بارودۆخی ناوچه وکاره‌ساته‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی وڵاتی به‌ڵالێدراوی سوورییه، هه‌لومه‌رجێکی پێک هێناوه که خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان،
دوای ده‌یانساڵ بنده‌ستی وکویله‌تی، ئه‌گه‌رلییان تێک نه‌چێ خه‌ریکن، هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵئه‌کێشن. پێکهاتنی ئه‌م ده‌رفه‌ته، ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ چه‌ند هۆ: یه‌که‌م ـ کاریگه‌ریی راپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست وبه‌شێک له ئه‌فریقا.
دووه‌م ـ بوونی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری تورکییه، له په‌نای ده‌ستی، رۆژئاوای کوردستان و سووه‌م ـ هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتی خوێنمژی به‌شارئه‌سه‌د، بۆ یاریکردن به دۆزی کورد له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکییه و مه‌ودادان به نه‌یارانی به‌شار بۆدرێژه‌دان به خه‌باتی دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
خۆڕاگریی به‌شار و درێژه‌دان به کۆشتاری بێبه‌زه‌ییانه و بێتوانایی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگر تووه‌کان، له مه‌ڕ بڕیاردان له سه‌ر به‌شار وراگرتنی ئه‌ولافاوه‌خوێنه، کاره‌ساتی مرۆڤیی که‌م وێنه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه و به هۆی نادێموکراتیک بوونی ئاویته ی شورای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، که هه‌رئه‌ندامێکی بنه‌ڕه‌تیی خاوه‌ن مافی “وێتۆ”یه ونیوه به سه‌رخستن یه‌ک که ره‌وشێکی دێموکراتیکه، لێره له به‌رچاو نه‌گیراوه، ئه‌وده‌ره‌تانه‌ی بۆرووسییه‌وچین ئافڕاندووه، ببنه له‌مپه‌ری بۆبڕیاردانی ئه‌ورێکخراوه له سه‌رسوورییه!
له‌وپێوه‌ندییه‌دا، هه‌رچه‌ند به رواڵه‌ت، کێشه‌که له نێوان رژیمی دیکتاتوری ئه‌سه‌د و نه‌یارانیدایه، به‌ڵام له‌راستیدا، به‌ره‌ی رۆژئاوا بــه خشکه، له‌گه‌ڵ چین ورووسییه، تووشی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر(بۆخه‌ڵکی سوورییه) هاتوون! به‌م جۆره و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ربه‌سته‌کان، له‌و پێوه‌ندییه‌دا، و هه‌ستکردنی تورکییه بـــه مه‌ترسی زیاتر له به‌رانبـــــه ر پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه له‌و ده‌ڤه‌ره، هه‌م وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ وهه‌م وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی ماف نه‌ناس له بۆ کوردان، ناتوانێ، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کوردی رۆژئاوا و پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی فیدراڵی یان خودموختاری له‌وبه‌شه‌دا، وهه‌روه‌ها بوونی دووده‌سه‌ڵاتی له‌وچه‌شنه له ده‌وروبه‌ریدا، په‌سند بکا.
به تایبه‌ت، سه‌رکه‌وتنی ئه‌ودۆزه، ده‌ره‌تانی زیاتر بۆ پارتی کرێکاران ئه‌ڕه‌خسێنێ، که دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته نکوولیکه‌ره له مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد له وڵاته‌که‌یدا، چالاکی زیاتر له خۆ نیشان بدا. ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه، ئه‌سه‌د به دوومه‌به‌ست: یه‌که‌م، به‌هێزکردنی به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دووه‌م ـ وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌کردن له تورکییه، هیزه‌کانی خۆی له‌و به‌شه له‌کوردستان به‌ره‌وناوه‌وه‌ی وڵات، به‌ریکردووه! ناوبراو، ده‌یه‌وی به تورکییه بێژێ:” ئه‌گه‌ر واز له پشتیوانی له نه‌یارانی سوورییه نه‌هێنی و به هه‌ڕه‌شه‌کانت درێژه بده‌ی، ده‌ره‌تان بۆکوردان ده‌ئافڕێنم، تووشی ته‌نگه‌ژه‌ت بکه‌ن. ئه‌وه له کاتیکدایه ئه‌گه‌ر به‌سه‌رنه‌یاراندا، سه‌رکه‌وێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆرۆژئاوای کوردستان وده‌چیته‌وه‌سه‌رکه‌ون وته‌ونه‌که‌ی جارانی.
له‌م نێوه‌دا، په‌رێشانی ودڵه‌خۆرپه‌ی من له مه‌ڕ کێشه‌ی ئه‌وبه‌شه له کوردستان، په‌یڕه‌و نه‌کردنی سیاسه‌تێکی ژیرانه وسه‌رده‌مانه‌ی رێکخراوه‌سیاسییه‌کانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌یه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌وانیش وه‌ک پارتی دێموکراتی کوردستان ویه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له2003دا، مل له ملی یه‌ک بنین وبۆ گورێسبه‌شکردنی خاکه‌که‌یان، هاوده‌نگی ویه‌کیه‌تی نه‌پارێزێزن، کاره‌ساتی ناوچه‌دابڕاوه‌کان وکێشه‌ی نه‌پساوه له‌گه‌ڵ، ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی سوورییه، دێته‌ئاراوه.
ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه، رێنوینی و یارمه‌تی دانی رێکخراوه‌مه‌زنه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه که وا وێ ده‌چێ هه‌رکامه له هه‌وڵدان، نفووزی میناکی یان مه‌عنه‌وی خۆیان، له‌و به‌شه له کوردستان به‌رفروان بکه‌ن. پشتیوانی له‌وچه‌شنه و هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنی دۆزه‌که، ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌رتاک ورێکخراوێکی کورد وکوردییه. به‌ڵام چلۆن و له چ کات و ساتێکدا؟ بارودۆخه‌که زۆر هه‌ستیاره و ئه‌سه‌د به‌ودۆخه یاری ده‌کا وتورکییه له هه‌وڵدایه به هۆی لێهاتووی ده‌سه‌ڵاتی باشوور، ده‌ور وبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌وێ، یان بنه‌بڕ بکاو یان ئه‌وه‌نده‌لاوازی بکا، که زیانی بۆ مه‌ره‌کان نه‌بێ!
دیاره، خۆتێوه‌ردانی سه‌رکرده‌کانی باشوور به داوای تورکییه، له‌وپێوه‌ندییه‌دا و ئه‌گه‌ری پیکهاتنی ململانێ پارتی کریکاران و ده‌سه‌ڵاتی باشوور به‌تایبه‌ت پاری دێموکراتی کوردستان، ئه‌گه‌رزۆرکوردانه‌و ژیرانه ونیشتمانپه‌روه‌رانه نه‌بێ، ته‌نیا تورکییه، له‌و دانووستان وکێشه، سوود ده‌بینێ وبه زیانی کورد وخه‌باته‌که‌ی کۆتایی پێدێ.
ئه‌گه‌ربێت و بێژین، پارتی کرێکارانی کوردستان، له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رنه‌گرێ و واز له تورکییه بینێ وهه‌له‌که نه‌قۆزیته‌وه! له‌وانه‌یه، وته‌یه‌کی ژێربیژیانه‌مان نه‌گوتبێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ته‌نیا ده‌توانین بێژیین، پیویسته ئه‌وپارته، ژیرانه هه‌نگاو بنێ وبه هاریکاری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باشوور، زه‌مینه بۆ هێرشی دڕندانه‌ی تورکییه بۆ سه‌ر خه‌ڵک و شاروگونده‌کانی رۆژئاوا، فه‌راهه‌م نه‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ڕیوه بردنی سیاسه‌تێکی دژواره، چوونکه تورکییه، له پێکهاتنی گوندیکی کوردی له ئافریقاش، مه‌ترسی هه‌یه! نه‌خوازه‌ڵلا له به‌شیکی دیکه‌ی کوردستاندا، چاوی لێبێ کورده‌کان وه‌ک مرۆڤی سه‌رده‌م، به نیوه‌مافێکی سه‌ره‌تایی گه‌یشتوون.
31/7/2012
{jcomments off}