"an independent online kurdish website

مژاری‌ وتووێژ: خولی‌ نۆیه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیسی‌ رێژیمی‌ ئێران.fuad_xaki12

چوارچێوه‌ی‌ باس: رۆڵی‌ لاوانی‌ وڵات و یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ ته‌حریمی‌ چالاكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ مه‌جلیسی‌ ئێران.
چه‌ند رۆژێكی‌ دیكه‌ نۆیه‌مین خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیسی‌ رێژیمی‌

ئێران به‌رێوه‌ ده‌چێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی‌ ئێرانییه‌وه‌ ته‌حریم كراوه‌، كه‌ یه‌ك له‌وان یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌ و باس له‌ ته‌حریمی‌ چالاك ده‌كات.

ك/میدیا: له‌ ره‌وتی‌ هه‌ر رووداوێكی‌ گرینگی‌ هه‌ر وڵاتێكدا چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ تایبه‌تی‌ له‌ رۆڵی‌ گرینگی‌ توێژی‌ لاو ده‌كرێ. له‌ به‌ره‌به‌ره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیسی‌ رێژیمی‌ ئێراندا له‌ دوو لایه‌وه‌ هیوا به‌ هێزی‌ لاوان به‌ستراوه‌، له‌لایه‌ك ئۆپۆزیسیۆن بۆ چالاكتر كردنی‌ ته‌حریم و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وشه‌وه‌ رێژیم به‌ زه‌خت و گوشار هێنان بۆ هێزی‌ لاوان ده‌یهه‌وێ‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیدا كه‌ڵكیان لێ‌ وه‌ربگرێ‌. له‌‌و نێوه‌دا ئه‌زموونی‌ ئێوه‌ وه‌ك له‌مێژینه‌ترین رێكخراوی لاوانی‌ كورد چیتان پێ ده‌ڵێ‌، كه‌ لاوانی‌ ئێران به‌گشتی‌ و لاوانی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ به‌ كام لادا ده‌شكێنه‌وه‌؟

ف. خاكی‌ به‌یگی‌: ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا جێگای‌ سه‌رنج و تێڕامانه‌، كه‌ به‌رێزتان له‌سه‌ر كاریگه‌ری‌ توێژی‌ لاو به‌ جوانی‌ له‌ پرسیاره‌كه‌تاندا ئاماژه‌تان پێكرد، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بوَ دوو لایه‌نی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌ توێژی‌ لاوان كاریگه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ كوَمه‌ڵگای‌ ئێران داده‌نێن له‌لایه‌ك لاوان له‌ زوَر بواره‌وه‌ هێزی‌ سه‌ره‌كی‌ و داینه‌موَی‌ گۆڕانكارین و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ زوَربه‌ی‌ حه‌شیمه‌تی‌ ئێران لاوان پێكی‌ ده‌هێننن، به‌و پێیه‌ ئێران وڵاتێكی‌ لاوه‌، لاوان ده‌توانن له‌ هه‌ر توێژێكی‌ دیكه‌ی‌ كوَمه‌ڵگا زیاتر شوێندانه‌رتر بن، بوَیه‌ به‌ باوه‌ڕی‌ ئێمه‌ هێزی‌ لاوان زوَرتر به‌لای‌ هه‌لوێستی‌ ئۆپۆزیسیۆن كه‌ بایكوتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كردووه‌، ده‌شكێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زوَربه‌ی‌ نیزیك به‌ ته‌واوی‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌شێكی‌ به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تیه‌ خوَشناو و دژبه‌رانی‌ رێژیم له‌ ناوخوَش له‌ به‌ره‌ی‌ ته‌حریم دان. راستییه‌كی‌ حاشاهه‌لنه‌گره‌ كه‌ بیر و ئه‌ندێشه‌ی‌ سه‌ده‌ ناوه‌ڕاستی‌ ولایه‌تی‌ فه‌فقیه‌ هیچكات له‌گه‌ڵ هزر و ئه‌ندێشه‌ی‌ مودێڕن و سه‌رده‌میانه‌ی‌ لاوانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا نایه‌ته‌وه‌.

ك/ میدیا: بایكوتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ مه‌جلیسی‌ ئێران له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌ چ باندوورێكی‌ له‌سه‌ر ته‌حریمی‌ چالاكی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێت؟

ف. خاكی‌ به‌یگی‌: یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وه‌ك یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ی‌ كه‌ باوه‌ڕێكی‌ قووڵی‌ به‌ ئاشتی‌ و ئازادی‌ و دادپه‌روه‌ریی‌ كوَمه‌لایه‌تی‌ هه‌یه‌، له‌لایه‌ن لاوانی‌ ئازادیخوازی‌ ئێران به‌گشتی‌ و لاوانی‌ شۆڕشگێڕی‌ كورد به‌تایبه‌تی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ به‌ هێند وه‌رده‌گیرێن، بۆیه‌ به‌ باوه‌ڕی‌ ئێمه‌ ته‌حریمی‌ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ لاوانه‌وه‌ دتوانێ‌ به‌پێی‌ هێز و توانای‌ رێكخراوه‌كه‌ و نفوزی‌ له‌نێو لاواندا شوێندار بێ‌ و به‌و پێه‌ش كه‌ كۆنترین رێكخراوی‌ تایبه‌ت به‌ توێژی‌ لاوانه‌ و له‌ ماوه‌ی‌ زیار له‌ 65ساڵ خه‌بات و تێكوَشانیدا له‌ به‌ره‌ی‌ ئازادیخوازی‌ و مروَڤ ته‌وه‌ریدا بووه‌، له‌لایه‌ن لاوانه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ ئه‌رێنی‌ له‌ راستای‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی‌ مافه‌كانیان وه‌سف ده‌كرێت.

ك/میدیا: له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌نیا چه‌ند رۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیس ماوه‌، دوایین هه‌وڵ چالاكیتان له‌ راستای‌ ته‌حریمی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بریتین له‌ چی‌؟

ف. خاكی‌ به‌یگی‌: یه‌كیه‌تیی‌ لاوان له‌ راستای‌ ته‌حریمی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌م چه‌ند روَژه‌ی‌ دوایش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ به‌رێوه‌ بردوه‌ه‌ و به‌رێوه‌ی‌ ده‌بات: سه‌ره‌تا هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان و یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكاران بایكوتی‌ هه‌ڵبژاردنمان كرد دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ ئه‌و راگه‌یاندنه‌ له‌ كوردستان و ئێران و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات هه‌وڵی‌ زیاتری‌ ره‌وشه‌نگه‌ریمان داوه‌، پاشان له‌ رێگای‌ ئه‌ندامان و دوَستانی‌ یه‌كیه‌تی‌ لاوان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ ناوخوَی‌ وڵات لاوان زیاتر گاریگه‌رییان هه‌بێ‌ بوَ نه‌چوونی‌ خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان و پاشان به‌رده‌وام له‌ رێگای‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانه‌وه‌( سایت و گوَڤار و رادیوَ) هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و راستایه‌دا كاری‌ باش بكه‌ین.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی