"an independent online kurdish website

لە سەرەتای خاکەلێوەی 1359ی هەتاوی، رژێمی ئێران لە شاری قوڕوەوە هێرشی هێنایه hasan_sarspi

سەر پیشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات کە لە لە شاری دێهگوڵان و ئاوایی گەنجی ( هەڵکەوتوو لە  نزیک شاری قوڕوە) جێگیر بوون. لەو شەڕ و بەربەرەکانیە دا دەیان کەس لە هێزەکانی رژیم کوژران و کەلاکی حەوت کەسیان کەوتە دەست پێشمەرگەکان. لە شەڕەکەدا بە داخێکی گرانەوە هاوڕێیەکی خەباتگێڕ بە ناوی مەحمود کەرەمی بە برینداری کەوتە دەست هیزە سەرکوتگەرەکانی رژیم و پاشان بردرایە هەمەدان و دوای ئازاردرانێکی زۆر شەهید کرا.

شەهید مەحمودی کەرەمی خەڵکی گوندی کەڕەونان سەر بە شاری دێهگوڵان لە ناوچەی لەیلاخ بوو. ناوبراو پیاوێکی زانا و بە شەخسیەت، پێشمەرگەیەکی ئازا و نەترس وکادرێکی بەوەج و تێکۆشەرێکی دلسۆزی حیزب و خەڵک بوو. بە بۆنەی مەحمود کەرەمیەوە دەیان کەس بوون بە پێشمەرگەی حیزب و بە سەدان کەس بوونە ئەندام و لایەنگری حیزب.

 دێتە بیرم جارێک بەندە و مەحمودی کەرەمی بۆ ئەرکێکی حیزبی چووینە خزمەت دوکتور قاسملووی نەمر و لەو چاوپێکەوتنە دا بەڕێز د . قاسملو تا رادەیەک بە ورەی شۆرشگیرانە و کەسایەتی بەرزی هاوڕێ مەحمودی کەرەمی دڵگەش بوو کە راستەوخۆ پێی فەرموو: ”کاک مەحموود خۆشحاڵم کە حیزب کادرێکی وەک تۆی هەیە، بەو هیوایەی شەهید نەبی و تەمەنت درێژ بێت بۆ خزمەت کردن بە حیزب و نیشتمانەکەمان و شانازیت پێوە دەکەم”.
ئەوەی دەمهەوەێ لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم ئەو راستیە تاڵەیە کە سەرەڕای ئەوەی کە پتر لە 15 پێشمەرگەی ناوچەی لەیلاخ چوونەتە ڕیزی کاروانی سەربەرزی شەهیدانی حیزبمان بە تایبەت لە هێزی شەهید شەریفزادە و هێزی بێستووندا، بەڵام بە داخێکی گرانەوە زۆربەیان وێ دەچێ بووبنە شەهیدی بێناوی حیزب و وا دەردەکەوێ کە حیزب بێ ئاگا بێت لێیان. بۆ وێنە شەهیدان ئیسماعیل سەعیدی، عەزیز قوڕیدەری، ناسر غوڵامی، مەمەد قوڕوەیی و کەسانی تر کە بە داخەوە لەم کاتەدا ناو و جێی شەهید بوونیانم لە بیر چووە.
هیوادارم حیزب بە دوایان دا بگەڕێ و بیانناسێتەوە.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی