"an independent online kurdish website

خوشک و برایانی بەڕێزو ئیماندارانی گەلەکەمان بە بۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی رەمەزان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە ئێوەو هەمو موسڵمانان دنیا دەکەم ،remezan

هیوادارم ئەوانەی توانیویانە ئەو ئەرکە قورسو پیرۆزە بەجێی بێنن و سەرکەوتوانە لەو گۆڕەپانەدا خۆیان ڕاگرتوە، ببنە نمونەیەکی ڕاستی و دروستی وپاکی ، راسپاردەکانی ڕەمەزانیان بەباشی بە جێێ هێنابێ و لەسەری بەردەوام بن، چونکە لە ڕاستیدا ڕەمەزان بۆ ڕاهێنان و خۆئامادە کردنە بۆ بەردەوامی لە مانگەکانیتردا.

مانگی ڕەمەزان هەم ئەرکێکی زۆر قورسە وهەم بە هرە و بەروبوی باش و بەکەڵکیشی   زۆرن بۆ تاکو کۆمەڵ وەک: [١] هەست بە بەرپرسایەتی کردن بۆ ئەوەی ئازاری برسی بون بچێژی و هانت بدا یارمەتی برسیەکان بدەی.[٢]  فێری بەرانبەری و یەکسانیت دەکا، واتە ڕۆژو بۆ هەمو ئەوانەی بروایان پێیەتی وەک یەکەو هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئیمانداراندا نیە، کورد کوتەنی بۆ شاوگەدا وەک یەکە و زیدە بەشی بەکەس نەدراوە. [٣] مرۆڤ بەجۆرێک خو بە خواردن و خواردنەوە دەگرێی وایان هۆگر دەبێ کە کەم کردنەوەو درەنگ و زوکردنیانی بەلاوە سەختە، ڕۆژوبە سەر ئەو عادەتەدا زاڵت دەکاو پێت دەسەلمێنێ گۆڕینی ئەم خوو خدانە نەک نەگونجاونین بگرە زۆریش هاسانن، نەک زیانبار نین بەڵکو زۆریش بەقازانجن، بەڵام بڕواو ئیرادەی بە هێزی دە وێی.

بە بارێکیتردا رۆژو راهێنانە بۆ سەبرو خۆراگری، خوگرتنە بە بەرەنگاربونەوەی ئارەزوە نە شیاوەکانی نەفس، خۆڕاهینانە بۆ پەروەردەکردنی روحی هاوکاری و هاو خەمی، راهینانە بۆ خۆڕاگری لە بەرانبەر کۆسپەکانی ڕێگەی ژیان.

[٤] ڕۆژو بەهێز بونی ئیرادەیە، ئەگەر مرۆڤ بروایەکی پتەوو بەهیزی هەبێ دەتوانێ دەگەڵ گشت کەندو کۆسپەکان بەرەورو بێ ، بە خۆڕاگری بە سەریاندا زاڵ بێ. تەحەمولی برسیایەتی و تینوایەتی و راگرتنی پێوەندی کاتی جینسی ئیرادەی بەهیزی دەوێی جوڵاندنی ئەو ئیرادەیە و ڕاهێنانی مرۆڤ بە ماوەی مانگێک لە وبوارەدا والە مرۆڤ دەکا لە بەرانبەر خۆی و کۆمەڵدا خۆی بە بەر پرسیار بزانێ و نەکا ببێتە گوێلەمستی نەوس و ئارەزو، زیانی گەورە لە خۆی  بدا و مافی کەسانیتریش نفەوتێنێ. بەردەوام بون لەم بوارەدا پێویستە . [٥] بەر هەمی ڕۆژو ئە وەیە لە ئاکاری خراپ بتپرینگێنێتە وە لە سەر کردەوەی چاک شێلگیرو بەر دەوامت بکا.  ئەوانە و زۆریتریش راسپاردەی رە مەزانن ، بێگومان رەچاوکردنی ئەم ئاکارانە و بەردەوام بون لە سەریان مەبەستی ئەسڵی رۆژوی ڕەمەزانە نەک هەر نان و ئاو نەخواردن! چارە سەریەکی زۆر گرینگە بۆ زۆرێک لە نەخۆشیە کانی جەستەیی و دەرونی کۆمەڵگاش. ئەو کەسانە ی بەو تایبەتمەندیانە  ڕادەهێندرێن و خوی پێوە دەگرن دەبنە پێکهێنەری کۆمەڵگایەکی پاک وسالم و مەبەستی ئەسڵی ڕۆژوش هەر ئەوانەن و جێژنەش بۆ ئەو دەسکەوتانەیە.

بەڕیزان: پێم خۆشە ئەوەی بزانن مەبەستی دروستبونی مرۆڤ پێکهێنان و بەرێوەبردنی کۆمەڵگایەکی پڕ لە خۆشی و ئاوەدانی و بەختەوەری بۆ گشت مرۆڤەکانە، ئەنجامی کردەوەی خراپ و زیانبار دروست بە پێچەوانەی ئەو مە بەستەیە. ئەوەش بزانن خوا هەم بێنیازە و هەم جێی نیاز، هیچی لە کەس ناوێی، هەر چی بە مرۆی ئەسپاردوە هەر هەموی بۆ قازانجی خودی مرۆڤەکانە، جێی نیازە چونکە هەمو ئەو کەرەسانە ی پیداویستی ژیانی مرۆڤن دەسکری ئە وە بۆ بەختەوەری ئێمە یە،ئەوە ئێمەین بە نەزانی یان بەئەنقەست کەڵکی خراپیان لێوەر دەگرین.

بەڕێزان هەرچەندی چاکە بکەین هیچی بەخواناگاو لەواقیعدا پێویستیشێ پێی نیە، هەر چەندی خراپەش بکەین هێچ زیانیکمان بەو نەگەیاندوە، ئەوە نیە لە قورعاندا هاتوە:( کێی ئاکار چاکە بەرەکە ی بۆ خۆیەتی، کێش خراپکارە زیان لە خۆی دەدا،خوا عادڵەو زوڵم لە عەبدەکانی خۆی ناکا .) دە با ئێمەی مرۆڤ چاوێک بە خۆماندا بخشێنینە وە ، بەخاتری هەوای نەفسوبەرژەوەندی و خۆشیە کانی کاتی زیان بە خۆمان و کۆمەڵگا نە گەیێنین و لانی کە م ئەگەر برواماشمان بە لێپرسینەوەی خواش نەبێ لە بەرانبەر ویژدانی خۆماندا لێپرسراوبین. دە با بە بۆنەی  ئەو جێژنە پێرۆزە، ئەو نە ریتە جوانەی کۆردەواریمان کە رۆژی جێژنیان دە کردە ڕۆژی لێبوردنو  گەردن ئازایی و ئاشتبونەوەوسەردانو دوایی هێنان بە ناکۆکی و دژایەتیەکانە ڕەچاو بکەین وڕێزی لێبگرین،ئێمەی گەلی کورد بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و بە تایبەتیتریش ڕێبەرایەتییەکان و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی ڕاستەقینەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ژێر دەستی ئێران گەردنی یەک ئازاد بکەین و لە هەڵەو خەتاکان ئەگەر کراون ببورین و ئاشت بێنەوە  با باش بزانین ئێمە دوژمنی یەک نین،  ئێمە براین لێک تۆراوین. بۆ سەرجەم گەڵی کورد بنەما و مەرج بەرژەوەندیە گشتی و بەرزەکانی گەل ونیشتمان و بۆ دێمۆکراتەکانیش ڕێزدانان و بەڕێوەبردنی پێرەوو پڕۆگڕامی حیزبەکەیان بێ و بەس.

        بە و هیوایە کورد سەرکەوێ و کوردستان ئازادبێ.

١٨/٨/٢٠١٢ هۆلەند    مەلا برایم مەجیدپور

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی