"an independent online kurdish website

سڵاوڕێزی بێسنوورم بۆسەرجەم دڵسۆزان وخەمخۆرانی بەئەمەگ و وەفاداربە ڕێگا و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی کوردوکوردستان، بەگشتی و تێکۆشەرانی گیان بەخت کردووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانxalid_xurinji_1

بە تایبەتی و بە هیوای وەدیهاتنی ئاواتە بەرزەکانیان و نەمانی زۆرداری و دیکتاتۆری.

ئازیزان دیارە بەداخەوە حیزبی دێموکڕاتیش هەروەک زۆربەی زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردێکانی ئەم سەردەمە جارجارە بە هۆی تاقم و کەسانێکی مقام پەرەست و ناسادقەوە دووچاری ئاژاوە و لە یەکترازان دەبێ و دووچاری زیانی زۆری گیانی و ماڵی و سیاسی و تەشکیلاتی دەبێ و تا ماوەیەکی زۆر دەبێ هێزو تواناکانی خۆی تەرخان بکات بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی ئەو دابڕانانە و سڕینەوەی ئاسەوارە شوومەکانی ئەم کردارە ناڕەسەنانە و خۆ گرتنەوەیەکی تر. حیزبی دێموکڕات خاوەنی مێژوویەکی دور و درێژ و پر لە شانازیەو ئەوە زیاتر لە65 ساڵە بێ پشوودان و بێ لادان لە ڕێبازی ڕاست و دروستی خۆی خەبات دەکا و قوربانی دەدات، لەو ماوە پر لە سەروەرێدا زیاتر لە5000  هەزار شەهیدی سەرفرازی پێشکەش  بە بارەگای ئاشتی و ئازادی و بەختەوەری گەلی کورد و ئازادی خاکی کوردستان کردووەو کۆڵی نەداوەو وازی لە خەبات نەهێناوە، کەچی بەداخەوە لەو حیزبە شۆڕشگێڕەشدا چەند کەسانێکی ئاژاوە گێڕو مقام پەرست و نادێموکڕات سەریان هەڵداو ئەوە بۆماوەی دووجارە ئەو حیزبەت یكۆشەرە دوچاری شێوان ولێک ترازان دەکەن و بەم کارە ناشیرنەیان دوژمنان شاد و کوردو دۆستانی کوردیش خەمباردەکەن.  ئەو تاقمە بۆ جاری یەکەم و بەسەرپەرستی مامۆستا مەلاحەسەنی ڕەستگار لە ڕۆژی 1-1-1367 بە ناوی ‌(حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ ) جیابونەوەی خۆیان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕات ڕاگەیاندو بوون بە دۆست وخەمخۆری موجاهیدین کە لە باری ئیدولۆژی و مەسەلەی کوردەوە هیچ جیاوازیان نیە لە گەڵ کۆماری ئیسالامی ئێران . دوای چەند ساڵ دابڕان گەڕانەوە ناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و بەداخەوە هەر لە سەرم ەسەلەی مەقام و دەسەڵات بۆ جاری دووهەم و بەسەرپەرستی عەبدوڵڵای حەسەن زادە و بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ڕۆژی15-9-1385هەتاوی دا بۆ جاری دووهەم بەڕەسمی جیابوونەوەی خۆیان لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند، دیارە نازانم تا چەند ڕاست دەکەن ، یان هەوڵی فریودانی زیاتری خەڵک دەدەن بەڵام ئەوە ماوەیەکی زۆرێشە مەسەلەی تێکەڵ بوونەوەیەکی تری وەک جاری پێشوو کە مەلاعەبدوڵڵای حەسەن زادە سەرپەرستی دەکرد مەتڕەح دەکەن ودوبارە مەسەلەی یەکڕیزی و بە هێزی حیزب و جوڵانەوە هەناوانیان دەزورێنێتەوە (بەڵام  نەک بەڕاستی هەر بۆ ئاژاوەیە و دەیشارنەوە لە ناو ڕاستی) بێ بەڵا بن هەر چەند دوای دابڕانیان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کارەکانیان لەئی برادەرانی مامۆستا مەلاحەسەن ڕەستگار باشتر نەبوون بگرە خەراپتریش بوون ، بۆنمونە مەلاعەبدوڵڵای حەسەنزادە  دەیکوت ئەگەر سندوقی ڕەهیدان بێتە قەڵایە ئێمە ئامادەین رەئی بدەین.

 بەو هیوایەی کە گشت ئەندام و لایەنگرە بەڕێزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کە بە هۆی قسەو بەڵێنەکانی ئەو چەند کەسە مەقام پەرستەوە فریویان خواردو ڕیزەپاکەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیان بەجێ هێشتوا زۆر ئازایانە و شۆڕشگێڕانە دەرکی ڕاستێ کان بکەن و وەک ڕۆڵەی بە وەفاو بلیممەتی کورد بگەڕێنەوە ئەو سەنگەرە پرلەشەڕەف و شانازێی کە ڕۆڵە قارەمانەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ناویدان و ئێوەش هەر لە ناو ئەوسەنگەرەدا پەروەردە بوونە، بەبڕوای من ئەوە پیرۆزترین ئەرکی سەرشانتانە نەک گەڕان بەدوای بەرژەوەندی کەسانێکی پاوان خوازو مەقام پەرستدا کە بەرژەوەندی شەخسی و تامی شیرنی دەسەڵاتی بێ هونەرانە گشت بەرژەوەندێکانی حیزب و گەلی لە بیر بردونەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەنە خۆیان لە هەموو یاساو ئەرکە نیشتمانێکانیان بدزنەوە و هەوڵیش دەدەن ئێوەش بکەنە دەستەچیلەی حەزو ئارەزۆکانیان و لە بەرامبەر قەول و بەڵێنەکانیشیاندا کە بە ئێوەیاندا بوو گوێیەکانیان باخنن و ئەگەر ئێوەش داوا ڕەواکانی خۆتانتان بۆ هێنانە بەرباس، ئەوە چارەنووستان هەڵپەساردن و نووسینی پەشیماننامە و سەرئەنجام دەرکران لەو حیزبە پێشکەوتن خوازە!!!! دەبێ.

خالیدخورینجی7-6-2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی