"an independent online kurdish website

میکۆنووس ناوێکه بە شەهیدانی ئێمە بۆتە ناوێکی ناسراوو دیار بەتایبەت لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان،وەبیر هێنەرەوەی دو حاڵەتی جیاوازە واتە لە ڕاستیدا دوڕوی هەیە: mela_biraym1

ڕویەکیان جینایەت و ئەویتریان عەداڵەتە، ڕویەکی وەحشی گەریو  ڕوکەیتری ئینسانیەتە ، ڕویەکی بیرو رەوشتی نامرۆڤانەیە و ئەویتری ڕەوایی و هەقانیەتە، ڕویەکی نەزانی و بێ مەنتیقی و کوشتوبڕە ، ئەویتری زانست ویاسای ئینسانیو عەداڵەتە. یەکیان گەلێک تاڵ وئەویتریان شیرن.تاڵەکەی شەهیدکرانی ڕێبەری ماندو نەناسمان دکتور سادق شەڕەفکەندی وکاک فەتاح عەبدولی وکاک هومایونی ئەردەڵان و نوری دهکوردیە. شیرنەکەشی  ڕیسوا کرانی ڕێبەرانی کوماری ئیسلامی ئێران و مەحکوم بونیان بە ترۆڕی کاک سەعید و هاوڕێیانی لە لایەن دادگای ئاڵمانەوە یە.

 ١٧ی سپتامبری ٢٠ ساڵ لە مەو بەر شەهیدان دکتور سادقی شەڕەفکەندی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ، کاک فەتاحی عەبدولی نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات و ئەندامی کومێتەی ناوەندی، کاک هومایون ئەردەڵان نوێنەری حیزب لە ئاڵمان و کاک نوری دهکوردی دۆستی حیزب بە دەستی تڕۆڕیستەکانی  مرۆف کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێستوڕانی میکۆنوس لە شاری برلێنی ئاڵمان تیڕۆڕ کران.

پڕۆسەو بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو روداوە دڵتە زێنە نیزیک بە پێنج ساڵی کێشا، سەر ئەنجام دادگای ئاڵمان بوێرانە و سەر بە خۆیانە بڕیاری پیلان داڕشتن وکار گێڕیو بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی کار بەدەستانی پلە بەرزی ئێران لە سەر کۆمارە وە تادوایی لە و جینایەتو تاوانەدا دەرکرد. ئاشکرای کرد کە گەڵاڵەی ئەو غەدرە گەورەیەلەکورد و فەرمانی ئەم جێنایە تە سامناکە ڕاستەوخۆ لە لایەن [خامەنەیی] ڕێبەرو [ڕەفسەنجانی] سەرکۆمارو [عەلی فەللاحیان] وەزیری ئیتلاعات داڕژاوەو دەرکراوە.  بەو بڕیارە بەدنیای ڕاگەیاند کە ئەو کۆمارەلە غەدرو خەیانەت سڵ ناکا ،لە مەرگو ماڵوێرانی زیاتر بۆ گەلانی ئێران وبەتایبەت بۆ گەلی کوردهیچیتری پێی نیە، بە ئەنجام دانی ئەم تاوانە گەورەیە سەلماندیان کە بەلای ئاخوندەکانەوە مرۆڤ مافی نیە چبگا بەوانەی کوردن! دەریان خست ئیدعای ئیسلام خوازی و خوا پەرستی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی لە فریودانو فڕو فیشاڵ زیاتر شتێک نیە.

ئەم تڕۆڕە هەر چەند خەسارێکی گەورەبو بۆ حیزب وگەڵ لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بەتایبەتی و کورد بەگشتی  ،برینی شەهیدکرانی دکتور قاسملووهاوڕێیانی کولاندەوە، ئازارو ئێشو ئۆفەکە دوقات بون، بەڵام توانی بەڕەسمی بە بڕیارێکی دادگایەکی سەر بەخۆ لە وڵاتێکی وەک ئاڵمان جینایەتکاری ئاخوندەکان بسەلـمێنێ، بەهەمو دنیای ڕابگەێینێ . دەریخست ڕێبەرانی گەلە کە مان چونکە لە سەر هەقن مەرگەکەشیان هەقانیەتی داواکانیان سابیت دەکا و دوژمنانیان بەتاوانبار دەناسێنێ.

لە ساڵڕۆژی یادی کارە ساتی میکۆنوسدا پێویستە ئەو یاد ە هەر باری عاتیفی نەبێی  ڕێبوارانی ڕێگای ئەو شەهیدانە و ئەحزابی کوردی لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان لە خۆیان بپرسنوبزانن  ئەگەر داوای مافی نەتەوایەتی و ڕزگاری گەڵ و نیشتمان  بەڕاستی ئامانجیانە و هەر درۆشم نیە،کۆماری ئیسلامی دوژمنی گەلەکەمانە،ئەو قوربانیانەش هەر بۆ ئەو ئاماجه دراونو بەدەستی ئەو دوژمەنە تڕۆڕ کراون! داخوا خاڵی هاو بەشی لە وە پیرۆزو بەهێزترمان  بۆیەکگرتن و هاوکاری کردن وبەرەنگاری ئەو دوژمنە هەیە؟! ئەگەر باوەڕمان بەوە هەیە کە بەرژەوەندی گشتی گەلو نیشتمان لە سەرەوەی هەمو بەرژەوەندیانە، ئەدی ئەوە کام بەرژەوەندیە لێکمان دەکا و بەگژ یەکمان دادەکا و برالە برا دڵ ئێشو دڕدۆنگ دەکا؟؟

ئەگەر ئەو داوایەمان ڕاستە کە دەڵێین خۆمان دەکەینە قوربانی بۆ ڕزگاری و بەختەوەری گەلە کە مان ، داخوا دوژمنایەتی یەکترو چاندنی تۆوی ناکۆکیو دوبەرەکی و هەڵاییساندنی شەڕی خۆ کوژی، تۆ بڵێی بۆ بەختەوەریو ڕزگاری گەل بێ؟! بۆیە لێرە دا ئەو باسە دێنمە گۆڕێ چونکە دکتور سەعید باوەڕی وابو حیزبی دێمۆکڕات حیزبێکی دێمۆکڕات و نەتە وەییە، هەمو تاکە کانی بە هەر ڕوانگەیەکە وە لە دەوری بەرنامەی خۆی کۆ کردۆتەوە، بەم چەشنە  پێویستە کۆمەڵگای  کوردی لە خەباتێکدا کە حیزب ڕێبەری دەکا بەشداری بکەن ، ئەوە بنەمای سیاسەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە .

  باهەمو لایەک بزانن کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنی سەر جەم گەلی کوردە نەک تەنیا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران، دکتور سەعیدو هاورێیانیشی شەهیدی گەلن نەک هەرحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ،کەوابو دوژمنی هاو بەش خەباتی هاوبەشی دەوێێ.

دەبا وڵامی سادقانەی داخوازیەکانی گەل بدەینەوە، دەبا ئاوڕ لە ڕابدو بدەینەوە و زیان وقازانجەکان هەڵسەنگێنین و هۆی ڕەزامەندی ودڵنیایی گەلە کە مانی لێی وەدەست بێنین . دەبا بزانین کۆماری ئیسلامی دوژمنی گەلی کوردو مافەکانیەتی نەک قاسملوو شە رەفکەندی، دوژمنی لە ئاشتی نەهاتوی کوردە و هێچ مافێکی مرۆڤانەشی پێی ڕەوا نابینێ،  کە وابو بەرەنگار بونەوەشی ئەرکی هەمو کوردانە. با لە و بۆنەیەدا بزانین کە ئێمە دوژمنی یەک نین و کۆماری ئیسلامی دوژمنی هەمومانە . شەرەفکەندی باوەڕی وابو دەکرێی بەبیرو باوەری جیاوازەوە یەک بگرین بۆ ئامانجێک کە ئی هەمومانە تێبکۆشین، باوەڕی وابو ئا مانجی سەرەکی ڕزگا ری گەلو نیشتمانە و ئەرکی نەتەوایەتی و ویژدانی و ئەخلاقی هەمو لایەکمانە ، بۆیە دە بێ بەیەک هەنگاوو یەک هێز بۆی تێبکۆشین. بڕوای وابو خۆبواردن لە و ئەرکە لە ژێر هەر ناوو نیشان و بەهەر مەبەستێک تاوانە.

خوێنەرانی بەڕێز : من دڵنیام ڕۆژێک ئەو کوردستانە ڕزگار دەبێ و گەل سەر بەخۆیی وەدەست دێنێ ولە جێژنی رزگار بوندا گەڵ کڕنۆش بۆ شەهیدان دەبا، ئەگەر ژیرانە قەرەبوی هەڵە کانی ڕابردو نەکەینەوە، برینە خۆکردەکانمان ساڕێژ نەکەینەوە، خوێنی بە دەستی خۆڕژاو بەسەداقەتو فیداکاری نەشۆینەوە، گەل دەمان خاتە ژێرپرسیارو بەتاوانبارمان دەناسێنێ و شەهیدانیش سەر کۆنەمان دەکەن.

دە با  ساڵوەگەڕە ی ئەویادە دڵتەزێنە بکەینە هەوێنی برایەتی وهاوکاری، دەبا بەیەکە وە ئەو وشە بەنرخانەی شەهید شەرەفکەندی لە بەر چاوبگرین کە دەڵێێ: { بالاوانی کورد کچ وکوڕ باش بزانن کە ژیان لە ئەسیری و ژێر دەستیدا و بەسەر شۆڕیو شەرمە زاریەوە چە ندە بێقەدرو قیمەتە ، لە بەرانبەری دا هەڵمژینی هەوای پاک و بێگەردی سەر بەرزیو ئازادی چەندە خۆش و دڵڕفێنن} دکتور شەرەفکەندی بەهەق ئاشقو هەڵوەدای ئازادی گەل و نیشتمان بو ، بڕوای وابو مرۆڤ بە بێ ئازادی وەک ماسی بێدەریاوایە، مرۆڤ لە ژێردەستیدا هەمو مافەکانی لی داگیرکراوە بۆیە داوای لە دایکانی کورد دەکاو دەڵێی: { با دایکانی کوردستان ڕۆڵەکانیان لە باوەشی گەرمی  پڕ لە خۆشەویستی خۆیاندا بە هەستی گەرمی نیشتمان پەروەری و ئازادیخوازی پەروەردەبکەن و چیڕۆکی ژیانی دکتور قاسملوو  شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریان بەگوێدا بخوێنن.} 

لێرەدا بە پێویستی دەزانم یادێک لە شەهید کاک [غەفور هەمزەیی] بکەم . ناوبراو دوای هەواڵی شەهید کرانی دکتور قاسملو دە چو بۆ دەفتەری سیاسی بۆ بەشداری لە پلینۆمی کومێتەی ناوەندی بۆ دیاری کردنی سکرتێری حیزب . من ئەو کات لە دەفتەری حیزب لە سولەیمانی کارم دەکرد . پێش رۆیشتنی دەستی گرتم و بەیەکەوە لە کۆڵانی بەر دەرگای مەقەڕەکە مان قەدەممان لێدەدا، زۆر بەکوڵ دەگریا و دەیکوت مەلا برایم ماڵمان وێران بو چ بکەین تازە قاسملویەکمان نابێتەوە. کوتم کاە گیان ناهومێد مەبە بەگریان هیچ ناکرێی ، شوکر بۆخوا ئێوە هەموتان پلەی بەرزی خوێندەواریتان هەیە ، ڕێبەرایەتی حیزبێکی گەلی وەک حیزبی دێمۆکڕاتتان بەدەستەوەیە ، دنیایەک دەرسو ئامۆژگاری شەهید قاسملوتان لە لایە ، بڕۆن بەسەداقەتەوە ڕێگەی ئەو بگرن ، دڵنیام گەلیش پشتمان دەگرێو وەک هە میشە یار مەتیمان دەدا ، ئێستا ئەرکەکە مان قورسترە.

بەکورتی کاک غەفور بەدڵێکی پڕ لە خەم و نیگەرانی بۆ دواڕۆژ ی حیزب و گەلی بێ قاسملویی چو بۆ دەفتەر، بەڵام کاتێک گەڕاوە ئەو غەفورە نەمابو ، ببو بە کێوێک لە هیواو هومێد ،بە خۆشحاڵی باوەشی پێداکردم و کوتی:[ مەلا برایم شوکر بۆخوا دکتور قاسملو جێگای خاڵی نیە ، ئێمە تا ئێستا دکتور سەعیدمان باش نەدەناسی ، ئەگەر لەوی زۆرتر پێنەبێ کەمتری پێنیە و ڕێبوارێکی لێزان و بە ئەمەگی  شەهید قاسملویە،تۆش بزانە و با هەمو دۆستانیش بزانن و خەم نەخۆن ، قاسملو جێگری لێوەشاوەو لەکارزانی هەیە ، بادوژمنانیش بزانن قاسملو ڕیبازەکەی لەدەستی ڕێبوارێکی شیاوو بە ئەمەگ دایە و زۆر ناخایەنێ کەلێنەکەی پڕ دەکاتەوە.] دیارە بەر پرسی ئەوکاتی سولەیمانی کاک [جەعفەری حامیدی] بو.شەهید غەفور لە بەغدایە دەبو.

کەسایەتی و لێهاتویی شەهید شەرەفکەندی لە بەڕێوەبەریداو  بەردەوامی و ماندو نەناسی ناو براولە ڕاستیدا نمونەو تاقانەبو. هیچم نیە بێڵێم جگە لەوەی شەهید قاسملو دەڵێێ:{ باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە پێدانی  ڕێگایانە.}  دیارە ئەو درێژە پێدانە هەر دەربڕینی هەستو دروشم نیە، خەباتی بەکردەوەو سەداقەت و پاکی و فیداکاریە ،دلپاکی و تێکۆشانی هاو بەشو هاوکاریە.  باس لە سەر کاک فەتاح و کاک هومایون بەلای منەوە لێرە دا جێی نابێتەوە چونکە  ئەوانە هەردوکیان  لەلای من جێگەی تایبەتیان هەیە ، کاک فەتاح هاوکارێکی سادقو دڵسۆزم بوە لە  کومێتەی نەغەدە و کاک هومایون دۆستێکی بەڕێزم بو ، بۆیە ئەگەر مەرگ مۆڵە تم بدا بەجیا یادیان دەکەمەوە.

جارێکیتر لە و یادەدا لە قوڵایی دڵمەوە بەو بۆنەیە پەژارەی خۆم دەر دەبڕم و هاو خەمی خەمخۆرانیانم

   ڕوحیان شاد.       {jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی