"an independent online kurdish website

بە سەردانی هەیئەتێکی کۆمیتەی ناوەندی حدکا لە دەفتەری سیاسی حدک و پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک لە رادەی رێبەرایەتی ئەم دوولایەنە، قۆناخێکی نۆی لە جوولانەوەی کورد دا دەستی پێکرد و هیوا و ئۆمیدێکی نۆی خستە دلی ئۆگرانی رێگای ئازادی و هەموو خەمخۆڕانی نەتەوەکەمان.rashid_qazi

ئەم هەنگاوە بەرز و پیرۆزە دەری خست کە دێمۆکراتەکان سەبارەت بە بەرپرسایەتیان سەبارەت بە جوولانەوەی کورد گەراونەوە بۆ بنەما بە ئەرزشەکانی خۆیان لە رابردوودا.
ئەم هەنگاوەی دێمۆکراتەکان دەتۆانێ بەشێکی زۆر لە قەیرانەکانی نێو جوولانەوەی کورد بنبڕ بکات. لەهەمانکات کارایی لە سەر لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە جوولانەوەی کورد دا هەبێ و رچە شکێن و هاندەرێکیش بێ بۆ یەکێتی و یەکگرتووی لە نێو هەموو ئەو هێزانەی تووشی قەیران و لێکدابڕان هاتوون. رێکخستنەوە ریزەکانی دێمۆکرات دەتۆانێ پرێستیژ و ئێعتباری ئەو حیزبە لە نێو خەڵک و کۆمەڵگادا بگەیەنیتەوە لووتکە و زۆربەی هەرە زۆری ئەو گڕژیانەی کە بە هۆی لێکدابران هاتبوونە ئاراوە کۆتاییان پێ بێنێ .

لەهەمانکاتدا هاوکاریی بەکردەوەی دێمۆکراتەکان و هاوپەیمانەتی دەگەڵ کۆمەلە قورسایی رێبەرایەتی جوولانەوەی کورد لە نێو ئەپۆزیسیۆنی ناوچەی و سەرانسەری و پان ئیرانیستەکان کە لە گەلە مویەیکدا بە تێکرای دەنگ لە دژی ویستەکانی خەلکدا راوەستان و میژوی خەبات و تێکۆشانی پڕ لە شانازی نەتەوەکەمان خستە ژێر پرسیار، زیاتر بکات. لە وەش گرینگتر وێرای کاردانەوە لە سەر خەباتی نەتەوەکانی دیکەی ئێران وەک بلوچ و عەرەب و تورک و تورکمەن، دەبێتە ئەزموونێکی گرینگ و بەنرخیش بۆ هەموو ئەوانەی کە لەدژی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران خەبات دەکەن.

تاکی کورد باش دەزانێ کە هێزە سەڕانسەرێکان بە ورد و دڕشتەوە لە چەپی چەپەوە بگرە تا راستی راست و لە میللی مەزهەبێکانەوە بگرە تا سکوولار و لائیکەکان ، بەگشتی کورد بە مەترسی سەرەکی بۆدابەش بوونی ئێران و تێكچوونی سنوورەکانی دەزانن. هیرشە نارەواکانی ئەم دواییانەی دژبەرانی ئێرانی و حازربوونیان بۆ گەڕانەوە بۆبەربەرەکانیکردن لە دژی جوولانەوەی کورد بە دوای هاوپەیمانیەتیی کۆمەلە و دێمۆکرات زێاتر راستی ئەم بۆچوونەمان بۆ دەسەڵمێنێ. هەربۆیە ئەگەر هیزەکانی سەرەکی جوولانەوەی کورد پشت بە هێز و تواناکان و خەڵکی خۆی ببەستێ و ناکۆکێکانیان لە رێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکەن ، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەباتمان و لە هەمانکات شکستێکی مەزنە چ لە کورتخایەن و چ لە درێژخایەندا.
بۆ هەمووی ئەو گورگ سفەتانەی کە لە پێستی مەردا خۆ دەردەخەن.
هەربۆیە بۆجارێکی دیکە وێرای پیرۆزبایکردن لەو هەنگاوە پێرۆزە پێوستە ماندوونەناسی و دەستخۆشانە بە هاورێیانی کەمپەینی یەکگرتن بڵێن و ئەمەگناسی خۆشمان بۆ هەموو دلسۆزانی نەتەوەکەمان بە تایبەتی ئەوانەی لە سەر یەکخستنەوە و یەکیتی ریزەکانمان سزای تەشکیلاتییان بۆ دیاری کرا دەرببرین. لە هەمانکاتیش دا پێویستە رێز و ئەمەگناسی خۆمان ئاراستەی دۆست و هاورێ و هاوسەنگەری پێشمەرگەمان، دوکتور فریدریک تیسۆ، هاورێی رۆژانی شەری چەکداریمان بکەین کە شان بە شانی پێشمەرگە وەک تەبیبێکی هێوابەخش، بریندارەکانی چارەسەر دەکرد و ویرای کەم ئەندام بوونی وەک خەمخۆرێکی کورد بە نوێنەرایەتیی دەولەتی فەرانسە لە پایتەختی هەریمی کوردستان میوانداری هەردووک سەرکردەی دێمۆکراتەکانی کرد. ئەو دێمۆکراتانەی بە هەنگاوە بوێرەکانی خۆێان گولی هیوایان بەخشیە هەموو ئۆگرانی رێگای ئازادی و سەربەستی .

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی