"an independent online kurdish website

بەربەیانەوئێشتائەستێرەی بەیان    

چاوەروانی هەڵ هاتنی تیشکی هەتاوە    ferzad_kemanger_4_shehidekey-tr_0_2009

ئێشتا سپێدەی کازیوەی بەیانی رۆژێکی نوێ دیار نی یە

ئێشتا دایکی فەرزاد و شیرین و فەرهاد و عەلی و مەهدی

چاو لە دەرگا چاوەروانی گەرانەوەی رۆڵەکانیانن

ئێشتا دڵیان چاوەروانی هەواڵی ئازادی ئەوان و ئازادی گەل و وڵاتە

لەم رۆژەدا

لەم بەربەیانە بێ دەنگ و ماتەدا

پەتی سێدارەی بێدادی بۆ پێنج لاوی کورد هەڵ خرا

فەرزاد و شیرین و فەرهاد و عەلی و مەهدی، لەم رۆژەدا شەهیدا کران

ئەوان کۆمەڵیک پەپولەی نیشتمان بوون

کە تەنیا دڵیان بۆ ئازادی لە لێدان بوو

ئەوان پێنج ئەستێرەی گەشی درەوشاوەی ئاسمانی وڵاتم بوون

کە لەم رۆژەدا لە کازیوەی سەحەری دەم بەیاندا

چونە بەر پەتی سێدارە

ئەوان چەند لاوی دڵپاکی خاکی جوانی نیشتمانم بوون

کە ناویان رەمزی تیکۆشانە بۆ هەموومان

لە رێی ئازادیا بەخشیان گیان
دەستی رەشی تاوان، جارێکی تر وەک گشت جاران

شەهید یان کرد پینج ئەستیرەی ترلە ژیان

لە بەرەبەیانی بەیانێکی نوێ دا

دڵی پێنج لاویان لە لێدان خست

بە پەتی سێدارەی تاوان شەهیدیان کرد پینج ئەستیرە

ئەی ئەستێرەکانی بەیانی دەم بەیانم

ئەی رۆلەکانی گەل ونیشتمانم

ئەی پەپولە بێ نازەکانی خاکی پاکی وڵاتی داگیر کراوم

ئەی دایکە جگەر سوتاوەکانی وڵاتم

دایکی فەرزاد و شیرین و فەرهاد و عەلی و مەهدی و هەزاران دایکی جگەر سوتاوی تر

ئەی ئەو دایکانەی کە رۆڵەکانتان بە دەستی دوژمنی داگیر گەر شەهیدکران

دڵنیا بن ،دڵنیا بن حکومەتی ئاخوندەکان

بەم تاوانەو هەزاران تاوانی تریان

هەرگیز ناتوانن دەنگمان ببرن

بویە دڵنیا بن ئەم رژیمە دەبێ بروا

ئازادی یە داوای رەوا

با هەمومان لە هەر کوێ بین

دەنگ هەڵ برین دژی ئەم دەسەڵاتە شومە

هاوار بکەین

بەسیە ئیعدام و کوشتن،ئیتر بەسیە خۆێن رشتن

تیرورئیعدام وکوشتن پێشەی ترسنوکانە

ئازادی و دیموکراسی ویست وداوای گەلمانە

ئەو کاتەیە،ئەو کاتەیە، ئەم تاوانانە کوتایی دێ

بە هەوڵ و یەک گرتنمان

ئەم رژیمەش دوایی دێ و ئازادیمان بۆ وەدی دێ

سمکۆ بێکەس. نۆروێژ

ferazd_kemanger_u-4-shehidekeytr_2009

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی