"an independent online kurdish website

لە ئەم رۆژانەدا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وەکوو حیزبێک کە بە سیفەتی کاریگەرترین هێزی بەشی رۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە لە خۆ ئامادە کردندایە بە مەبەستی بەرێوەبردنی پانزدەیەمین کۆنگرەی خۆی. بەستنیpeshniar_00

ئەم کۆنگرەیە لە حاڵێکدایە کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و جوگرافیای سیاسی دەوڵەتانی زاڵ بوو بە سەر کوردستاندا لە شڵەژان و ئاڵ و گۆرێکی کەم وێنە و چارەنووس خولقێن دایە. بە دواچوونێکی سەرپێیانە و خێرا لە ئاوەها کەش و هەوایەکدا زەروورەتی دارشتنی بەرنامە و کارا کردنی عەمەلی خێرامان بەلاوە بەرجەستەتر دەکاتەوە.

خەباتی سیاسی ئیمەی کورد خەباتێکی ماف خوازانەیە کە راستەوخۆ ئاراستەی بەدەستەوە گرتنی چارەنووسمان لە لایەنی بەدەست هێنانی بەڕێوەبەری سیاسی گرتووەتە خۆی. هەر بۆیە لە ئەگەری هەر ئال و گۆڕێکی هەنووکەیی چاوەڕوانکراودا یەکەم؛ ئامادەیی بەرنامە و پراکتیک و دووەم؛ بەدەستەوە گرتن و رێنوێنی کردنی رووداوەکان چارەنووس و ئایەندەمان دروست دەکا. سەرەڕای ئەمانەش زێدەباری نەبوونی ئاپۆزسیۆنێکی دیمۆکراتی ئێرانی لە کایەکەدا ئەژمار دەکرێ.

بە لە پێش چاوگرتنی ئەم فاکتەرانە و دەیان هۆکاری روون و شاراوەی دیکە، هاوردنە کایەی “حکوومەتی سێبەر” -کە بە شیوازێکی زانستی و لە قاڵبی کاری رۆژانەی بەردەوامدا کارا بێ-  لە ڵایەن حدکاوە دەتوانێ هەندێک لە ئامانجامە ناوبراوەکان بپێکێ و نزیکمان بکاتەوە لە دەستەبەر بوونی گەلێک لە فاکتەرگەلی تر وەکوو هاتنە مەیانی بەرەی کوردستانی، دووپات نەبوونەوەی ئەزموونی سەر لێ شێواوی و سواربوونی رەوت  و گرووپگەلی تێکدەر بە سەر رەوتی رووداوەکان و یان دوور بوونە لە بەستنەوەی چارەنووسمان بە بڕیاری نەتەوەی بالادەستی فارس، وەکوو ئەوەی رەوتی ئاپۆزسیۆنی فارسی وادەی دەدا.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزنی سیاسی “حدکا” چە لە ئاست کۆ کردنەوە و سازمان دانی نۆخبەی کوردستانی و چ لە باری گوڕ و تێندان بە خەباتی کوردایەتی زیاتر دەکا و وزەیەیکی نوێ دەخاتە مەیدانی پراکتیکەوە.

ئەوەی لێرەدا لە قاڵبی پێشنیارێکی خێرا و کورتدا هاتە بەرباس، زەروورەتێکی هەست پێکراوە کە لە ئەگەری حەز و ئیقباڵ نئشاندانی ئەنامان و رێبەرانی “حدکا” دا دەتوانی کارێکی قوولتر و ئامادەکارییەکی ئاکادمیانە تری بۆ بکرێ.

{jcomments off}

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی