"an independent online kurdish website

بەبۆنەی پێک هاتنی هاوکاری لە نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی بە دڵێکی  پڕ لە سۆزو بە هەستێکی  نەتەوایەتیەوە  پیرۆزبایی خۆم  ئاراستەی ڕێبەری و ئەندامان و لایەنگرانی هەر دوو حیزبی ناوبراو دەکەم.ali_palani_2

 بەڕێزان ئەو ڕێکەوتننامەیە لە نێوان” کۆمەلە و دیموکرات “دا  لەم کات و ساتەدا کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاڵۆگۆڕدایە و ناوچەکە بە تەواوتی شڵەژاوە  هەنگاوێکی گرنگ و پیرۆزە لە خەباتی ئیمرۆی گەلی کورددا. بەڵام نیشتمان پەروەران و خەڵکی کوردستان بە گشتی چاوەڕوانی لەوە زیاتر لە ڕێکخراوە کوردییەکان دەکەن، لە بەر ئەوەی ئەمە تەواوی داخواز و ئارەزووەکانی گەلی کورد نییە، ئاوات و ئارەزووی خەڵکی کوردستان  ئەوەیە کە هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان لە ژێر چەتری بەرەیەکی کوردستانیدا یان هەموویان لە ژێر ناوی پلاتفۆڕمێک وەهادا کۆببنەوە چوونکە ناکرێت هەر چەند حیزبێک بە جودا جودا پێک بێن و  ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی تر درێژەیان هەبێ و دوژمنان و نەیارانمان لەم ناکۆکییە کەڵک وەرگرن. ئەمەش لە بەرژەوەندی و ئامانجی گەلەکەمان دوورمان دەخاتەوە.

ئێستەش سرنجی خوێنەرانی بەڕێز بۆ چەند تێبینی و  ڕوانگەیەکی  خۆم ڕادەکێشم 

1_ هەر وەک دەزانین لە نێوان کۆمەڵە و دیموکرات دا ساڵانێک شەڕی خۆ کوژی هەبووە و بە سەدان ڕۆلەی گەلی کورد بە کوشت دراوە، بەڵام بە داخەوە لەم ڕێکەوتننامەیەدا بەبێ ئەوەی ئاماژەی پێ بکرێت و ڕێزێک لە بنەماڵەی شەهیدانی هەر دوولا بگیرێت. بەڕای من دەبوایە یەکەم خاڵی ئەم ڕێکەوتننامەیە داوای لێبوردنیان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت لە بنەماڵەی شەهیدانی هەر دوولا بکردایە.

2_ دەبوایە پێش ئەم ڕێکەوتننامەیە هەوڵ درابایە لەگەڵ بەشە دابڕاوەکانی هەر دوولا دا  کێشەکانیان چارە سەر بکردایە و پاشان بە هەموویانەوە ئەم ڕێکەوتن نامەیە واژۆ بکردایە

3_ لە تەواوی ڕاگەیەندراوەکەدا کە هاتووە  ئەوەندە نرخ بۆ ڕێکخراوە ئێرانییەکان دانراوە بە هیچ شێوەیەک بۆ ڕێکخراوە کوردییەکانی ئێران دانەنراوە کە بتوانرێت هەموو هێزەکانی کورد لە ژێر چەترێک کۆکاتەوە کە دەبێتە هێز و سەنگی کورد لە داهاتووی ئێران و لە ڕادەی نێودەوڵەتیدا و ئەم یەکگرتنە لە ناو یەک بازنەدا کورد لە ئاستێکی بەرز دا جێگەو پێگەی تایبەتی پێ دەدا.

هیوادارم ئەم دوو حیزبە وەک حیزبی گەورە و باوک چاو لە کێشەکان بکەن و چارە سەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

4_ پێشنیار دەکەم کە کۆمەڵە و دیموکرات بۆ پتەوکردنی ڕیزەکانی خەبات و هاوکاری لایەنەکان لە ڕێگای بانگەوازێکەوە  بەبێ جیاوازی بانگ

هێشتنی هەموو رێکخراوەکانی تر بکەن  بۆ ئەوەی بۆ لە بەرچاوگرتنی ڕوانگەکانی ئەوانیش بێنە ناو ڕێکەوتنەکەوە.

5_ لە کۆتاییدا هیوادارم  هەر دوولا وەک دوو حیزب کە هەست بە بەرپرسایەتی دەکەن بتوانن هەموو ڕێکخراوە کوردستانییەکانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری ئەو ڕێکەوتننامەیەدا کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی لە ژێر چەترێکی نەتەوەییدا یەک گرتوو بن و، هەروەها هیوام وایە ڕێکخراوەکانی تری دەرەوەی ئەم ڕێکەوتنە بە چاوێکی حیزبیە وە سەری ئەم ڕێکەوتنە نەکەن، بەڵکو خۆیان لە ناو ئەم بازنەیەدا بۆ خەباتی یەکێتی نەتەوەیی ببیننەوە.

 

بە هیوام هەر دوو حیزب بە چاوی دڵسۆزیەوە ئەم نووسراوەم لێ قەبوول کەن

 

عەلی پاڵانی لە وڵاتی سوئید

{jcomments off}

ڕێکەوت. 20120828

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی