له‌م وتاره‌دا به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له‌مێژووی هاوچه‌رخی هه‌ندێک حیزبی کوردی و غه‌یره‌کوردی، به‌کورتی و به‌خێرایی سیله‌چاوێک ده‌ده‌ینه‌ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌کۆنگره‌ی سێزده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌دواوه ڕوویان دا
و هه‌وڵ ده‌ده‌ین شیکارییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ین. دیاره‌باسه‌که‌ی من باسێکی گشتییه‌و هه‌ر به‌ته‌نیا حیزبی د‌یموکرات و فراکسیۆنی جیابۆوه‌ناگرێته‌وه.
له‌ناو زۆریه‌ک له‌حیزبه‌سیاسییه‌کانی جیهان‌دا دیارده‌یه‌ک هه‌یه‌که‌به “ئینشعاب” ناسراوه. ئه‌و لایه‌نه‌ی ئینشیعابی لێ ده‌کرێ لایه‌نی پۆزیسیۆنه‌که‌ته‌قریبه‌ن له‌زۆربه‌ی نزیک به‌ته‌واوی حاڵه‌ته‌کان‌دا لایه‌نی زۆرینه‌یه. ئه‌و لایه‌نه‌ی ئینشعاب ده‌کا لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ناو حیزبه‌که‌له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان‌دا لایه‌نی که‌مینه‌یه. کاتێک پۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆنی ناو حیزب وێک هه‌ڵناکه‌ن دوو حاله‌ت دێته‌پێش:
حاله‌تی یه‌که‌م. ئه‌گه‌ر “دیپلۆماسی” به‌مانای وردی خۆی و به‌سه‌رنج دان به‌لایه‌نه‌ته‌واو پراگماتیستییه‌که‌ی له‌ناو کرده‌وه‌ی ئه‌ندامان و باڵه‌کانی ناو حیزب‌دا ڕیشه‌ی داکوتابێ، لایه‌نه‌ڕکه‌به‌ره‌کان هه‌رکامه‌یان دیپلۆماسیی گونجاو و “یاسایی” ـ له‌سه‌ر قه‌یدی یاسایی پێ‌داده‌گرم ـ هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌و لایه‌نانه‌باش ده‌زانن که‌وه‌ک چۆن هاوکاری کردن دیپلۆماسیی خۆی هه‌یه، هه‌ر به‌و ده‌ستووره،ڕکه‌به‌رایه‌تیش دیپلۆماسیی خۆی هه‌یه. که‌وایه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی دابڕانێکی ساختاری بێته‌پێش و بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له‌ویست و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی دیپلۆماسیی هه‌ڵبژێردراوی خۆیان ده‌بن.
حاله‌تی دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌بسه‌لمێنین که‌دۆزینه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنی دیپلۆماسیی له‌بار و گونجاو، تێکنۆلۆژییه‌کی نه‌رم و مۆدێرنی سیاسییه، ده‌توانین بڵێین له‌ناو هه‌موو حیزبه‌کان‌دا کار کردن به‌م تێکنۆلۆژییه‌ڕمێنی نیه.له‌ناو زۆر حیزب‌دا و به‌تایبه‌تی له‌ناو حیزبه‌کانی جیهانی سێهه‌م‌دا له‌جیاتی کار کردن به‌تێکنۆلۆژیی پێشکه‌وتووی دیپلۆماسیی گونجاو، برینێکی قووڵ ده‌خرێته‌ناو جه‌سته‌ی حیزب و حیزب به‌شێکی لێ‌داده‌بڕێ و ئینشعابی لێ ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر توانا و نفووز و پرێستیژی حیزب به‌خوێنی ئه‌و جه‌سته‌یه‌بشوبهێنین، ده‌کرێ بڵێین به‌ڕوودانی ئه‌و ترۆمایه‌خوێنێکی زۆر له‌به‌ر جه‌سته‌برینداره‌که‌ده‌ڕوا و جه‌سته‌که‌ته‌واوێک داده‌هێزرێ. ئه‌م حاڵه‌ته‌له‌زانستی سیاسه‌ت دا و له‌ڕوانگه‌ی ئاکادێمیکه‌وه‌ـ چ لایه‌نی که‌مینه‌بیسه‌لمێنێ و چ نه‌یسه‌لمێنێ ـ به‌ئینشعاب ده‌ناسرێ. زاراوه‌ی وه‌ک “له‌ت بوون” ، “کووده‌تای زۆرینه” و زاراوه‌ی تری له‌م ده‌سته عاده‌ته‌ن له‌لایه‌ن که‌مینه‌وه ده‌کار ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕووی داوه‌له‌ڕاستی‌دا ئینشیعابه.
ڕه‌وتی ئینشیعاب ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سیشی تێدا نه‌کوژرێ و که‌سیش بریندار نه‌بێ، جۆرێک توند و تیژیی سیاسی و کرده‌وه‌ی نائاوه‌زمه‌ندانه‌یه. چونکه‌ڕاسته له‌و ڕووداوه‌دا جه‌سته‌ی مرۆڤ بریندار نابێ، به‌ڵام جه‌سته‌ی حیزب شه‌ڵاڵی خوێن ده‌بێ و به‌سه‌ختی بناوبێر ده‌بێ.
له‌مێژووی حیزبه‌کان‌دا زۆر ڕووداوی ئه‌تۆ ڕوو ده‌ده‌ن که‌له‌ئینشعاب ده‌چن به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئینشعاب نین. که‌واته‌ده‌توانین ئه‌و ڕه‌وت و ڕووداوانه‌به‌سه‌ر چه‌ند ده‌سته‌دا دابه‌ش بکه‌ین:
ده‌سته‌ی یه‌که‌م. جیا بوونه‌وه، به‌تابڵۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆ. هه‌ر کات باڵێکی ناو حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک وا هه‌ست بکه‌ن گه‌یشتوون به‌شوناسێکی تازه‌ی ئه‌وتۆ که‌ئیتر ناتوانن له‌ژێر چه‌تری حیزبی پێشوو دا کار بکه‌ن، به‌ڕاگه‌یاندنی شوناسی تازه‌ی خۆیان، ده‌وره‌ی تازه‌ی کار و هه‌ڵسووڕانی خۆیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن. له‌م حاله‌ته‌دا مێژووی حیزبی تازه‌له‌کاتی جیا بوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی ڕێکخراوی تازه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌کا نه‌ک له‌کاتی دامه‌زرانی ڕێکخراوی پێشوو. له‌م که‌یسه‌دا نابێ دوو بابه‌تی لێک جیاواز تێکه‌ڵ بکه‌ین:
یه‌که‌م. هه‌ڵسووڕان له‌ناو ڕێکخراوی پێشوو ده‌کرێ وه‌ک پێشینه‌ی تاکه‌که‌سی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تازه‌چاوی لێ بکرێ. به‌ڵام
دووه‌م. هه‌ڵسووڕانی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تازه‌له‌ناو ڕێکخراوی پێشوو به‌مێژووی ڕێکخراوی تازه‌چاوی لێ ناکرێ.
ئه‌گه‌ر هات و مێژوو و پێشینه‌و ئۆرگانه‌کانی ڕێکخراوی پێشوو به‌هی ڕێکخراوی تازه‌حیسێب کرا ئیتر ئه‌م حاله‌ته‌له‌ده‌سته‌ی جیا بوونه‌وه‌به‌تابڵۆی سه‌ربه‌خۆ دا جێگیر نابێ. نموونه‌مێژووییه‌کان:
نموونه‌ی 1. ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران به‌ر له‌شۆرشی ساڵی 57. ئه‌م رێکخراوه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاو له‌ڕێکخراوی سینفی وه‌ک “ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی موهه‌ندیسان” و ” ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی پزیشکان ” بوو و له‌باری سیاسیشه‌وه‌باڵی ڕادیکاڵی نێهزه‌تی ئازادیی ئێران بوون که‌دواتر رێکخراوێکی تازه‌یان پێك هێنا. ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه‌ئه‌و خاڵه‌که‌پێک هاتنی موجاهدین به‌ئینشعاب له‌نێهزه‌تی ئازادی حیساب ناکرێ. چونکه‌پێک هاتنی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌له‌ئه‌نجامی کێشه‌یه‌کی ده‌روون حیزبی له‌ناو نێهزه‌ت دا ڕووی نه‌دا. ڕاسته‌ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌په‌روه‌رده‌ی نێهزه‌ت بوون به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامانه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌ندێک لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به‌خۆیان گه‌یشتن به‌بێ نانه‌وه‌ی کێشه‌له‌ناو نێهزه‌ت، ده‌ستیان دایه‌پێک هێنانی ڕێکخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان.خاڵی هاوبه‌شی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌له‌گه‌ڵ نێهزه‌تی ئازادی، ئیسلامی بوونه‌که‌ی بوو. به‌ڵام جیاوازییه‌که‌یان له‌وه‌دابوو نێهزه‌تی ئازادی نوێنه‌ری ئیسلامێکی ڕاست‌ئاژۆ و مه‌یله‌و لیبڕال بوو، که‌چی موجاهیدینی خه‌ڵق نوێنه‌ری ئیسلامێکی چه‌پ‌ئاژۆ و ڕادیکاڵ بوو. تیۆریسییه‌نی نێهزه‌تی ئازادی موهه‌ندیس بازه‌رگان بوو، به‌ڵام تیۆریسییه‌نی موجاهیدین دکتۆر شه‌ریعه‌تی بوو. بازه‌رگان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیۆریسییه‌نی نێهزه‌تی ئازادی بوو که‌سی یه‌که‌م و به‌رپرسی سیاسی و ته‌شکیلاتی نێهزه‌تیش بوو. به‌ڵام شه‌ریعه‌تی بۆ موجاهیدین هه‌ر ڕۆڵی ئایدۆلۆگی هه‌بوو و به‌رپرسیارییه‌تێکی سیاسی و ته‌شکیلاتی نه‌بوو.
نموونه‌ی 2. زۆربه‌ی ئه‌و کادره‌ناسراوانه‌ی له‌ساڵه‌کانی 1975 و 1976 دا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان پێک هێنا پێشتر ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون و به‌باڵی مه‌کته‌نی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر باڵی مه‌لا مسته‌فا ده‌ناسران و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار ئینشعابی ناسه‌رکه‌وتوویان کرد، له‌کۆتاییدا له‌ده‌رفه‌تێکی له‌باری مێژووی و له‌هه‌ل‌ومه‌رجێکی زۆر ناسکی مێژوویی‌دا ڕێکخراوێکی تازه‌یان پێک هێنا و زۆر زوو جێگه‌و پێگه‌ی خۆیان له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌می کوردستانی عێراق‌دا دۆزییه‌وه.
ده‌سته‌ی دووه‌م. کووده‌تای حیزبی. له‌م حاله‌ته‌دا باڵێک له‌حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی و توندوتیژ ده‌ست ده‌داته‌پاڵاوتنی لایه‌نی دژ به‌خۆی له‌ناو ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی‌دا. ئه‌م پاکتاو کردنه‌ده‌توانێ زۆر هانده‌ری سیاسی و ته‌شکیلاتی و ئایدۆلۆژیکی هه‌بێ. ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌داکۆکی بکه‌ین که‌هیچ سه‌رکه‌وتنێک که‌به‌هه‌ڵبژاردن و کۆنگره‌و مێتۆدی له‌و ده‌سته ده‌سته‌ر بکرێ، ناچێته‌خانه‌ی کووده‌تاوه. ئه‌و داکۆکییه‌بۆیه‌پیویسته‌چونکه‌زۆر جار لایه‌نه‌دۆڕاوه‌کان ناتوانن پێملی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بن و لایه‌نی سه‌رکه‌وتوو به‌کووده‌تا تاوانبار ده‌که‌ن.
نموونه‌ی 3. دوای پێک هاتنی ڕێکخراوی موجاهیندینی خه‌ڵق، به‌ره‌به‌ره‌بیری چه‌پی دژه‌ئایینی له‌ناو هه‌ندێک ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا په‌ره‌ی ستاند. له‌ئه‌نجام‌دا ئه‌م ئه‌ندامه‌هه‌ڵگه‌ڕاوانه‌له‌ساڵی 1354 دا ده‌ستیان دایه‌کوشتنی ئه‌ندامه‌چه‌په‌ئیسلامییه‌کانی وه‌ک مه‌جیدی شه‌ریف واقیفی و ڕێکخراوی موجاهیدینیان وه‌ک ڕێکخراوێکی چه‌پی مارکسیستی ناساند و هه‌وڵیان دا له‌گه‌ڵ هێزی وه‌ک فیداییانی خه‌ڵق پێوه‌ندی دامه‌زرێنن. (به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌له‌م دواییانه‌دا بڵاو بوونه‌وه)
ده‌سته‌ی 3. جیا بوونه‌وه‌یا ئینشعاب دوای یه‌کیه‌تییه‌کی ته‌شکیلاتی هه‌ڵه. له‌و حاڵه‌تانه‌دا هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌جۆری یه‌ک‌گرتن و هاوبه‌ندییه‌سه‌ره‌تاییه‌که‌هه‌ڵه‌بووه. به‌وته‌یه‌کی تر له‌م حاڵه‌تانه‌دا لێک بوونه‌وه هه‌نگاوێکه‌بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌تایی و هه‌وڵێکه‌بۆ سه‌لماندنه‌وه‌ی شوناس و هۆویه‌تێکی ئایدۆلۆژیک و سیاسی که‌پێشتر هه‌بووه‌به‌ڵام به‌و یه‌کیه‌تیه‌هه‌ڵه‌یه‌پشت‌گوێ خراوه.
نموونه‌ی 4. کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌ر له‌یه‌کیه‌تی ته‌شکیلاتی له‌گه‌ڵ گرووپی سه‌هه‌ند و پێک هێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌حیزبێکی چه‌پی کوردستانی ده‌ناسرا. دوای ئه‌زموونی ناسه‌رکه‌وتووی یه‌کیه‌تی ده‌سته‌یێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ئارمانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان هه‌وڵیان دا ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ساغ که‌نه‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی له‌ژێر ناوی ئه‌و ساغ کردنه‌وه‌یه‌دا ڕووی دا گه‌ڕانه‌یه‌کی ئاشکرا بۆ لای ئارمانی نه‌ته‌وه‌خوازیی حیزبی د‌یموکرات و دوور بوونه‌وه‌له‌قه‌واره‌ی ڕێکخراوێکی کۆمۆنست بوو، به‌ڵام ئه‌و کرده‌یه‌چ به‌ئینشعاب بزانین و چ به‌ئینشعابی نه‌زانین هه‌وڵێکی له‌قه‌ده‌ر سه‌رکه‌وتوو بوو.
ده‌سته‌ی چواره‌م. هه‌ندێک ڕووداو هه‌ن جگه‌له‌ئینشعاب ناکرێ ناوێکی تریان له‌سه‌ر دابنرێ. له‌م حاله‌تانه‌دا دوو باڵ له‌ناو ته‌شکیلاتی ڕێکخراوێک‌دا به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێ ناتوانن وێک هه‌ڵبکه‌ن و له‌و لاوه‌باڵی که‌مینه‌ش‌ناتوانێ پابه‌ندی خه‌باتێکی یاسایی ناوحیزبی بێ و ڕیزه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌به‌جێ دێڵێ.
نموونه‌ی 5. ئینشعابی ڕێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێر دوای کۆنگره‌ی 8ی حیزبی د‌یموکرات ڕووداوێکی له‌م چه‌شنه‌بوو.
به‌به‌راورد کردنێکی ساده‌له‌نێوان ڕووداوه‌کانی دوای کۆنگره‌ی 13ی حیزبی د‌یموکرات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌ده‌توانین به‌م ئاکامه‌بگه‌ین که‌ئه‌م ڕووداوه‌نه‌وه‌ک نموونه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م، جیا بوونه‌وه‌به‌تابڵۆی سه‌ربه‌خۆ بوو و نه‌وه‌ک نموونه‌ی سێیه‌م کووده‌تایه‌کی توند و تیژی ده‌روون حیزبی له‌لایه‌ن باڵی زۆرینه‌بوو و نه‌وه‌ک نموونه‌ی چواره‌م ساغ کردنه‌وه‌و ژیاندنه‌وه‌ی ڕێکخراوێکی کۆنی هه‌ڵوه‌شاوه‌بوو. ئه‌و ڕووداوانه‌ته‌نیا و ته‌نیا وێک‌چوونیان له‌گه‌ڵ نموونه‌ی پێنجه‌م واته‌ئینشعابی به‌شێک له‌ئه‌ندامانی حیزبی د‌یموکرات دوای کۆنگره‌ی 8ی ئه‌م حیزبه‌بوو.
به‌په‌ژراندنی ئه‌م ڕاستییه‌که‌ئه‌و ڕووداوه‌جگه‌له‌ئینشعاب ناکرێ ج ناوێکی تری لێ بنرێ، هه‌ندێک ئاکام و ئه‌نجامی له‌چارنه‌هاتوو و حه‌تمی هه‌ر دوو لای ڕه‌وتی سه‌ره‌کی و لایه‌نی ئینشعابی ده‌گرێته‌وه. گرینگ‌ترین ئه‌نجامێک که‌به‌رۆکی لایه‌نی ئینشعابی ده‌گرێ و به‌ری هه‌ڵنادا و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ هه‌ر ده‌ته‌نێته‌وه‌و به‌شێوه‌ی شێرپه‌نجه‌یی پێوه‌ده‌چێ و هه‌ر ده‌م ده‌یهه‌وێ جه‌سته‌ی ئه‌و لایه‌نه‌به‌پێسیره‌وه‌ڕێکی عه‌رزی بکا، ته‌نگژه‌ی له‌چارنه‌هاتووی شه‌رعییه‌ت ـ به‌مانا سیاسییه‌که‌یه‌تی ـ به‌ده‌ربڕینێکی زۆر ساکار ده‌کرێ بڵێین لایه‌نی ئینشعابی یاسایی نین چونکه‌هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌یاساکانی په‌سندکراوی خۆیان لایان داوه. به‌گوێره‌ی بڕیارێکی سه‌لمێنراوی ناو حیزب، به‌ر له‌ئینشعاب تێکه‌وتن و ئێستاش، گرینگ‌ترین ئۆرگانی بڕیارده‌ری حیزب که‌چاره‌نووسی حیزب و هێڵه‌گشتییه‌کانی هه‌ڵس‌وکه‌وتی سیاسی حیزب دیاری‌ده‌کا، کۆنگره‌یه. ئاشکرایه‌لایه‌نی ئینشعابی‌درێژه‌ی یاسایی و مه‌نتیقی کۆنگره‌ی 13ی حدکا نیه. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ پێ‌ڕێ و ڕێچکه‌یه‌کی ته‌نگه‌به‌ر و پڕ له‌که‌ندوله‌ند، به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی و نائاسایی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ڕاسته‌ڕێ و ڕێبازی یاسایی‌ی ڕه‌وتی سه‌ره‌کی لێ دراوه. ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌دا ده‌ڕۆن، چاویان له‌ئاسۆگه‌ی پێش خۆیانه. ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر که‌ند و له‌ندی ڕێچکه‌که‌دا قه‌ڵه‌مباز ده‌ده‌ن و حیندرحۆ ده‌که‌ن زیاتر چاویان له‌و هاوڕێیانه‌یانه‌که‌به‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌دا ده‌ڕۆن.
دیاری کردنی شه‌رعییه‌ت یا ناشه‌رعی بوونی مه‌وجوودییه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی جیا بوونه‌ته‌وه، به‌تاقی‌کارییه‌کی زۆر سانا ده‌کرێ: ئه‌گه‌ر وای دابنێین هه‌ر ئێستا تاقمێکی تر له‌و تاقمه‌جیابۆوه‌یه، جیا ببنه‌وه‌و به‌ناوی حدک خۆیان بناسێنن، بێ‌گومان له‌لایه‌ن ڕه‌وتی ئینشعابییه‌وه‌به‌یاسایی ناناسرێن و به‌ڕه‌وتێکی هه‌ڵه‌شه‌و سنووربه‌زێن و ڕێکخراو شێوێن حیسابیان له‌سه‌ر ده‌کرێ.
لایه‌نی جیابۆوه‌له‌وانه‌یه‌کادری له‌قه‌ده‌ر به‌توانا و که‌سایه‌تی بوێژ و بنووسیشیان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌تا سه‌ر نایانبێ و له‌ئه‌نجام‌دا له‌سۆنگه‌یه‌وه‌نه‌خۆش ده‌که‌ون و بڕستیان لێ ده‌بڕێ، نه‌بوونی شه‌رعییه‌ته. کاتێک که‌جۆری شه‌رعییه‌تی حیزب له‌قۆناغی شه‌رعییه‌تی کاریزماتیک یا نه‌ریتییه‌وه‌ده‌گا به‌قۆناغی شه‌رعییه‌تی یاسایی، هه‌بوونی کادر و که‌سایه‌تی ناسراو بۆ ده‌ست خستنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی له‌کیس‌چووچاری که‌س ناکا و دادی هیچ گرووپێک نادا.
له‌دۆخێکی ئه‌وتۆ دا تاقه‌ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کاتی و هه‌نده‌کی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ده‌مێنێته‌وه‌و لایه‌نی ئینشعابی ناچاره‌وه‌کوو کارتێکی سیاسی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ. ئه‌م کارته‌بریتییه‌له‌پێشنیاری له‌پسان‌نه‌هاتوو و په‌یتا په‌یتای دانیشتن و دیالۆگی هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و “ئه‌مری واقیع”ه‌ی ئێستا له‌ئارا دایه. ـ دیاره‌من جارێ قسه‌له‌ئه‌رێنی بوون یا نه‌رێنی بوونی ئه‌و پێشنیاره‌ناکه‌م و هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌مه‌وێ ڕوونی بکه‌مه‌وه‌ئه‌و پێشنیاره‌چۆن ده‌بێ به‌کارتی کایه‌کردنێکی سیاسی ـ به‌له‌کار کردنی ئه‌و کارته‌و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر لایه‌نی سه‌ره‌کی به‌هه‌ر ده‌لیلێک به‌شێوه‌یه‌کی کاتی وڵامی ئه‌و داوایه‌نه‌داته‌وه، لایه‌نی ئینشعابی هه‌ست به‌وه‌ده‌کا هه‌توانێکی کاتی ده‌خرێته‌سه‌ر ناسۆری ناشه‌رعی بوونه‌که‌ی به‌ڵام ببڕای ببڕ سارێژی ناکا.
که‌واته‌لێدوانی په‌یتا په‌یتای لایه‌نی ئینشعابی و تاوانبار کردنی لایه‌نی سه‌ره‌کی به‌قه‌بووڵ نه‌کردنی پرۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه، له‌ڕاستیدا گه‌مه‌یه‌کی سیاسی چاوه‌ڕوانکراوه‌و بریتییه‌له‌دووپات کردنه‌وه‌و چه‌ندپات کردنه‌وه‌ی له‌کار کردنی ئه‌و کارته‌سیاسییه‌که‌له‌ده‌ستیان دایه.
له‌و لاوه‌لایه‌نی سه‌ره‌کیش، ئه‌گه‌رچی زیاتر له‌کارتێکی له‌ده‌ست دایه، به‌ڵام پارێز و قایمکارییه‌که‌ی له‌به‌رانبه‌ر پرۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌زیاتر له‌سۆنگه‌ی که‌ڵکه‌ڵه‌و نیگه‌رانییه‌کی به‌روبوودرێژی مه‌نتیقییه. ئه‌م که‌ڵکه‌ڵه‌و نیگه‌رانییه‌له‌م پرسیارانه‌دا خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن:
ـ ئایا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نی ئینشعابی دیسان بێ دیسیپلینی و که‌ڵه‌وه‌کێشییه‌کی نامه‌سئوولانه‌و بێ‌ده‌ربه‌ستانه‌له‌ناو حیزب‌دا ده‌ست پێ ناکاته‌وه؟
ـ ئایا هاتنه‌وه‌ی لایه‌نی ئینشعابی گه‌رای ئینشعابێکی تری حیزبی له‌هه‌ناوی خۆی‌دا په‌روه‌رده‌ناکا؟
ـ ئایا تێکهه‌ڵچوونێکی بێ قاعیده‌و به‌ده‌ر له‌چوارچێوه‌سه‌لمێنراوه‌کان له‌ناو حیزب‌دا هه‌موو که‌ڵس‌وکه‌وت و ڕه‌فتاری سیاسی حیزب له‌جیاتی گه‌یشتن به ئامانجه‌دیاریکراوه‌کانی حیزبی له‌ناو کێشه‌یه‌کی بێ ئه‌نجام و بێ‌مانادا به‌خه‌سار نادا؟
سه‌رکردایه‌تی حدکا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ ئه‌م نیگه‌رانییه‌مه‌نتیقییانه‌پشت‌گوێ بخا. به‌ڵام لایه‌نی سه‌ره‌کی جگه‌له‌م نیگه‌رانییانه، له‌به‌رانبه‌ر کارتی لایه‌نی ئینشعابی‌دا چه‌ندین کارتی تایبه‌ت به‌خۆیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه. لێره‌دا ئاماژه‌به‌یه‌کێک له‌م کارتانه‌ده‌که‌ین.
ئه‌م کارته‌بریتییه‌له‌ئاشکرا کردنی کۆی ئه‌و ناته‌باییانه‌که‌له‌چۆنیه‌تی و چییه‌تی داوای یه‌کگرتنه‌وه‌دوای کرده‌وه‌ی ئینشعاب‌دا خۆیان حه‌شار داوه. ده‌کرێ ئاماژه‌به‌هه‌ندێک له‌م ناته‌باییانه‌بکه‌ین.
ناته‌بایی یه‌که‌م. چ شیکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌توانێ هاوکات هه‌م ئینشعاب و هه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌پاساو بدا و هه‌ردوو ئاکسیۆن مه‌نتیقی نیشان بدا؟ هه‌ر شیکارییه‌ک ببێ به‌پاساوی ئینشعاب، دژ به‌یه‌کگرتنه‌وه‌ده‌وه‌ستێ و به‌پێچه‌وانه هه‌ر شیکارییه‌ک ببێ به‌پاساوی یه‌کگرتنه‌وه، ئینشعاب سووک و تڕ‌ۆ ده‌کا.
