"an independent online kurdish website

ئەگەر نەچینە نێو باقی باسەکە ، لە وتوێژەکەی کاک خالید عەزیزی دا چەند خاڵی سرنج ڕاکێش و تەنانەت کۆمێدی هەیە .xalid_azizik

یەکەم . ئەو هەموو باس لە وشەی “متمدنانە ” دەکا ، بەڵام لە ڕوخساری ڕا دیارە کە چەندە تووڕەیە! هەمووشمان دەزانین کە تووڕەی لە بەرانبەر کامێرا دا  فڕی بە “تمدن” ەوە نیە .

دووهەم . کاتێک باس لە دیالۆگی “متمدنانە” دەکا ، پرسیار لە خۆی ناکا کە داخوا ئەوکاتەی هەموومان دەپاڕاینەوە کە ، بە خاتری خوێنی شەهیدان ، ئەو حیزبە تووشی دابڕان مەکەن ، وەرن با بە هەموومان بە “متمدنانە”!!!! چارەسەری کێشەکانمان بکەین ، ئەدی چۆن بوو کە کاک خالید نامەی ئۆرگانی حیزبی دەنارد بۆ سایتی دیکە کە بۆ خودی کاک خالید وەک بەرپرس هاتبوو  ؟ ئەوە چەندە ئەخلاقی و ” متمدنانە” یە ؟ یان ئەو کاتی جارێ “تمدن” ڕووی لە کاک خالید نەکردبوو ؟

سێهەم . چەندە ” متمدنانە” یە کە کاک خالید کاتێک باس لە شەهید بوونی کاک دوکتۆر سەعید دەکا ، بە سەر نیزیک بە ٣ ساڵ سکرتێریی کاک مستەفا هیجری د اباز دەدا و دەڵێ : دوای شەهید بوونی کاک سەعید کە مامۆستا دەبیتەوە سکرتێر !!! ئەگەر ئەوە “متمدنانە ” بێ کە حاشا لە مێژووی ئەو حیزبە بکرێ ، دەبێ میداڵی زێڕین بدرێ بە کاک خالید بۆ ئەو” تمدن” ە

Video

چوارەم . ئەگەر ” متمدنانە ” بێ کە کاک خالید بە قامک ڕاوەشاندن و بە تووڕەی یەوە هەڕەشە لە حیزب بکا ، دیسان دەبێ میداڵێکی دیکەی زێڕین بدەین بە مامۆستای “تمدن”

پێنجەم . لە هەمووی “متمدنانە ” تر ئەوەیە کە مامۆستای “تمدن ” حیزبی دێمۆکرات بە جمهووریی ئیسلامی دەشوبهێنێ  !!

پرسیار ئەوەیە کە ، ئەگەر یەک ڕیزی و یەکیەتی هیندە “متمدنانە” یە ،  چۆن بوو کە جەنابت هیندە پەلە بووی بۆ جیابوونەوە؟ ئەگەر حیزبی دێمۆکرات بە کۆماری ئیسلامی دەشوبهێنی ، چۆنە دەتەوێ دیالۆگی لە گەل بکەی و لە نیهایەت دا یەک بگری؟

شەشەم : کاک خالید لە قسەکانی دا بە قەدەر وشەی “متمدنانە” دێمۆکراتەکان بە کار دێنێ ، بۆمان هەیە کە بپرسین داخوا ئەگەر هەردوولا دێمۆکراتن ، ئەدی کام لایان وەک کۆماری ئسیلامی ڕەفتار دەکا ؟ مەگەر ناڵێی هەردوو دێمۆکرات؟ ئەدی بۆ ئەو دێمۆکراتەکەی تر بە کۆماری ئیسلامی دەشوبهێنی ؟

ئەوە فیلمی وتوێژی کاک خالید و بینەران قەزاوەت لەو هەموو تووڕەی یەی کاک خالید بکەن. ئەگەر کاک خالید بۆ یەک نەفەر بە قەولی خۆیان هیندە توورەیە ، ئەدی ” تمدن” ەکە بۆ کوێ ڕۆیی؟

video2

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی