛
سه‌رۆکی پیرۆز ،زانیاری مه‌رگ و میر [سرور دانا]. تحقیقی در باره اساطیر، aftabir.comß
لای ڕه‌گه‌زی کاسی نیشته جێ زاگرۆس هه‌زاره‌ی دووی پێش زاین دوو خواله و هێمایێک به ناوه‌کانی ئێمیریا (وێمیر) ، (کامۆڵ) یا گاوۆل و میری زێڕ ئه‌مانه وه‌ک ئیزه‌دی بنه‌ماڵه‌ی پادشایی ، به‌ره‌که‌ت و هێمای پاراستنی ئه‌سپ نێو براون . [سه‌رچاوه‌ی سه‌روو].
عه‌جه‌م ویکی پدیا ، ئیمیریا (وێمیر ) به واتای سه‌رۆکی پیرۆز و زانیاری مه‌رگ و میر ( قه‌ده‌ر) لێک ده‌داته‌وه.
له وێژه‌ی سینگ به سێنگی هۆرامی دا هاتوه :
” (شاهۆ) مه‌گره‌وۆ (ئاته‌شگا) ماته‌ن وێمیر به ته‌مای شنیای باڵاته‌ن ”
له‌وه ده‌چێ ئه‌م دێڕه شێعره داستانی به‌سه‌رهاتی کاره‌ساتاوی هێرشی عه‌ره‌ب ، به خاک و خوێن گه‌وزاندنی ناوچه‌که و له ماته‌م ڕۆ چوونی سه‌ر جه‌م پاشماوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بێ که شاهۆ(شا + هو) شا، مه‌زنی به‌رز و بڵند پایه [هێمای ئه‌هورا مه‌زدا] خه‌مبار و (ئاته‌شگا) ئاورگه‌ی پیرۆزهه‌ڵکه‌وتوو له به‌رانبه‌ر شاری پاوه له گڕ که‌وتوو، مات و کوژاوه بووبێ. به‌م بۆنه‌وه هۆنه‌ر که هێشتار هیوا بڕ نه‌بوه وێمیر [ئێمیریا] ، سه‌رۆکی پیرۆز ، سه‌رۆکی خۆماڵی (پیر ،زانیاری قه‌ده‌ر ) ده‌کاته شاهێدی هیوا بڕ نه‌بوون بۆ گێڕانه‌وه سه‌ر دۆخی جاران و پشت به‌ستن به خۆ باوه‌ڕی و تێپه‌ڕ کردن له موسیبه‌ته‌کان.
کامۆڵ / گاوۆڵ ؛
کامۆڵ یان گاوۆڵ هاوینه هه‌واری پیرۆزی ده‌ڤه‌ری هه‌جیج به گوێره‌ی ئه‌وه که ئیجیجی یان هه‌جیجی لای بابلیه‌کان وه‌ک پارێزه‌رانی خوایانی مه‌زن ئه‌رکدار کراون ، په‌رستگه‌ی مه‌زنیان هه‌بوه و ئیجیجیه‌کان ئه‌رکی پارێزگاری له خودامه‌زنه‌کان و هێمای کشت‌و کاڵ خواله‌ی میری زێڕو پیت و به‌ره‌که‌تی زه‌وی(کامۆڵ) له ئه‌رکه‌کانیان ژمێردراوه. .هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا دوو خودای پیرۆزیتر ”مۆڵ و ئه‌شنان [ مۆڵ – شینان] ، خواله‌ی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێله له ڕووکار‌ی شاری پاوه ناوه‌کانیان پارێزراوه . ”ڕه‌ئوف محمه‌د پوور – هورامان له نێو وه‌هم و ده‌نگۆ. دیاکۆنۆف مێژووی ماد لاپه‌ڕه130” .سدێق بابایی- ”هۆرامان تایبه‌تمه‌ندی و هێما پیرۆزه‌کان ، ئینتێرنێت” .
به گوێره‌ی پارێزرانی کۆسه‌ی هه‌جیج وه‌ک ناوه‌ندی پیرۆز و ئایینی و سرنج دان به ناوی کۆسه /کۆسی /کاسی/ کاسای و له به‌ر چاو گرتنی ئه‌مه که کامۆڵ، مؤڵ و ئه‌شنان وه‌ک خودای پیرۆز له ڕه‌گه‌زی کاسی ناسراون و ئیجیجی یان هه‌جیجی پارێزه‌ری ئه‌م هێما و خوداگه‌له بوون ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه نه هه‌ڵبژاردنی هه‌وارگه‌ی گوندی ڕوار(ژوونێ) و نه گوندێک به نێوی هه‌جیج ، نه‌هه‌وارگه‌یه‌ک به ناوی گاوۆڵ” کامۆڵ” و نه ناوی کۆسه‌ی هه‌جیج هیچیان به هه‌ڵکه‌وت ناودێر نه‌کراون مه‌گه‌ر ئه‌وه مێژووێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دێرینیان له پشت بووبێ.