ناته‌بایی دووه‌م. ئایا کاراکتێری سیاسی و شێوه‌ی هه‌ڵس‌وکه‌وتی ته‌شکیلاتیی حدکا له‌کاتی ئینشعابه‌وه‌تا ئیستا که‌قه‌راره پڕۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه جێبه‌جی بکرێ، گۆڕانکاری ئیجابی به‌سه‌ر دا هاتووه‌یا نا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییه‌وه‌دی نه‌هاتووه‌و عه‌قڵییه‌تی سیاسی سه‌رکردایه‌تی و به‌ده‌نه‌ی حدکا له‌ڕوانگه‌ی لایه‌نی ئینشعابییه‌وه‌هه‌ر ئه‌وه‌ی کاتی ئینشعابه، بۆ داوای یه‌کگرتنه‌وه‌ده‌کرێ؟ ئه‌گه‌ریش ئه‌و عه‌قڵییه‌ت و شێوه‌هه‌ڵس‌وکه‌وته‌گۆڕانێکی جیددی به‌سه‌ر داهاتووه، لایه‌نی ئینشعابی بۆ له‌حاست ئه‌م گۆڕانکارییه‌جیددیانه‌بێ‌ده‌نگه‌و باسیان ناکا و ئیشتاش هه‌ر پرۆپاگه‌نده‌ی سه‌لبی و هێرشی ته‌بلیغاتی بۆ لایه‌نی سه‌ره‌کی ده‌کا؟
ناته‌بایی سێیه‌م. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن عه‌قڵییه‌تی سیاسی حدکا نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و نه‌ته‌وه‌یی وا ده‌خوازێ هه‌وڵه‌کانمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌چر بکه‌ینه‌وه، ئه‌و پرسیاره‌دێته‌گۆڕێ که‌ئایا له‌کاتی ئینشعاب‌دا ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌له‌گۆڕێ‌دا نه‌بوو؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وای دابنێین سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی سێزده‌ش له‌کێشه‌کان‌دا به‌شی خۆی خه‌تابار بووه‌و هه‌ڵه‌ی کردووه‌ـ که‌له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ئه‌و گریمانه‌یه‌گریمانه‌یه‌کی دوور له‌واقیع نیه‌ـ ئایا ئینشعاب ـ که‌له‌دوایین قۆناغی دا لایه‌نی ئینشعابی بڕیاری له‌سه‌ر دا و خستیه‌بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ـ له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و خه‌باتی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا بوو؟
ناته‌بایی چواره‌م. لایه‌نی ئینشعابی زۆرجار له‌هه‌وڵه‌ته‌بلیغاتییه‌کانیان‌دا باسی ڕه‌فتاری مه‌سئوولانه‌و وشیارانه‌ی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر لایه‌نه‌که‌ی تر دا ده‌که‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه‌به‌ڕاستی چۆنه‌ئه‌و هه‌موو وشیاری و هه‌ست به‌مه‌سئوولییه‌ت کردنه‌ڕێک له‌ساتی جیابوونه‌وه‌دا دروست بوو؟ چۆنه‌به‌ر له‌و ڕووداوه،ئه‌و وشیاری و مه‌سئوولیه‌ت و ئاینده‌بینییه‌تۆزقاڵێک شوێنی له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان دانه‌نا؟
ناته‌بایی پێنجه‌م. به‌شێک له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی ئیستا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئینشعابی دان، دوای کۆنگره‌ی 8 له‌گه‌ڵ لایه‌نی سه‌ره‌کیی حیزب دا مانه‌وه‌و به‌ڵگه‌ی نووسراویان لێ به‌جێ ماوه‌که‌ئه‌و کات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی ئینشعابیان کردووه. چۆن ده‌کرێ دیفاعی ئێستایان له‌ئینشعاب و دژایه‌تی ئه‌و کاتیان له‌و کرده‌ویه‌پێکه‌وه‌کۆ بێته‌وه؟
ناته‌بایی شه‌شه‌م. لایه‌نی ئینشعابی دوای ئینشعاب چ گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تیان له‌پێکهاته‌ی ته‌شکیلاتی و شێوه‌ی خه‌بات و ستراتێژی و تاکتیکه‌کانی ڕێکخراوی خۆیان‌دا پێک هێنا؟ جگه‌له‌وه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ئۆرگان و هه‌مان چارت ته‌شکیلاتی به‌شێوه‌یه‌کی هاوته‌ریب دروست کرایه‌وه‌و هه‌مان شێوه‌خه‌بات په‌سند کرایه‌وه، به‌و جیاوازییه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌کۆنگره‌ی یاسایی‌دا ده‌نگیان نه‌هێناوه، له‌ناو جه‌ماعه‌تی خۆیان‌دا کۆنگره‌یان بۆ گیرایه‌وه‌و ده‌نگیان بۆ وه‌رگیرایه‌وه!
ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌یه‌کاندیدایه‌کی سه‌رۆک کۆماری له‌وڵاتێک‌دا دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی نه‌هێناوه، بچێ هه‌ر له‌ناو لایه‌نگرانی خۆی‌دا ده‌نگدانێکی دیکه‌ساز بکاته‌وه و ده‌نگ بێنێته‌وه‌و کاره‌که‌ی خۆیشی پێ یاسایی بێ و سه‌رۆک‌کۆماره‌یاساییه‌که‌به‌وه‌تاوانبار بکا که‌گوێ نادا به‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌و هێناویه‌ته‌وه‌و گله‌یی ئه‌وه‌ی لێ بکا که‌بۆچی ئه‌و به‌سه‌رۆک کۆمار و کابینه‌که‌ی به‌کابینه‌و وه‌زیره‌کانی به‌وه‌زیر ناناسێ. بۆچی کابینه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئاماده‌نیه‌له‌ئاستی کابینه‌ی ئه‌و دا له‌گه‌ڵی کۆ بێته‌وه‌هه‌تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکا!
من بێ هیچ دڕدۆنگییه‌ک پێم وایه‌مه‌سه‌لی سه‌رکردایه‌تی لایه‌نی سه‌ره‌کی و لایه‌نی ئینشعابی وه‌ک مه‌سه‌لی ئه‌و دوو سه‌رۆک کۆماره‌وایه. کێ ده‌ڵێ سکرتێری گشتی و ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و هاوڕێیانه‌ده‌نگیان بۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و هه‌ڵنه‌بژێردراون؟
هه‌ر لێره‌وه‌ده‌توانین په‌رده‌له‌سه‌ر تاکتیکێکی ته‌بلیغاتی لایه‌نی ئینشعابی هه‌ڵده‌ینه‌وه. زۆرجار به‌موخاته‌ب دانانی سکرتێری گشتیی حدکا له‌لایه‌ن سکرتێری تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نه‌وه‌و هێنانی ناوی ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌له‌لای یه‌ک و چاپی وێنه‌کانیان له‌په‌نای یه‌ک له‌ڕاستیدا، هه‌وڵێکی ته‌بلیغاتی بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی مه‌ودای یاسایی نێوان ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌حقووقیه‌یه. ئه‌و بۆچوونه‌بێ‌ڕێزی به‌هیچ که‌سایه‌تییه‌ک نیه. به‌ڵکوو بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بێ‌ڕێزی به‌یاسا و پێڕه‌و و پرۆگرام و کۆنگره و بڕیاره‌کانی حیزب و به‌کۆمێدی کردنی پڕۆژه‌ی سه‌خت و حاسته‌می هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و ڕێسای ده‌ستاوده‌ست پێ کردنی ده‌سه‌ڵاته. خه‌باتی کورد وێڕای هه‌موو لایه‌نه‌تراژیکه‌کانی جاری وا هه‌بووه‌لایه‌نی کۆمیک یا بڵێین لایه‌نی تراژێدی ـ کۆمیکیشی هه‌بووه‌و ئه‌وه‌نموونه‌هه‌ره‌به‌رچاوه‌که‌یه‌تی.
له‌وانه‌یه‌ڕه‌خنه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌م وتاره‌بکرێ و بگوتری ئه‌و لێکدانه‌وانه‌کاتێک ڕاست و به‌جێن که‌ئێمه‌لایه‌نی سه‌ره‌کی به‌بێ سووچ و تاوان بزانین و هه‌موو هه‌ڵه‌و تاوانه‌کان بخه‌ینه‌ئه‌ستۆی لایه‌نی ئینشعابی. ده‌مه‌وێ لێره‌دا به‌ڕاشکاوی ڕابگه‌یه‌نم من کارنامه‌ی لایه‌نی سه‌ره‌کی به‌کارنامه‌یه‌کی بێ هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌نازانم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌و ڕاستییه‌یه که‌ئه‌وه‌لایه‌نی ئینشعابی بوون که‌له‌ئه‌نجام‌دا هه‌ڵه‌و تاوانی ئینشابعیان له‌کارنامه‌ی خۆیان‌دا تۆمار کرد. بۆ به‌راوردی نێوان ئه‌و دوو شێوه‌هه‌ڵه‌یه‌ده‌توانین که‌لک له‌وێچوواندێک وه‌ربگرین.له‌ناو وه‌رزشی فووتباڵ دا هه‌ندێک هه‌ڵه‌هه‌ن که‌گه‌رچی حاشا له هه‌ڵه‌بوونیان ناکرێ، به‌ڵام له‌کۆتاییدا هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌رزشه‌دا سه‌لمێنراون و له‌کاتی ڕوودانیان‌دا داوه‌ر کارتی زه‌رد به‌یاریزانه‌خه‌تاباره‌که نیشان ده‌دا. کارتی زه‌رد سروشتی هه‌ڵه‌ناگۆڕی و له‌هه‌ڵه‌بوونی ناخا به‌ڵام هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌که‌ش دا تا ڕاده‌یه‌کی دیاریكراودا جێی بۆ ده‌کاته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ڵه‌هه‌ن یاریزان له یاریکردن بێبه‌ری ده‌که‌ن و ده‌بنه‌هۆی ده‌رکرانی یاریزانه‌که‌له‌یاری.له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه‌ئینشعاب هێلێکی سووری ئه‌وتۆیه‌که‌هه‌ڵسووڕاوانی ناو حیزب به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ بیبه‌زێنن.
له‌وانه‌یه‌خوێنه‌ر هه‌تا ئێره‌وای هه‌ست‌کردبێ که‌نووسه‌ری ئه‌م دێرانه‌دژ به‌جێبه‌جێ بووبی پڕۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌و له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا که‌هه‌ر دوو لا بڕیاری ڕه‌سمییان داوه‌له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌کار بکه‌ن، نووسه‌ر به‌ورووژاندنی ئه‌م باسانه‌گه‌ره‌کیه‌تی که‌شه‌که‌گرژ بکا و پێش به‌جێبه‌جێ بوونی پرۆژه‌که‌بگرێ. به‌پیچه‌وانه‌ده‌مه‌وێ به‌ئاشکرا ڕابگه‌یه‌نم پێویسته‌هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌چر بکه‌ینه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی بۆته‌هانده‌ری سه‌ره‌کی من بۆ نووسینی ئه‌و باسه، بڕوا به‌یه‌گکرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌له‌داهاتوویه‌کی نه‌زۆر دوور دایه. به‌ڵام دوای یه‌کگرتنه‌وه‌هه‌ر باس و شیکارییه‌ک بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئینشعاب بێته‌گۆڕێ، ده‌بێته‌هۆی گرژی و نێوان‌ناخوشییه‌کی تر. بۆیه‌هیچ کاتێک له‌ئێستا بۆ ورووژاندنی ئه‌م باسه‌له‌بارتر نیه. حیزبی د‌یموکرات ده‌بێ جارێک بۆ هه‌میشه‌هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رانبه‌ر دیارده‌ی ئینشعاب‌دا ڕوون کاته‌وه.
ئینشعاب له‌سه‌ر بنه‌مای شیکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ڕووی دا. پێویسته‌کادر و ئه‌ندامانی حیزب له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و شیکردنه‌وه‌هه‌ڵه‌یه‌دا قه‌ناعه‌ت به‌ڕاست بوون و واقیع‌بینانه‌بوونی شیکردنه‌وه‌یه‌کی تر بێنن.
شیکارییه‌هه‌ڵه‌که‌ئه‌مه‌بوو:
- له‌زه‌مانی ڕێبه‌رایه‌تی دکتۆر قاسملوو دا، هه‌ر ئینشعابێک بکه‌وتایه‌ناو حیزب، شه‌رعییه‌ته‌که‌به‌لایه‌ک دا ده‌که‌وت که‌قاسملووی له‌گه‌ڵ بایه. به‌ڵام دوای قاسملوو، ئینشعاب، شه‌رعییه‌ت و ئیعتباری حیزب له‌ت ده‌کا و هه‌ر به‌شه‌ی پشکێکی پێ ده‌بڕێ.
ئه‌و ڕسته‌یه‌به‌ڕواڵه‌ت ڕسته‌یه‌کی ته‌وسیفییه‌و هیچ راسپارده‌و ته‌جویزێکی تێدا به‌دی ناکرێ. به‌ڵام نابێ له‌بیرمان بچێ هه‌ر ته‌وسیفێک به‌شێوه‌یه‌کی بالقوه‌ته‌جویزێکی له‌هه‌ناوی خۆی‌دا هه‌ڵگرتووه. کاتێک به‌که‌سێک ده‌ڵێین خواردنی میوه‌بۆ مرۆڤ به‌قازانجه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و گوته‌یه‌له‌بنه‌ڕه‌ت‌دا ته‌وسیفێکی ڕووته‌به‌ڵام ئه‌و ته‌جویز و هاندانه‌ی له‌ناو خۆی دا حه‌شار داوه‌که‌که‌سی موخاته‌ب بگه‌یه‌نێ به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی میوه‌بخوا. ئه‌و که‌سانه‌ی په‌ره‌یان به‌شیکردنه‌وه‌ی گۆرین ده‌دا، خۆیان زانیبێتیان یا نه‌یانزابێ جه‌ماعه‌تێکیان بۆ ئینشعاب هان داوه. ئێمه‌له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و شیکردنه‌وه‌هه‌ڵه‌یه‌دا بڕوامان به‌ڕاستیی ئه‌م شیکارییه‌ی خواره‌وه‌هه‌یه:
- هه‌ر ئینشعابێک بکه‌وێته‌ناو حیزب، شه‌رعییه‌ت به‌و لایه‌نه‌ده‌بڕێ که‌یاساییه‌و لایه‌نی یاسابه‌زێن هه‌ر که‌سێکی له‌گه‌ڵ‌دا بێ هیچ چه‌شنه‌شه‌رعییه‌تێکی پێ نابڕێ.
ئه‌و شیکارییه‌به‌ئاشکرا له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌دامه‌زراوه‌که‌شه‌رعییه‌تی حیزب له‌م ده‌وره‌یه‌دا‌له‌جۆری شه‌رعییه‌تی یاساییه‌و جۆره‌کانی تری شه‌رعیه‌ت باویان نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئینشعابی خراپی کردووه‌به‌لایه‌نی سه‌ره‌کی دروست ده‌کرێته‌وه. ئاراسته‌کردنی ئه‌و داوا و پێشنیاره به‌ره‌و سه‌رکردایه‌تی لایه‌نی سه‌ره‌کی، مه‌رجه‌عییه‌ت و ئۆتۆریته‌ی ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه زیاتر ده‌کا. ئه‌و لایه‌نه‌هه‌م بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م بۆ پاراستنی ئۆتۆریته‌ی خۆی نابێ بهێڵێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌له‌کیس بچێ به‌ڵام قسه‌ی ڕاشکاوی لایه‌نی سه‌ره‌کی ده‌بێ ئه‌وه بێ که‌مێژووی حیزبی د‌یموکرات دوای سێ جار ئینشعاب نیشانی داوه‌ئینشعاب پڕۆژه‌یه‌کی شکست‌هێناوی ئه‌وتۆیه‌نیازی لایه‌نی ئینشعابی پێک ناهێنێ و له‌و لاشه‌وه‌به‌توندی به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌وه‌ستێ‌و له‌یه‌ک ڕسته‌دا پڕۆژه‌یه‌کی خۆشکێن و خۆپسێنه و هه‌ر ئینشعابێکیش له‌داهاتوو دا ڕووبدا هه‌ر به‌و ده‌رده‌ده‌چێ. لایه‌نی ئینشعابی هێشتا نه‌یتوانیوه‌دوو دیارده‌ی لێک جیاواز لێک هه‌ڵاوێڕێ و هاوکات داوای هه‌ردووکیان له‌لایه‌نی سه‌ره‌کی ده‌کا. ئه‌م دوو دیاردانه‌ئه‌مانه‌ن:
ـ لایه‌نی سه‌ره‌کی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئینشعابی دابنیشێ و دیالۆگ بکا.
ـ لایه‌نی سه‌ره‌کی هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و دانیشتنه، ئینشعابیش به‌ڕه‌سمییه‌ت بناسێ و شه‌رعیه‌ت بدا به‌لایه‌نی ئینشعابی.
به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای دووه‌م قبووڵ بکرێ، ده‌کرێ و ده‌بێ داوای یه‌که‌م قبووڵ بکرێ.
قسه‌ی دواییم ئه‌وه‌یه‌که: ئینشعاب ـ هه‌ر که‌س بیکا ـ له‌ڕه‌گه‌زی دیپلۆماسی نیه‌بگره‌له‌ڕه‌گه‌زی ئینتحاره.
……………
تێبینی: ئەو بابەتە بڕیار بوو لە رۆژهەڵات تایمز دا بڵاو بێتەوە، بەڵام بە داخەوە دۆستانی کاربەدەست لەو سایتە دا بە بابەتی نازانستیانە و لایەنگرانە لە حدکایان لە قەڵەم دا و لە بڵاو کردنەوەی خۆیان پاراست، ئەوە لە حاڵێک دایە رۆژهەڵات تایمز بە شوعاری پێگەیەک بۆ رۆژنامەنووسی ئازاد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کار دەکا. با خوێنەر خۆی حەکەم بێ….
{jcomments off}