"an independent online kurdish website

حەوتووی پێش یەکێک لەو کورتە فیلمانەی کە ئێمە کاتی خۆی لەسەر یوتیوب دامانابوو، لۆگۆی تیشک تی ڤی لەسەرە و بۆ ساڵیاد و بیرەوەری و سەرنانەسەری کارمەندانی ئەو کاناڵە بڵاو ببووەوە،hamid_drudi

هێندێک کەسی هەڵپەرست ڤیدیۆکەیان دزیبوو و لەسەر یوتیوبی و فەیسبووکی خۆیان دایاننابوو. ئەو کەسانە لە رووی نەزانی خۆیانەوە پێیان وابوو کە ئەو ڤێدیۆیە بە بێ ئاگاداری خۆمان بڵاو بووەتەوە! هەر بۆیە دوای نووسینی بۆچوون و قسەی سووک کە تەنیا شایانی خۆیان بوو کردبوویانە هەرا و هوریا کە نەدبوو وا بێ و ئەوە بێ رێزیە لەگەڵ میوان! غافڵ لەوەی کە ئێمە بۆ خۆشەویستی لەگەڵ میوانی بەرنامە کە مام قالە دەباغی بوو، و لە منداڵیەوە بەڕێوەبەری بەرنامەکە “روکسانا شێخ‌ئاقایی” دەناسێ و ئێستا دوای ماوەیەک دوور بوونی روکسانا لە وڵات ناوی ئەسڵی مام قالەی لەبیر نەماوە و بۆ ئەوەی چۆن و بە چ ناوێک لە بەرنامەکەدا بیناسێنێ، چەند جارێک لێی دەپرسێتەوە. ئەویش وەک کچی خۆی بە گاڵتە پێی دەڵێ ئەوە چیە لێیان داوی؟ بۆ وا پەشۆکاوی؟ و زۆر خۆمانیانە لەگەڵی قسە دەکا. ئێستا کەسانێک وا دەزانن ئەمە لە بەرنامەدا بڵاو بووەتەوە و نەدەکرا وابێ! ئیتر ئاگایان لەوە نیە کە لەبەر رێزی مام قالە و پێشکەشکارێکی لاو ئەوە دانراوە.

هەر وەک پێشتریش وترا ئەو کورتە فیلمە کە دزرابوو، تەنیا ٣ خولەکە لە بەرنامەیەکی سەرکەوتووی ٤٠ خولەکی، بەڵام کەسانێک کە چاویان بەرایی ئەوە نادا کە ٣ خولەک خۆشیش لەو کاناڵەوە بڵاو بێتەوە، ئەو هەلەیان قواستووەتەوە و لە جێگای ئەوەی سەیری بەرنامە ئەسڵیەکە بکەن ٣ خولەکەیان کردووە بە بەهانە و لە راستیشدا هەدەفمەند ئەو کارەیان کردووە! سەیرتر لەوە ئەوەیە کە هێندیک کەسی بە ناو رۆژنامەنووس ئەوەیان بە دەرفەت زانیوە کە وەک ئەوەی هەنگوینیان لە کلۆردا بینیبێتەوە، ئەوەی نەیانزانیوە نووسیویانە. ئەوەمەش دیسان بە ئامانجەوە کراوە کە هەم خۆیان بە لای حیزب، تیشک، بنەماڵه‌ی مام قالە و بنەماڵەی پێشکەشکاری بەرنامەکەوەی شیرین کردبێ و هەمیش وا نیشان بدەن کە گوایە دڵیان بۆ حیزب و ئەو کاناڵە دەسووتێ و هاوکات بۆ ئەوەی سوودیان بە پێنووسە نووک شکاوەکەی خۆیان گەیاندبێ و سووژیەکیان بۆ باس کردن هەبووبێ. زۆر شتی ناڕەوا و دوور لە یاسای راگەیاندن و بڵاو کردنەوەیان نووسیوە.

لێرەدا دەبێ ئەوە روون بکەمەوە کە ئەو ڤیدیۆیە کە دزراو بە شکایەتی ئێمە لە لای یوتیوب لەو کەسانە سڕایەوە، ئێستاشی لەگەڵ بێ پێشکەشکاری بەرنامەکە لێی ئاگادار بووە و تاکوو بە تەواوی سڕایشەوە ئێمە لە پێوەندیدا بووین و ئێستاش لەو باوەڕەداین کە چوونکە ئێمە بە نیازی پاکەوە ئەو ڤیدۆیەمان لە یوتیوب داناوە و ویژدانمان لەو پێوەندیەدا ئاسوودەیە. ئیتر ناحەزان هەر بۆچوونێکیان هەیە پێشکەشی خۆیان بێ.

لە کۆتاییدا دیسان وەبیر خوێنەران دێنمەوە کە ئەوانەی لایەنگری ئەو کاناڵەن، دەزانن کە بۆ ساڵڕۆژەکانی ئەو کاناڵە و نەورۆز ئێمە هێندێک لەو رووداوانەی کە لە پشت دوربینەکانەوە رووی دەدا، بڵاو دەکردەوە، ئەم ڤیدیۆیەش یەکێک لەوانەیە و هیچیتر. نە لەدەستمان دەرچووە و نەک بە بێ ئاگاداریش بڵاو کراوەتەوە. ئێستا خەڵکی وایان لێ کردووە و نیازی خێریان لەم کارەدا نیە و پاکانە بۆ خۆیان دەکەن بە پێویستم زانی ئەم روونکردنەوەیە بنووسم.

لەگەل رێزمدا

حامید درودی

٧ی ٥ی ٢٠١٢

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی