"an independent online kurdish website

رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی مارسی ٢٠١٢ی زایینی، باڵوێزخانەی عێراقی فیدراڵ لە ئامریکا بە هاوکاری‌و پشتیوانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی تێپەڕ بوونی ٢٤ ساڵ بەسەر کارەساتی هەڵەبجەدا رێورەسمێکی پێكهێنا بوو.yadi_helebje-2012-amrika

رێورەسمەکە کاتژمێر ١١:٣٠ سەر لە بەیانی‌، بە وتاری دوکتۆر جابیر حەبیب باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە ئامریکا سەبارەت بەو رووداوە دەستی پێکرد.
پاشان بەرێز قوباد تاڵەبانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینگتۆن وتارێکی سەبارەت بە کارەساتیی بۆمب بارانی شیمیایی هەڵەبجەو دەورو پێگەی ئەو شارە لە بەستێنی رۆشەنبیری کورددا خوێندەوە.
دواتر دوکتۆر مایکەل نیوتۆن مامۆستای زانستگاو کارناسی پلە بەرز لە بواری کۆمەڵکوژی کوردان‌دا، کە هاوکات وانەی بەرێوەبەری ماف‌و یاسایە لە زانکۆ، وتارێکی پڕ نێوەرۆکی لەسەر کارەساتی هەڵەبجە پێشکەش کردو ئەو رووداوەی وەکوو ژنوسایدو کۆشتاری بە کۆمەڵ لێکدایەوە.
شیاوی ئاماژیە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا، بە فەرمیی بۆ ئەو کۆڕ یادە بانگهێشت کرابو،  وەڤدێک بە سەرپەرەستی هاوڕێ جەماڵ عەبدوڵازادە  بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو رێورەسمەدا بەشداریان کردو وێرای بەرز ڕاگرتنی یادو بیرەوەری شەهیدانی هەڵەبجە، چاویان بە کۆمەڵێک کەسایەتی‌ کوردو بیانی کەوت‌.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ئامریکا

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی