به داخه‌وه که هه‌ندێ له سه‌رانی کورد به ئاشکرایی به‌رگری له مانه‌وه‌ی مالیکی ده‌که‌ن و هه‌ولی مانه‌وه‌ی مالکی له سه‌ر فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی دکتاتۆرانه‌ی ده‌ده‌ن و، تا ئێستا نایانه‌وێت که متمانه له‌و زاته دژ به کورده بسه‌ێندرێته‌وه،
له دوای پێکهاتنی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد‌و عاره‌ب له سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکیوه و گوایه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ ئه‌م کاره ئیمزایان کردووه، به‌ڵام هێژا مام جه‌لال تاله‌بانی به ڕێز،ئه‌و کاره‌ی که متمانه سه‌ندنه‌وه له جه‌نابی مالکیه ره‌ت کرده‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا ئاشکرایه که مالکی به هه‌موو هێزو توانا‌و بیرێکیه‌وه زۆر به خه‌ستی خه‌ریکه که دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد ده‌کات و گرفت بۆ کوردستان ده‌سازێت و وا بۆ بوونی به دکتاتۆرێکی نقۆرا له کاردایه، ده‌بینین که مالکی خۆ‌ی ته‌نیا هه‌مه کاره‌یه و له هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات که ڕێگا له هه‌موو پێشکه‌وتنه‌کان و ڕێگا له بوونی شه‌ریکه‌کانی ده‌ره‌کی له کوردستان بگرێت،ده‌یه‌وێت که هه‌موو ئه‌وان ده‌وله‌ت و که‌سایه‌تی و ئه‌وان شوێن و شه‌ریکاتانه‌ی که له کوردستاندا کار ده‌که‌ن نه‌مینێن و له کوردستان بچنه ده‌ره‌وه،چونکه هاوکاریه‌تی ئه‌وان بۆ کورد به وه‌دی هاتنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌زانیت،مالکی به خه‌ستی له‌و هه‌ولدایه که به هه‌ر شێویه‌که‌وه بێت لێ نه‌گه‌ڕێت که شه‌ریکه‌کانی نه‌وت له کوردستاندا کار بکه‌ن و، وه‌ک مالکی ده‌فه‌رموێت که ئه‌م کاره، واته هاوکاری کردنی شه‌ریکه بێگانه‌کان بۆ کورد‌و مانه‌وه‌یان له کوردستان دا به زیانی عێراقه‌و ده‌بینێت و سودی گه‌لی کوردی تیادایه و، کورد به‌ره‌و جیابوونه‌وه له عێراق ده‌بات!!!هه‌ر وه‌ک له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌والێک بڵاو کرایه‌وه که گوایه مالکی هه‌وڵی له گه‌ل ئیمارات داوه که نابێت شه‌ریکاتی نه‌وتی ئیماراتی له کوردستاندا کار بکه‌ن، مالکی به هۆی نوێنه‌ره‌که‌ی که (عیزه‌ت شابه‌نده‌ریه) که سه‌ر کرده‌یه‌کی سه‌ر به ده‌وله‌تی قانونه به نوێنه‌رایه‌تی مالکی چوه‌ته (ئه‌بوو زه‌بی) و داوای له (شێخ محمد بن زاید ال نه‌یان) كردوه: که ڕه‌وانه‌كردن و كاركردنی كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان له كوردستان دا بوه‌ستێنن، چونكه ئه‌بێته پاڵپشتێك بۆ کورد‌و جیابوونه‌وه‌ی کورد له عێراقه‌وه جیابونه‌وه‌ی كورد له عێراق.
*سه‌رچاوه‌كه ووتیشی: شێخ محمد بن زاید وه‌ڵامی داواكه‌ی نوری مالكی داوه‌ته‌وه، داوای له كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان كردوه كاره‌كانیان بوه‌ستێنن له كوردستان.
====================================================
*اشارت مصادر مطلعة ان رئيس الوزراء نوري المالكي اوفد عزت الشابندر القيادي في دولة القانون الى ابوظبي طالبا من الشيخ محمد بن زايد أل نهيان وليعهد امارة ابو ظبي و الحاكم الفعلي لها ان يوقف تدفق عمل الشركات الامارتية الى كردستان العراق لان ذلك يساهم في دفع الطرف الكردي للانفصال .
*و قد لاقى هذا الطلب استجابة من قبل الشيخ محمد بن زايد حيث اصدر اوامره بايقاف عمل الشركات الامارتية في كردستان العراق ،ئه‌مه بۆخۆی دوژمنکاریه‌تیه‌کی ئاشکرایه که جه‌نابی مالکی هه‌رگیز دۆستی کورد نیه و نایه‌وێت واز له خه‌راپه‌کاری دژ به کورد بهێنێت و ده‌یه‌وێت که کارێ بکات به هیچ شێوه‌یه‌که‌وه گه‌لی کورد به‌ره‌و پیشه‌وه نه‌ڕوات و سبه‌ی که دێت به هه‌موو مافه ڕه‌واکانی خۆیه‌وه له سه‌ر خاکی خۆیدا شاد نه‌بێت و، کورد هیچ پێشبکه‌وتنێک به خۆیه‌وه نه‌بینێت،کاک مالکی بیر‌و بۆچوونه‌کانی هه‌روه‌ک سه‌دامه دکتاتۆره‌که‌ی ڕابوردوه،ئه‌وه‌ی که جێگای داخه، هه‌ندێ له سه‌رانی کورد له هه‌ولی ئه‌وه‌دان که ئه‌و کابرایه دژه کورده هه‌روا به دکتاتۆری و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی هه‌موو به‌رپرسیاریه‌کانی سه‌رووی ڕژێمی عیراقیوه بمێنێته‌وه و ده‌ستی به سه‌ردا بگرێت وه‌ک که ئه‌نجامی داوه، ده‌یه‌وێت کارێک بکات که دیسانه‌که کوردستان توش به کاره‌سات و ماڵوێرانیه‌کان بکاته‌وه،ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ و هه‌میشه بۆ گه‌لی کورد گرنگه ئه‌وه‌یه که به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک باوه‌ڕ به‌رامبه‌ر هه‌موو نه‌یارانه‌وه به هه‌ستی پاکی یه‌کبوون سیاسه‌ت و کار بکه‌ن به تایبه‌ت یه‌کێتی و پارتی، ئاشکرایه که گه‌لی کورد یه‌ک نه‌گرێت، ئه‌وا دوژمنانی کورد چاک دکارن که کورد به‌ره‌و دوا بگێڕنه‌وه، چونکه ده‌بینین که هه‌مو نه‌یارانی کورد و بیر‌و باوه‌ڕی مالکی وه‌ک گه‌لێ له که‌سایه‌تیه به‌عسیه‌کان و کۆنه دوژمنانی کورد زۆر به خه‌ستی له هه‌ولدان که ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوردستان تێک بشکێنن و چاک دیارن نه‌یارانه دژ به کورد‌و کوردستان ره‌فتار ده‌که‌ن،که‌چی ده‌بینین هاوکاریه‌تی له لایه‌ن هه‌ندێ له سه‌رانی کورد بۆ مانه‌وه‌ی مالکی له ئارا دایه، خۆ ڕاسته به‌دیله‌کانی مالیکیش هه‌رهه‌مان سیاسه‌ت و ناله‌باری و بێ دادی و دان نه‌نان به کوردستانه‌وه ده‌گرنه به‌ر و هه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت و ناله‌باری و بێ دادی و دان نه‌نان به مافه ڕه‌وکانی سه‌ره‌کی کوردیان له مێسک دایه و ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک هه‌موو ڕژێم و که‌سایه‌تی عاره‌بی دژ به کورد بیر ده‌که‌نه‌وه و له کاتی ده‌سه‌لات په‌یدا کردنیان به داخه‌وه ده‌بن به دکتاتۆرو دژ به گه‌لی کورد‌و کوردستان کار ده‌که‌ن،ته‌نانه‌ت ده‌بینین زۆر له وانه‌ش که ده‌سه‌لاتیشیان نیه به‌ڵام هه‌مان مقۆ مقۆ و بیر کردنه‌وه‌ی وه‌ک جه‌نابی مالیکیان هه‌یه‌و هه‌رگیز نایه‌نه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌وه که کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یکی په‌نجا ملیونی مافی خۆیه‌تی که کوردستانی سه‌ربه‌خۆ و دووره ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانیه‌وه هه‌بێت و کوردیش ببێ به خاوه‌ن کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆ‌ی و وه‌ک عاره‌ب وتورک و فارس و هه‌موو گه‌لانی سه‌ربه‌خۆ کوردیش سه‌ربه‌خۆ ببێت و وه‌ڵاتی پێشکه‌وتوو و سه‌ربه‌خۆی خۆ‌ی هه‌بێت،ئه‌مڕۆ و هه‌میشه ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد یه‌ک نه‌گرێت و هه‌روا هه‌رکه‌سه به ناوی عێراقی و عیراقچیه‌تی پێ بنێته ناو ئه‌م سیاسه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌موو ڕوفاتی ئه‌نفال و به سه‌رهات و ڕابوردوه تاله‌کان نه‌کا به په‌ند و ئه‌وان کاره‌ساتانه‌ی ڕابوردو هه‌میشه له زهنی خۆ‌ی په‌روه‌رده نه‌کات و هه‌مویان له یاد بجێته‌وه، ئه‌وا به داخه‌وه کورد هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و به ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆیه‌وه شاد نابێت ، من پێم وایه ده‌بێ هه‌موو کوردێک که چاو له ئه‌و هه‌موو ڕوفاتی ئه‌نفالان و کاره‌ساته‌کانی دژ به کورد بکات،ده‌بێ ئه‌مرۆ و بۆ هه‌میشه شه‌رم له خۆیه‌وه بکات که بڵێت من عێراقیم، چونکه عاره‌به عێراقیه‌کان ئه‌م هه‌مو کاره‌ساتانه‌یان به سه‌ر کورد کوردستان هێناوه و ئه‌و هه‌مو کورده بێتاوانانه‌یان ئه‌نفال کرووه، بۆ کورد زۆر شه‌رمه که بلێت من عێراقیم!! کورد ته‌نیا کوردستانیه‌و به‌س .
1.7.2012
{jcomments off}