گەلۆ کورد لە سەر هەمو خاکە لەت لەت و زێڕینەکەی خۆیەوە لە گەل ئەو هەموو زولم و زۆرداری و ناڕەوایی و زەبرو زەنگ و بەندو لە ناو بردنەوە، سەدان ساڵە دەژین ولە سەر خاکە زێرینەکەی خۆی ماونەتەوەو نیشتمانی شیرینی خۆیان بەجێ نەهێشتووە
و تا توانیویشیانە بەرگریان لە خۆیانەوە کردوەو هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی نەتەوەیی خۆیان کردووە، ئەگەر چاک بڕوانینە دیرۆکی تەژی لە ڕەنج و ئازارەکانی گەلی کورد کە داگیرکەرانی کوردستان بە سەر کورد و کوردستانیان بە درێژایی مێژوو هێناوە، دەبینین کە لە هەموو لایەکەوە کوردی بێدەرەتان و ستەمدیدەو زوڵم لێ کراو لە هەموو مافێکی ژیانی میللی خۆی بێ بەش و خاک لێ داگیرکراوەو، بە سەدان کارەسات و ماڵوێرانی و نەهامەتیەکانیان بەسەر کورد هێناوە.
گەلێ لە مێژە کە داگیرکەرانی کوردستان نامرۆڤانە چنگیان ناوەتە ناو خوێنی ئەم گەلە کوردە چەوساوەیەو هەموو مافێکی لێ زەوت کراوە و تا ئەمڕۆکە گەلی کورد نەیتوانیوە کە لە ناو مالی خۆیدا ئازدو ڕەهاو سەربەخۆ بژیت،ئەوەی کە دەبیندرێت لە گەل هەموو هەل و مەرجەکانی دوێنی و ئەمڕۆ دا لە هەموو کوردستانی مەزن لە هەر چوار لاوە لە دەورو بەرو لە سەر خاکی کوردستاندا کارەسات و مالوێرانی و ئاوارەیی و بێ مافی ژیانی سەربەستی و سەربەخۆیی خۆیەوە کراوە،ئەوەی کە ئەمڕۆش دەبینین و ڕوو دەدەن ئەوان گۆڕانکاریانەو ڕاپەڕینانەیە کە بە ناوی بەهاری عارەبی لەوان دەڤەرانە وەدی هاتوونو،لە زۆر وەلاتانی حارەبی کۆمەلانی خەڵک بە سەر دکتاتۆرەکان زال بوون و تەخت و تاراجی دکتاتۆرە دڕندەکانیان تێک شکاند،ئەمڕۆش دەبینین وا دژ بە ڕژێمی دکتاتۆری سوریاو زۆردارەکانی ئەو وەڵاتە وا لە ارایە،ئەو وەڵاتە کە بە درێژایی دیرۆک مافی کوردو کوردستانی زەوت کردووەو بە زۆری زۆرداریوە سالەهایە خۆیان بە سەر کوردستاندا سەپاندوەو سەروەت و سامانی گەلی کوردیان بە تاڵان بردوەو دەبەن و پشدێنی عارەبیان بە سەر کوردستانی باشوری بچوک دا چەسپاندووە.
گەلی کورد لە سەر خاکی خۆی دا تا ئەمڕۆش بێ ناسنامەیە وخەلکیکی زۆریش لەوپەڕی هەژاری و دواکەوتن و بەدبەختیەکاندا دەژین و لە هەموو مافێکی خۆشبەختی و گوزەران و پێشکەوتنەکان وەک زۆربەی وەڵاتانی عارەبی بیبەشن، هەر بۆیەشە کە دەبینین وا ڕقی تۆلەی چەوساوەکان لە و وەلاتەش وەک هەموو وەلاتەکانی تری عارەبی جۆشاو لە گەل ڕۆژانە کوشتنی بە دەها خەڵکی بێتاوان ڕاپەڕین هەر بەردەوامە و هاکا ئەو ڕژێمە دکتاتۆرەش وەل ڕژێمەکانی تری خۆرهرلاتی ناوەند لە ناو براو زۆردارو بکوژەکان تەفرو بوون وەبەر نەفرینی گەل دەکەون، هێزی چەوساوە و زوڵم لێ کراوی ژێر دەستەی ئەوان دکتاتۆرانە هاکا ئاڵای سەرکەوتنەکانیان لە بەهاری ئازادی خۆیان دا لە ناو خاک و نیشتمانیان دا سەربەرزانە بەرز کردەوە و مافی ژیان و سەربەخۆیی خۆیان ەسپان و دەبێ دکتاتۆرەکان بڕمێن و وەدەرکەون، دیارە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەوان هەژارو چەوساوانە زیاتر بەرەو سەرکەوتنەکان دەڕۆن و ڕاپەڕینیان دژ بە داگیرکەران و فەرمانڕەوا دکتاتۆرەکان زیاتر پەرە دەسەنێت و تەخت و تاراجی ئەوان زالمانە تێک دەشکێنن، کە ئەمەش هەموو ئەو وەڵاتانە دەگرێتەوە کە دکتاتۆرەکان تیادا بە زۆرداریوە فەرمان ڕەوایەتی دەکەن،خۆ ئەمەش سروشتی ژیانەو هەرچەندە کە زوڵم و بێدادی ئەستور بێت و بە هێز بێت، ئەوا لە ئاکام دا تێک دەشکێن ولێک دەپچڕێن ولە ناو دەبرێن و وەبەر نەفرینی چەوساوەکان دەکەون و هێزی گەل سەردەکەوێت ودوژمنانی چەپەل لە ناو دەبەن و فەرمانڕەوا دکتاتۆرەکان دەڕمێنن، ئاشکرایە کە لە دوای هەر ناخۆشیەکیش دیارە کە شادی و بەختەوەریەکان دێن و ناخۆشیەکانی داسەپاو بە سەر گەلاندا هەمووی لە ئاکامدا لە ناو دەچێت و نامینێت،دکتاتۆرەکانی لیبیا و میسرو تونس وعێراقیشمان دێت کەچۆن دا ڕمان و ناویان کەوتە ناو زبلدانی مێژووەو تەخت و تاراجیان تێکشکێندران و هیچ پارەو پولێکیش بە هانایانەوە نەهات.
ئەمڕۆش وا دەبینین لە وەڵاتی سوریەدا ڕۆژانە، دکتاتۆرە ملهوڕەکەی سوریا، بە دەها خەڵک دەکوژێت و لە پێناوی مانەوەی زوڵم و زۆرداری لە سەر خەلکی هەژار و بێتاوانی ئەو وەلاتەوە وا بەشاری دکتاتۆر دەستی خستۆتە ناو خوێنی ئەم گەلە هەژارەوە، دەبینین کە ڕۆژانە خوێنی دەها ڕۆلەی ئەو وەلاتە درژێندرێت و ئەو دکتاتۆرە واز لە کورسیەکەی خۆیەوە ناهێنێت و وا دەزانێت کە دەبێت هەر بمینێت ،بەڵام خەیال خاوە ڕقی تۆلەی زوڵم لێ کراوان تەخت و تاراجی ئەو دکتاتۆرەش لە ناو دەبات و گرفت و نالەباری و بێدادی و زۆرداری هەمووی لە ئاکامدا نامینێت،لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە لە وەلاتی سوریا دا نەتەوەیەکی زولم لێ کراوو بێ هەموو مافێکی ژیان سالەهایە دەچەوسێتەوە و دەژیت، کە ئەو نەتەوەیەش ناوی گەلی کوردە و، زۆر لە مێژە لەم کوردستاندا بەبی ژیانی ئازادی و سەربەخۆیی خۆیانەوە لە زێدی باوک و باپیرانیان ماونەتەوە و هەموو سەرو ەت و سامانی میللی و مافی ژیانیان لێ زەوت کراوە و و چووەتە قورگی داگیرکەرانەوە، هەر لەو ساتەوەش کە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی سوریا هاتوون هەتا ئەمڕۆش هیچیان دانیان بە بوونی کورد لە سەر خاکی خۆیان کە کوردستانە نەهێناوەو گەلی کورد لەو وەڵاتە بێ ناسنامەو بێ هەموو مافێکی نەتەوەیی خۆیان کراون و تەنانەت مافی کەلتوری و خوێندن و نوسینیشیان بە زۆری زۆرداریوە لێ زەوت کراوەو ناتوانن کە بە زمانی شیرینی دایکی خۆیانەوە بخوێنن، کە ئەمەش مافێکێ رەوای هەر مرۆڤێکە کە خاوەن ناسنامە و مافی نەتەوەیی و خوێندن بە زمانی باوانی خۆیانەوە بن و وەک گەلانی ئازادە سەربەخۆو ڕەهاو بەختەوەر بن،ئەوەی جێگای داخە وسەیرە ئەوەیە کە ئەوانەی هێشتان نەهاتوونەتە سەر کار و بە تەمان ئەمڕۆ بێنەسەرکار و لە دوای ڕمانی دکتاتۆرەکەی سوریا ئەو وەڵاتە بەڕێوە بەرن و فەرمان ڕەوایەتی بکەن کەچی ئەوانیش حەللەق مەللەق دەبێژن و هێستان نەبوون بەچی کەچی دان بە کوردستان و مافی گەلی کورد ناهێنن و ناوی کوردستان بە گوناه دەزانن و دەڵێن کە کوردستانێک نیە لە وەڵاتی سوریاوەو نکۆلێ لە خاکی کورد دەکەن و شەرمیش لە خۆ ناکەنەوە چونکە زۆریان باوەڕیان بە بوونی کوردستان نیە.بەڵام ئەوان دکتاتۆرو نەفام و هەست گەنیوانە لە ژێر پەردەی هەر ناوێکەوە بن، جگە لە شەرمەزاری و نەمان بۆیان شتێکی تر نامینێتەوە کە بەم شێوەیەوە نکۆلی لە گەلی کورد دەکەن، دەبێ هەموو بزانن کە بە کوێرایی چاوی هەموو داگیرکەران و نەیارانی کوردەوە کورد دەبێت ببێ بە خاوەن کوردستانی خۆی و وەڵاتێکی بە هێزو پێشکەوتووی کوردستان هەر دێتە ئاراوە و هەموو کوردێ لە سەر خاکی خۆیدا سەربەخۆی دا سەربەخۆو شادان دەژیت و ئاکامی هەموو دکتاتۆرو زۆردارەکانیش مەرگ و نەمانە .
2012.8.25 پیرمام.
{jcomments off}