ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له شکستییه‌کانی رابردوو و تا راده‌یه‌ک ئه‌مڕۆشمان بده‌ینه‌وه.. ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، که ئێمه‌ی کورد، به تایبه‌تیش سه‌رکرده‌کانمان، تا ئێستاش، نه‌مان توانیوه وه‌کو پێویست،
وانه و په‌ند و سوود له فاکته‌ره‌کانی شکستی و نه‌هامه‌تییه‌کانی پێشووی گه‌له‌که‌مان وه‌ربگرین.. راستیان بکه‌ینه‌وه و دووباره و سێ باره‌یان نه‌که‌ینه‌وه.. با هێنده‌ش سۆزاوی و خۆشبڕوا نه‌بین و .. به‌س به قسه‌ی شیرینی ژێرتاڵ و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی و، به به‌ڵین و په‌یمان و سوێندی درۆی به‌رانبه‌ره‌کانمان و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان بکه‌وێنه داوه‌وه و هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن ، دوایش بێشه‌رمانه نکووڵی له هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانێکیان بکه‌ن.. نزیکترین نموونه‌شمان.. بڕوابوونمان به زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی نووری ماليکی و به‌ڵێن و سوێند خواردنی به درۆێ.. به‌ڵام چه‌ند ماليکی خه‌تاباره ، دوو هێنده‌ش خه‌تای خۆمانی تێدایه.. چونکه ئه‌مه دووه‌مین جاره که ماليکی کورد ده‌خه‌ڵه‌تێنێ.
تا ئێستا هه‌ر ئێمه که‌وتووینه‌ته داوی داگیرکه‌رانی کوردستان و ناحه‌ز و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مانه‌وه.. توانیویان دڵ‌پاکی و راستگۆیی و خۆشبڕوایی و دوورنه‌بینی کورد بقۆزنه‌وه و، به ده‌یان جار فێڵمان لێبکه‌ن و هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ئه‌وپه‌ڕی بێهێزی و بێده‌سه‌ڵاتی و ناله‌باریشدا بووبێتن.. شاره‌زای ئێمه بوونه که چۆن توانیویان بمان خه‌ڵه‌تێنن و ته‌فره‌مان بده‌ن و شکستیمان پێبهێنن و له یه‌کتری دامان بڕن.. نموونه‌شمان له‌م رووه‌وه زۆرن.. که‌چی تا ئێستاش رۆژێ له رۆژان ئێمه نه‌مان توانیوه نه‌یارانمان بخه‌ڵه‌تێنین یا نه‌که‌وینه داویانه‌وه.
تا ئێستا له هه‌له هه‌ڵکه‌وتووه زێڕینه‌کانیشمان سوودێکی ئه‌وتۆمان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و کاتیمان کروونوته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌له‌که‌مان..بۆ ده‌بێت جار له دوای جار خراپتر بخلیسکێین و تێبکه‌وین و بێینه‌وه سه‌ر سفر و سه‌رله‌نوێ تێ هه‌ڵبچینه‌وه؟
به بۆچوونی من گه‌لێ فاکته‌ر هه‌ن که بوونه‌ته هۆی شکستی و نه‌هامه‌تییه‌کانمان و دووباره‌کردنه‌وه‌یان.. له‌م کورته باسه‌دا ناتوانین به ته‌سه‌لی ، باسی هه‌موویان بکه‌ین.. بۆیه زۆر به کورتی و چڕی را و سه‌رنج خۆم له باره‌ی چه‌ند خاڵێکه‌وه ده‌خمه ڕوو.. به دڵنییایشه‌وه هه‌ریه‌که له ئێوه‌ی دڵسۆزیش کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و رای جیاوازتان هه‌یه..ده‌شێش له هه‌ندێ سه‌رنجه‌کانماندا هاوڕا بین.
گرنگرترینی هۆیه‌کانی شکستییه‌کانمان ، پیانه‌چوونه‌وه‌مانه به هۆکاره‌کانی شکستییه‌کانی پێشترمان و، په‌ند و وانه وه‌رنه‌گرتنه لێیان تا دوو باره و ده‌باره‌یان نه‌که‌ینه‌وه.. به داخه‌وه له‌م رووه‌وه لاوازین و هیچمان له‌بیر نامێنێ.
تا ئێستا نه‌مان توانیوه به وردی نیاز و پلان و پيلانی به‌رانبه‌ره‌کانمان بخوێنینه‌وه تا به‌پێ مه‌به‌ست و نیازی ئه‌وان ئێمه‌ش كاریان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.. تا ئه‌و راده‌یه‌ش شیرین نه‌بین که قووتمان بده‌ن و نه‌که‌وێنه ژێرکاریگه‌ری زمان لووسی و خه‌نده‌ی مه‌به‌ستدار و په‌یمان و سوێند و به‌ڵێنی سه‌رزارییانه‌وه.
تا ئیستا نه‌مان توانیوه به وردی و زانستییانه تاوتوێی بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ده‌ره‌کییه‌کان بکه‌ین و.. به وردیش پێێشبینی و تاوتوێی گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوو بکه‌ین و، خۆمان بۆ گریمانه و ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ره‌کان به باشی ئاماده بکه‌ین و، نه‌بنه کوتوپر و ناکاوی به‌لامانه‌وه.
تا ئێستا نه‌مان توانیوه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی بته‌وه‌ی کوردایه‌تی و کوردستانپه‌روه‌ری ، به شێوه‌یه‌کی راست و دروست ناوماڵی کوردمان رێکبخه‌ین و یه‌کبخه‌ین.. ماڵێک که هه‌موو لایه‌نێک و دڵسۆزێکی کوردمان له خۆ بگرێ.. به‌ڵێ به قسه هیچمان نه‌هێشتۆته‌وه ، به‌ڵام به کرده‌وه هیچمان دیار نییه.
تا ئێستا سیاسه‌تێکی چه‌سپاومان نییه.. نه‌خشه‌رێگایه‌کی داڕیژراوی یه‌کگرتووی کارکردنمان نییه..پلانێکی یه‌کگرتوومان نییه بۆ داخوازییه‌کانمان.. سه‌رکردایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تییه‌کی یه‌کرتوومان نییه.. خاوه‌نی یه‌ک وتاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی نین..یه‌کڕیز و یه‌کهه‌ڵوێست نین.. هه‌ر پارتی و هه‌ر لایه‌نێکی کوردیمان خۆی به رابه‌ر و پێشڕه‌و و ده‌مڕاستی کورد ده‌زانێ و.. ده‌یه‌وێ باڵاده‌ست بێ.. به کورتی جۆرێک له پاشاگه‌ردانی و فره کوێخاییمان تێدایه.. به‌لای منه‌وه ئه‌مه خاڵێکی لاوازمانه نه‌ک به‌هێزیمان.
خاڵێکی زه‌قی تری لاوازیمان، ئه‌وه‌یه که ئێمه له ئاست داگیرکه‌رانی کوردستان و نه‌یارانمان خۆمان به‌که‌م و لاواز و بێ هێز ده‌زانیین و، داگیرکه‌رانی کوردستانیش به زه‌به‌لاح و گه‌وره ده‌زانین.. ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوایه‌کی ته‌واومان به خۆمان و به ڕه‌وایی مافه‌کانی خۆمان هه‌بێت و، هاوڕا و هاوده‌نگ و یه‌گرتوو و هاوهێزبین.. بڕوابکه‌ن گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین هێزی داگیرکه‌ری کوردستان ی‌خ ده‌ده‌ین.. هه‌رگیز نابێت بترسین وه‌کو کورد ده‌ڵێ : ” ئه‌وه‌ی بترسێت ناخه‌له‌سێت “
ئیمه‌ی کورد پێویستیمان به ستراتیژییه‌تێکی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی کوردی هه‌یه.. پێویستیمان به ئه‌نجومه‌نێکی باڵای ئه‌منی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه ، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا.. که ئه‌ندامه‌کانی له کوردانێکی دڵسۆزی شاره‌زا و پسپۆر و قاڵه‌وه پێک بێت.. دوور له ئینتما و لایه‌نگری حیزبی .. به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌ساسی راده‌ی دڵسۆزی بۆ کورد و کوردستانی نیشتمانمانی هه‌موومان.
هه‌ر هه‌مان ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌ته‌وایه‌تیمان ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ، بڕیار له‌و بابه‌تانه بدات که په‌یوه‌ندیان به چاره‌نووسی کورد و کوردستانه‌وه هه‌بێت.. مافی دواندنشیان به ناوی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه هه‌بێت..له گرتنه به‌ری هه‌موو و بڕیار و هه‌ڵویستێکیشدا ، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان له سه‌رووی هه‌موو سوود به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تروه بێت .
کۆتایی هێنان به ململانێ حیزبی و تاوانبارکردنی یه‌کتری و لێک دابڕان یه‌کتری به که‌مزانین ، با یه‌کتری قبووڵ بکه‌ین و ، هه‌موو کێشه‌کانمان به راشکاوی و به زمانی گفتوگۆ و ره‌خنه‌ی چاکسازی ، له‌سه‌ر مێزی گفتگۆدا یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه.. رق و قین و به‌ربه‌ره‌کانی نه‌که‌ینه کولتوورێکی نامۆی گه‌له‌که‌مان و.. درێژه به برایه‌تی و ڕێز و هاوخۆشی و هاوناخۆشی و خۆشه‌ویستیمان بده‌ین.
تا زووتر کۆنگره‌ی باڵای نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت باشتره ، چونکه ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک ته‌نگه‌ژه و ته‌گه‌ره و پیلان له دژی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ئارادایه .. داگیرکه‌رانی کوردستان و نه‌یارانی کورد هه‌وڵی په‌راوێزکردن و که‌م کردنه‌وه‌ی رۆڵی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن..بۆ ئه‌وه سوودمه‌ندنه‌بین له گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مڕۆدا.. بۆیه پێویسته وریا‌بین و ئاماده‌بین بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌موو پیلان و نیازێکی گڵاوی ناحه‌زانمان.. وریا‌بین که درز نه‌خه‌نه ریزی گه‌له‌که‌مانه‌وه.
کوردستان ئه‌م دیو و ئه‌ودیوی نییه و .. نیشتمانی هه‌موو کوردێکه له هه‌ر شوێنێکی کوردستاندا بێ.. وه‌کو چۆن ئه‌رکێکی پیرۆزه له‌سه‌ر هه‌موو کوردێک پارێزگاری له‌هه‌ر بستێکی پیرۆزی بکات.. ناشبێت تاوانی سنووربه‌زاندن بخرێته پاڵ هیچ کوردێک ، تاوانباران ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن که کوردستانیان داگیرکردووه و سنووری ده‌ستکردیان بۆ داناوه.
سازش کردن له‌سه‌ر هه‌ر بستێکی کوردستان دوڕاندنه و، گه‌وره‌ترین ناپاکییه و لێبووردنی نییه.. ئیوه شیری پاکی دایکتان .. چاره‌نووسی کورد و کوردستان له ئه‌ستۆی هه‌مووماندایه.. قوربانی دانی ئه‌مڕومان زامنکردنی داهاتوومانه. .
{jcomments off}