"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: لە پێوەندی لەگەڵ دانیشتن و وتووێژ لەگەڵ لایەنی ئینشعابی لە ح.د.ک.ئـ.، لەو ڕۆژانەدا یەک دوو سایت هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە کە گۆیا ح.د.ک.ئـێران . یەکلایەنە بڕیاری دانیشتنی ڕۆژی29ی ئووتی 2012ی  هەڵوەشاندۆتەوە. ئەو هەواڵە چەندە ڕاستە؟miro-aliyar_01

میرۆ عەلیار: بەپێی زانیاریەکانی من، ئەو هەواڵە بە ناتەواوی بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک شێوێندراوە. ڕەنگە باسی دانیشتن لەو ڕۆژەدا کرا بێ و ئەو هاواڵانە یەکلایەنە بڕیاری شتێکی وایان دابێ و بۆخۆیان ساغ بووبێتنەوە. بەڵام ئەوەندەی پێوەندی بە ح.د.ک.ئێرانەوە  هەیە، هیچ بڕیار و قەرارێکی ڕەسمی بۆ دانیشتن لە ڕۆژی29ی ئووتی 2012 لەگۆڕێدا نەبووە.  وەک من بیستم، کاک خالیدی عەزیزی لەو ڕۆژەدا ئەساسەن لە کوردستان نەبووە هەتا قەرار بۆ ئەوکاتە دابنرێ!

پێشمەرگەکان: ئایا حیزبی دێموکرات لەسەر بریاری خۆی سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ لایەنی ئینشعابی بەردەوامە و ئەگەر بەردەوامە ئەوە دەنگۆیانە چن؟

میرۆ عەلیار: دانیشتن و وتووێژکردن لەگەڵ ئەو هاواڵانە بڕیاری پلێنۆمی 14ی حیزبە کە لە مانگی گەلاوێژدا بەڕێوە چوو. حیزبی دێموکرات هێزێکی سیاسی بەرپرسە و تەبیعیە کە بڕیاری خۆی بەجیدی دەگرێ. بەڵێ حیزب لە سەر بریاری خۆی سوورە. بۆ ئاگاداریتان، لەلایەن سکرتاریای حیزبەوە بەو هاواڵانە ڕاگەیەندراوە کە لە 5 و 6 ی مانگی سپتامبر بەولاوە  ،ئێمە دەتوانین بەیەکەوە دانیشین و با ئەوانیش هەیئەتی خۆیان دیاری بکەن و لەسەر کات و جێگای دانیشتنەکە ساغ ببنەوە.

ئەوەش بۆخۆی نیشانەی ئەوەیە کە دەنگۆی هەڵوەشانەوەی دانیشتن لە ڕۆژی29ی ئووتی 2012 ڕاست نیە.

بەڵام ئەوە کە بۆچی ئەو دەنگۆیانە ساز دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییە کە پرسی پێوەندی نێوان هیزە سیاسیەکان لە بیروڕای گشتی کورد دا گرینگی تایبەتی هەیە و پرسێکە کە بیرورای گشتی کورد بە مەسەلەی خۆشی دەزانێ و پێیەوە ماندووە.

بەڵام لەو نێوەدا ئەگەر زۆر کەس و لایەن لە ڕووی دڵسۆزی و نیگەرانییەوە بە مەسەلەکەوە ماندوون و بە موسبەت ڕەوتەکە هەڵدەسەنگێنن، ناکرێ نکۆڵی لەوە بکرێ کە کەس و لایەنی واش ڕەنگە هەبن کە ئەو ڕەوتەیان پێ خۆش بێ و بەرژەوەندی خۆیانی تێدا بەدی نەکەن و بیانەوێ فەزاکە ئاڵۆز کەن.
لەوپێوەندییەدا، بە بڕوای من دەوری ڕاگەیەنەرە گشتییەکان زۆر گرینگە و جێی خۆیەتی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پرسە گرینگانە هەڵسووکەوت بکەن و بەرژەوەندی گشتی جووڵانەوەیان لەبەرچاو بێ.
چون بیروڕای گشتی کورد ئاگایە و لەسەر کردەوە حیساب دەکا ، نە لەسەر دەنگۆ و قسە و باس.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی