كاتێك مرۆڤ ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵ مانگێك له‌مه‌و‌به‌ر به‌راورد ده‌كاو بیری لێده‌كاته‌وه، پلانه نهێنیه‌كانی دوژمنانی كوردی بۆ‌ده‌ر ده‌كه‌وێت‌و ئه‌وكات ده‌زانی كه‌چۆن نه‌یاران وه‌ك ته‌ونی جاڵ جاڵووكه ده‌وری كوردیان به نه‌خشه‌و پلانی جۆراوجۆر ته‌نیوه.
مانگ‌وساڵانی پێش جاروبار نووسه‌رێك یاكابرایه‌كی شۆڤێنی زڕه‌سیاسی شتێكی له‌باره‌ی جیاخوازی كورد ده‌نووسی‌و ڕق‌و كینه‌ی خۆی پێده‌ڕشت . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری گوێ نه‌ده‌درایه به‌فه‌رامۆشی ده‌سپێردرا.
هه‌ر‌وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین هێشتا له‌لایه‌ن هیچ به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كورد به‌ڵگه‌و به‌هانه نه‌دراوه به‌كه‌سانی شۆڤێنی كه بڵێن خه‌بات ده‌كه‌ین بۆسه‌ربه‌خۆیی‌و جیاده‌بینه‌وه. دیاره ڕێكخراوی بچوكی قامك‌ژمێر هه‌نه كه له‌به‌رنامه‌ی خۆیاندا سه‌ر به‌خۆییان كردووه به‌ستڕاتێژی خۆیان . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بچوك‌و لاوازن شۆڤێنیه‌كان به‌هێندیان نه‌گرتوون‌و زۆر به كه‌می باسیان ده‌كه‌ن .
به‌بڕوای من میلله‌تی كورد ئه‌گه‌ر بۆی بووز‌بخوات‌و بتوانێ سه‌ربه‌خۆبێ‌و ئاڵا‌ی خۆی هه‌ڵكا، نه گوناحه‌و نه تاوانه . له‌و‌دنیا پان‌و به‌رینه‌دا زۆر میلله‌ت هه‌ن كه چه‌ندین به‌رابه‌ر له كورد كه‌متر‌ن‌و خاكیشیان له‌كورد كه‌متر‌ه ، كه‌چی خاوه‌نی ئاڵا‌و حكومه‌تن‌و كه‌سیش باسیان ناكا، به‌ڵام كورده بێچاره‌كه ئه‌گه‌ر بیهه‌وی به‌قسه‌ش دڵی خۆی خۆش بكا، به شێوه‌ی جۆر‌به‌جۆری بێ‌به‌ڵگه كافری ده‌كه‌ن‌و هه‌زاران وه‌كیل‌و فه‌رمانڕه‌وا په‌یدا ده‌بن و خۆیان هه‌ڵده‌سووڕێنن و ده‌ڵێن نابێ و ناكرێ‌و تاوانه !؟
هه‌ر‌وه‌ك له‌پێشدا ئاماژه‌ی پێكرا، ساڵانی پێشتر ئه‌و باس‌و په‌لامارانه زۆر زۆر كه‌مترله‌ئێستا بوون ، له‌و كاته‌وه دێموكڕات‌و كۆمه‌ڵه ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر ناوه‌و په‌یمانی یه‌كێتی‌و هاوكاریان ئیمزاكردووه شۆڤێنه‌كان به‌قه‌ولی كورد گوئه‌نی ( پردی قیامه‌تیان لێ پساوه! ) شه‌وو ڕۆژ باس باسی له‌ت بوون‌وجو‌ی بوونه‌وه‌ی كورده له‌ئێران !
تائێستا كه‌پارت‌و ڕێكخراوه‌كان له‌ت ده‌بوون‌و لێكترده‌تۆران شۆڤێنی سه‌رده‌ست بزه‌ی سمێڵی ده‌هات‌و هیچ باسێك له تجزیه نه‌بوو. ئێستا كه‌ده‌بینن دوو‌ڕێكخراوی سیاسی له‌دژی دوژمنی سه‌ره‌كی یه‌كیان‌گرتووه زوڕنایان هه‌ڵگرتووه‌و تێی ده‌تووڕێنن ده‌ڵێن كورده‌كان یه‌كیان گرتووه‌و جیا ده‌بنه‌وه‌و ئێرانی گه‌وره له‌ت‌ده‌بێ . كوڕه ـ ده‌با له‌ت بێ .
بۆیه سه‌ر دێڕی نووسراوه‌كه‌م به (پلانی نهێنی) نێودیر كردووه، نه‌یاران به تایبه‌تی دوژمنی سه‌ره‌كی، له‌تبوون‌و ناكۆكی نێوان پارت‌و ڕێكخراوی سیاسی كوردستان به‌دنه‌و پلانی خۆیان ده‌زانن‌و كه‌یفیان پێدێ . ئێستا كه ویستو‌خواستی شۆڤێنیه‌كان پێچه‌وانه بۆته‌وه و هێچكیان لێ‌تووند بووه‌و ئارا‌و قاراویان لێهه‌ڵگیراوه. جارێ ئه‌وه‌سه‌ره‌تای كاره، واوه‌یلا بۆ ڕۆژێك هه‌موو یه‌ك بگرن‌و به‌ره‌یه‌ك پێك بێ ، ئیتر قیامه‌ته !
به‌و هیوایه ئه‌و پێكهاته دێموكڕاتیكه سیاسیه نوێیه كه بۆته چه‌قڵی چاوی نه‌یاران به‌گشتی‌و دوژمنی سه‌ره‌كی به‌تایبه‌تی، بتوانێ پارت‌و ڕێكخراوه‌كانی تری ڕۆژ هه‌لات له‌ده‌وری خۆی كۆكاته‌وه‌و ببێته قه‌ڵایه‌كی پۆڵاینی نه‌ڕووخ . بێشك هه‌ر به‌هه‌یبه‌ت‌و سامه‌كه‌ی نه‌یاراو ناحه‌زانی ئه‌و یه‌كگرتنه زراویان ده‌چێ .
ئه‌ویه‌كگرتنه بناغه‌ی فره‌لایه‌نییه ئاماژه‌یه به ، به‌ره‌ی یه‌كگرتووی دێموكڕاتیكی دوژمن پسێنه كه ڕاسته‌ڕێی گرتووه بێ‌سڵه‌مینه‌وه به‌ره‌و ئامانج بۆئازادی‌و ڕزگاری گه‌ل ڕێگا ده‌بڕێ‌و، دره‌نگ یازوو هێزی گه‌وره‌و پچووكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ هێنانه‌دی ئاواتی له‌مێژینه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد ڕه‌گه‌ڵ ئه‌و كاروانه ده‌كه‌ون‌و ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین: به‌ره‌و لوتكه ئازادی نیوه‌ی ڕێگامان بڕیوه .
به هیوای ئه‌و ڕۆژه .
سه‌عید‌كاوه . كوێستانی ــ ٢٢ / ٩ / ٢٠١٢
{jcomments off}