هه‌ژار به‌ڵام له‌ئاست ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌رز ژیا ؛
کورد و کوردستانیان زیاتر له‌سه‌ت ساڵه‌ژینگه داگیر کراوه‌که‌یان لێ کراوه‌به‌گۆڕستانی مرۆڤه‌کانی!! ئه‌م داستانه‌خه‌مناکه نه‌له‌هیچ لایێکه‌وه ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه‌و نه‌ئاسۆی هۆمێد به‌خشی بڕانه‌وه‌ی له‌خوێن گه‌وزاندنی ڕۆڵه‌کانی توانیویه‌تی دڵی زامداری دایکانی هیچکات ئارام نه‌گرتووی مزگانی بدات . کاره‌ساته‌که‌به‌ڕاده‌یه‌ک ئه‌فسووناویه‌که‌ده‌رو جێران ، خزم‌و که‌س تا راده‌ی براو جاری واهه‌بوه باب خۆی له‌به‌سه‌رهاتی جگه‌ر گۆشه‌کان به‌ساحه‌ب نه‌کردوه!!؟
چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌رگه‌ساتی تاڵی بوون ونه‌بوونی کورد ، لێ که‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌ی بێ ئه‌ژمار سه‌ربازی ون له‌پانتایی دۆڵ و چیا ، شاخ و شار و شه‌قام و کۆڵانه‌کان له‌م نیشتمانه سه‌ڵا ده‌دا !
ڕه‌مه‌زان بابایی : یه‌ک له‌و بێ ئه‌ژمار پێشمه‌رگه‌خاوه‌ن به‌ڵێنانه‌ی نیشتمانه‌که‌ی ده‌ژمێردرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌یویست سه‌ری به‌رزی بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ نه‌یار نه‌وی ببینێ له‌گۆمی بێ بنی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا نۆقم بوه.
ئه‌زموون ده‌ری خستوه‌له‌درێژه‌ی حه‌ولی نه‌هێشتن و ناچار کردنی کورد و کوردستان بۆ چۆکدادان به‌رانبه‌ر ده‌سلاتی بێگانه‌و نه‌یارئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌ڕیزی خه‌باتکارانی گه‌ل ( بۆ وێنه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی وێلایه‌تی فه‌قێ) ، به‌هه‌ر هۆکارێک ژیان له ژێر ده‌سه‌لاتی نگریسی کۆماری ئێسلامیان هه‌ڵ بژاردوه ڕێژه‌یه‌کی هه‌ره‌به‌رچاویان قورس و قایم به‌رانبه‌ر زۆربه‌ی گوشاره‌کان نه‌به‌زانه‌وه‌ستان تا به‌م چه‌شنه‌له‌په‌یمانی خه‌باتکارانه‌ی خۆیان دژ به‌سته‌مکاران به‌ره‌وانی بکه‌ن.
له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌مرۆڤه‌دا که‌سایه‌تی ئه‌وتۆ هه‌بوون وانه‌ی به‌هێزیان بۆ نه‌وه‌ی دواتر تۆمار کرد . ئه‌م جوانمێرانه‌ڕێگایان بۆ ئێمه‌خۆش کرد تا بتوانین پێداگری بکه‌ین ئه‌م ڕێبازه‌له‌نێو گه‌ڵی کورد دا ده‌چێ تا به‌ڕیشه‌ئاژۆتن گه‌شه‌و سه‌ر هه‌ڵدانی ڕێخۆشکه‌ر به‌ره‌و پێکانی ئامانجه‌کانمان به‌خۆوه‌ببینێ.
کاک ڕه‌مه‌زان : پێشمه‌رگه‌ی ئازای هێزه‌کانی شاهۆ( هۆرامان) و زرێبار(مه‌ریوان) سه‌ر به‌حێزبی دێمۆکراتی کوردستان، ساڵی 1364 به‌هۆی ناسازی له‌ئاکامی وه‌زعی جه‌سته‌یی خۆی له‌لایێک و گرفتی ماڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌لایێکیتر له‌کاتێک دا که‌دووبرای تری له‌ڕیزی پێشمه‌رگه‌و یه‌کی تریان به‌ناوی ” دژی شۆڕش ” حوکمی زیندانی کۆماری ئێسلامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا ، ناچار ڕووی له‌ژیانی تاڵ و کوڵه‌مه‌رگی بنده‌سه‌ڵاتی کورد کوژانی تاران کرد .
نێوبراو له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ژیانه‌نه‌خوازراوه زۆر زوو هه‌ستی به‌ئاوقه‌د بوونێکی دژوار له‌نێوان دوو به‌رداشی تاقه‌ت پڕووکێن کرد. یه‌که‌میان گوشاره‌په‌یتاپه‌یتاکانی ڕژیم به‌شێوازی جۆراجۆر بۆ به‌چۆکداهێنان نه‌ته‌نێ به‌چۆکداهێنان و شکاندنی وره‌ی تاکی ژێرده‌ست به‌ڵکوو شکاندنی که‌رامه‌ت و ڕۆحی به‌رئه‌نگاری نیشتمانی و ئازادیخوازانه‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ ته‌سلیم کردنیان به‌رانبه‌ر ویست و داخوازیه ناڕه‌واکانی ده‌سه‌ڵاتی ملهۆڕ.
جمووجۆڵ به‌پێچه‌وانه‌ی ڕابردووی پڕ له‌سه‌رفرازی باب ، برا، و هاوسه‌نگه‌ران چ ئه‌وانه‌له‌سه‌نگه‌ری شار و ئه‌وانیتر له‌سه‌نگه‌ری شاخ که‌شاخ شکێنی هێرشکاره‌دڕنده‌کانی ڕژیمی کۆماری ئێسلامی بوون ویست و حه‌ولو ده‌ولی ئۆقره‌هه‌ڵنه‌گرتووی ده‌سه‌لاتداران بوو.
ڕه‌مه‌زان به‌ئیراده‌یه‌کی شیاو شه‌پ و تێهه‌ڵدانی پاسدار‌و جاشی خۆماڵی به‌گیان کڕی بۆ ئه‌وه‌پارێزگاری سه‌ربه‌رزی برا ، باوک و سه‌رجه‌م که‌سو کار و خه‌ڵکی مافخوازی وڵاته‌که‌ی بێ.
زه‌ختی دووهه‌م به‌رداش ، بژیوی و دابین کردنی لانی که‌می که‌ره‌سه‌ی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بوو . له‌که‌ش و هه‌وای ئاڵۆزتری کۆتایی ساله‌کانی 1360 بۆ دواوه‌به‌تایبه‌ت له‌شاری پاوه‌له‌هه‌ڕه‌تێکدا ده‌سه‌لاتی ئێسلامی ده‌ستی هه‌ر خوێڕی وهه‌لپه‌رستێکی بۆ ئازاردانی که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌و له‌ته‌نگانه‌هاویشتن و ئه‌زیه‌ت و ئازاری بنه‌ماڵه‌ی خه‌باتکاران ئاواڵه‌کردبوو، له‌وه‌ها حاڵه‌تێدا فه‌رمانده‌رێکی ناسراو به‌ئازایه‌تی به‌رانبه‌ر هێرشکارانی دوژمن بۆ سه‌ر کوردستان که‌هه‌نووکه‌به‌زه‌بوونی و بێ ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر دستی نه‌یاردایه‌ده‌بێ چه‌نده‌ئێراده‌ی خاوه‌نداره‌تی کردن له‌خۆی بنوێنێ تا بتوانێ لانیکه‌می بژێوی و پێداویستیه‌کان له‌نێو ئه‌م زه‌لکاوه ڕژیمی کۆماری ئێسلامی بۆ کوردستانیان سازیکردوه هه‌ڵێنجێ.
خه‌می نان ، خه‌می پاراستنی که‌رامه‌تی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی خه‌می گاڵته‌و گه‌پ و بێ حورمه‌تی و تێهه‌ڵدانی فلانه‌جاشی ناسراو …. له‌نێو ئاپوورای خه‌ڵک و چایخانه‌ی شار ته‌نیا به‌تاوانی کورد بوون .
جیا له‌ره‌مه‌زان به‌سه‌ر هاتی کاک ئه‌حمه‌د بابایی ناسراو به‌ئه‌حمه‌د ژانی باوکی ڕه‌مه‌زان ، مه‌مه‌د بابایی وغوڵام بابایی خه‌باتکار له‌نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌و عه‌لی مه‌ردان حوکم دراو به‌زیندان ، وه‌ک مشته‌ری نه‌گۆڕی سپای پاسداران و ئێتلاعاتی پاوه‌بۆ لێدان و کوتان سه‌رده‌مێک نه‌قڵی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌بوو .
خۆڕاگری ئه‌م که‌ڵه‌پیاوه‌هیچکات سه‌ر نه‌وی نه‌کردوه‌له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئاوڕدانه‌وه‌له‌ئۆستوره‌کانی کۆڵنه‌دان له‌وڵاتی ئێمه‌بکه‌وێته‌سه‌ر ڕێچکه‌ی ڕاسته‌قینه‌و ئه‌مه‌کناسانه‌ی خۆی ” ئه‌حمه‌د ژانی ” و زۆریتر ده‌بێ له‌ڕیزی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌بن په‌یکه‌ری سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری به‌رانبه‌ر نه‌یارانیان بۆ ساز بکرێ .
نه‌ک هه‌ر له‌پاوه‌له‌کوردستان به‌گشتی که‌م ئه‌ژمار نه‌بوون ئه‌و بنه‌ماله‌گه‌له‌بڕیاری لێبراوانه‌و شێلگیرانه‌ی خۆیان بۆ وه‌ستان به‌رانبه‌ر جه‌ور و سته‌م به‌نرخی گران به‌لام به‌گیان و دڵ له‌پێناو کۆتایی به‌خشین به‌چاره‌ڕه‌شی زاڵ کراو- یان ئازایانه‌کرد به‌ڕێباز ، ڕێبازێک که‌مانگه‌ری مامۆستای داکۆکیکار له‌تاریکخانه‌ی زیندانه‌کانی کۆماری ئێسلامی لێ که‌وته‌وه.
زۆری ئه‌و ڕێپیشانده‌رانه‌بوون به‌ده‌سته‌چیله‌ی گه‌شاوه‌راگرتنی ئاوری تین و گوڕ و ڕووناکی به‌خشی ڕێگای کۆڵنه‌ده‌ران هه‌مبه‌ر جه‌ور و بێداد ، وه‌ک ئه‌وه له‌ساڵانی پێش ڕێژه‌ێێکی به‌ر چاو سه‌لماندیان ، شیمانه‌ده‌کرێ گه‌لی ئێمه‌نرخی فێداکاری تێکۆشانی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌به‌رزتر ڕاگری.
حاشا هه‌ڵگر نیه‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌بێ نواندنی فێداکارانه‌ی ئه‌وتۆ به‌ئه‌نجامی دڵخواز نه‌گه‌یشتوه، هاوشان ئه‌و گه‌لانه‌زووتر به‌ترۆپکی ڕزگاری له‌بنده‌ستی گه‌یشتوون خاوه‌نداره‌تی ڕێبازی کۆڵنه‌ده‌رانه ی هاوه‌چه‌شنی کاک ئه‌حمه‌د ژانی واته‌دژوار به‌ڵام سه‌ربڵند ژیان یان کردوه‌ته‌ڕێبازی خۆیان .
بۆ پێداگری و سه‌لماندنی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای ئه‌م خسڵه‌ته‌پڕ له‌سه‌رفرازیه ڕه‌نگه‌هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌س بێت ئاماژه‌بکرێ ، کاتی سه‌ره خۆشی کاک ڕه‌مه‌زان بابایی ئیمام جۆمعه‌ی شار پێشنیاری یارمه‌تی مادی به‌بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌کات ، به‌ڵام کاک ئه‌حمه‌د ژانی ته‌مه‌ن 95ساڵ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵی “مه‌گه‌ر من مردووم بنه‌ماڵه‌که‌م پێویستیان به‌یارمه‌تی ئێوه بێ” .
حورمه‌ت و کڕنۆش به‌رانبه‌ر پارێزه‌رانی سه‌رفرازی کورد و کوردستان …..
( ڕه‌مه‌زان بابایی) ! 1/7/1334ــ 20/3/1391هێجری شه‌مسی
سدێق بابایی ــــ ئاڵــمان 01.09.2012
{jcomments off}