له‌م رۆژانه‌دا ده‌رگای خوێندگاكان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی نوێی خوێندنی بنه‌ره‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به رووی خوێندكاران‌دا كرایه‌وه‌و خوێندن ده‌ستێپێكردو بێگومان كۆسپ و گیروگرفته‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ش وه‌ك ساڵانی پیشوو ده‌ستپێئه‌كات و،
ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و مه‌لاو مزگه‌وته‌كان به هۆی فیتوفاتی واسیته‌و دامه‌زراندن و گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان له دێهاته‌كان بۆ ناو شار‌و له‌م قونابخانه‌یه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر‌و ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی مه‌لاكانی مزگه‌وت وفیتوای هه‌ندێكیان ئه‌و پرۆسه‌یه ئیفلیج ئه‌كه‌ن و خوێندن دووا ئه‌خه‌ن.
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له دونیادا‌و له‌م رۆژانه‌دا بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت له سه‌ر سكه‌ی عیلمانی به‌رێوه ئه‌چێت و ئه‌یه‌وێت خۆی بچه‌سپێنێت و سوود له ئه‌نته‌رنێت و عیلم و زانست و ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌رده‌م وه‌ربگرێت، وه‌لێ ئه‌م پرۆسه‌یه تا هنووكه له كوردستان به باشی جێبه‌جێ ناكرێت به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له لایه‌ك و، له لایه‌كه‌ی تره‌وه مه‌لای مزگه‌وته‌كان و كۆكرده‌نه‌وه‌ی ئیمزای خه‌ڵك به‌تایبه‌تی فه‌قیه‌و به‌شێك له نوێژكه‌ران بۆ په‌كخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له رێی داواكارییه‌كانیان كه زه‌قترینیان جیاكردنه‌وه‌ی مناڵانی ساوایه‌و ئه‌ڵێن نابێت كچ و كور پێكه‌وه بخوێنن.
لێره‌دا ئه‌بێ هه‌موو كه‌سێك به عیلمانی وئیسلامی ئه‌م راستییه فه‌رامۆش نه‌كات و، راستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه:
له باره‌ی مێژووییه‌وه مرۆڤ به‌شێكه له سروشت وهه‌ر خۆی ئه‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر سروشتدا بگرێت و سروشتیش بكاته به‌شێك له خۆی و مرۆڤ هه‌موو كات (جانه‌وه‌ر) ئاسا ویستوویه‌تی و ئه‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر سروشتدا بگرێت و سروشتیش زۆر كه‌ره‌ت له رێی باو بۆران و بوركان و بوومه‌له‌رزه‌و كاره‌ساته‌وه تۆڵه‌ی خۆی ئه‌سێنێته‌وه.
به‌م پییه مرۆڤ ئازاده‌و هه‌ریه‌ك ئاره‌زوومه‌نده چۆن چۆنی سوود له سروشت وه‌رئه‌گرێت و، چوونی كچ و كور پێكه‌وه بۆ قوتابخانه لای ئێمه له (كوردستان) به‌نده به كۆمه‌ڵگاو زۆر كه‌س هه‌وڵیداوه ئه‌و ئازادییه به دین ببه‌ستێته‌وه، واته دین بووه‌ته‌به‌شێك له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و، مه‌لاو هۆگه‌ره‌كانی مزگه‌وت ئه‌یانه‌وێت خۆیان بێبه‌ش نه‌كه‌ن له ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری كومه‌ڵگاو، هه‌موو ره‌هه‌نده‌كان له ژێر باڵیاندا كۆ بكه‌نه‌وه‌و ببنه خاوه‌نی گۆرانكارییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا.
له مێژه‌وه مرۆڤ له پێناو پێداویستییه‌كانی ژیان كار ئه‌كات و، ئه‌گه‌ر كار نه‌كات ناتوانێت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دابین بكات: خواردن و خواردنه‌وه، جلوبه‌رگ، شتومه‌كی ناو ماڵ و وه‌ده‌ستهێنانی خانویه‌ك و، پێداویستییه‌كانی تری ژیان وه‌ك: پێكه‌وه ژیان و تێكڵاوبوون و خۆشه‌ویستی وسۆزو هه‌ستی مرۆڤدۆستانه‌و، ته‌نها له‌م رێگه‌یه‌وه، رێگه‌ی دابینكردنی پێداویستییه‌كان مرۆڤ ئه‌توانێت خۆی بنوێنێت و له ژیاندا به‌رده‌وام بێت و خۆشی وناخۆشی ببینێت.
له رۆژانی سه‌ره‌تای ئیسلام به پێی مێژوو مزگه‌وت لای ئیسلامییه‌كان دونیای دین و سیاسه‌ت بوو، شوێنی نوێژ‌و بریاردان بوو” به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌وانه‌ی وابه‌سته‌ن به‌و كۆنه كولتوره سیاسییه‌وه له بیریان چووه زه‌مان و سات گۆراوه‌و، كاروباری سیاسی له‌م رۆژانه‌دا چه‌ندین شێوه‌كارو مینبه‌ری حزبی و سه‌ندیكاو دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و، پێویسته ئیسلامییه‌كان روو له مزگه‌وت بكه‌ن و بایه‌خ بده‌ن به نوێژ‌و رۆژو ته‌راویح و زكرو، خۆیان له سیاسه‌ت دوور بخه‌نه‌وه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك دین تێكڵاوی سیاسه‌ت نه‌كه‌ن.
ئیسلامییه‌كان زۆر جار رێگرن له كچۆڵه‌و ئافره‌تان و، به مناڵی و ته‌مه‌نی ساوا نایانه‌وێت تێكڵاوی كور ببن و، به گه‌وره‌یی وه‌ك شیخ عه‌لی ئه‌لئه‌دیب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه‌و هاوڵه‌كانی نایانه‌وێت ئافره‌تان ئازادانه بخوێنن یان كار بكه‌ن چونكه له ده‌ستدرێژی پیاوان و داوێن پیس و فه‌ساد ئه‌ترسن و، خۆیان پیرچووه‌ته‌وه به‌هۆی پاره‌وپول دزینی وڵات و گیرفان پركردن ده‌ستدرێژی سیكسی ئه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته دوواكه‌وتوانه‌ی وابسته به حزبه‌كه‌یانه‌وه.
زۆربه‌ی مناڵان حه‌زیان له یارییه‌و، گرنگترینیان وه‌رزشه‌و رۆژ تا ئێواره مناڵان دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كان هه‌راسان ئه‌كه‌ن چونكه به‌هوێ كه‌می و نه‌بوونی گۆره‌پان روو ئه‌كه‌نه كۆڵانه‌كان و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێن مامۆستای وه‌رزش ناچاره له كۆڵانه‌كان مه‌شق و راهێنان به قوتابیان ئه‌كات.
به ناوی ئاین و ئیسلامه‌وه ژماره‌یه‌ك له مامرستایان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت كجانی ناوه‌ندی وئاماده‌یی تێكڵاوی كوران بن و، هه‌روا هه‌ندێكیان كه به بیرورای فه‌تواچییه‌كانی سعودیه وقه‌ته‌ر گۆش كراون وه‌رزش به (كوفر) ناوزه‌د ئه‌كه‌ن و قسه‌و ئاخافتنی ئه‌و فه‌تواچییان ئه‌ده‌ن به گوێ قوتابیانی كچ وه‌ك: دوكتۆر سه‌عه‌د ئه‌لدرێهم خه‌تیب و ئیمامی مزگه‌وت و مامۆستای زانكو له سعودییه ئه‌ڵێت: هه‌ر ئافره‌تێك ئاره‌زوو مه‌یلی لای وه‌رزش بێت شایانی رێز لێگرتن نییه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له فوتبۆڵه.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئولمپیادی له‌ندن (27 ی یولیۆ/ته‌موز – 12 ی ئوگوستی/ئاب 2012) بریار بوو كچێكی سعودی به ناوی ریما عه‌بدوڵلا (دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین تیمی فووتبۆڵی ژنان دوور له ره‌سمییاتی حكومه‌ت) بڵیسه‌ی (ئاگری) كردنه‌وه‌ی یارییه‌كان هه‌ڵبگرێت، قسه‌و قسه‌لۆك په‌یدا بوو، یه‌كێك به ناوی عادل ئه‌لكلبانی (پیاوی ناوداری ئاین) وتی: ئه‌و ژنه سعودییه ئاگری ئۆڵمپیاد هه‌ڵبگرێت، ئاگری حه‌یاو ناموسی خوێ ئه‌كوژێنێته‌وه‌و كڵپه‌ی ئیمانش خامۆش ئه‌كات و، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه (پیاوی ئاینی به‌ناوبانك) دوكتور ناصر ئه‌لعومه‌ر وتی: به‌شداریكردن بۆ خواپه‌رستان ریسوایه‌و، بانگاوازه بۆ بته‌وكردنی بتپه‌رستان.
فه‌تواچییه‌كی تری عه‌ره‌ب دانشتووی ئه‌وروپا ئه‌ڵێت: مۆزو خه‌یارو گوێزه‌ره‌رو كوله‌كه بۆ ئافره‌ت قه‌ده‌غه‌یه لێیان نزیك بێته‌وه‌و نابێت بیخۆن تا به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان له‌ت له‌ت نه‌كرێن و بخرێنه به‌ر ده‌ستیان و ئه‌و كات بۆیان هه‌یه بیخۆن و بیانووكه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره میوه‌و سه‌وزانه له ئۆرگانی سیكسی پیاو ئه‌چێت و، له كاتی گرتنیدا جه‌سته‌ی ژنان ئاڵۆش ئه‌گرێ و ئیدی بیر‌و خه‌یاڵیان ئه‌جوڵێت و تامه‌زرۆێ سیكس ئه‌كه‌ن.
تا ئێستا له بواری په‌روه‌رده بێجكه له دانانی وه‌زیر هیچ رۆڵێكی حكومه‌ت دیار نییه‌و كه‌س نازانێت گۆتاری تایبه‌تی هه‌یه یان نییه‌و، ئه‌گه‌ر هه‌بوو باس له چی ئه‌كات، ئه‌مرۆ ته‌مه‌نی هه‌رێم له (20) ساڵ زیاتره‌و، بارودۆخی ئابوری له گه‌شه سه‌ندندایه‌و، له رووی داراییشه‌وه به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ئه‌هاوێت و، به‌رپرسه‌كان ئه‌گه‌ر واز له دزی و فرت و فیڵ بێنن و، له پاره‌ی نه‌وته‌كه‌مان به‌شێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م بواره، بێگومان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده زۆر ئه‌چێته پێشه‌وه‌و، هه‌رێمی كوردستان له ناو وڵاتاندا ئه‌بێته نموونه‌یه‌كی جوان له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنداو، له‌م كاته‌دا ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
وازهێنان له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و دوور كه‌وتنه‌وه له (واسیته‌و واسیته‌كاری و ته‌زكییه)و، پێویسته دامه‌زراندنی مامۆستایان له سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌یه‌كی توكمه بێت و، هه‌روا پێویسته به‌رێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیارو لێپرسراوه‌كانی تر په پێی شاره‌زایی و پسپۆری بێت و كاغه‌زی ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس نه‌خوات.
زۆربه‌ی قوتابخانه كۆنه‌كان به پێی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و ته‌كنۆلوجیای مۆدیرن له‌م رۆژانه‌دا باویان نه‌ماوه‌و پێداویستی ته‌واویان تیا نییه‌و، ئه‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت و بایه‌خ بدات به دروستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ و ساڵانه ژماره‌ی قوتابی له هه‌ڵكشاندایه.
بایه‌خدان به كردنه‌وه‌ی گورپان و یاریگای هه‌موو جۆره وه‌رزشه‌كان (فوتبوڵ، باسكه، باله، مه‌له‌وانگه، گۆره‌پان و مه‌یدان و تێنس و هتد) و، ئه‌گێرنه‌وه ئه‌ڵێن ئه‌مساڵ پله‌ی گه‌رما به‌رز بوو لاوان بۆ مه‌له كردن و ده‌ربازبوون له گه‌رمایی نافوره‌كانیان كردبووه مه‌له‌وانگه.
كاره‌با بۆ ژیان گرنگه‌و بۆ قوتابخانه‌كان گرنگتره‌و نابێت فه‌رامۆش بكرێت و، هه‌ر له‌م خاڵه‌دا ئه‌بێ بایه‌خێكی گرنگ بدرێت به تاقیگا (مختبر).
ئه‌بێ بایه‌خ بدرێت به كه‌ره‌سه‌ی ناو پۆله‌كان و، بۆ زستان گه‌رمایی و بۆ كاتی كه‌رما فێنكی مسۆگه‌ر بكرێن.
باشه بیر بكرێته‌وه له پێشكه‌شكردنی ژه‌مێكی خواردن به‌لای كه‌مه‌وه بۆ قوتابیانی قوتابخانه بنه‌ره‌تییه‌كان.
هه‌وڵ بدرێت جلوبه‌رگ به تایبه‌ت بۆ ئه‌و قوتابیانه كه سه‌ر به خێزانی كه‌مدرامه‌تن دابین بكرێت و، بایه‌خێكی زۆریش به به‌شه‌كانی ماڵی قوتابیان (أقسام داخلیه) بدرێت و چاودێری پاك و خاوێنی له سه‌رووی هه‌موو هه‌نگاوێك بێت.
پرۆژه‌و به‌عسییه‌كان: شانبه‌شانی مامۆستایانی دڵسوزو تێكۆشه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌یان كوردستان كه پرۆژه‌ی جۆراوجۆر‌و شایسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌به‌نه‌وه‌و، هه‌ندێك نه‌خۆش و پاشماوه‌ی به‌عسییان فێربوونه، ئه‌وانیش شاندی وڵاتێك ئه‌به‌نه كوردستان به ناوی پرۆژه‌و، جێی داخه وه‌زیرێك یان به‌رپرسێك پێشوازی له‌و جۆره به‌عسییانه ئه‌كه‌ن.
په‌روه‌رده بوارێكی گه‌وره‌یه‌و زۆر كار‌و پێشنیار‌و داوای ئه‌وێت.
{jcomments off}15/9/2912