کامۆڵ هه‌روه‌تر وه‌ک نازناوی” بڕه‌هما” و خواله‌ی ئێئا و ئه‌نکێ خوای زه‌وی و هزر له ئاخاوتنی سانسکریت و له نێو خوا بابلیه‌کاندا باس کراوه . ئه‌شنان خواله‌ی ده‌غلو دان. باستان شناسی اندیشه 38، من اساطیربابل و سومر- منتدی حواش العزز الهه‌حبوب
ئه‌شنان له ئۆستوره‌گه‌لی سۆمریدا شاژن (خواژنی ) لاینگری سومره که ڕزق و ڕۆزی(نێعمه‌ت)پێشکه‌شی سه‌ر زه‌وی ئه‌وان ده‌کرد. [مقام زن در دولت سومر، گزیده‌ای از تاریخ تمدن . شه‌هلا لاهیجی و مێهرانگیز کار – هویت زن ایرانی. زرتشت Facebook] . باستان شناسی اندیشه 38.
.
تشار ،تێشته‌ر، تیشتار، داتار و تشار ، عشتار ،ئێشتار؛
خودای خۆر لای ئاشوریه‌کان.[ویکی پدیا]. ئیشتار خواله‌ی ئاشوری خۆشه‌ویستی وعه‌شق. هه‌مان سه‌رچاوه. هێمای باروه‌ری. [ انسان خدا را آفرید. الف. ب ] .
Tishtarخواژنی ئاو و باران له نێو ئه‌ساتیری ئێرانی .[لاپه‌ڕه 111ادیان آسیایی مهرداد بهار چاپ چهارم].
”تێشته‌ر؛ ئه‌ستێره‌ی ڕایۆمه‌ند و شکۆمه‌ند په‌رستش ده‌که‌ین ، تێشته‌ر ئه‌ستێره‌ی شکۆمه‌ند ده‌په‌ره‌ستین که به ئاوی خۆڕێنی خۆی ترس و خۆف له دڵی هه‌موو بوونه‌وه‌ران ده‌شواته‌وه ”.[لاپه‌ڕه 201 که‌رده‌ی 12 هانس رایشلت- جه‌لیل دوستخواه]
تشار ؛ ناوی گوندێک له نێوان پاوه و نه‌وسود ، هه‌ڵکه‌وتوو له سه‌رووی زیارتگای مه‌زنی ئایینی یاری(سولتان ئێسحاق له ده‌گا شێخان)، سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیرۆز لای یارسانه‌کان ” ئه‌هلی حه‌ق” تشتار خواله‌ی خۆشه‌ویستی و بارهێنان .
[نامه‌ی سه‌رئه‌نجام ، یارسان، بۆره‌که‌یی]
داتار و تشار : خوڵقێنه‌ری و ئافراندنی ئه‌هورامه‌زدا به دوو وشه‌ی داتار و تشار به‌یان کراوه . Zartosht](زردشت) فیس بوکFacebook]
وه‌یو/ وایۆ . خواله‌ی با ؛
له ”وه‌ندیداد ” ( ئه‌وێستا) ئه‌هورامه‌زدا به زه‌رده‌شت فه‌رمان ده‌دا خودای ” با ” په‌رستش بکه‌ن . مه‌زنی ئه‌م خودایه و به‌م بۆنه‌وه پاڕانه‌وه له خودای با له وێژه‌ی سینگ به سینگی هۆراماندا پارێزراوه و وه‌ک ڕێ‌و ڕه‌سمی کۆتایی هاتن به وشکه‌ساڵی به‌ڕێوه ده‌چێ .
”وه‌یوه باڵێ ، سه‌روو پیران ، یا شا بوارۆ په‌ی فه‌قیران ” .
وه‌یوه باڵێ واته خواله‌ی با هێمای سازکراو [بووکه بارانه] به مه‌زنی پیر (مرۆڤی کامڵ) سوێند ده‌درێ تاله باره‌گای شا [ ده‌سه‌ڵاتدار ، خاوه‌ندکار] ئێراده بۆ کۆتایی به‌خشین به وشکه ساڵی وباران بارین بخوازێ.
درێژه‌ی هه‌یه ؛
سدێق بـا بـا یی ئاڵمـــان 06.08.2011