"an independent online kurdish website

كۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە تا ئێستا، یەكێك لە سەرەكیترین سیاسەتەكانی بریتی لە دەستدرێژیكردن بۆسەر ماف و ئازادییەكانی گەلانی ئێران و گەلی كورد بە تایبەتبتر بووە.freshte_yezdanpenah

لەبیرمە كاتێك رژیمی پاشایەتی رووخا و كۆماری ئیسلامی هاتە سەر كار، یەكێك لە سەرەتاییترین مافەكانی هەر مرۆڤێك كە بریتی لە ئازادیی هەڵبژاردن بوو، بە خەڵكەكە نەدا.

لە 12 ی خاكەلێوەی 1979 دا زۆر بە ئاسانی ریفراندۆمێكی (بەڵێ و نا) ی بۆ كوێركردنی چاووڕای ناوەندە جیهانییەكان بەڕێوەبرد كە تێیدا هاتبوو: ئێوە دەبێ من هەڵبژێرن و ئەوەش نووزەی لێوە بێت، دەخنكێندرێت.

هەر ئەوەش بوو، لەدوای ریفراندۆمەوە و بۆ چەسپاندنی بنەماكانی كۆماری ئیسلامی كە بریتی بوون لە زەوتكردنی مافەكانی مرۆڤ، ئاسیمیلەكردنی گەلانی بێجگە فارس و سڕینەوەی دەنگی هەر چەشنە سازێكی دژ بە ئاهەنگی گەشەی حەزیای  كۆماری ئیسلامی و بە گشتی پاكتاوكردنی بیری ئازاد و جودابیری بوو   بە سیاسەتی رۆژانەی كۆماری ئیسلامی.

ئاهەنگی گەشەی ئێرانی ئیسلامی بە دروستكردنی زیندانە سامناكەكان دەستی پێكرد. بە دانانی میرغەزەب و جەللادەكان لەسەر پۆستە حكوومییەكان دەستی بە چالاكییەكانی خۆی و دابەزاندنی سیاسەتەكانی خۆی بەسەر كۆمەڵگادا كرد. یانی هەر لە سەرەتاوە دەستدرێژیكردن بوو بە بنەمایەكی مافەكانی مرۆڤی كۆماری ئیسلامی لە ئێران.

ژنان و تەجاوز لە زیندانەكاندا تا ئەتككردنی ئاشكرایان لە رووداوەكانی بۆكان

ژنانی ئێران یەكێك لە توێژە هەژار و بێدەرەتانەكانی كۆمەڵگای بندەستی كۆماری ئیسلامین.

سەرەتای هاتنەسەر كاری كۆماری ئیسلامی بۆ ژنان پاشەكشەپێكردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازانە و یەكسانیخوازانەی ژنان بوو، بە تایبەت  كاتێك لە یاسای كۆماری ئیسلامیدا و بە شێوەیەكی زەق و بەرچاو لە یاسای دابەشكردنی میراتدا بە هەردوو ژن مافی پیاوێكیان پێدرا ئیتر زۆر بە سانایی رێگایان بۆ بەزاندنی سنوورەكانی رێزگرتن لە ژنانی كۆمەڵگای ئێران و بە تایبەت ژنانی كوردستان دەست پێكرد.

لەبیرم دێت ئەو زیندانییە سیاسییانەی كە هێشتا كچ بوون و لە لایەن جەللادەكانی خومەینی یەوە سزای سێدارەیان بۆ بڕابووەوە بە گوێرەی حوكمێكی شەرعیی سازێندراوی دەستی كۆماری ئیسلامی نەدەبوا بە پەردەی كچێنی یانەوە بمرن و هەر بە زۆر لە زیندانەكاندا لە بەسیجییە پۆخڵەكانی خۆیان مارەیان دەبڕین و دەیانكردن بە ژن، بە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەكی رازیبوونی خۆیان و بنەماڵەكەیانیان وەرگرتبێت. كە ئەمە بۆ خۆی هەر ئەو دەستدرێژییەیە كە بوو بە میرات بۆ نەوەی تازەی لۆمپەنە بەسیجییەكانی كۆماری ئیسلامی و لە كارەساتەكانی ئەمدواییەی بۆكاندا رەگیان دایەوە.

با ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە ئەم ئەتكەئاشكرایەی كۆماری ئیسلامی تەنیا ژنانی نەگرتوەتەوە و پیاوانی ئەتككراویش لە ریزی ئەو مرۆڤانەدان كە كەرامەتی ئینسانییان شكاندوون و لە زیندانەكانی كوردستانەوە تا كەهریزەك دەستدرێژییان كراوەتە سەر.

ئیتر با ئەوەش بوەستێ، رۆژانە بە دەیان شێوەی جۆربەجۆری تازە بابەتەوە دێنە ناو ماڵەكانی خەڵك ز مافەكانیان لێ زەوت دەكەن.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی