بۆ ئه‌م وتاره؟ ئه‌زمونه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که، هۆی سه‌ره‌کی، دابڕان وسه‌ره‌نگردان و شکسته‌کانی تا ئێستای خه‌باتی گه‌لی کورد، سه‌رچاوه، له لاوازی مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردنه‌وه ده‌گرێ.
مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردنی ڕابردوو، که که‌متر سه‌رنجی داوه‌ته پرس وڕاوو وته‌کبیر وباس وخواسی جه‌ماوه‌ری ده‌وروبه‌ر ولایه‌نگرانی، به زوویی قودره‌تی له ده‌ست خۆیدا کۆکردۆته‌وه‌و، له جیاتی دێمۆکوڕاتانه به‌رخوردکردن، ده‌ستی بردۆته به‌ر به‌یعه‌ت پێکردن له لایه‌ک وسه‌رشکاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی له لایه‌کی تره‌وه.
به‌م شێوه‌یه ده‌ست وپێوه‌ندی بۆ خۆی دروست کردووه. ئاکامی ئه‌م کاره‌ش ئه‌وه بووه که پێوه‌ندی دێمۆکڕاتی له نێوان به‌ده‌نه وسه‌رکردایه‌تی، مودیر ورێبه‌ریی، دا یاپچڕاوه یان زۆر لاواز بووه. ئه‌مرۆ ئه‌م شێوه مودیریه‌ته، له‌ت و کوتبوونی لێده‌که‌وێته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌م له‌ت وکوت بوونه‌ش، ناهومێدبوونی گه‌له. بۆیه به پێویستم زانی به کاوو خۆ، وتارێک له چه‌ند به‌شدا، له‌م باره‌وه بنووسم.
له ناوه‌رۆکی ئه‌م وتاره‌دا، گرفت وباسه‌کان ئه‌وه‌نده وردناکرێنه‌وه که مه‌جبووربه هێنانه‌وه‌ی وێنه بێ وله‌م ڕێگایه‌وه، ده‌ست بکرێ به کوتان وته‌وس وپلار پێدادان به‌م وبه‌و. بۆیه باسی وتاره‌که رووی له هیچ که‌سایه‌تی ورێکخراوه‌یه‌ک نیه. تێشده‌کۆشم ململانێ ته‌شکیلاتی یه‌کان، که زۆر جار که‌وتوونه‌ته چاڵاوو وزه‌لکاوی ده‌سه‌ڵاتخوازێوه وزۆرکێشه‌ی ووردو بێزه‌ونی وه‌ک ده‌مه‌لاسکێ، ته‌وهین کردن وتۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن وبه گاڵته‌گرتنی که‌سایه‌تی وخه‌باتی، شۆڕشگێڕان وخه‌باتکارانی لێکه‌وتۆته‌وه، به‌هێند نه‌گرم.له ڕاستی دا ئه‌ووتاره، زیاترباسی باری شیکردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچوونه ئه‌زموونکراوه‌کان { ویه‌ک له وانه ئه‌زموونی خۆم} ده‌کا. ئه‌وه‌شی له زیادبکه‌م که ئه‌م وتاره که‌متر دێته سه‌ر باسی سیاسی وهه‌ر وه‌ک له ناوه‌که‌یدا دیاره زیاترباسی مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردنی ته‌شکیلاتی ده‌کا، که، گیروگرفتی زۆری بۆ ئێمه‌ی کورد لێکه‌وتۆته‌وه.
سه‌ره‌تا مودیریه‌ت و ڕێبه‌ریکردن واتایه‌که زۆر تاریفی تێۆریکی هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌رکی ئیداره‌کردنی ئۆڕگانێک به جیاوازی کولتوری، راده‌ی شاره‌زایی و لێحاڵیبوونه‌وه، وه‌ک یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی بواره‌کانی ناوچه‌یی و ئاینی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی. کاتێکیش باس له مودیریه‌تی ده‌رسی ده‌کرێ، ئه‌مه‌ش هه‌ر چه‌ند بواری تێکۆشانی جیاواز و مه‌یدانی دیاریکراوی خۆی هه‌یه‌و شێوه ئیداره‌کردنێکی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام دیسان وه‌ک مودیریه‌تی ئوڕگانه گشتیه‌کان پڕه له دیالۆگی دوو، چه‌ند لایه‌نه.
له سه‌ر یه‌ک مانای ته‌واوی مودیریه‌ت وئیداره‌کردنی ئوموور ئه‌وه‌یه که مودیر، خه‌می ئه‌نجامی ئه‌رک وکار وبه‌رنامه‌کانی ئۆڕگانه‌که‌ی بخوا. له‌و باره‌وه به‌ده‌نه‌ی ئۆڕگان بۆی هه‌یه بپرسێ که؛ ڕێبه‌ر، مودیر، چی ده‌کا؟ و کاری چییه؟ ئاکامی خزمه‌تی بۆ ئۆڕگانه‌که چی لێدێته‌وه؟ وچی لێهاتۆته‌وه؟ هه‌ر به‌و پێیه‌ش به‌ده‌نه بۆی هه‌یه بپرسێ مودیر کێ یه؟ واته که‌سایه‌تی حقوقی وحه‌قیقی هه‌ڵسه‌نگێنێ.
به گشتی چاوه‌روانیه‌کان زۆرن و، ده‌توانین بڵێین که کۆی چاوه‌روانییه‌کان وه‌ک، هه‌ست پێکردن ووه‌ک سه‌مبول قه‌راردانی مودیر، مودیر یان ئۆڕگانی به‌رێوه‌به‌ری ده‌کاته که‌س یا ئۆڕگانێکی گرینگ وبه‌رچاو. بۆیه ڕێبه‌ریی ده‌بێ ته‌ئید بکرێ، باوه‌ڕی پێ بکرێ. ده‌سه‌ڵاتیشی بدرێتێ. ئه‌وانه‌ش به سه‌ر یه‌که‌وه پێویستیه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کارکردن ومودیریه‌تکردنن.
گۆڕانکاری له مودیریه‌ت دا
تێۆری گۆڕانکاری و مودێڕنکردنی مودیریه‌ت ورێبه‌ری به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ئارادابووه، ئێستا ئێمه له گه‌ڵ دنیایه‌کی نوێ روبه‌رووین. له‌م دنیا نوێیه‌دا، پێویسته له سه‌ر شێوه‌ی گشتی مودیریه‌ت وئیداره‌کردن بۆ چوونه‌کانمان کانالیزه وته‌نانه‌ت یه‌کده‌ست بکه‌ین. به باوه‌ری من سێ شێوه‌ی گشتی بۆ ئیداره‌کردن ده‌تواندرێ بۆ ئێمه‌مانان به‌که‌ڵک بێ:
یه‌که‌م- ئیداره‌کردنی شوێنی په‌روه‌رده‌و توێژینه‌وه
دوویه‌م- پڕۆسه‌ی ئیداره‌کردنی ئۆرگانێکی سیاسی که خاوه‌نایه‌تی بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی یاگرێبه‌ندێکی کولتوری ده‌کا
سێیه‌م- ئیداره‌کردنی ڕایه‌ڵکه‌یه‌ک، تۆڕێک که به بێ له به‌ر چاوگرتنی مه‌وداو مه‌کان پێویستی به شێوه‌مودیریه‌تکردنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
دیاره ئاشکرایه که ئیداره‌کردنی هه‌ر کام له‌م سێ شێوه‌یه، هاوڕێیه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه قه‌ول و به‌ڵێنییه‌ک که ڕێبه‌ری ده‌یدا به ده‌وروبه‌ری. ئه‌گه‌ر ئاواش بێ، باوه‌ڕی خه‌ڵک به ڕێبه‌ری به هێز ده‌بێ و، به‌م شێوه‌یه مودیر هه‌م پشتیوانی له هاوده‌ستانی وه‌رده‌گرێ وهه‌م یارمه‌تی و زانیاریشی بۆ ئیداره‌کردنێکی باشتر پێ ده‌درێ. هه‌ر چه‌ند نابێ خۆمان فریو بده‌ین وبڵێین که ئیدی کار ته‌واوه. چونکه هه‌ر ده‌سبه‌جێ مه‌یدانی کار وکرده‌وه‌وبیرکردنه‌وه‌ی مودیر ورێبه‌ری پڕ ده‌بێ له دڵه‌ڕاوکێ. وه‌رگرتنی هه‌واڵی شاش ودوروست و، هه‌واڵگه‌لی دژ به‌یه‌ک. باوه‌ڕپێهێنان و چنگه پڵماسێ کردن له گه‌ڵ ڕاووبۆچوونه‌کان ده‌بێته کاری ڕۆژانه‌ی مودیر. بۆیه ئه‌رکی مودیر وڕێبه‌ری ده‌ست وپه‌نجه نه‌رمکردنه له گه‌ڵ واقیعی رووداوه‌کان و دیتنه‌وه‌ی باشترین موکانیزمی کار!!
ئه‌وه‌ش زیادبه‌که‌ین که له پڕۆسه‌ی پێ سپاردنی کار به مودیردا، له لایه‌ک تێۆری باوه‌رپێکردن ده‌خوڵقێ. له لایه‌کی تره‌وه تێۆری چاوه‌ڕوانی گه‌شه‌ده‌کا. به‌ڵام هیچ کام له‌م دووانه ناتوانن له ته‌واوه‌تی خۆیاندا ببنه بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش. ئه‌وه‌ی ده‌توانین به ته‌واوی لێی دڵنیابین ئه‌وه‌یه که به پێی نیازی ئۆڕگان وهه‌ڵس وکه‌وت له گه‌ڵ کولتوره‌جیاوازه‌کان، کاری مودیریه‌ت پێویسته ئه‌نجامێکی باشی لێبکه‌وێته‌وه.
مودیریه‌تی کراوه
مه‌به‌ست له هێنانی ئه‌م به‌شه شه‌رح و ئانالیزه‌کردنی مودیریه‌ته؛ مودیریه‌ت واته ڕێبه‌ریکردنی کاری که‌سانی تر، مودیر نابێ بۆ خۆی هه‌موو کاره‌کان له ئه‌ستۆی خۆی بگرێ. حاشا هه‌ڵناگرێ که باس ولێکدانه‌وه‌ی کاری مودیر له دوو یان چه‌ند ده‌فته‌ری تایبه‌تی کاری‌دا{ئه‌گه‌ر هه‌یبێ} زۆر حاسته‌م ودژواره. بۆ وێنه مودیری ئۆڕگانێکی گه‌وره که به پێی سیستیمی کاری پێویسته چاوه‌دێری تێگڕایی به‌شه جیاله یه‌که‌کانی ئه‌م ئۆڕگانه بکا، به بێ باوه‌ر پێکردن وباوه‌ڕپێهێنان به به‌رپرسی به‌شه‌کانی ئۆڕگان و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی له گه‌ڵ ئه‌م به‌رپرسانه به سیستیم کاری نه‌کردووه‌و سه‌رکه‌وتن وئاکامی باشیش له مودیریه‌ت و له ئیداره‌ی ئومووری ژێر مودیریه‌تی وه‌رناگرێته‌وه. بۆیه سێ خاڵی سه‌ره‌کی بۆ حاڵیبوونی مودیر له خۆی وکرده‌وه‌کانی، ئه‌گه‌ر نه‌یهه‌وێ هه‌موو شته‌کان له‌ده‌ست خۆیبگرێ، پێویسته سه‌رنجیان بدرێتێ:
١- مودیر به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تی گشتی له به‌ش به‌شی ئوڕگانێک دا
٢- مودیر سه‌ڵاحیه‌تی هه‌یه شوێن له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی موکانیزمی به‌ره‌وپێشچوونی ئۆڕگان دابنێ.
٣- ئه‌رکی مودیر ڕاگرتنی باڵانس و چاوه‌دێری به سه‌ر به‌شه‌کانی ئۆڕگانه.
هه‌روه‌ها مه‌رجه‌کانی مودیریه‌تێکی باش و کراوه به پێی چۆنیه‌تی دامه‌زراوه‌و، ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئۆرگانی بۆ پێک هاتووه ده‌گۆڕدرێ. به‌ڵام که‌سایه‌تی مودیروئه‌زموه‌کانی کاریگه‌ری زۆریان بۆ ئه‌نجامی باشی پڕۆسه‌ی به دواداچوونی کاره‌کان داهه‌یه.
مودیریه‌ت وڕێبه‌ریکردن وه‌ک کارێکی رۆژانه و به‌کرده‌وه، ده‌بێ به گوێره‌ی فۆڕم، قه‌واره وداب ونه‌ریتی ئۆرگانیی لێکبدرێته‌وه. بۆیه تێۆری مودیریه‌ت ده‌بێ و پێویسته له مه‌یدانی کاری ئۆرگان دا هه‌ڵسه‌نگێندرێ. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا ده‌گونجێ که بزاندرێ مودیریه‌ت چه‌ند فۆرم بۆ ئیداره‌کردن ده‌گرێته پێش و فۆرمه‌کانیش به گوێره‌ی مه‌کان، جیاوازی ئۆرگان وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تر چۆن گۆڕان هه‌ڵده‌گرن!
یه‌کێکی تر له گرینگ‌ترین ئه‌رکه‌کانی مودیر ورێبه‌ری ئه‌وه‌یه که عه‌لاقه وتواناو ئینێرژی هاوکاریکردن ده‌خوڵقێنێ. ئه‌م باسه هه‌ر چه‌ند له جێ‌دا زۆر گرینگه، زۆریش گرانه پێناسه بکرێ. ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه پێوه‌ندی پته‌وی دیالیکتیکی له گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی پلان وپرۆژه‌ی کار هه‌یه. مودیر وبیرکردنه‌وه‌ی مودیرانه پڕه له بیرکردنه‌وه‌و ئومێده‌واری پێدان. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌وبه‌ڵێنه ئه‌رێنییانه‌ش پێشکاروانی سه‌رکه‌وتن و نه‌زم پێدان و ئه‌نجامی باش وه‌ده‌ست هێنانه! هه‌ر له جێ‌دا مودیرکی خاوه‌ن دڵه‌ڕاوکه‌و زۆر به پارێز که له جیاتی ده‌ست ئاواڵه‌یی و دابه‌شینی به‌رپرسایه‌تی له گه‌ڵ به‌رپرسی له‌قه‌کانی ئۆرگان، له به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانیدا ترس، دڵه‌خورپه، تارمایی و سێبه‌ر بخاته سه‌ر ڕه‌وتی هه‌ڵس وکه‌وتی، ناتوانێ سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ وناشتوانێ ئومێد بدا.
هێندێک بۆچوون ئاماژه به وه ده‌که‌ن که کێشه‌ی مودیریه‌ت، واقیعێکی کاری رۆژانه نییه که هه‌ر کات وساتێک، ئیداره‌ی کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی ئۆرگان، یان کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵک بکا. ئه‌م بۆچوونانه، ئاوای بۆ ده‌چن که ڕێبه‌ر ومودیر ته‌نیا له کاتی روودانی روداودا، خۆ ده‌کێشنه ناوگه‌مه‌که‌وه‌و یارمه‌تی ده‌که‌ن به لابردنی گرفته‌کان. لێره‌دا ڕێبه‌ری ومودیر وه‌ک کاریزمایه‌ک سه‌یر ده‌کرێن، که له رووی خۆشه‌ویستی وپێشینه‌ی باشیانه‌وه هه‌وڵ بۆ لابردنی گرفته‌کان ده‌ده‌ن.
به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌که مودیر وڕێبه‌ری کاریزمایی، نایه‌وێ به‌رپرسایه‌تی ڕووداوه دژ به‌یه‌که‌کانی که رۆژانه رووده‌ده‌ن وه‌ئه‌ستۆ بگرێ. پرسیار ئه‌وه‌یه؛ ئایا به ڕاستی ئه‌م شێوه له مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردنه کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێناکه‌وێته‌وه؟ وه‌ڵامی من بۆ ئه‌م پرسیاره به‌ڵێ یه! چونکه، بابڵێن که خه‌ڵک به‌ته‌واوی باوه‌ڕیان به ڕێبه‌رومودیر هێناوه. چاوه‌ڕوانی حه‌ره‌که‌تی مێژوویشی لێ ده‌که‌ن. ئه‌ی نابێ کرده‌وه‌کانی ئه‌وه‌نده شوێندانه‌ربن که نه‌ک حه‌للی کێشه‌یه‌ک به‌ڵکه باڵانسی کاری ئۆرگانه‌که‌شی به ته‌واوی لێبکه‌وێته‌وه‌و، وه‌ک چاوه‌دێرێکیش به دایم ئاگای له پرۆسه‌ی رۆژانه‌ی ژیانی کاری ئۆرگانه که ببێ؟
گوتمان که کار وئه‌رکی مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردن گرانه، لایه‌نێکی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه که بۆ هێندێک لایه‌ن و که‌س باسی ته‌وه‌ره‌ی مودیریه‌ت ورێبه‌ری جێ به جێ روانگه‌ی مه‌نفی و بێزه‌ونی لێ ده‌کوێته‌وه، به چاوی سووک ونێگاتیڤه‌وه ده‌رواندرێته مودیریه‌ت و رێبه‌ریکردن. باوه‌ری ئه‌م چه‌شنه بیرکردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که مودیر ئۆتۆریته ونه‌زم ده‌خوڵقێنێ و وه‌ک تاک ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌و، به شێوه‌ی نه‌خوازراوئیداره ده‌کا. به‌شێک له رووناکبیران، خوێنده‌واره ئاکادێمییه‌کان و تاقمێک که بۆیان گرانه خۆیان له چوارچێوه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجامدانی کاری دیاری کراوی ڕێکخراوه‌یی دا ببیننه‌وه، نه‌ک هه‌ر به چاوی ڕه‌خنه ، که له‌جێدا ده‌بێ بڵێین حه‌قی خۆیانه، ده‌ڕواننه مودیریه‌ت ورێبه‌ریی، به‌ڵکه له گه‌ڵ ده‌ست به کاربوونی مودیر ورێبه‌ر، ئه‌وانیش ده‌ست به له‌قاودان ودژبه‌ری نێگاتیڤانه ده‌که‌ن. هێندێکیش هه‌ن که چونکه توانای لێکدانه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنی کێشه‌سیاسیه‌کانیان نییه، بۆ ئه‌وه بێ کار دانه‌نیشتبێتن قسه وقسه‌ڵۆکه‌کان ئانگڕاندیسێره، ده‌که‌ن، گه‌وره‌تر له‌وه که هه‌یه، وراسته‌و راست ده‌چنه سه‌ر بێ ئینسافی دژایه‌تی شه‌خسی کردن.
هه‌ر وه‌ک باسم کرد، ئه‌و جۆره ره‌خنه گرتن وتورمز لێدانانه‌ش، هه‌مووی پرۆسه‌ی کاری مودیر ورێبه‌ر داناگرێ، به‌ڵکه له زۆر بوارداکه به‌چاوی ئاوڵه‌وه و دڵی پڕ له هومێده‌وه سه‌یر بکرێ، ئه‌نجامی باشی لێده‌که‌وێته‌وه. مه‌رج ئه‌وه‌یه که تێ بکۆشین به چ شێوه‌یه‌ک بیر وکرده‌وه‌ی مودیر ورێبه‌ری بکه‌وێته بیری بیرمه‌ندانه‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕاست بێ مه‌یدانی چۆنیه‌تی و چۆنایه‌تی مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردن ئه‌وه‌نده به‌رینه که چ بمانه‌وێ وچ نه‌مانه‌وێ، دوو به‌رهه‌می زۆر زه‌قی لێده‌که‌وێته‌وه:
یه‌که‌م ئه‌وه که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک ئۆگری به مودیرییه‌ت په‌یدا ده‌کا
دوویه‌م ئه‌وه که به پێی تیپی ئۆڕگان و ئامانج ورێباز وجێگاو، بوار‌و، ده‌ره‌تانی کارکردنی ئۆرگان، مودیر تێۆری له پێشدا دارێژراوی هه‌یه. (هه‌ر چه‌ند باسیشمان کرد که ئه‌و تێۆرییانه ده‌بێ له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا ئه‌زموون بکرێن).
هه‌ر دووی ئه‌م شتانه‌ش ده‌سه‌ڵات بۆ مودیر مه‌یسه‌ر ده‌که‌ن. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به بیری سه‌رده‌مه‌وه، بڕوانینه مودیریه‌ت وڕێبه‌ریکردن، ده‌بێ به‌وقه‌ناعه‌ته بگه‌ین که مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردن نابێ هه‌ر فه‌رمانده‌یی بێ، یان نابێ هه‌ر هه‌واڵگری بێ و زانیاریی بۆ درێژه‌ی کار، له خزمه‌ت خۆی بگرێ. من به‌ش به‌حاڵی خۆم وای بۆده‌چم که ئه‌رکی مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردن به چه‌شنی ئه‌رکی ، وه‌رگر، ی ساتلایته، ساتلایتێکی ته‌له‌ویزیۆن کاری وایه‌که سێڵی ساتلایته‌که تیشکی سته‌لایتی نێره‌ر، که له عاسمانه، وه‌رده‌گرێ و پاش شکاندنه‌وه‌ی تیشکه‌که له خاڵێکی گشتی دا که پێی ده‌وترێ خاڵی سوتان، ده‌یدا به‌وه‌رگره‌که‌ی. وه‌رگریش له رێی سیم، سیمی ئانتێنه‌وه، به‌ڕێی ته‌له‌ویزیۆنه‌که‌ی ده‌کا. به‌رهه‌می ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ک به‌رهه‌می کاری مودیر ورێبه‌ری وایه. چه‌نده خاڵی سوتان و،وه‌رگر باش تیشکه شکاوه‌کان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش وێنه‌ی ته‌له‌ویزیۆنه‌که جوان ده‌بێ. کاری جوانی مودیر ورێبه‌رییش ئاوا ده‌توانێ تیشک بخاته سه‌ر روناکیدان به ژیانی کاری رۆژانه، تاکتیکی وستراتیژیکی ئورگان.
به‌ڵام ئه‌م روناکیدانه بۆ خۆی له خۆیدا، سه‌رنجڕاکێش وجێی لێ وردبونه‌وه‌یه؛ یه‌که‌م ئه‌وه که بڵێین؛ مودیریه‌ت و ڕێبه‌ریکردن پێویسته مانای داواتێۆریه‌کان وئاکامی کرده‌وه ئه‌نجام دراوه‌کان لێک بداته‌وه‌و، حه‌ره‌که‌ت بکابۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی گه‌مه کولتوری وهه‌ست بزوێنه‌کان،هه‌روه‌ها رووداوه ئومێدبه‌خشه‌کان بخوڵقێنێ. که‌وایه ئاسایی دێته به‌رچاو که بڵێین مودیریه‌ت وڕێبه‌ریکردن ده‌بێ کێشه‌کان حه‌ل بکا، تێگه‌یشتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌شی هه‌بێ. مودیریه‌ت و ورێبه‌ری هه‌م وه‌سیله‌یه‌که بۆ نه‌هێشتنی گرفته‌کان وهه‌م سێمبولێکیشه بۆله ده‌ور خڕبوونه‌وه. ئه‌وه‌یه مانای واقیعی مودیریه‌تێک که ده‌یه‌وێ دڵه‌کان وه‌ده‌ست بێنێ وبه سه‌ر هه‌سته‌کان دا چاوه‌دێری ێمۆکڕاتانه ومرۆڤدۆستانه بکا.
شێوه‌یه‌کی تریش له مودیریه‌ت هه‌یه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که له ڕێگای دیتنه‌وه‌ی فاکتی به‌قه‌وه‌ت، سیستیم پێدان ودیاریکردنی مه‌ودای پێشه‌رۆژ ومه‌به‌ست ودیاریکردنی هه‌ته‌ریPerspective”” پرۆژه‌ی ئه‌نجامی کاره‌کان ئیداره‌ی ئوموور ده‌کا. بێ گومان ئه‌نجامی به ته‌نیایی هه‌ر کام له‌و دوو شێوه‌یه سه‌ر که‌وتن وه‌ده‌ست دێنێ، به‌ڵام زامنی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کامه‌یان له لایه‌ک به‌چاوی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه سه‌یرکردنه وله لایه‌کی تره‌وه، به بیری دڵسۆزانه وه یارمه‌تیدانه! دیاره ئه‌و ئه‌رکه‌ش زۆر ئاسان نییه، چونکه هه‌م ده‌بێ شاره‌زایی ته‌واو له سه‌ر کاره‌کانی مودیر و ڕێبه‌ر هه‌بێ و هه‌میش ده‌بێ تاکتیکه‌کانی رۆژانه‌ی مودیر و رێبه‌ری بزاندرێ. دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێ که جیاوازی له نێوان کار وتاکتیکدا هه‌یه تاکتیک واته شێوه یا شێوه‌گه‌لی ئه‌نجامی کار، له حاڵێکدا کار واته ئینێرژی ئه‌نجامی مه‌به‌ستێک، پرۆسه‌یه‌ک یا به‌رنامه‌یه‌ک یان نا هه‌ر ته‌نیا جوڵه‌و، وه‌گه‌ڕخستنێک کاره.
متمانه به مودیر ورێبه‌ری
له دنیای ئه‌مڕۆدا که بیر وه‌یزری نوێخوازی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌کان دا کێشاوه، کارێکی ئاسان نیه که مودیر ورێبه‌ری به‌و جۆره که دڵخوازێتی پشتی بگیرێ. ئه‌م گرفته‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که، کێشه‌ی ئێستا کێشه‌ی دیسێنتڕالیزه‌کردنه وباسی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده تا پشت به‌ستن به مودیرورێبه‌ریی. خه‌ڵکه گۆڕانکاری خوازه‌کان به زۆری تاوانی قه‌تیسمانه‌وه‌و، گیر خواردنی پرۆسه‌ی کاره‌کانی ئۆرگان یان گرێدراوێک له چاوی مودیره‌کان ورێبه‌رییدا ده‌بینن. هه‌ر چه‌ند حاشا هه‌ڵناگرێ که به‌شێکی به‌رچاو له گرفته‌کان مودیر وڕێبه‌ره سوننه‌تیه‌کان پێکهێنه‌ری بوون به‌ڵام، ئه‌وه که تاوانی لاوازی کار و کرده‌وه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌ستۆی که‌س یان که‌سانێکی دیکه، ره‌نگه له ئاسانترینی کاره‌کان بێ؛ وانه‌کرا! وا نه‌بوو! وا نه‌چوو! هه‌ر هه‌موویان بێ خه‌رج وئاره‌قه‌ڕشتن ده‌خرێنه سه‌ر ئه‌ستۆی که‌سانی مودیر ورێبه‌ریی!
با زۆر له سه‌ر ئه‌و باسه نه‌ڕۆین، چونکه هه‌ر ئه‌ندازه دیفاع له مدیر ورێبه‌ریی بکرێ، ئێستا ناکرێ پاساوی مه‌نتیقی بۆ مودیر ورێبه‌ریی، خاوه‌نی مێتۆد وکرده‌وه‌ی سونه‌تتی وکۆنه‌پارێز بێنینه‌وه.
باسی تازه وئه‌ورۆیی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌و باسه که ده‌بێ گۆڕانکاری ببێ و، ده‌بێ سیستیم جێگای بێ سیستیمی بگرێته‌وه‌وزیاتر له‌وه‌ش ده‌بێ له سێبه‌ری نوێبوونه‌وه‌دا بحه‌سێینه‌وه، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که به بێ مودیر ورێبه‌ریی لێوه‌شاوه ئه‌م کاره ئیمکانی نییه. کاری بێ مودیر ورێبه‌ریی و یان مودیریه‌ت و ورێبه‌ریی کردنی بێ ده‌سه‌ڵات، نوێخوازان له هیچ مه‌به‌ستێکیان نزیک ناکاته‌وه. مودیر ورێبه‌ریی فاکتؤڕێکه که‌پێویسته گرینگی زۆریان پێبدرێ. ئه‌وه‌ش پێش مه‌رجه بۆ ئه‌وه بمانه‌وێ گۆڕانکاری ونوێبوونه‌وه سه‌ر بخه‌ین.مه‌نتیقی نایه‌ته به‌ر چاو که بگوترێ ده‌بێ نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانکاری مانای تێکدان وتێک ڕماندنی بیری مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردنی لێبکه‌وێته‌وه. ئه‌وانه‌ی ئاوا بیره ده‌که‌نه‌وه چ به خۆیان بزانن وچ به نه‌زانی ئه‌وکاره بکه‌ن وبره‌و به‌م شێوه فیکره بده‌ن، خزمه‌ت به به‌ر بره‌ڵایی و ئه‌نارشیزم ده‌که‌ن. ئۆڕگان وڕێکخراوه، پێویستی به مودیر وڕێبه‌ریی هه‌یه ومه‌یدانێکی ئاواڵه‌ش ده‌بێ هه‌بێ بۆ مانۆڕی مودیر ورێبه‌ریی.
ئه‌م باسه به قه‌ولی یه‌کێک له هاوڕێیان ده‌یگوت وه‌ک ئه‌وه‌و ایه که به سه‌ر باریکی پردی سیڕات دابرۆی. چونکه باوه‌ڕ هێنان ومتمانه‌کردن به‌ڕێبه‌ریی ومودیرییه‌ت، گه‌ر زۆر ده‌ست به عه‌سا نه‌ڕۆین دیکتاتۆری لێده‌که‌وێته‌وه. سه‌ره‌رۆیی، قاره‌مانپه‌روه‌ری وله ئه‌نجامدا لێکه‌وتنه‌وه‌ی ده‌ردێکی چاره سه‌ر‌هه‌ڵنه‌گری سه‌ره‌تاناوی، به‌رهه‌می بێده‌نگی کردنه له به‌رامبه‌ر مودیر ورێبه‌ریی سه‌ره‌ڕۆدا. بۆیه له لایه‌ک باوه‌ر هێنان وله لایه‌کی تره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده‌وه‌و تێکۆشانی ڕێبه‌ریی و مودیر ئه‌رکی هه‌موو سات وکاتێکی به‌ده‌نه‌یه.
گرینگی وردبوونه‌وه له مودیریه‌ت ورێبه‌ریکردن
زۆر به‌ڵگه‌ی مێژوویی وئه‌زموونی تاڵی مودیریه‌ت و ڕێبه‌ری کردن هانمانده‌دا که ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه، وه‌ک ته‌وه‌ره وباسێکی گرنگ سه‌یر بکه‌ین. به‌ر له هه‌رشت زانیاری له سه‌ر ئه‌رکی مودیر ورێبه‌ری، باسێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. له ئه‌زموونی کۆمه‌ڵی ئێمه‌ی کورددا، ئه‌وه‌ی گرینگه، وردبوونه‌وه له ڕۆڵی سیاسی، ته‌شکیلاتی یه و چۆنیه‌تی ئیداره‌کردنی ئه‌م به‌شانه‌یه که زیاتر له هه‌موو به‌شێکی ترباس هه‌ڵده‌گرن. هۆی ئه‌م وردبوونه‌وه‌یه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه که گه‌لی ئێمه تا ئێستاش به دوای به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته وله کوره‌ی خه‌باتی چاره‌نووسخوازانه‌شی دا نییازی به ئۆرگان وگرێبه‌ست هه‌یه ومودیریشی ده‌وێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه پیرۆزه‌کانی. …….درێژه‌ی هه‌یه
{jcomments off}