گه‌ڕه‌که کۆنه‌کان؛.
سه‌ردێ ، قه‌ره‌مشانی،( قه‌دیم شاری ) ،شه‌خه‌ڵیان ،
حه‌مه دۆساخیان ، ئاسنگه‌ران، پشته‌یان ، قه‌ڵاخوان ، میرئاوا، زوارێ …. .
ئاوڕدانه‌وه له نێوی گه‌ڕه‌ک ، دابه‌ش کران ، پیشه یا ڕابردووی خه‌ڵکی نیشته جێ ئه‌م شاره هه‌ر نه‌بێ پێش 40 تا 50 ساڵ به‌ر له ئێستا هێندێ له ڕاستیه کانی په‌یوه‌ست به مێژووی دێرین و ڕه‌نگه چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی ده‌خاته به‌ردستی تامه‌زرۆیان .
بۆ زانینی مێژووی پشت به‌ستوو به زانست و به سه‌رهاتی ڕاسته قینه‌ی ڕابردووی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له به‌ر ده‌ست بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی به ده‌ست هاتوو له ئاکامی پشکنینی که‌ونینه ناسان و به‌ڵگه‌ی نووسراو له دوو توێ کتێب و قباڵه و به‌یازی کۆن له‌و مه‌رجانه ده‌ژمێردرین که ده‌ره‌تانی حاشا لێ کردنی هه‌ر سه‌ربرده‌یه‌ک له‌م بواره‌دا به‌ربه‌ست ده‌که‌ن ، به‌لام له وه‌ڵاتی ئێمه به زۆر هۆکار که ڕه‌نگه باس کردنیان لێره نه‌گونجێ نه مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتداران به‌ره‌و ئه‌م بواره سووڕاوه و نه ده‌ره‌تان ، بووجه و که‌ره‌سه‌ی پێویست خراوه‌ته به‌ر ده ستی پسپۆڕ و خوازیاران تا به ده‌ستی ئاواله و بێ‌ترس بتوانن له ڕابردووی خۆیان بکۆڵنه‌وه!
له پێوه‌ندی ئه‌م باسه‌دا نووسه‌ر پێ وایه ناو ، ناو‌و نیشان ، وته‌ی که‌سایه‌تی به ساڵا چوو‌و گێڕانه‌وه‌ی سینگ به سێنگ ، ئاماژه‌ی شاعێر و زانایانی سه‌ده‌کانی پێشوو ، ناوه‌رۆکی به‌یاز و قه‌باڵه‌ی کۆنی خانوو و مڵک و ماڵ توانای ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ په‌نجه‌ی ئاماژه بۆ تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێک درێژ بکه‌ین که هێشتار به جۆرێک لانی که‌م به پێ سرنج دان به به‌رده‌وامی داب و نه‌ریتی پارێزراو تیشک هاوێژ بن بۆسه‌ر به‌شێکی هه‌ره که‌م له ڕاستی ژیانی ڕابردووی خه‌ڵکی ئه‌م ده ڤه‌ره .
لانی که‌می قازانجی ئه‌م نووسراوه ڕه‌نگه ئه‌وه بێت زه‌ین و هۆشی نه‌سڵی نوێ بخاته سه‌رهێڵی بیر کردنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن ، ڕێگری له فه‌وتانی زیاتر‌و تۆماری هێشتار به ته‌واوی نه‌فه‌وتاوه‌کانی مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌ڵبه‌نده‌که.
شاری پاوه به‌تایبه‌ت و ناوچه‌ی هۆرامان به گشتی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێکی دێرین و ڕه‌سه‌نی ئه‌وتۆیه که دانسقه بوون و سه‌ربرده‌ی تایبه‌ت به خۆی ده‌خاته به‌ر چاو .
له نێو شاری پاوه وه‌ک دانیشتوان باسی ده‌که‌ن پێشینه‌ی زۆر کۆنی هه‌بوونی نۆ(9) گه‌ڕه‌ک هه‌رکام به تایبه‌تمه‌ندی و پێناسه‌ی خۆیانه‌وه. بوونی نۆ (9) ئاشی ئاوی له ده‌وروبه‌ر و نۆهورمزگا ( مزگی= مزگه‌وت ) تا هه‌نووکه به دڵنیایی باس ده‌کرێ .
[دیاره ژماره‌ی نۆ ناکرێ به جۆرێک پێوه‌ندی له گه‌ڵ (99) ژماره‌ی پیرۆزی سۆمریه‌کان و ژماره‌ی نۆ(9)له ئایینه کۆنه‌کانی تری ناوچه( زه‌رده‌شتی) هه‌روه‌ها ئایینی مووساییه‌کان و (99) پیری هۆرامان له ئایینی کوردی (یارسان) که زۆری ڕێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌رانی خه‌ڵکی ناوچه که و زمانی پیرۆزیان زمانی ئاخاوتنی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌یه به بێ پێوه‌ندی لێک بدرێته‌وه ] .
تایبه‌تمه‌ندیتری ئه‌م شاره هه‌بوونی ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌ند گه‌لێکه له ڕووی ناو و نه‌ریتی هێشتار پارێزراو ،هه‌ڵگر یا وه‌رگێڕی داستانی شێوه شارستانیه‌تێکن که پێویست به به‌دواداچوونێکی وردتر ده‌کا.
بانه‌و ڕکانه‌ی:
بۆ وێنه له سه‌راوه‌ندی شاری پاوه بناری شاهۆ شاخی ناسراو به ” ڕژ” گۆڕایێک هه‌یه که له ئاخاوتنی خه‌ڵکه که‌دا ( بانه‌و ڕکانه‌ی) پێ ده‌وترێ . بان له هۆرامیدا به واتای گۆڕایی و ڕکانه کێبه‌ر کێ و مسابقه لێک ده درێته‌وه. ئه‌مه له کۆی گشتی دا بۆ شوێنی کێ به‌رکێ ( مسابقه) ناوی لێ نراوه . ” بانی ڕکانه ” تا چه‌ن ده‌یه له‌وه پێش شوێنی یاریه خۆماڵیه‌کان و ڕابواردنی وه‌رزشی لاوان و گه‌نجانی شار بوو. یاریه‌کانی : کڵاو ڕفانکێ، قوله شه‌ڕان ، گورز و خه‌ت ، کێلو به‌رد ، که‌که پڕێ ، سنگ و باز و……. وێرای داوه‌ت و هه‌ڵپه‌ڕکێ و ئاهه‌نگ گێڕانی هه‌مه چه‌شن به پێ نه‌ریتی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بوو.
” بانه‌و زه‌مه‌نگای، زه‌ماند گا “ : له لای خوارووی شار گۆڕاییه‌کیتر هه‌بوو له ڕووی ناوه رۆکی ناوه‌که‌یڕا ده‌بێ سه‌رده‌مێک شوێنی ڕێوڕه‌سمی ئایینی و به جێ هێنانی زه‌ماوه‌ند و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌وتۆ بووبێ .
(مه‌ر)، (مه‌رێ) ، (ده‌ره‌و مه‌رێ)، (جۆ مه‌رێ) ، (هانه‌و مه‌ررێ )،( ژیره‌و مه‌رێ) ، له سه‌ر جه‌می خۆیدا که‌سایه‌تی یان مه‌ڵبه‌ندێک ده‌س نیشان ده‌کا که تێ په‌ڕین له قه‌راغیدا حاشاکردن له ڕه‌مزو ڕازێکی هێشتار له په‌رده ماوی مێژووییه. مانه‌وه یان پارێزرانی ئه‌م ناو گه‌له خۆی له ئاخاوتنی وێژه‌یی و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکدا بۆ نه‌سڵی پاش خۆی ، هۆمێدی داکۆکی له نه‌ریتێکی پیرۆز به گوێ نه‌سڵی نوێ‌دا بانگه‌واز ده‌کا .
له‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌شکه‌وتی زۆر هه‌ن که هه‌رکام له ڕووی ناو و نێو بانگ ده‌ناسرێنه‌وه . سرنج ڕاکێشه وه‌ک له دووتوێ ناوی ئه‌م ئه‌شکه‌وتانه ده‌رده‌که‌وێ پێکهاته‌ی چینایه‌تی و ئه‌وه که سه‌رده مێک ژینگه‌ی خه‌ڵک بوون پێوه‌یان دیاره
به‌شێک له ئه‌شکه‌وته ناسراوه‌کان ئه‌مانه‌ن :
مه‌ڕه گاوان ، مه‌ڕه خێڵ ، مه‌ڕه‌سان، مه‌ڕه میر، مه‌ره‌و- هه‌ڵۆی ، مه‌ره ماران ( مادان) ، مه‌ره تاو ، حه‌فت سواران ، مه‌ران ( کۆمه‌ڵێک ئه‌شکه‌وت) ، مه‌ڕه‌سپان .
بۆ ئاگاداری که‌سانی نا شاره‌زا به یاگه‌وانی(جۆغرافیاو هه‌ڵکه‌وتی سرۆشتی) پاوه ده‌بێ ئه‌وه زیاد بکری له پاوه زه‌وی گۆڕ (ته‌خت) ده‌س ناکه‌وێ . له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما ئه‌گه‌ر که‌مترین ئه‌ندازه‌ی زه‌وی گۆڕ ده‌ستی دابێ بۆ مه‌به‌ستگه‌لی گرینگ که‌ڵکی لێ وه‌ر گیراوه.
گۆڕستان ؛
له پاوه به‌ر له سه‌قامی ده‌سه‌ڵاتی ئێسلام له سه‌رده‌مه جیاوازه‌کاندا دوو شووێنی تایبه‌ت بۆ گۆڕستانی زه‌رده‌شتی و یه‌هودیه‌کان ده‌ناسرێته‌وه. پاش ده‌سه‌ڵاتی ئێسلام دیسان ئه‌م شاره دوو گۆڕستانی تا ئێستا هه‌یه . ”بازی مه‌کرۆڵی” بۆ زه‌رده‌شتیه‌کان و بازی مووسایان بۆ یه‌هودیه‌کان . بازی= ته‌په . گۆڕستانی ” مه‌رقدی حاجی و مڵا مه‌قسود” هی سه‌ده‌می ئێستاکه‌ن.
گه‌ڕه‌که مێژوویه‌کان ؛
سه‌ردێ ؛
شاری کۆنی پاوه به گوێره‌ی سروشتی ناوچه‌که ، داکشاو له‌ڕووی قه‌دپاڵی بناری به‌رزایی ده‌ره‌ی (سه‌ردێ) وه‌ک یه‌که‌م گه‌ڕه‌ک له سه‌راوه‌ندی شار واته داوێنی ڕشته کێوی شاهۆ به‌ره‌و لووتکه‌ی ” مه‌سناو ” واته گه‌ڕه‌کی (میر ئاوا) ، وه‌ک سه‌رجه‌م پاوه‌ی کۆن یا ” ده‌گا” ده‌ناسرێته‌وه. گه‌ڕه‌که کۆنه کانی تر له نێوان ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که هه‌ڵ که‌وتون.
دیاره پاوه‌ی کۆنتر له سه‌ر بنه‌مای پشت به‌ستن به وته‌ی باو له سه‌ر زاری خه‌ڵکی به سالا چوو ده‌بێ له نێوان (سه‌ردێ ) و (بنێ ) که سه‌روخواری پاوه‌ی کۆن ده‌س نیشان ده‌کا هه‌ڵکه‌وتبێ . به پێ هه‌ندێ ئاسه‌وار ئه‌وه بۆ سه‌روبه‌ندی پێش زاڵ بوونی باوه‌ڕی ئایینی ئێسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه . له‌وانه ساز کرانی بینای مزگه‌وتی “حه‌زره‌تی عه‌بدوڵا” له خواره‌وه‌ی سنووری ئه‌وکاتی ده‌گا ( بنێ) شیاوی باس کردنه.
وشه‌ی ( ده‌گا ) له هۆرامان به گشتی بۆ ژینگه‌ی سه‌قامداری خه‌ڵک له کۆنه‌وه گۆ ده‌کرێ . ده‌گا- و پاوه‌ی ( شاری پاوه) ، ده‌گا هۆرامان ( شاری هۆرامان) ، ده‌گا گا ( ژینگه) ، ده‌گا – و داریانی( ژینگه‌ی داریان )، ده‌گاو – هه‌جیجی ( ژینگه‌ی هه‌جیج). له به‌رانبه‌ر وشه‌ی ده‌گا ، (ده‌ره ) هه‌یه که زیاتر ژینگه‌ی کورت ماوه‌ی هاوینان( هاوینه هه‌وار) ، و خانووی که‌ڵک لێ وه‌ر گیراوی ئه‌م ژینگه وه‌رزیه به ” که‌وێڵ” له نێو باغ و مووچه‌و مه‌زرا و که‌لار له شاخ و به‌نده‌نان گۆ کراوه .
شاری نوێی پاوه به هۆی هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی نفووس و کۆچی خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر به تایبه‌ت له سه‌رده‌می شه‌ڕی ده ساڵه‌ی ئێران _عێراق به دواوه گه‌ڕه‌کی زۆرتر و پانتایی له نێو شیوو دۆڵه‌کان له خۆ ده‌گرێ . له راستیدا به‌شی نوێ ساز کراوی شار هه‌ر چه‌ند که‌متر ئاوه‌زی سرنج خراوه‌ته سه‌ر موهه‌ندسی عێلمی شار سازی ، به‌لام له سه‌ر یه‌ک ڕومه‌تی به ته‌واوی جیاوازی به شاره‌که به‌خشیوه . ئه‌گه‌ر ئاوڕ له پێکهاته‌ی کۆن و مێژوویی تایبه‌تی ئه‌م شاره بۆ پاراستنی نه‌درێته‌وه ڕه‌نگه به ئه‌وپه‌ڕی که‌سه‌ره‌وه تا یه‌ک دوو ده‌یه‌یتر که‌مترین ئاسه‌وار له مێعماری دانسقه و تایبه‌تی ئه‌م شاره له سه‌ر پێ نه‌مێنێ! ؟
مرۆ به دڵنیاییه‌وه ده‌توانی پێداگری له زیانی مه‌زنی ئه‌م که‌مته‌ر خه‌میه بۆ پارستنی پێکهاته‌ی کۆنی شار وه‌ک یادگارێکی مێژوویی بکات . [ دواتر له م پێوه‌ندیه دا پێشنیاری پێویست ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی کار به ده‌ستانی دڵسۆزی خۆماڵی ].
سه‌ردێ: وه‌ک یه‌که‌م گه‌ڕه‌کی هه‌ڵکه‌وتوو له لای سه‌رووی شار ده‌بێ له کۆنه‌وه ناوه‌ندی عێلم و زانست و خوێنده‌واری شار بووبێ . باس له‌وه ده‌کرێ ” ناوی سه‌ردێ ده‌بێ له سه‌رداو یا سه‌رداوه ڕا هاتبێ که ئه‌وه خۆی بۆ کاتی باوه‌ڕمه‌ندی خه‌ڵک به ئایینه کۆنه‌کانی پێش ئێسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه . له‌م سه‌رداو ( سه‌رداب) دا خه‌ڵک به پێ باوه‌ڕی ئایینی (وه‌سڵی ته‌عمید ) دراون .
بینای سه‌ره‌تایی شوێنی مزگه‌وتی جۆمعه‌ی پاوه به وته‌ی مێژووده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌شکانی ، کاتێک که بۆماوه‌یه‌ک هۆرامان ژێرده‌سته‌ی ئه‌رمه‌نستانی مه‌سیحی بوه . باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی مه‌سیح ئه‌سقه‌ف مێترانی ئه‌رمه‌نستانی که‌نیسه‌ی مه‌زنی له‌م جێگایه ساز کردوه و له ده‌وروبه‌ری سه‌رداو(حه‌وز ئاو) بۆ وسڵی ئه‌عمید [خاوێن کردنه‌وه‌ی جه‌سته به ئاوی پیرۆز وه‌ک یاسای ئایینی ] به پێویست زانراوه. ئه‌وه بۆ ساڵه‌کانی 50ی زاینی دگه‌ڕێته‌وه.(*)
گه‌ڕه‌کی سه‌رداوه‌کان که پاشتر به هۆی کورت کرانی ناوه‌که به ” سه‌ردێ ” گۆ کراوه به وته‌یه‌ک ده‌بێ لێره ڕا سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لاته‌کان و جێ گۆڕکێ ئایینه‌کان هه‌مووجارێ داب و نه‌ریت تا ڕاده‌ی جۆری مێعماری و پۆشاکی تووشی خه‌ڵک یا نیشته‌جێ ژیانی کردوه.
له سه‌رده‌می ساسانی ئه‌م شوێنه هه‌مدیس به ئاورگه یه ناوه‌ندی ڕێوڕه‌سمی ئایینی زه‌رده‌شتی جێ گۆڕکی ده‌کا . به زاڵ بوونی موسڵمانه‌کان له‌م ناوچه هۆرمزگاکان ده‌بن به مزگه‌وت . ئه‌م جاره تا هه‌نووکه وه‌ک مزگه‌وتی جومعه سه‌قم ده‌گرێ . حه‌وزاوه‌کان ده‌بن به حه‌وزی خۆ شوشتن ” وسڵ” وه‌ک ڕیو ڕه‌سمی موسڵمانان . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌رداوگه‌له تا ئه‌م دواییانه له ته‌نیشت زۆر مزگه‌تاندا پارێزراو بوون. [دیاره بۆ وسڵ دان و شوشتنی مردوه‌کانیش که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرا].
ساڵانی پێش کاتێک بینای مزگه‌وتی جومعه‌ی پاوه له گه‌ڕه‌کی سه‌ردێ نۆژه‌ن کرایه‌وه به پێ وته‌ی چه‌ند که‌سێکی شایه‌تحاڵ ئاسه‌واری گۆڕی هه‌ره کۆن له‌کاتی هه‌ڵکۆڵین دیتراون .
هه‌بوونی باره‌گایێکی پیرۆز له ژێر نێوی ” سه‌ی مه‌حمود ئه‌سفه‌هانی” کوڕی سید ئه‌حمه‌دی مه‌کی هه‌ڵگری داستانی که‌سایه‌تیه‌کی ئایینیه که به‌شی سه‌یده‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که ده‌بێ له تۆره‌مه‌ی ئه‌و بن . گوایه له ده‌ورانی سه‌فه‌ویه‌دا بۆ پاراستنی باوه‌ڕی ئایینی خۆی ، به‌رانبه‌ر زه‌ختی سه‌فه‌ویه‌کان بۆ به شێعه کردنی خه‌ڵک ڕووی به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕژد و شاخاوی هۆرامان نابێ . هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ئایینی شار بۆ نیشته جێ بوون هه‌ڵده‌بژێرێ و بنه مه‌ڵه پێک دێنێ .
