وتووێژی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا له‌گه‌ڵ “ئیلهام چایچی” به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
زیاتر له چه‌ند رۆژێکی دیکه بۆ خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی رێژیمی ئیسلامی نه‌ماوه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن ئوپۆزیسیۆنی ئێرانییه‌وه ته‌حریم کراوه که یه‌کیه‌تیی ژنانیش شانبه‌شانی ئه‌و ئوپۆزیسیۆنه خه‌باتێکی دوور و درێژی بـڕیوه و هاوکات هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی رێژیمی ته‌حریم کردووه.
ک/مـــــــــیدیا: بێ‌گومان ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵ پێک دێنن و به‌و پێیه نیوه‌ی ده‌نگی هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردنه‌کان دان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێ که‌مترین ژماره‌ی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی رێژیم‌دا به‌شداری بکه‌ن، یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چ رێوشوێنێکی گرتۆ‌ته به‌ر؟
ئـ. چایچی: مافی ده‌نگدانی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا یه‌کێک له گرینگ‌ترین رووداوه‌کانی سه‌ره‌کیی ته‌واوکه‌ری بزوتنه‌وه‌ی داکۆکیکاری مافی ژنان و هه‌روه‌ها یه‌که‌م هه‌نگاوی به‌شداریی سیاسیی ژنان ئه‌ژمێردرێ. مێژووی وه‌رگرتنی مافی ده‌نگدان بۆ ژنان له ئێران به‌م شێوه‌یه بووه که له دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی مه‌شرووته و پێکهاتنی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی خه‌ڵک له تاران، له یه‌که‌مین ده‌وری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ژنان له مافی ده‌نگدان مه‌حرووم کراون. له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن، ژنان، ناموسڵمانان، شێته‌کان، “تبعه”ی بیانی، دز، قاتل و سواڵکه‌ر و “متکدی” و ئه‌و که‌سانه که که‌متر له 20 ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌بووه له مافی ده‌نگدان مه‌حرووم کراون. له ساڵی 1322 گه‌ڵاڵه‌ی مافی ده‌نگدان بۆ ژنان له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانی حیزبی تووده‌ی ئازه‌ربایجان ته‌قدیمی مه‌جلیس کراوه، به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی و ویڵایه‌تی که له هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران په‌سند کراوه، ژنان له ئێران بۆ یه‌که‌م جار مافی ده‌نگدانیان وه‌ده‌ست هێناوه و توانیویانه خۆیان بپاڵێنه‌وه. هه‌ر له‌و کاته‌شدا خومه‌ینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له سێ به‌ندی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه که یه‌کێکیان مافی ده‌نگدان بۆ ژنان بووه، ده‌ربـڕیوه. له‌گه‌ڵ گرینگیی ئه‌م بابه‌ته ژنان ده‌بێ ئاگادار بن که له‌م مافه به شێوه‌یه‌کی دروست و له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌کانیان که‌ڵک وه‌ربگرن، به‌ڵام ئایا له بارودۆخی هه‌نووکه‌یی و له‌به‌ر چاوگرتنی کاری هه‌شت ده‌وره مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی که به فیداکاری و خه‌باتی مێژوویی ژنان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دامه‌زراوه، هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک به قازانجی ژنان و بۆ گۆڕینی هه‌ڵاواردن له یاساکان کراوه؟
یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران یه‌ک مانگ له‌مه‌به‌ر له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وری نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ته‌حریم کردووه و دیسان داوا له هه‌موو ژنانی ئازا و نه‌ترسی کوردستان ده‌که‌ین که به ته‌حریم و به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان، سیاسه‌تی ره‌وایی وه‌رگرتنی کۆماری ئیسلامی له رێگای پشت به‌ستنیان به ده‌نگی خه‌ڵکی ئێرانی له‌قاو بده‌ن.
ک/مــــــــیدیا: به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه که رێژیمی ئێران مافی سروشتی و مرۆیی ژنانی هه‌تا راده‌ی نیوه‌ی مرۆڤێک به‌رته‌سک کردۆته‌وه و ژنی به مرۆڤێکی ته‌واو دانانێ، به‌شداریی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس چی ده‌گه‌ینێ و به‌ڕێزتان چۆن شرۆڤه ده‌که‌ن؟
ئـ. چایچی: ئه‌وه که ئێمه چاوه‌ڕوانی “معجزه” (په‌رجوو) بین و بڵێن له چوارچێوه‌ی یاساکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م حکوومه‌ته ده‌کرێ چاوه‌ڕوانی هێندێک ئاڵوگۆر بین، مومکین نییه، مه‌جلیسی شه‌شه‌م نموونه‌ی ئاشکرای ئه‌م بابه‌ته‌یه. بۆیه ته‌واوی هێزی ئێمه ده‌بێ له رێگای گۆڕینی حکوومه‌تی ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به مافه مرۆییه‌کانمان بێت. ئایا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه که ده‌یان ژنی ئازادیخواز به تاوانی مافخوازی له سیاچاله‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ده‌به‌ن و یان ئه‌و ژنانه که له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ده‌ستدرێژی له زیندانه‌کان گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه که رۆژانه بێ‌تاوان له ئاگری یاساکانی دژبه‌ژنی کۆماری ئیسلامی به حوکمی ژن بوون ده‌سووتێن، دیسان ژنان له شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن؟ بێ‌گومان ئه‌م پرسیاره ته‌نیا یه‌ک وڵامی هه‌یه. ئه‌وه‌ش “نا” بۆ کۆماری ئیسلامییه که له رێگای به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌گوترێ.
هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین ده‌وری مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له کاتێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ که ته‌نیا چه‌ند رۆژێک بۆ رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان ماوه‌ته‌وه. ئه‌مساڵیش رۆژی ژن بیانوویه‌ک ده‌بێت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی ژنانی ئێران به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ژنانی کوردستان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران و ژنان ئه‌م راستییه‌یان له‌بیر نه‌کردووه که بۆ گه‌یشتن به مافی به‌رامبه‌ر ده‌بێ چه‌ندقات چالاکی بنوێنن.
{jcomments off}