ئەگەر بە چاوێکی کراوەو بە دڵێکی بەهێزو فراوانە وە ئاوڕێک لە ڕابردو بدەینەوە ناچار دەبین دان بەو ڕاستیە دابێنین کە ئەحزاب و سازمانە کوردەکان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان لە دوای سەرکەوتنی گەلانی ئێران و روخاندنی ڕێژیمی پاشایەتی
تا ئەمرۆش کەم و زۆر بەیە کە وە ڕەقابەتی نەرێنیان پێکەوە کردوە و زۆرجاریش شڕو تێکهەڵچونی بەدوای خۆی دا هێناوە، خۆ زمان و قەڵەمیش هێچیان لە چەک کەمتر نەبوەو ئاگری شەرو ناکۆکیە کەیان نێڵداوە ، بەداخەوە بێجگە لە زیانی گیانی و ماڵێ ئاسەوارێکی شومی دژایەتی باڵی ڕەشی بە سەر ئەندام و لایەنگرانیان داکێشاوە ، دێوەزمەی دڵەڕاوکێیو ناهۆمێدیش گەلە کە مانی ئازار داوە، ئە گەر بوێرانە سەر دانێکی گڵکۆی شەهیدانمان بکەین ئەم ڕاستیە دەسەلمێنین و لە خۆشمان دەپرسین بۆ وامان کرد؟.
لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵ و ئەندە دا زۆر جاریش دانیشتوین ومیوانداری یەکترمان کردوەوئاکامە کە شی هە ر ئەوە بوەکە : دانیشتنە کە زۆر دۆستانە وئەرێنی بو. هیچیتر. بۆیە بە بروای من ئە و ڕێکەوتنە گرینگی تایبەت بەخۆی هەیە و هەڵوێستێکی جیگای ڕیزە، دۆستان شادو دوژمنان ناهومێد دەکا.
ئەو ڕێکە وتننامەیە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەقوناغێکی گەلێک هەستیاردا تێدەپەڕێ ئاڵوگۆڕێکی قوڵی سیاسی وکۆمەڵایەتی لەئارادایە ، خەبات بۆ ئازادی و دێمۆکڕاسی بابەتی ڕۆژە. گەلی کۆردێش لە ناوەندی ئەم ئاڵوگۆڕانە دایە و لە و قۆناغە هەستیارەدا پێویستی حەیاتی بە یەکگرتویی و هاو پەیمانی وهاوکاری هەیە ، یان ڕونتر بڵێم ئە گەر ئەحزابی کوردی بەخۆیان دا نەچنە وە و دەست لە ململانەی نەرێنی و بیری یەکتر لە مەیدان دەرکردن وەڵا نەنێن و نەکەونە سەر ڕێبازی ڕزگاری گەلو نیشتمان گومانی تێدانیە توشی زەلو باتڵاغێک دەبن کە نەک دەرەتانی هەوڵدان بۆ ڕزگاری گەلو نیشتمانیان نابێ بەڵکو ناهومێدانە تێیدا دە مێننەوەو ئەگەر نەش خنکێن کاراییان نامێنی، بۆیە تاکە ڕێگەی ڕزگاری لە و مەترسیە یەکگرتنو هاوکاریە.
گرێنگی ئەو ڕێکە وتنە لە وە دایە ئەگەر هەڵە نەبم یەکەمین پێکهاتنێکە لە نیوان حیزبەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان کە بەشێوەی ڕەسمی و بەبەڵگەی ئیمزاکراو و پرۆسەی دیاری کراو ڕادەگەێێندرێو نیشان دە درێی. هەر چەند کارپێکردنو بەردەوام بونی زەمانەت ناکرێ ، کە هیوادارم بەکردەوە دابەزێندرێو بەردەوامیش بێ، بەڵام لە و هە لو مەرجە دا دەسپێکێکی بایخدارو بوێرانەیەو لە ڕاستای ویستو بەرژە وەندی گەلی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دایە . دیارە هیچ پڕۆسەیەکی لەو چە شنە بێ موخالیف و دژبەرنابی ، ڕە خنەی لێدە گیرێ ، هێرشی دە کرێتە سەر تەفسیرو تەعبیری جۆراو جۆری لێدەکرێ ئە وە ش دە بێ زۆر ئاسایی وەر بگیرێ. ئە گەر کوردانەش عەرزتان بکە م دەڵێم: بەهەر پێوەرێک بیپێوی، بە هە ر گەزو چارەگێک ئەندازەی بگری بەهەر شێوەیەک لێکی دەیە وە ، ئە و ئاڵو گۆڕە خێرایانەی ناوچە پێویستیان بە یەکگرتوییەکی پتەو هەیە ،ئەگەر جەبریش بێ ، چونکە وەدیهێنانی مافی نەتەوایەتیمان ، پاراستنی دەسکەوتەکان و بەرگری کردن لە بەلاڕێدابردنیان ئەرکێکی مێژوییە و تەنیا یەکگرتویی وەدییان دێنێ. ئێمە نمونەی زەقمان لە بەردەست دایە کە چۆن دوای سەر کە وتنی گەلانی ئێرا ن چۆن شۆڕشە کە بەلاڕێدا براو هەمو خاوەن مافەکان دملە پوش کران. بێجگە لە وە ش ئێمە بکردوە دژایەتیو شەڕی یەکترو ناکۆکی و دوبەرەکیمان تاقیکردۆتەوەو ئاکامەکەشی جگە لە زەرەرو زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی و چاندنی تۆوی دژایەتی و ناهومێدی و پەژیوانی هیچیتری لێنە کە وتۆتەوە! دە با ئەگەر بۆ تاقیکردنەوەش بێ با چەندساڵیش پێکەوە یارو هاوکاربین و لە سەر بە رنامەیەکی هاوبەش لە چوارچیوەی بەرژەوەندی گەلو نیشتماندا کار بکەین ، ژیرانە ئاسەوارە شومەکانی رابردو بسڕینەوە ، ئە گەر سەر کەوتو نەبوین کە دڵنیام دەبین ، ئەودەم بەشوێن جێگرێکی باشتردا دەگەڕێین.
هێندێک پێیان وایە باشتربولە پێشدا دولایەنی حیزب بۆ خۆیان یەک بگرنە وەو،چونکە ڕەنگە ئەو ڕیکەوتنە ببێتە هۆی ئەوە لایەنەکەی تر دەگەڵ کۆمەڵە یەکیتر یەک بگرن و بەدژی ئەم ڕێکەوتنە هەڵسو کەوت بکەن. بەبروای من ئە وە خراپ بیرکردنە وەیە ، بۆچی خراپە ئەوانیش یەک بگرن؟بۆ پێمان وانەبێ ئەوانیش هەوڵ بدەن بەرنامەیەکی گشتی وهابەشی ئەوتۆ دابڕێژن بۆ ڕو بەڕو بۆنەوەی پێشهاتە کان کە جێگای هە موانی تێدا بێتەوە. ئەگەر نیازپاکی لە ئارادابێ و ڕزگاری گەلو نیشتمان ئامانجی هەمو لایەک بێ ، یەکگرتن وپێکە وە کار کردن گونجاوەو بە قازانجە. جیالە وانەش تێکەڵبونەوەی دولایەنی حیزب دەگەڵ ڕێکەوتنی دوحیزب فەرقیان زۆرە، ئەم دولایەنە هاوبیرو هاوڕێو یەک پێڕەوو پڕۆگراممان هەیە ، لێک دە تۆرێین و ئاشت دە بینە وە، بەڵام ڕێکەوتنی دوحیزب بەدو بیرو بۆ جونی جیاواز ڕێکە وتنە لە سەر چەند خاڵی ها وبەش. با هە مو بزانن هاوکاری کردنی ئەحزابی کوردی و هەبونی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش سەر کە وتن مسۆگەر دەکا . لەت بون و لێک دابڕان و ململانەی نەرێنی لە ژێر هەر ناوو بە هەر مە بەستێک بێ تەنیاو تەنیا دوژمنانی گەلە کە مان قازانجی لێدەکەن. ئێمە لە سەر دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی تا گەیشتن بە ئامانجی گەل سورین بێگومان پێویستیمان بەبەرنامە یە کی هاوبەشو هاوکاریەکی سادقانە و بەهیز هەیە .
ئەو ڕێکە وتننامە یە لە روانگەی بیروڕای گشتی گەلە کەمان و ڕەنگە دنیای ئازادی خوازیش کارێکی بە جێو بوێرانەیە ، لاپە رەیەکی نوێی لە میژوی خەباتو تێکۆشانی گەلە کە ماندا دە کاتە وە ، هیوایەکی نوێی دەخاتە دەرونی گەل ، چونکە گەلی ئێمە نەفرین لە شەڕی دوژمن دەکا چ بگا بە شەڕی خۆیی! گەلی ئێمە لایەنگری وتو وێژو ئاشتیە .بیرەوەری تاڵی لە شەڕی خۆیی هەیە . ئەرکی هەردوک لایە بۆ دابەزاندنی ئە و ڕێکە وتننامەیە هەنگاوی بکردەوە بنێن بێسەلمێنن کە ئامادەن بۆ پاراستنی بەرژە وەندی گەل وازلە بەرژەوەندی حیزبی و تاکی و بەرتەسک بێنن، هەوری ڕەشی دردۆنگیو ناهومێدی لە عاسمانی کوردەواری برەوێنن.هونەرو زانستی ئێمە لە وە دایە خراپکراوەکانی ڕابردو چاک بکەینەوەو بۆ قەرەبو کردنە وەی زیانەکانی ڕابردو هەوڵی جیددی بدەین.
بەڕێزان : بەرەنگاری دوژمنێکی بێبەزەی خوێنڕێژ ئیمانێکی بەهێزو یەکگرتویەکی پتەوو پۆڵایین و هاوکاری سادقانەو بە بەرنامەی دەوێێ. هەلو مەرجەکە زۆر لە بارەو ئامادەکاری لێزانانەو وشیارانەی دەوێی. ئەگەر چاوی لێنە قوچێنین دەزانین هە میشە دوژمن لە کەلێن وکە لە بەری ناوخۆمانڕا زە فەری پێبردوین زەربەی لێداوین، دەبا ئەو کەلە بەرانە وەها بگرین کە نەک هەر دوژمن بەڵکو بارانیش نفوزی تێنەکا.
لە کۆتاییدا دەڵێم: کاتی ئەوە هاتوە لە و ٣٠ و چەند ساڵەی خەباتو قورباندانمان ، لە سەر کە وتن شکستەکانمان زانایانە و ئازایانە دەرس وەرگرین و دەست لە وکونانەی کە مارو دوپشک لە وێدا پێیا نەوەداوین ڕۆنەکە ینەوە. ئەو شێعرەی مامۆستا هە ژاری بۆیە دەبێ ئەم ڕۆ بیکەینە سرود کە دەڵێ: مویەک دەپسێـــی بـە ڵام بـە دەسـتـە بـیـهـۆ نـەوە فـیـلـی پـێـوە بـسـتـە
براتان مەلا برایم مەجید پور ٢٦/٨/٢٠١٢
{jcomments off}