هەر چەند کەمتر خۆم لە وڵام دانەوەی بابەتی بێ ناوەرۆکی بە دوور لە راستی پاراستووە ، بەڵام جاری وایە لە هەمبەرهەڵویستی هیندێک کەسی سەربەخۆی وەک کاک ئارام قادری دا بێ دەنگی هەڵنابژێرم .
بێ شرۆڤە و بە دوور لە وڵامدانەوە بەس یەک پرسیار لە کاکی سەربەخۆی دژی سانسۆر دەکەم؟
کاک ئارام بەڕاستی ئەگەر جەنابت هیندە سەر بەخۆ و دژی سانسۆری ، چۆنە کە لە باتی بنووسی ئەندامانی حدکا ، سەردێری بابەتەکەت بە ” هۆکاری بەشداری نەکردنی حدکا ‘ ت نووسیوە ؟
مەگەر ئەوانەی کە وڵامی پرسیارەکانتیان دایەوە ، بەناوی حیزبێک وڵامیان دایەوە یان وەک خۆیان؟ ئەگەر بە ناوی حیزبێک وڵامیان دایەوە ، خۆ زۆریەک لەو بەڕیزانەی کە بەشدار بوون و وڵامیان دایەوە ، وتە بێژی هیچ حیزبێک نەبوون . تەنانەت کەسی وای تیدایە کە سەر بە هیچ حیزب و سازمانێک نیە .
کەوایە چۆن لەو نیەت پاکیەی کە بەڕیزتان باسی دەکەن دڵنیا بین کە ئەو بەڕیزانە وەک خۆیان بەشدار بوون ، بەڵام دەبێ حدکا وەک حیزب بەشدار بێ ؟ نەکا حدکا لای جەنابت هیندە بچووک بێ کە بە تاکێک پێناسە بکەی ؟ ئەوەنیە خۆت دەفەرمووی : ئەو پێنج بەڕیزەی کە وڵامیان دایەوە؟ ئەدی بۆچی دەبێ وڵام نەدانەوەی ئەندامێک یان چەند ئەندامی حدکا وەک حیزب پێناسە بکەی؟ ئەوەیە نیەت پاکی و سەربەخۆی ؟
فەرموو وڵامەکان بخوێنەوە ، بزانە کام یەک لەو دۆستانە کە بەشدارن ، ڕێزم هەیە بۆ هەر هەموویان ، وەک لایەنێک وڵامیان داوەتەوە ؟ تەنانەت ئەوەی کە ئەندامی حیزبێکیش بووە ، خۆی وەک تاک وڵامی داوەتەوە . بەڵام بەڕیزت کە مودەعیی سەربەخۆبوونی خۆتی و دژی سانسۆر، کە ئەویش خۆی جێگای پرسیارە ، وڵام نەدانەوەی ئەندامانی حدکا ، دەکەی بە خودی حدکا ؟
هیوادارم کە نە بەڕیزتان و نە سەربەخۆیەکی دیکە توجارەت بە سەر بەخۆ بوون و دژایەتیی سانسۆر نەکەن . ڕاستیەکان چین و چۆنن ئاوا باسیان بکەن. خەڵک هەموو شتێک دەبینێ .
بە تایبەتی ئێستا و لەم سەردەمەی کە پیویستە سەداقەت بە خەرج بدەین و لانی کەم کار بکەین بۆ هاوکاریی ئەو پڕۆسەیەی کە خەریکە لە نیوان دێمۆکراتەکان دا دەست پێ دەکا .
{jcomments off}