“حدكا” به هێنانه به‌ر باسی چه‌مكی دیالۆگ له گه‌ڵ “حدك” پێداچوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی به سیاسه‌تی 6 ساڵ رابردووی خۆیدا كرد.
ده‌كرێ ئه‌م هه‌ڵوێسته به به‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی دڵسۆزانه‌ی دۆخی بزاوتی كورد بنرخێندرێ كه بتر له هه‌موو كاتێك یه‌كریزی‌و ته‌بایی ناو ماڵی خۆی ده‌خوازێ. “حدكا” له به‌شی زۆری بڕگه‌كانی ژیانی سیاسی خۆیدا له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی راستییه‌كان: رووداو‌و پێشهاته سیاسیه‌كانی خوێندووه‌ته‌وه‌و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی سیاسه‌ت دارێژی خۆی له سه‌ر تێگه‌یشتن له راستیه‌كان دامه‌زراندووه‌و سیاسه‌تی له سه‌ر بنه‌مای خه‌ون‌و خه‌یاڵ نه‌كردووه.
بار‌و دۆخی داهاتووی دێمۆكراته‌كان به كام ئاراسته‌ی سیاسی دا هه‌نگاو ده‌نێ؟ ئایا دوو لایه‌نی ێمۆكرات بۆیان ده‌گونجێ له چوارچێوه‌ی ته‌شكیلاتێكی واحید دا به یه‌كه‌وه هاو خه‌بات بن یا خود له دوو ته‌شكیلاتی لێكجیا دا چه‌نده ده‌توانن لێك نیزیك بن؟ ئایا ئیمكانی ئه‌وه هه‌یه به سه‌ر هۆكاره تكنیكی‌و ته‌شكیلاتیه‌كانی یه‌كبوونه‌وه دا زاڵ ببن‌و سه‌رئه‌نجام شێوازی هاو خه‌باتیان به كام ئاراسته دا ده‌روا؟
وه‌ڵامی هه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه و زۆر بابه‌تی دیكه په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی كاراكتێره سیاسیه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن‌و پتر به هه‌ڵوێستی به‌رێوه‌به‌رانی حیزبی له كه‌رتی ته‌شكیلاتی ئاشكرای هه‌ر دوو حیزب له كه‌مپه‌كانی كۆیه‌وه گرێ ده‌خوا.
وێناچێ ده‌م‌و ده‌ست و به پێی بار‌و دۆخی هه‌نووكه‌یی ئه‌و دوو لایه‌نه له چوارچێوه‌ی ته‌شكیلاتێكی واحید‌و له‌وه‌ش گرینگتر حیزبیكی بێ كێشه‌ی ناوخۆیی دا كار بكه‌ن چونكه ئاسۆیه‌كی له‌و چه‌شنه په‌یوه‌ندی به دۆخێكی نوێتری خه‌بات‌و پێكهاته‌یه‌كی مرۆیی جیاوازتر هه‌یه. به‌و حاڵه‌ش زۆرینه‌ی خاوه‌ن رایان په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی دوو لایه‌نی دێمۆكرات به ئه‌رێنی ده‌خوێننه‌وه .
ئه‌وه‌ی لێره دا گرینگه هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌بایانه‌و دۆزینه‌وه‌ی مكانیزمێكی نه‌ته‌وه‌یانه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی رابردوویانه.
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه دوو لایه‌نی دێمۆكرات ته‌نیا له‌و 6 ساڵه دا په‌ره‌ت و بڵاو نه‌بوون به‌ڵكوو نیزیك به دوو ده‌یه‌یه ناكۆكیه پتر ته‌شكیلاتی‌و كه‌متر سیاسییه‌كانیان كۆسپی وه‌سه‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه‌ی تواناییه‌كانیان بووه.
ئایا ئاسۆیه‌ك هه‌یه بۆ یه‌كبوونه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی،؟ بوونی به‌رێوه‌به‌رییه‌كی هاو دڵ،؟ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یه‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن؟ له بیر كردنی ناسۆره‌كانی رابردوو؟ تووڕ هه‌ڵدانی كه‌لتووری ناسیاسی جناحبازی كه ته‌ك خۆێدا زۆر نه‌خۆشی وه‌ك ناوچه‌گه‌ری‌و دارووخاندنی كه‌سایه‌تی سیاسی‌و ته‌شكیلاتی یه‌كتری په‌لكێش كردووه‌و به بارته‌قایی مێژوو حیزب ناكۆكیه‌كانی به‌ره‌و ئاراسته‌ی لێكترازان بردووه؟
وه‌ڵامی زۆر پرسیار روونن، به تایبه‌تی چاره‌سه‌ری لایه‌نه تكنیكیه‌كانی تێكه‌ڵبوونه‌وه له خولیا نێزیكترن تا ئه‌مرێكی واقیع.
دوا وته:
دیالۆگی راسته‌و خۆ‌و به ئاشكرا، به راگه‌یاندن كردنی باسه‌كانی ناویان، هێنانه ده‌ری باسه‌كان بۆ نێو بیر‌و رای گشتی‌و ده‌رباز كردنیان له ژووره داخراوه‌كان‌و ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانیان ده‌توانێ به‌رئه‌نجامی چوونه ناو ئیتلافێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و گه‌یشتنه پلاتفۆرمێكی هاوبه‌شی خه‌باتی دوو لایه‌نی دێمۆكرات بێ. له هه‌ل‌و مه‌رجی هه‌نووكه‌یی دا دوژمنایه‌تی نه‌كردنی یه‌كتر‌و رێكخستنی زه‌مینه‌ی زیاتر بۆ لێتێگه‌یشتن باشترین ده‌سكه‌وته‌و له سه‌ر بنه‌مای بارێكی له‌و چه‌شنه هیوای هاو خه‌باتی تا ئاستی دوو حیزبی سه‌رده‌میانه‌ی ئێستا‌و له درێژ خایه‌نیش دا حیزبێكی واحید بابه‌تێكی موومكینه.