پێش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له قسه‌کانی وته‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو به کورتی شی بکه‌مه‌وه، که له سه‌ردانه‌که‌ی هه‌فته‌ی رابردوویدا بۆ شاری که‌رکوکی کوردستانی کردی، له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌یدا، که له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێکی زۆری تورکماندا له باره‌گای ( به‌ره‌ی تورکمانی ) له که‌رکوک بۆیان سازکرابوو، پێشکه‌شی کرد.
. که نه کوردێک و نه عه‌ره‌ب و نه ئاشوورییه‌ک بۆ ئه‌و دیداره بانگ نه کرابوون.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو بۆ که‌رکوک له‌م قۆناغه و له‌م دۆخه ناله‌باره سیاییه‌ی ئه‌مڕۆی عێراقدا، له لایه‌کی تریشه‌وه یه‌کلا نه‌که‌وتنی کێشه‌ی سوریا .. و گۆرانکارییه‌کانی ناوچه‌که.. سه‌ردانێکی کوتوپڕ و بێ مه‌به‌ست نه‌بوو ، تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌م بارودۆخه بقۆزێته‌وه.. ئه‌مڕۆ تورکیا رۆڵی پولیسی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا ده‌گێڕێ..
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو به بڕیاری ئۆردوگان بوو.. ئه‌حمه‌د ئۆغڵو له به‌رده‌م تورکمانه ئاماده‌بووه‌کانی دیداره‌که‌یدا وتی : ” چاوم به سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیا که‌وت و بڕیارمان دا که سه‌ردانێکی رانه‌گه‌یه‌ندراوی که‌رکوک بکه‌م.. خوا حه‌ز بکات دووباره جارێکی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه “
به پێی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و داب و نه‌ریته باوه‌کان.. ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو بۆ که‌رکوک، نایاسایی و پێشێلکارییه.. بێ رێزی و سوکایه‌تی کردنه به سه‌روه‌ری و شکۆی وڵاتێکی تر.. تورکیا خۆشی ئه‌م راستته باش ده‌زانێت.. وه‌کو وتمان ته‌نگه‌ژه و ململانییه سیاسییه‌کانی نێو لایه‌نه سیاسییه‌کانی عیراقی قۆزتۆته‌وه.. تورکمانه‌کانی عیراقیشی دڵنیا کرد که تورکیا پاڵپشتیانه، کومه‌ڵێک به‌ڵینی ئاشکرانه‌کراوشی ، پێدان، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌شدا وه‌فدێکی باڵای به‌ره‌ی تورکمانی سه‌ردانی تورکیایان کرد.. سه‌ردانه‌که‌شیان په‌یوه‌ندی به که‌کوکه‌وه‌یه.. ده‌بی تورکیا چ راو نه‌خه‌شه‌یه‌کیان بۆ دابنێ که له سه‌ری بڕۆن.
ئۆ‌ردووگان داکۆکی له سه‌ردانه نایاساییه‌کی ئه‌حمه‌د ئۆغلو کرد و، پاساوی بۆ هێنایه‌وه و وتی : ” ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو پاسپۆرتی سووری دیپلۆماسی هه‌یه و مافی خۆیه‌تی سه‌ردانی هه‌ر شوێنێک بکات.. ئه‌ی بۆ ره‌وایه که کاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌بێ راگه‌یاندن سه‌ردانی شوێنه‌کانی عێراق بکه‌ن “
ئێمه‌ش له ئۆردوگان و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ده‌پرسین، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری که پاسپۆرتی سووری دیپلۆماسی هه‌یه ، به بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئێوه سه‌ردانی شاری ( ئامه‌د) یان ( وان) یا هه‌ر شارێکی تری باکووری کوردستان بکات.. باس له له‌و زوڵم و تاوانانه‌کاتان بکات، که ده‌رهه‌ق به گه‌لی کوردمان کردووتانه و ده‌یکه‌ن.. ئایا ئێوه بێ ده‌نگ ده‌بن و گڕ ناتان گرن.. ؟
به‌ڵام ئه‌وه قسه‌ی ناوێت که له لای ئێوه ” بانێکه و دوو هه‌وایه ” هه‌رده‌م ماف و راستییه‌کان به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێون.. له‌م دوو رووییه‌شدا له وێنه‌تان نییه.
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو بۆ که‌رکوک .. سه‌ردانێکی نه‌خشه داڕێژراوه و مه‌به‌ستێکی سیاسی له پشته‌وه‌یه.. پێش که‌رکوک سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو بۆ شاری هه‌ولێر سه‌ردانێکی رووکه‌شی بوو بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامه قێزه‌وه‌نه‌که‌ی سه‌ردانه‌که‌ی که‌رکوکی پێ په‌رده پۆش بکات.. ئه‌وه‌ش راست نییه که له‌سه‌ر بانگهێشتی حکومه‌تی کوردستان بنگ کرابی .. به‌ڵام ، ده‌بوایه به له هه‌ولێر به گه‌رمی پێشوازی له سه‌ردانه‌که‌ی نه‌کردایه .. چوکه هه‌ریم کوردستان سه‌ر به تورکیا نییه.. تا هه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی تورکیا بیه‌وێ به‌بێ پرس و ره‌زامه‌ندی و گوێ نه‌دان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات.. هه‌ر له تورکیاشه‌وه ئامانجی هاتنبوو بۆ که‌رکوک.. به بۆچوونی من ئه‌مه سنووربه‌زاندنه و هاتنه‌ی زه‌نگێکی ئاگادارییه بۆ کورد ، تورکیا دان بنێ و نه‌نێ به‌م راستییه‌دا ، که‌رکوک به‌شێکه له کوردستان و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان.. کوردیش نابێت له هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بترسێ..تورکیا ده‌یه‌وێت رۆڵ و پێگه‌ی کورد بێ هێز بکات له که‌رکوکدا.. بۆیه ده‌بێت به ووردی مه‌به‌ستی ئاشکرا و شاراوه‌یان بخوێنینه‌وه.. تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان پێکهاته‌کانی شاری که‌رکوک دابڕێت و، کۆسپ بۆ جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی( 140) درست بکا .. جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی دوست بکات.. ناکۆکییه‌کانی نێوان کوردستان و به‌غداش قووڵتر ده‌کا .. ئه‌گه‌رچی ئۆغڵو که‌رکوکی به شاری پێکه‌وه ژیان و برایه‌تی ناوبرد.. به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی تورکیا هه‌میشه راز و قسه‌کانیان به پێچه‌وانه‌ی ره‌فتار و کرده‌وه‌کانیانه‌وه‌یه.. قسه‌کانیان گوزارشت له ناخی دڵیان ناکات.
من وه‌کو کوردێک و، وه‌کو که‌رکوکییه‌ک، هه‌ڵویست و ده‌نگی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ هه‌ڵویست و ناڕه‌زایی ئه‌و خوشک و برایانه‌ی که سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو بۆ که‌رکوکی کوردستان ده‌که‌ن.
ناشبوایه پارێزگاری که‌رکوک دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم به رووخۆشی و گه‌رمییه‌وه پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئۆغلو بکردایه و .. ئه‌و دیداره رۆژنامه‌ییه‌شی له‌گه‌ڵدا ساز نه‌کردایه و، سه‌ردانه‌که‌شی به سه‌ردانێکی گرنگ ناوی نه‌بردایه.,
دکتۆر نه‌جمه‌دین رۆڵه‌یه‌کی شاری که‌رکوکه و ، ئاگاداری ئه‌و هه‌موو سته‌م و تاوانانه‌یه که له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ری کوردستان تا ده‌گاته ئه‌تا تورکی ره‌گه‌زپه‌رست و سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی تورکیا.. دوژمنی سه‌رسه‌ختی کوردن و ، ئه‌وه‌ی ناشی به کوردیان کرد و ده‌یکه‌ن.. به هه‌زاران کوردی بێ تاوانیان کوشت.. تا ئه‌مرۆش به هه‌زاران کوردمان له گرتووخانه‌کانی تورکیادا ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن و.. دێهات و شاروچکه‌ی کوردستان نه‌ماوه دوو جار و سێ جار توکیا کاولیان نه‌کا.. به کوشنده‌ترین چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌ڵه‌تی هه‌وڵی کوردقڕان و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد ده‌ده‌ن.. له تاوان و دڕنده‌یی و خوێنڕشتنی بێ تاواناندا تورکیا خاوه‌نی باڵاترین نومره‌ی پێوه‌ری جیهانییه ، هه‌ق وایه ناوی تورکیا له‌م بواره‌دا له ( کتێبی گیتس) دا تۆمار بکرێ.. تا ناقڕگه‌یان به خوێنی کورد سووره.. ئایا سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌کو داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیای خوێرێژ.. شایانی ئه‌وه‌یه به‌و گه‌رمییه پێشوازی لێ بکری و هاتنه‌که‌ی بۆ که‌رکوک به سه‌ردانێکی گرنگ ناو ببرێ ؟.. یا ده‌بوایه خۆپشاندانی ناره‌زایی له دژی هاتنی بۆ که‌رکوک بکرایه.. کورد راستی وتووه که : ” نه به پێکه‌نینی دوژمن و نه به‌خۆشی زستان بڕوا مه‌که‌ن “
تا ئه‌مڕۆش هه‌ر تورکیایه دژایه‌تی هێنانه‌دی خواسته‌کانی گه‌لی کوردمان ده‌کا.. چه‌ند جارێک سه‌رکرده‌کانیانی کۆن و ئێستاشیان ئه‌و شه‌کره‌یان شکاندووه و ده‌ڵێن: ” ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ئه‌فریقاش ده‌وڵه‌تێک دروست بکات.. تورکیا دژایه‌تی ده‌کات و له ناوی ده‌بات ” .. ئه‌م ڕقه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌یان چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مه نیاز و مه‌به‌ستیان بێت.. ده‌بێ چاوه‌نواڕی چی له ئۆغڵوه‌کان بکه‌ین؟؟
ئه‌حمه‌د ئۆغڵو بۆ ئه‌وه نه‌هاتبوو برینی که‌رکوک ساڕ‌ێژ بکات .. به‌ڵکو خوێی کرده برینه‌که‌وه و .
تا ئه‌مرۆش خه‌یاڵی زیندووکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی داگیرکه‌ر به‌ری نه‌داون.. بۆیه ئۆغڵو له وته‌که‌ی له باره‌گای به‌ره‌ی تورکمانیدا وتی : ” له دوای (75) ساڵ که زۆر چاوه‌ڕێمان بوون وه‌کو یه‌که‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هاتم بۆ که‌رکوک.. به‌ڵام به‌ڵینتان ده‌ده‌مێ که له داهاتوودا زۆر چاوه‌ڕێ ناکه‌ن..”
به‌ڵی ئه‌م به‌ڵینه‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو به تورکمانه‌کانی شاری که‌رکوک، ئاشکرایه که مه‌به‌ستیان چییه.. به‌شێک له تورکمانه توندڕه‌وه‌کان ، به‌م به‌ڵینانه با ده‌چیته که‌وڵیانه‌وه و ڕه‌فتایان ده‌گۆڕێ.. تا ئه‌مڕۆش به‌ره‌ی تورکمانی له که‌رکوکدا له‌سه‌ر رێنماییه‌کانی تورکیا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
بۆیه یه‌کسه‌ر تورکمانێکی توندڕه‌و هه‌ستا و تی : ” که‌رکوک تورکمانییه و.. به تورکمانیش ده‌مێنێته‌وه “
به‌ڵێ ئه‌حمه‌د ئۆغڵۆ به‌نزین به ئاگردا کرد.. مژده‌ی هاتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به تورکمانه‌کان ده‌دا…ده‌یانه‌ێ به‌م قسانه‌ش کورد بورووژێنن و ، ململانێی نه‌ته‌ویی بخه‌نه نێوان پێکهاته‌کانی که‌رکوک.
