هه‌ئیه‌تێکی بە نوێنەرایەتی کومیتەی سوئێدی حدک ئێران له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له شاری ستۆکهۆڵم به‌شداری کرد.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی 2012-03-16 له که‌لیسای “ئادۆڵف فرێدریکس شیرکا” لە ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوێد، به هاوکاری فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییەکانی سوێد، ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌که به خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیانبه‌ختکردوانی کارەساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان بەشێوەی خوارەوە پەیامەکان پێشکەش کران. په‌یامی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌م ڕیکخراوه “شه‌رمین بۆز ئەرسلان” په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه کورد و کوردستانیه‌کان که له لایه‌ن “زاگرۆس خۆسره‌وی”
لە به‌شێکی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌کەدا کۆمەڵێ کەسایەتی رۆژنامه‌نووس، سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ری سوێدی، وەک بەڕێزان: “کارین یهمتین” جێگری سکرێتێری پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سوید، “لارش ئۆهلی” پارله‌مانتار و سکرێتێری پێشووی پارتی چه‌پی سوید، “ئۆسا ڕامسۆن” سکرێتێری پارتی سه‌وزی سوید، “ئان کاترین ئێمانوێلسۆن” نووسه‌ری سویدی و “بیرگیتتا ئۆلسۆن” نوێنه‌ری پارله‌مانی ئۆرووپا به‌شدار بوون. ناوبراوان لە باسەکانیاندا تیشکیان خستەسەر کارەساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ڕووداوە نامرۆڤانەیە که لەوپەڕی قوڵایی بێ ده‌نگی ڕای گشتی جیهانی ڕوویدا.
پێشاندانی کورتە فیلمێک له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و هەروها کۆمەڵی کاری هۆنه‌ری هۆنه‌رمه‌ند “فه‌ریبۆرز” به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بوون.
حدک ئێران “کومیتەی سوئێد”
2012-03-16
{jcomments off}