سه‌رهه‌نگ نقشبه‌ندی یه‌ک له که‌سایه‌تی به ساڵاچووی سه‌یده‌کانی سه‌ردێ ئه‌م وته پشت ڕاست ده‌کاته‌وه که بنه‌ماڵه‌که‌یان له ساداتی وه‌چه‌ی سه‌ید مه‌حمودی ئه‌سفه‌هانی و ئه‌م زاته به پێ کتێبی( مێژووی ته‌سه‌وف) ده‌بێ ده‌ورو به‌ری ساڵه‌کانی 910ی کۆچی بۆ پاوه سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی کردبێ . سه‌ید نورالدین له‌و بڕوایه دایه له به‌ر ئه‌وه ژینگه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ناوبراو له ئه‌سفه‌هان ( سه‌ده‌ی) نێو بوه ناوی “سه‌ده ” بۆ ژینگه‌ی نوێ له پاوه هه‌ڵده‌بژێرن که ئه‌م ناوه به‌ره به‌ره به هۆی سوان به سه‌ردێ گۆ ده‌کرێ . (***)
هه‌ڵبه‌ت شیاوه بوترێ له پاوه ته‌نیا چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌م گه‌ڕه‌که وه‌ک خه‌ڵکی کۆنی شار خۆیان به سه‌ید وله تۆره‌مه‌ی محمودی ئه‌سفه‌هانی ده‌ناسێنن . دیاره ڕه‌گه‌ز نامه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه گرێ دراوی ئه‌م وته‌یه. به‌شێک له سه‌یده‌کانی سه‌ردێ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به‌گزاده‌کانی هۆرامان ڕوویان له کرماشان نا و له‌وێ نیشته‌جێ بوون. که‌سایه‌تی ئایینی هه‌ڵکه‌وته‌یان خه‌ڵیفه سه‌ید عه‌لی نقشبه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی شێخ حسام ا‌لدین نقشبندی ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبندی بۆ ڕێنوێنی باوه‌ڕمه‌ندانی سه‌ربه مه‌زه‌وی شافێعی له‌م شاره بوو که بینای مزگه‌وتی جومعه‌ی شافێعیه‌کانی کرماشانی داڕشت .(**)
(**)
جیا له‌م که‌سایه‌تیه وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا سه‌ردێ ژینگه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ناسراو به عوله‌مای” زیایی” ده‌ناسرێ که پشتاو پشت چه‌ندین که‌سایه‌تی بڵیمه‌تیان له خوێنده‌واری و مامۆستایه‌تی فێرگه‌ی ئایینی و به‌ڕێوه بردنی ئه‌رکی خوێنده‌وار کردنی لاوانی شار و ئه‌ویندارانی خوێندن له سه‌را سه‌ری کوردستانی ڕۆژهه‌لات وباشوور (فه‌قێ) له ئه‌ستۆ بوه.
عێلـــم جه (ڕووار) مڵا جه ( پاوه) ……………………..
سه‌ر چاوه‌ی ئه‌م وته مێژووییه له‌وێرا هاتوه که شاری پاوه له کۆنه‌وه ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مه‌لا و خوێنده‌وار بۆ زۆر ناوچه‌ی کوردستان و گه‌ڕه‌کی “سه‌ردێ ” پێشه‌نگی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه ژمێردراوه. دیاره هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه دا مزگه‌وتی جۆمعه‌ی شار له هه‌موو ده‌وره‌کانی مێژوودا جیا له سه‌رده‌می کۆماری ئێسلامی له سه‌ردێ و زانایانی ئه‌م گه‌ڕه‌که ئێداره‌یان کردوه. یه‌که‌م سه‌رۆکی په‌روه‌رده و فێر کردن له هۆرامان به شێوازی مۆدێرن له ده‌ورانی پاڵه‌وی دیسان خه‌لکی سه‌ردێ مامۆستا ( محمد زاهد زیایی ئیمام جومعه‌ی ئه‌م شاره) بوو.
به واته‌یێکیتر سه‌ردێ دارئه‌لعێلمی پاوه ژمێردراوه .
تێ بینی : به‌شێکیتر له سه‌یده‌کانی سه‌ردێ له گونده‌کانیتری هۆرامان کۆچبه‌ری پاوه بوون.
…………………………………………………………………………
(*). تحقیقی پیرامون زبان کردی- امیر امینی
( **) کۆپیی ده‌قی فه‌رمانی شێخ حسام ا‌لدین نه‌قشبندی له پێوه‌ندی دیاری کردنی ڕێزدارسه‌ید عه‌لی به خه‌ڵیفه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له کرماشان .
{jcomments off}