دوێنی له ماڵپه‌ڕی ڕۆژ هه‌ڵات تایمز نووسراوه‌یکی کاک ئارام قادریم خوێنده‌وه له ژێر ناویی هۆکاری به‌شداری نه‌کردنی حدکا له‌و دیمانانه‌دا که بۆ من زۆر جێگای سرنج بوو ، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه نام ئه‌م کورته وڵامه‌ی بۆ بنووسم .
کاک ئارام ده‌فه‌رمێ : داوام له چه‌ند ئه‌ندامی حدکا کرد که به شداری له دیمانه یکدا بکه‌ن له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دانیشتنی به‌ڕێزان کاک موسته‌فا و کاک خالید دا بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ئه‌ندامه‌ی حدکا بیانوویان گرتوه که گوایه سایتی بۆ ڕۆژ هه‌ڵات تایمز سه‌ر به لایه‌نی به‌رانبه‌ره و دژی ئه‌وان ده‌نووسێ. هه ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا خوێنه‌ر ده‌کاته ناو بژیوان، هه‌ر بۆیه منیش وه‌ک خوێنه‌ریک ڕایی خوم له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌ر ده‌برم.
کاک ئارامی به‌ڕێز بۆ ڕاستی و درووستیی ئه‌و بۆ چوونه که سایتی بۆ ڕۆژ هه‌ڵات تایمز سه‌ر به لایه‌نی حدک یە ، ه هیچ شکم نیه و ته‌نانه‌ت به ڕیوه به‌ره‌کانیشی حاشا له‌و ڕاستیه ناکه‌ن. من که ئه‌ندامی حدکام به ده‌یان جار بۆ چوونم نووسیوه و بڵاویان نه کردوه‌ته‌وه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامی حدکا بووم، زۆر جاریش بۆ چوونه‌کانم به ڕێکه‌وت له گه‌ڵ بۆچوونی به‌ڕیوه به‌رانی سایتی ناو براو بووه هه‌ر زوو بڵاو کراوه‌ته‌وه.
کاک ئارامی به‌ڕێز هه‌ر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و نووسینه‌ی جه‌نابت بۆچوونیکم نووسی ئه‌وان بڵاویان نه‌کرده‌وه! بۆشم نووسین که ئه‌گه‌ر بڵاو نه‌کرایه‌وه له ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه وڵامی ده‌ده‌مه‌وه، هه‌ر وه‌ک جه‌نابت ئێشاره‌ت پێ کردوه گه‌ر شتی وا ببێ له قاویان ده‌ده‌م فه‌رموو ئه‌وه نموو نه‌ێکی بچووک . زۆر جار له دۆست و براده‌رنیشم بیستوه که بۆچوونیان بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، جانازانم جه‌نابت چۆن له قاوی ده‌ده‌ێ؟
{jcomments off}