ئایا ئه‌مه راسته که حدک بۆ یه‌کبوونه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکرات جیابوه‌وه ؟
گوێم له به‌رێزان کاک کاوه ئاهه‌نگه‌ری و کاک ره‌حیمی ره‌شیدی وکاک رامبوود لوتفپووری گرتن . پێشه‌کی سوپاسی هه‌ستی پاکی هه‌ر سێکیان بۆ یه‌کخستنه‌وه ویان کاوه گوته‌نی وه‌حده‌تی حیزبی دێموکرات ده‌که‌م .
گه‌رچی برێ درێژ بوون به‌لام به‌کورتی ئه‌م تێ بینیانه‌م به‌دی کردن .
1 – موتله‌ق گه‌رایی لوتف پور زۆر بێ لوتفی بوو به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن ده‌مانچه به رابردووته‌وه‌مه‌نێ داهاتووت تۆپت پێوه ده‌نێت . به تایبه‌ت که ده‌ڵی ” هیچی جێ به جێ نه‌بوه واته ده‌رکه‌کان داخراون ، باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆ به‌ره‌و ده‌که‌ی داخراو ده‌چیه‌وه ئایا ده‌توانی بیکه‌یه‌وه له‌وێدا حه‌قایه‌تی ئه‌وه‌ی که مارله کونێکه‌وه…؟
ته‌می خه‌می ئه‌وانه به‌رچاوی ناروون کردوه ، یان سفر یان هه‌زار سیاسه‌تێکی مه‌نتیقی نیه هه‌رچه‌ن هه‌ست به وره‌ی قه‌بوول نه‌کردنی ناحه‌قی لێ به‌دی ده‌که‌م .
2- هه‌قانیه‌ت به خۆ دان و حدکابه سه‌رکه‌وتوو!! کوێی سه‌رکه‌وتوه هێزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کورده‌ستانی یه‌کخستون؟ ئه‌وه گوشاری ره‌وای خه‌لکه‌که‌مانه که وای کردوه هه‌ردوولا به خۆدا بچنه‌وه.. . به‌ره‌ی بێ به‌ره‌ی پێک هێناوه؟ ، دیارده‌ی دێمۆکراسی نێوخۆیی په‌ره پێداون و… نازانم من سه‌رکه‌وتن و نه‌فی کردن به‌که‌لله ره‌قی کوجا مه‌رحه‌با ، یان .. خۆ به پاکیزه دانانی کاک ره‌حیمیش هه‌ر ناتوانی جاده‌ی مه‌نتیقیی یه‌کخستنه‌وه خوشترکات ئه‌وه له حالێکدایه به‌رانبه‌ره‌که‌ی چه‌ند جار دووپاتی دوو دێمۆکراتی کرده‌وه که‌چێ به‌ریزی ئاوای نه‌کرد و به‌لام نیه‌تی پای بۆ یه‌کیه‌تی ده‌رخست که ئه‌ویش نیشانده‌ری بیر تیژی به‌رێزیانه که‌چه‌نده وه‌زنی سووکی خۆمانی به‌رانبه‌ر لایه‌نه ئێرانیه‌کان هه‌ست پێ کردوه و ده‌ش زانم چه‌نده له ناوچه‌گه‌رایی نه‌فره‌تی هه‌نه… .، چه‌مکی شه‌ره گه‌رکیم پێ جوان بوو چون له هه‌ردوولایان دا خۆ به زلتر دانان ده‌وری ره‌شی خۆی گێراوه وله‌وانه‌شه له یه‌کگرتنه‌وه‌شدا گه‌ر نه‌فره‌تی لێ نه‌که‌ن یه خه‌یان بگرێته‌وه.
3- له‌ت بوونه‌کانیم پێ دروست نه‌بوون به تایبه‌ت هی 1358 وه‌ی 1371 یش ئه‌وه‌ی که ره‌شیدی راستی کرده‌وه. به‌لام چه‌مکی خودی و غه‌یره خودیه‌که‌ی جالبه ئه‌وه‌ی که ناوچه‌گه‌رایی له‌عنه‌تی له سه‌رتای شورشه‌وه هێندێ مه‌هابادی ده‌یان کرد وئێستاش هێندیێ هه‌ورامی و… درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن هۆکاره‌کان هۆکردیان هه‌یه .
باسی مودیریه‌تی وفه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌لاتداری ئاهه‌نگه‌ری به‌رێز جوانه به‌لام باشه ئه‌ی بۆ له حیزب‌دا به کاری ناهێنن !؟
شه‌فاف ئه‌م وشه‌یه زۆر به باشی که‌لی لێ وه‌رده‌گرتن به‌لام پرسیار ئه‌وه یه که بۆچی ئاوا دره‌نگ ئه‌م وتووێژه خراوه‌ته سه‌ر فه‌یس بووکه‌وه واته زه‌مانێ که به‌رێز لوتف پوور له حدک دابوه ، باشه به گوێره‌ی بۆنی وته‌کانی به‌رێز ره‌شیدی تۆپه‌که له مه‌یدانی حدک دایه ئه‌ی وه‌لامی شه‌فافی چێه هه‌م بۆ به‌ده‌نه‌ی حیزب و به گشتی بۆ گه‌له چاوه‌رێکه‌مان ..
له کۆتایدا زۆر سه‌رکه‌وتوو وسه‌رده‌میانه بوون وبێ هه‌راوهوریای وه‌ک جیرانه‌کانمان چوه سه‌ر وبریا په‌ره‌ئه‌ستێن بێت ئه‌م که‌لتووره تا.. ره‌ش وسپێ له بواردا زیاتر ده‌رکه‌ون وئه‌و ده‌م ناتوانی ره‌شیدی گوته‌نی به‌یانی جیا بیه‌وه‌و ئێواره یه‌ک بگریه‌وه وگه‌رچی من ئه‌مه به لێبورده‌یه ده‌زانم چون مرۆڤی گه‌وره گوزه‌شتی زۆره‌و هێج وپووچ به هیچ رازی نابێت ، زه‌ره‌ریش له هه‌رکوێ بگه‌رێته‌وه به قازنجه .
بۆیه”: “: ” جیابوونه‌ه‌ی کاتیم بۆ یه‌کبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێ ره‌وایه به تایبه‌ت کاتێ که ته‌شکیلات توانای ئیجرا وبه‌رێوه بردنی مافه‌کانی ئه‌ندامی حیزبی نامێنێ ئه‌وه‌ی که له 1371 دا کرا ئه‌مه‌ی سه‌لماند که کانی حیزب سه‌ره‌وه‌شی لێل بوو بۆیه نه‌ی توانی خواره‌وه روون کاته‌وه با ئه‌م به‌رێزانه باش بزانن که چون ئه‌م ره‌گه داکوتراوه ..
هیوام حیزبی یه‌کگرتووی دێمۆکراته ونه‌وه‌ی ئێستا ده‌بێ ره‌ساله‌تی ئه‌م ئامنجه به ئه‌ساله‌ته بگرێته ئه‌ستۆ تا مه‌قسه‌دی کۆتایی.{jcomments off}