ئۆغڵو وتی : ” که‌رکوک گرنگه بۆ ئێمه ” .. هه‌ر وه‌کو باس له گرنگی شارێکی تورکیا بکات .. جا قوربان بۆ گرنگ نییه بۆتان.. نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵه سوود له نه‌وتی که‌رکوک وه‌رده‌گرن.. کوردی خاوه‌ن نه‌وته‌که‌ش .. به‌شی هه‌ر ماڵ وێرانی و کوێره‌وری بووه.. به پاره‌ی نه‌وتی که‌رکوکیش بوو، کوشنده‌ترین چه‌کیان پێ کڕی و کوردیان پێ کوشت وکوردستانیان پێ کاول کرد.. ئه‌مڕۆشی له گه‌ڵدا بێ، ئه‌وه‌نده‌ی تورکیا له نه‌وتی که‌رکوک سوود وه‌رده‌گرێ.. کورد له سه‌دا یه‌کی ئه‌و رێژه‌یه‌ش سوود له‌م نه‌وته‌ی خاکی خۆی وه‌رناگرێ.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو که سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوکیشی کرد.. که زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان کوردن ( لیستی برایه‌تی ) یه.. له‌و دیداره‌یدا له به‌رده‌م تورکمانه‌کاندا وتی :
” پێیانم وت که‌رکوک یه‌کێکه له شاره کۆنه‌کانمان..” هه‌روه‌کو ناوی شارێکی تورکیا بهێنێت ، زۆر بێ شه‌رمانه ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد.. ئه‌ندامانی کوردمان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووکدا.. له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا حه‌وت حه‌وت قسه ده‌که‌ن و سه‌لکه گایه‌ک به ده‌میانه‌وه ده‌چێت و.. دێویش ی‌خ ده‌ده‌ن.. که‌چی له که‌رکوکی کوردستاندا.. که‌سیان به‌رپه‌چی قسه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵویان نه‌دایه‌وه و پێی بڵین شه‌کر ده‌شکینی و ، که‌رکوک شارێکی ئێوه نییه، شارێکی ئێمه‌ی کورده، یه‌کێکه له‌شاره مێژووییه دێرینه‌کانی کوردستان.. چوار هه‌زا ساڵ به‌ر له هاتنی ئێوه‌ی عوسمانییه‌کانی داگیرکه‌ر، شاری که‌رکوک له‌لایه‌ن کورده‌وه دروست کراوه و.. هه‌ر کوردیشی لێ ژیاوه.
جا به‌پێی قسه‌یه‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو بێت.. خۆ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و ئیتالیاش بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ.. چه‌ندین وڵات و شاری دنیایان داگیرکرد.. به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی هیچ له‌م وڵاتانه ئێستا ناڵین ئه‌و وڵاته یا ئه‌و شاره، وڵات و شاری ئێمه‌یه.. بۆیه قسه‌که‌ی ئۆغڵو مایه‌ی پێ که‌نینه.
ئه‌حمه‌د ئۆغڵو که ناوی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوکی هێنا، وه‌کو که‌سێکی ده‌مارگیر، له ریزبه‌ندییه‌که‌یدا : تورکمان، ئاشوری، کورد، عه‌ره‌ب.. ئه‌و باشیش ده‌زانێت که له که‌رکوکدا کورد زۆرینه‌یه.. نه‌ک تورکمان، هه‌موو ئاماره سه‌رژمێرییه‌کان ، به هینه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیشه‌وه ، هه‌ر کورد دانیشتوانی زۆربه‌ی که‌رکوک بوونه.. عوسمانییه‌کان به‌ر له به‌عسییه‌کان هه‌وڵی به (تورکردن) که‌رکوکیان داوه.. به‌شێکی زۆری تورکمانه‌کانی ئه‌مڕۆی شاری که‌رکوک وه‌چه‌ی ئه‌و سه‌ربازه تورکه عوسمانیانه‌ن که له که‌رکوکدا نیشته‌جێ کران ..
تورکمانه توندڕه‌وه‌کانیش زۆر زیاده رۆیی له ژماره و له قه‌واره‌ی خۆیاندا ده‌که‌ن.. ( بۆق ئاساییه‌که هه‌ر خۆیان بف ده‌ده‌ن و ده‌ڵین.. وابزانین قه‌واره‌ی ئێمه له قه‌واره‌ی کورد زیاتره.. ) هه‌ر بۆ نموونه‌ش رێژه‌ی تورکمان له شاری هه‌ولێردا له سه‌دا سێشی دانیشتوانی هه‌ولێر که‌مترن.. که‌چی ده‌ڵێن ( هه‌ولێر شارێکی تورکمانییه).
تورکمانێکی تر بۆ وروژاندنی سۆزی تورکیا و.. داکاڵان له‌سه‌ریان هاواری کرد: ” ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له که‌رکوکدا تورکمان له ناوبه‌رن.. یارمه‌تیمان بده‌ن ”
نازانم مه‌به‌ستیان له (ئه‌وان) کێیه ؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌وان تا ئێستا ئه‌م چۆره درۆ و توومه‌تانه بۆ کورد هه‌ڵده‌به‌ستن.. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شیانه‌وه تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی تر به قه‌ی کورد رێزی له تورکان نه‌گرتووه و داکۆکی‌یان له مافه‌کانی تورکمان نه‌کردووه.. کورد دژایه‌تی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌کردووه و ناشی کات.. هه‌رده‌م ده‌ستی برایه‌تی و ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی بۆ نه‌ته‌وه‌کانی تر درێژ کردووه. تا ئه‌مرۆش هێنده‌ی کورد ناز و دڵی تورکمانی راگرتووه .. هیچ لایه‌نێکت تر ئه‌مایان له‌گه‌ڵ تورکمانه‌کاندا نه‌کردووه..
له سه‌رده‌می به‌عسی خوێنڕێژه‌کاندا، به‌شێکی زۆری تورکمانه‌کان ببوونه به‌عسی و به جه‌یشی شه‌عبی و، به‌شێکیشیان له ترسا یا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له تورکمانه‌وه کرد به عه‌ره‌ب .. تا ره‌زامه‌ندی عه‌ره‌به‌کان به ده‌ست بهێنن.. به‌ڵام له ساڵی (1993) دا.. که وه‌فدێکی تورکمان، له‌گه‌ڵ تاونباری گۆڕبه‌گۆڕ عه‌لی کیمیاوی له که‌رکوکدا کۆده‌بنه‌وه.. به عه‌لی کیمیاوی ده‌ڵین : ” ئیمه‌ی تورکمان دڵسوزتانین.. ئێوه به‌و چاوه‌وه که له کورد ده‌ڕوانن.. به‌و چاوه‌وه له ئێمه مه‌ڕوانن..” كیمیاویش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و پێیان ده‌ڵێ : ” ئێوه پڕ به چنگێکن و دوو حیزبتانیش هه‌یه.. ده‌رگای تورکیا کراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وێ “
ئه‌حمه‌د ئۆغڵو وتیشی : ” له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا تورکمان هه‌بێت.. ئێمه به‌رپرسین ئاستیاندا و ده‌یان پارێزین.. ئه‌م کاره‌شمان به‌رده‌وم ده‌بێت “
ئه‌م قسه‌یه‌ی له جێی خویدایه.. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ده‌ست له کاروباری هه‌رێمێکی تر یا وڵاتێکی تر وه‌ربدن.. ئه‌ی بۆ ئه‌م مافه به گه‌لی کوردمان ڕه‌وا نابینن..؟ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده و به‌رپرسێکی کورد له تورکیاشدا نه‌بێت بڵێت، ئێمه پشتگیرێ له خه‌بات و مافه‌کانی گه‌لی کوردمان ده‌که‌ین له هه‌ر پارچه‌یه‌کی له هه‌ر شوێنێکی کوردستان و جیهاندا بێ.. ئه‌حمه‌د ئۆغڵو و که‌سانی تری رژێمه‌که‌ی ئه‌م کورد به مرۆڤی پله دووش نازانن و ، ئه‌گه‌ر کوردێک قسه‌یه‌کی وا بکات.. به سه‌رپێچی کردن به هێڵ به‌زاندنی ده‌زانن..دوور نه‌ڕۆین ئه‌گه‌ر له هه‌رشوێنێکی باكووری کوردستاندا.. خۆپشاندانێکی پشتگیری له خه‌بات و مافه‌کانی گه‌لی کوردمان له رۆژئاوای کوردستاندا بکرێ. به ئاگر و ئاسن و لێدان و گرتن پێشیان لێ ده‌گرن و قه‌ده‌غه‌یان ده‌که‌ن.. ئه‌مه‌یه دووڕوویی و درۆکانی ئۆغڵووه‌کان.
جه‌نابی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو. ئێوه له هه‌ر شوێنیکی جیهاندا له سه‌ر تورکمان بکه‌نه‌وه.. ئێمه‌ی کوردیش ، بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ هه‌موومان برای یه‌کترین.. له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا خوێن له لووتی کوردێکه‌وه بێت.. سوێ ده‌چیته دڵمانه‌وه؟
ئه‌حمه‌د ئۆغڵو له کۆتایی وته‌که‌یدا وتی : ” تورکیا به‌رانبه‌ر به به‌شه‌رییه‌ت هه‌ست به ئه‌رکی خۆی ده‌کات.. له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا،هه‌ر گه‌لێک ئازاری هه‌بێت.. ئه‌رکی تورکیایه که ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بکا..”
ئای که راست ناکه‌ن و شه‌رم له خۆتان ناکه‌ن که ئه‌م قسانه ده‌که‌ن.. چونکه ره‌فتار و کرده‌وه دڕندانه و قێزه‌وه‌نه‌کانتان ، به به‌رانبه‌ر به گه‌لی کوردمان له باکووری کوردستاندا.. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قسانه‌تانه‌وه‌ن.. کورد وته‌نی : ” درۆماست نییه به سمێڵه‌وه دیاربێ “
کام ده‌وڵت و رژێم هه‌یه له جیهاندا، وه‌کو تورکیا دژی ئازادی و دیموکراسی و یه‌کسانی بێت..؟ کام وڵات به قه‌ی ئێوه پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤیان کردووه..؟
تا ئه‌مرۆش ده‌ستان له گرتن و کوشتنی گه‌لی کوردی ئازادیخوازمان و، له وێرانکردنی کوردستان‌مان هه‌ڵنه‌گرتووه.. کوشنده‌ترین چه‌کی تازه له دژی کورد به کار ده‌هێنن و.. ده‌ست له منداڵ وئافره‌ت و پیر ناپارێزن.. قوتابخانه‌کان و مزگه‌وته‌کانیش ته‌پخ ده‌که‌ن.. گوایه ئێوه هه‌ڵگری په‌یامی ( حوریه‌ت ، عه‌داله‌ت ، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ن).. به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نها دروشمی بریقه‌دارن.. چونکه له‌راستیدا ئێوه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ( ئازادی ، دیموکراتی ، یه‌کسانی ، ره‌وا ، ئاشتی ) ن.
ئه‌مه‌یه یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری، ده‌ستی یارمه‌تیتان بۆ گه‌لانی ئازادیخوازی..
ده‌بوایه شه‌رمتان بکردایه و ئه‌م قسانه‌ت نه‌کردایه.. چونکه ێێوه :
“پووشێک له چاوی خه‌ڵکیدا ده‌بینن..که‌چی راژه‌یه‌ک له چاوی خۆتاندا نابیینن”
ره‌زا شوان
نه‌رویج : 10/ 8/ 2012
{jcomments off}