(وه‌کوو چیا خۆراگر، وه‌کوو هه‌ڵو به‌رزه‌فر و وه‌کوو ده‌ریا دڵ کراوه‌به)
هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستم کاک مسته‌فا هجری!
به‌پێویستم زانی گه‌ر بۆ دڵخۆشی توش بێت به‌بۆنه‌ی جاڕێکی تر هه‌لبژارتنت بۆ سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێرای پیرۆزبایی کردن له‌جه‌نابت و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگه‌رانی حیزبی دێمۆکرات و ته‌واوی گه‌لی کورد، چه‌ند په‌یڤێک گه‌ڵت بدوێم.
خۆشه‌ویستی له‌به‌رانبه‌ر ئاخ و ولات و هه‌روه‌ها هه‌ست به‌به‌رپرسیاریەتی کردن له‌به‌رانبه‌ر میلله‌ت دا شتێکه که له ناخی هه‌موو مرۆڤێك دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر که‌س به‌راده‌یه‌ک، و ئه‌م خۆشه‌ویستی یه‌ش‌هیوا به‌مرۆڤه‌کان ده‌دات بۆ پێکهێنانی ژیانێکی به‌روومه‌ت و له‌هه‌مان کات دا هه‌ستی مرۆڤ بوون له‌ناو دڵ و دەروون دا زیندوو ده‌کاته‌وه، و خۆشه‌ویستیش بۆ ئه‌و که‌سانه که به‌شێکی زۆر له‌ژیانی خۆیان ته‌رخانی خه‌بات له‌پێناوی هیواکانی میلله‌تیان کردووه ، شتێکه که له ناو هه‌ستی مرۆڤه‌کان دا خۆی ده‌بینێت.
تو که‌زیاتر له‌نێوه‌ی ته‌مه‌نت ته‌رخانی خه‌بات بۆ ئازادی میلله‌ته‌که‌ت کردووه‌و ماوه‌یه‌کی زۆر له‌بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان دا تێکۆشانت بۆو‌ه، ناوێکی ئاشنان و وه‌کوو ئادرێسی کوردایه‌تی سه‌یر ده‌کرێن. منیش له‌ته‌مه‌نی میر مندالی دا وه‌کوو هه‌موو هاوته‌مه‌نه‌کانم ته‌نیا ناوتم بیستبوو، به ئه‌وه‌ی که یاوه‌ری دۆکتور قاسملوون و یه‌ک له‌به‌پرەنسیپترین ئه‌ندامانی حیزبیت.
له‌هێندێک له‌دۆستانم بیستبووم بەڕێزت که‌سێکت که له پێناو گه‌شه‌دانی حیزب دا له‌هێچ خزمەتێک د‌ریغیت نه‌کردووه‌و له‌هه‌مان کات دا که‌سێکی مۆدیری و ده‌توانیت خه‌لکێکی زۆر له‌ده‌وری یه‌کتر کۆی بکەیتەوە.
کاتێک که بۆ یه‌کەم جار سالی 2004 و له‌جه‌ژنی کۆتایی کۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م دا بە خزمەتت گەیشتم، هه‌ستم کرد که‌له‌به‌رامبه‌ر که‌سێکی به‌باوه‌ر و نه‌ترس وه‌ستاوم و جۆرێک له‌غروور گرتمی، هه‌رچه‌ند ئه‌و کات زۆر گه‌نج بووم و به‌هۆی ئه‌وه‌که‌زاراوه‌ی سۆرانیم باش نه‌ده‌زانی زۆربه‌ی ئاخاوتنه‌کانتم فێم نه‌کرد ، به‌ڵام به‌راستی به قسه‌کانت هیوایه‌کی تر له‌دڵم دا کرایه‌وه.
دواتر چاوه‌رێ بووم که‌شاهیدی هێندێک کاری گه‌وره له‌لایه‌ن تو بم. له پێڤاژۆی کار و خه‌بات دا دوایی تێپه‌ربوونی 2 ساڵ وێرای هه‌موو ڕه‌خنه‌و تێبینیه‌کانم له‌سه‌ر کار و کردووه‌کانت، به‌تایبه‌ت دوایی نامه‌ی جه‌نابت بۆ ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار، هێشتاش ئه‌و هه‌سته‌ی من ده‌رباره‌ی مۆدیرییه‌ت و بروا به‌خۆبوون گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو و بگره زیاتریش ببوو.
ئێستا و دوایی تێپه‌ربوونی 9 ساڵ له‌یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ جەنابت دا، که‌بیستم جاڕێکی تر بۆ سکرتێری گشتیی حیزب هه‌لبژێردرایت، هه‌ر چه‌ند پێشبێنیم ده‌کرد، بەڵام به‌دڵ خۆشحال بووم به ئه‌وه‌ی که‌ده‌توانی له‌چوار سالی داهاتوو دا به‌رنامه‌کانت به‌ره‌و پێش ببه‌یت و هه‌موو سۆزه‌کانی خۆت به‌جێ بگه‌یینی. هیوادارم و هه‌روه‌ها گه‌شبینم که‌جه‌نابت ده‌توانی له‌چوار سالی داهاتوو دا گۆرانکاری و رێفۆرمی زۆر گه‌وره له‌ناو حیزبی دێمۆکرات دا درۆست بکه‌یت.
به‌باوه‌ری من گرینگ‌ترین ئەرکی چوار سالی داهاتووی تو و هه‌ڤاله‌کانت له‌حیزب دا و هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئێمه‌ی حیزبی خۆی له‌چه‌ند خالی گرینگ دا ده‌بینێت که‌بریتین له: به‌رزکردنه‌وه‌ی رووحی ناسیۆنالیستی له ده‌روونی تاکی کورد دا، پێکهێنانی سیستەمێکی کۆنسانسووس و به‌هێزکردنی سیستەمی په‌روه‌رده‌یی له‌ناو ڕێزه‌کانی حیزب دا، نێزیک کردنه‌وه‌ی خه‌لک و لایه‌نه‌کانی کوردستانی، به‌هێز کردنی پێوه‌ندی نێوان حیزب و لایه‌نه‌کانی پارچه‌کانی تر و به‌تایبه‌ت باکووری کوردستان، خورتکردنی رووحی بروا به‌خۆبوون و بوێری له‌کار و تێکۆشان دا، له‌ناوبردنی دیسپۆتیسمی ناوچه‌یی، توند بوون له‌به‌رانبه‌ر شۆئینیسمی به‌ناو فارسسیسم و …
هاورێ به‌ڕێزم!
هه‌ر وه‌کوو وتم یه‌که‌م جار به‌دیتنت هه‌ستم به‌که‌سێکی به‌هێز کرد، به‌ڵام ئێستا به‌روونی له‌ڕوخسارت دا ماندوویی دیاره، ده‌شزانم که له پێڤاژۆی شۆر‌ش دا هه‌میشه که‌سانێک ده‌بنه مایه‌ی بێ هیوایی، ده‌شزانم که زۆربه‌ی که‌سانی ده‌ورۆبه‌رت له‌ئاستی پێویست دا نین، ده‌شزانم که‌کێشه‌کانی ژیان و خه‌بات مرۆڤه‌کان ماندوو ده‌که‌ن، ده‌شزانم که شۆر‌شی ئێمه زۆری خایاند، ده‌شزانم که‌بێجگه له دوژمن زۆر که‌سی نێزیکیش هه‌ن که له هه‌ولی لێدانت دان و ده‌شزانم که… .
به‌ڵام هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستم! هێشتاش پێویستیمان پێته، تکایه قایم و خۆراگر به، له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌خۆراگری تو هێز به‌زۆر که‌س و هه‌روه‌ها به شۆرشه‌که‌مان ده‌دات، هێشتاش زۆر کار ماون که‌ده‌بێ بیکه‌یت. بۆیه له سه‌رتە که وه‌کوو چیا خۆراگر، وه‌کوو هه‌ڵو به‌رزه‌فر و وه‌کوو ده‌ریا دڵ کراوه‌بیت.
به‌هیوای سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی میله‌ته‌که‌مان، جارێکی تر هه‌لبژاردتنت بۆ سکرتێری گشتی حیزب له‌خۆت و خۆم و هه‌موو گه‌لی کورد پیرۆز ده‌که‌م.
دیار مه‌ولایی
07.10.2012 – دانمارک
{jcomments off}