"an independent online kurdish website

وەرەوە سەر ڕێ کورد ئەبێ یەک بێ،،         هەتاکەی ئاوا سەفی لەت لەت بێ
هەتاکو ئەمڕۆ دەتگوت یـــــەکڕێـزی ،،          بەڵام ئێستاکە دوورە پەرێــــــــــزیsolaiman-ahmadnejad

ڕێککەوتننامە ڕێ لەکێ دەگـــــــرێ ،،          گەر تۆش لەگەڵ بی سکاڵات دەبڕێ

هەتا یەکڕێزی هەر بە شوعاربێ ،،            دووژمنی کوردیش دەبێ هەزاربـــێ
من لێرەبم و ئەتۆش هەر لەوێ ،،             بەشوعار چۆنت یەکــــــــڕێزی دەوێ
ڕێککەوتننامە ڕێ لەکێ دەگرێ ،             گەر تۆش لەگەڵ بی سکاڵات دەبڕێ

هەستەوەرەرەوە ناو ماڵی جاران،،        دۆست و هاوڕێبە وەک جاری جاران
چیتر دەربەدەر مەبە لە شاران ،،          پەیــــــمان ببەستە لەگەڵ هەژاران
ڕێککەوتننامە ڕێ لەکێ دەگرێ ،           گەر تۆش لەگەڵ بی سکاڵات دەبڕێ

تیمارکە زامی دڵ بـــرینداران ،،            بدە ئازاری دڵــــــــــــــــی زۆرداران
باڵت لێنەڕوێ و مەچۆ ئاسمانێ،،        خۆت بەزۆرمەگرەو ڕێزبۆ دۆست دانێ
ڕێککەوتننامە ڕێ لەکێ دەگرێ ،         گەر تۆش لەگەڵ بی سکاڵات دەبڕێ

هەرکەس بە شوعار یەکڕێزی بوێ ،    ڕەنجی خەسارەو قەت سەرناکەوێ
یەکڕێزی ئەبێ لەگەڵ کردار بێ،،      کیلۆیەک شوعار بە یەک دیناربێ
ڕێککەوتننامە ڕێ لەکێ دەگرێ،        گەر تۆش لەگەڵ بی سکاڵات دەبڕێ

ئەنجا یەکڕێزی دێتەناو کایە،،         ڕیشە دادەکوتـــــــــــێ هەتا هەتایە
وەک قەڵای هەولێر دەبێت بەپایە،،   بەهیچ دەوڵەتێک شورەی دەرنایە
ڕێککەوتننامە ڕێ لەکێ دەگرێ،       گەر تۆش لەگەڵ بی سکاڵات دەبڕێ

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی