"an independent online kurdish website

له‌م ڕۆژانه ی دوایی ‌دا چه‌ند نووسراوەیەکی قیزه‌ون و گێره‌ شێوێنانه‌ ، له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ری کوردی دەرکەوتن کە گوایە نامەی بەرپرسێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵاتن بۆ سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە !zahid_kerimi1

هه‌ر چه‌ند ناوی من نەهاتوو، به‌ڵام به‌ هۆی چه‌ند شتێکی وه‌ک : له‌ کام وڵات ده‌ژی و به‌رپرسیاره‌تیی چیه‌ ، و زانیاری له‌سه‌ر منداڵان و شێوه‌ی کاره‌کانیان، ئه‌م گومانەی دروست کردووە که‌ گوایه‌ ئه‌م نامانه‌ له‌ لایە‌ن منه‌وه‌ بۆ سکرتێری گشتیی حیزب ، بەڕیز کاک مسته‌فا هیجری نووسراون!
پێوسته‌ وێڕرای ئیدانه‌ کردنی ئه‌م کاره‌ دوور لە ئەخلاقیانەی ڕاگەیاندن، رابگه‌یه‌نم که‌ ئه‌مه‌ کۆمه‌ڵێک بوختان و ئاژاوه‌ گێری و نەپاراستنی ئەخلاقی ڕاگەیاندنن ، که‌ زۆر جاران دژی ئه‌فرادی حیزبی، و دردۆنگ کردنی هه‌ندێک که‌سی ساویلکه‌وه‌ که‌ڵک له‌م شیوه‌ کارانه‌ وه‌رگیراوه‌. به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی نزیک بوونه‌وه‌ی گیرانی کۆنگره‌ و کاته‌ هه‌ستیاره‌کان دا.
له‌ حیزبی دیمۆکرات دا ئازادیی ته‌واو بۆ ده‌ربڕینی بیرو ڕاو ڕه‌خنه‌ و پێشنیاره‌کان دا نه‌هادینه‌ کراون و هه‌ر که‌س ده‌توانێ بیر و رای خۆی به‌ شێوه‌یه‌کی ئازاد ده‌رببرێ ، بێ ئەوەی هیچ به‌ربه‌ستێک هەبێ.
کەوابوو پیویستیمان بە چات کردن لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی وەک فەیسبۆک و …. ، و هێنانە گۆڕی بابەتی ناو خۆیی حیزب  نیە ، نە لە گەل سکرتێری گشتی و نە هیچ بەرپرسێکی دیکەی حیزب .
تەنانەت ئەو کەسانەی کە ئەو شانۆسازیەیان دروست کردووە ، بە هەرمەبەستێک بێ (دیارە بە مەبەستی ناپاک و ئاژاوەگێڕی یە) خۆیان سەردەمانێک لە ڕیزەکانی ئەم حیزبە دا بوون وشاهیدی بۆ ئەم ئیدیعایەم دەدەن ، کە دێمۆکراسیی دەروون حیزبیلە نێو ڕیزەکانی ئەو حیزبە  دا چەندە بەرفراوانە ؟
بۆیه‌ وێرای ئیدانه‌ کردنی ئه‌م ژار بڵاو کردنه‌وەیە‌، ڕاده‌گه‌یه‌نم که‌ ئەو نووسراوانەی کە بڵاو کراونەتەوە ، نە نووسراوەی منن ، نە ئاگام لێیانە و نە ئەو جۆرە نووسراوانەم بۆ کاک مستەفا هیجری نووسیوە تا ئەویش وڵام بداتەوە .
هەر لێرەشەوە رادەگەیەنم کە لە مافی خۆم کەلک وەرگرم و ڕێگای یاسایی دەگرمە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو کەس و لایەنانەی کە وەها ڕەفتارێکیان بە کار هێناوە.

زاهید کەریمی بەرپرسی کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران{jcomments off}
  ٥.٧.٢٠١٢

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی