هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: له‌و به‌یاننامه‌داكه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه، داوا ده‌كه‌ن له یادی33 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئیِران، دادگایی بكرێن.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه ” ڕۆژی 11ی خه‌رمانان 1358 , هیزه‌كانی ڕژیم له سوپای پاسداران له نه‌غه‌ده‌و جه‌ڵدیانه‌وه هیرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی دووئاوه, له‌وی دووبرا شه‌هید ده‌كه‌ن، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشت و بڕی دانیشتووانی گوندی قاڕنی, له ئه‌نجامدا نزیك به 70 هاووڵاتی ئه‌م گونده له منداڵ و پیرو ژن كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن , له ناویاندا مه‌لای گوند به ناوی مه‌لا مه‌حمود سه‌رده‌بڕن.”
ده‌قی به‌یاننامه‌كه بخوێنه‌ره‌وه:
له یادی 33 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ‌دا
2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ی خۆیدا، هه‌زاران تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه تیایدا ده‌یان هه‌زار له هاووڵاتیه سڤیله‌كانی گه‌له‌که‌مانی به کۆمه‌ڵ و به تاک کوشتوبڕکردووه, تاوانی كوشتوبڕی به كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی سڤیلی گونده‌كانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و سه‌روكانی و سوكه‌ند ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌وه .
ڕۆژی 11ی خه‌رمانان 1358 , هیزه‌كانی ڕژیم له سوپای پاسداران له نه‌غه‌ده‌و جه‌ڵدیانه‌وه هیرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی دووئاوه, له‌وی دووبرا شه‌هید ده‌كه‌ن .
له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به قاڕنییا , ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشت و بڕی دانیشتووانی گوندی قاڕنی , له ئه‌نجامدا نزیك به 70 هاووڵاتی ئه‌م گونده له منداڵ و پیرو ژن كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن , له ناویاندا مه‌لای گوند به ناوی مه‌لا مه‌حمود سه‌رده‌بڕن.
تاوانی كۆمه‌ڵكوژی گوندی قاڕنێ به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگه‌وه , ئه‌م تاوانانه‌ش لێخۆشبوو‌ن له تاوانبارانی نییه‌و بكه‌رانی له هه‌ر كات و شوێنێكدا بێت ده‌بێت له سزادان رزگاریان نه‌بێت .
ئێمه له یادی 33 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا درود بۆ گیانی پاكیان ده‌نێرین و هاوكات داوای دادگاییكردنیان ده‌كه‌ین .
فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له كوردستان
كوردستان
1-9-2012
رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:
1. سه‌نته‌ری ئه‌نفال
2. رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
3. رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
4. كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
5. كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان
6. ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران – دوكان
7- چاودێری كوردۆساید-چاك
8. رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له قوربانیانی ئه‌نفال
9. رێكخراوی شه‌هید ئارام
10. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
11. سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان
12. رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری
13. رێكخراوی كار بۆ ئه‌نفال
14. سه‌نته‌ری ئه‌نفال-دهۆك
15. ناوه‌ندی داكۆكیكردن له زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر
16. ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌نده
17. رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن له كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال
18. كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوانی كوردستان
{jcomments off}