"an independent online kurdish website

بەهاری عەرەبی ، هەمومان رۆژانە تەقیب دەکەین و ئاگامان لێیە،رەژیمە دیکتاتۆرەکان لە ولاتانی عەرەبی دا یەک بەدوای یەکدا  لە بەرانبەری موقاومەتی خەلکدا خۆراناگرن و دەروخێن.haji_jundi

 ئێستاش رەژیمی بەشار ئەسەد لە سوریە ماوەی سالێکە زۆر بێ رەحمانە خەلک دەکوژێ و بە یارمەتی ڤەتۆی روس و چین، وە حوزوری نیروی ئیران و حزبولا بەرخۆدەدا.هەرچەند لەم رۆژانەدا ئەسەد بە تەوسیەی وەزیری دەرەوەی روسییە،  قەولی هەلبژاردنی ئازاد، گۆرینی قانونی ئەساسی و رەفۆرم دەدا،بەلام کەس بروای پێناکە و زۆر درەنگە وە ناتوانێ خۆی ورەژیمەکەی لە روخان نەجات بدات. ئەگەر هەروا بچێتە پێش ، چارەنوسی ئەویش  وەک قەزافی دەبێ.

بۆ هەمومان ئاشکرایە کە روخانی سوریە تەئسیری راستەوخۆی لە سەر ئیران هەیە. یەکەم مەلاکان لە رێگای سوریەوە شەری ئامەریکا وغەرب دەکەن،دوهەم سوریە تەنیا پارتنێری کۆماری ئیسلامییە لە جیهاندا بۆیە ئەگەر رەژیمی ئاخوندی دوو لاقی لە سەر زەوی هەبێ یەکیان سوریەیە،نەمانی سوریە بە مانای ئەوەیە کۆماری ئیسلامی مەجبورە شەری ئامریکا وغەرب لە سەر خاکی خۆی بکا ، ئەمەش بەمانای مەرگی جومهوری ئیسلامییە.

لە شەرایتی ئیستادا بەهەر دیدێکەوە کە تەماشای  بکەین، نۆرەی ئیران هاتوە،نە روسەکان نەش چینەکان بە فریایان دەکەون.ئاخوندەکان سورن لە سەر ئیدامەدانی بەرنامەی ئاتۆمی و وەهەروەها بەردەوامن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و گٶیی نادەن بە هیچ قانونێکی نێونەتەوەیی.بۆیە دونیای غەرب لە بەرانبەر قەزیەی کۆماری ئیسلامیدا یەکدەنگن وە بریاری خۆیان داوە و بەرنامەی خۆیان قۆناخ بە قۆناخ ئیجرا دەکەن  ئێستاچاوەروان دەکرێ ئابلوقەی ئیقدسادی ببێ بە  هۆی تێکشکانی کۆماری ئیسلامی و جەماوەری خەلک بێنە سەر شەقام و داوای ماف وئازادی بکەن،ئەو دەم بە بروای من ئاخوندەکان دو رێگایان هەیە یان تەسلیمی خواستی خەلک دەبەن وە پێشنییاری نەتەوە یەکگرتووەکان،لەبارەی بەرنامەی ئاتۆمی و حوقوقی بەشەرقەبول دەکەن یان وەک هەمیشە دەست بە کوشت و کوشتاری خەلک  دەکەن،ئەودەم غەرب مەجبوردەبن کە موداخەلە بکەن.

لە شەرایتی ئەورۆی ئێراندا زۆر پێویستە بۆئێمەی کورد کە  نێو مالی خۆمان یەکبخە ین و بەرە یەکی یەک گرتوو مان هەبێ،ئەو دەم دەتوانین لەم دەرفەتە کەلک وەربگرین بە قازانجی گەلەکەمان و لە سەحنەی سییاسی ئیراندا تەئسیر گوزاربین و قورسایی مان هەبێ.

لەم قۆناخە دا گەلی کورد چاوەروانی و هیوا وئۆمیدی زۆر لە حیزبی دێمۆکرات هەیە،پێیخۆشە حیزبەکەی، یەک گرتوو، پر هێز و هەمیشە لە سەنگەری پێشدا گەلەکەی رێبەری بکا.هەموو مان باش دەزانین کە روداوی دووای کۆنگرەی سێزدە هەم، گەلەکەمان وە هەم کادر و پێشمەرگەکانی ئێمەی زۆر ئاجز و نائۆمید کرد.هەمومان باش دەزانین ئەو لەتبونە لە سەر هیچ بنەمایەکی سییاسی و فکری نەبوە،فەقەت لە سەر دەسه لات،ئیختلافی سەلیقە،موشکیلەی شەخسی و یەکتر قەبول نەکردن بووە،ئەمەش بۆ حیزبەکی مۆدێرن و سیاسی زۆر شەرم و جێگای داخە.حیزبێک کە شێستو شەش سال سابقەی موبارزەی هەیە،کۆماری  کوردستانی دامەزراندووە،ئەندامی سۆسیال ئەنتەرناسیۆنالی جیهانە،بیستو چەندسال خەباتی چەکداری لە دژی رەژیمێکی درندەدا بە رێوە بردووە، سی رەبەری وەک قازی و قاسملوو  وە شەرەفکەندی لێ شەهید کراوە،بە  هەزاران کادر و پێشمەرگەی شەهید بووە،بە میلیۆن گەلی خۆی لە پشتییەتی، نەدەبووایە ئەم ئیشتبایە رووی دابا.

دیارە کە ئەم لەتبونە هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ کەس  تێدانەبووە  فەقەت دلی نەیارانی کورد ی خۆش کرد.چەند سالە ئەنەرژییەکی زۆر بە خۆرای مەسرەف کراوە،لەتمەیەکی زۆر لە پرەستیژی حیزب دراوە،گەلی کورد نائۆمید بووە، لێرەدا پێمخۆش نییە بچمە سەر ئەو بەحسە،  لەم روداوەەدا کام لایەن هەقە کام لایەن نەهەقە بۆ بەدەنەی حیزب و گەلی کورد رون و ئاشکەرایە پێویست بە تەفسیر نییە.ئەوەی موهیم  دوبارە یەکگرتنەوەی حیزبە،ئەمە ئاروزوی گەلەکەمان و  دۆستانی حیزبە، حیزبی دێمۆکرات هەمیشە سەرنجی داوە خواست و ویستی گەل و بە گویرەی هەل و مەرج هەنگاوی پێویست هەلگرتوە، پێموایە ئەم جارەش رێبەری حیزب هەنگاوێکی حەکیمانە و ئاقلانە هەلدگرێ.هیڤادارم هاورێیانی دیکەش مان ئەو شەهامەتەی کە بۆ لەتبون لە خۆیان نیشان دا، هەمان ئەو شەهامەتەش بۆ یەکگرتنەوە لە خۆیان نیشان بدەن و تەنیا قسە نەبێ.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی