"an independent online kurdish website

بارۆدوخی باکوری کوردستان به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌رۆت‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ رۆژهه‌لات و باشووری کوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌کانیان بێ ده‌نگی ته‌واویان هه‌لبژاردووه‌ که‌ به‌ پێ هه‌موو پرنسیپه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤی شتێکی نامۆیه‌ و له‌ گه‌ڵ هێچ مه‌نتێقک ناگۆنجێت.diyar_molayi15

ئه‌مرۆ 49 رۆژ به‌ سه‌ر مانگرتنی زیندانیانی سیاسی باکووری کوردستان تێپه‌ر ده‌بێت و رۆژ به‌رۆژ ته‌ندرۆستیان به‌ره‌و خراپی ده‌روات و ئه‌گه‌ری ئه‌مه‌ هه‌یه‌ که‌ تراژیدیای 12 ساڵی پێش ئێستا دووباره‌ ببێته‌وه‌ که‌ ئه‌و کات ژۆماره‌یه‌ک له‌ مانگرتوانی کورد له‌ به‌ر ره‌وشی ته‌ندرۆستیان گیانیان له‌ ده‌ست دا. و له‌م نێوه‌دا خۆدی حکومه‌تی تورکیاش دانی به‌م راستیه‌ داناوه‌ که‌ ته‌ندرۆستی مانگرتوان مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌و وه‌لاته‌ و له‌ کاتی روودانی هه‌ر کێشه‌یه‌ک بۆ مانگرتوان حکومه‌تی تورکیا بێجگه‌ له‌ رووبه‌رووبوون له‌ گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی ناوده‌وله‌تی له‌ گه‌ڵ شۆرشێکی سه‌رتاسه‌ری له‌ باکووری کوردستان به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی دووباره‌بوونی مه‌سه‌له‌ی وه‌لاته‌کانی عه‌ره‌بی له‌ تورکیا و حکۆمه‌ت ته‌وایی ده‌سه‌لاتی خۆی له‌ کوردستان له‌ ده‌ست بدات و له‌ گه‌ڵ شه‌رێکی گه‌وره‌ و ته‌مام عه‌یار به‌ره‌وروو بێت.

ماوه‌ی 49 رۆژه‌ که‌ 715 زیندانی سیاسی کورد له‌ 44 گرتووخانه‌ تورکیا له‌ دۆسیه‌ی ک ج ک بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر باردۆخی که‌یسه‌که‌یان و هه‌روه‌ها چه‌ند داخوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وان هه‌لگرتنی ته‌جریدی له‌ سه‌ر سه‌رۆکی پکک به‌ڕێز عه‌بدۆلا ئۆجالان و سه‌ربه‌ست به‌ردانی، به‌رگیری کردن له‌ خۆیان به‌ زمانی کوردی له‌ دادگاکان دا، به‌ فه‌رمی ناسینی زمانی کوردی له‌ تورکیا و هه‌روه‌ها چه‌ند داخوازی تر ده‌ستیان به‌ مانگرتنی بێ کۆتایی کردووه‌.

هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌ که‌ ژۆماره‌یه‌ک پارله‌مانتار، رۆژنامه‌ڤان، شاره‌دار، نۆسه‌ر و … له‌ باکووری کوردستان بۆ پشتگیری کردن له‌ مانگرتوانی کورد ده‌ستیان به‌ مانگرتن کردووه‌، له‌ لایه‌کی تر له‌ ژۆماره‌ک وه‌لاتی ئه‌ورۆپیش دا کوردان به‌ شیوه‌ی جۆراجۆر ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌ گه‌ڵ سیاسه‌تی فاشیسمی حکۆمه‌تی تورکیا و پشتگیری له‌ مانگرتوان نیشان داوه‌. له‌ کۆتایی دا ئه‌مرۆ له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی باکوور کوردستان له‌ سه‌ر داوای پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی ناره‌زایه‌تیه‌کی میلیونی سه‌رتاسه‌ری پێکهات و وه‌حشه‌تی خسته‌ دڵی ده‌سه‌لاتدارانی تورکیا.

به‌ڵام ئه‌م شته‌ که‌ له‌م نێوانه‌دا جێ سرنجه‌ بێ ده‌نگی کورده‌کانی باشوور و رۆژهه‌لاتی کودستان و هه‌روه‌ها هێزه‌ سیاسیه‌کانیانه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌خوازیان ناکۆکه‌ و به‌ پێ هه‌موو پرنسیپه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کان مه‌حکۆمه‌.

ئێمه‌ هه‌موومان له‌ گه‌ڵ ئه‌م راستیه‌ کۆک و یه‌کده‌نگن که‌ کورد یه‌ک میله‌ته‌ و کوردستانیش یه‌ک وه‌لاته که‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا بێ خواستی کورد پارچه‌ پارچه‌ کراوه‌‌، و ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌ به‌رنامه‌ی هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ راست و هه‌تا ئیسلامیه‌کانیش دا ره‌نگ داوه‌ته‌وه‌‌، بۆیه‌ کاتی که‌ ئێمه‌ یه‌ک گه‌ڵ بن ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ر ئازاره‌کانی گه‌ڵه‌که‌مان له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌ک بێ ده‌نگ نه‌بن و به‌ شێوه‌کانی جۆراجۆر پشتگیریان بیکن.

ناکرێ ئێمه‌ له‌ به‌ر کێشه‌ سیاسیه‌کانی نێوان حیزبه‌کان دا گه‌له‌کان بیکه‌نه‌ قۆربانی و تۆله‌ی کایه‌ سیاسیه‌کان له‌ میله‌ت بستینن، ئه‌مه‌ له‌‌ ڵا‌یه‌ک و له‌ ڵایه‌کی تر گه‌ر ئێمه‌ له‌ کاتی پێویست دا پشتگیری له‌ یه‌کتر نه‌که‌ن یه‌ک وه‌لات و یه‌ک میله‌تبوونمانیش ده‌به‌نه‌ ژێر پرسیار که‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا به‌ قازانجی دژمنه‌ و هه‌ر خۆمان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌من.

بۆیه‌ من سه‌ره‌تا داوا له‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ تایبه‌ت رۆژهه‌لاتی کوردستان و به‌ تایبه‌ت حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌که‌م که‌ به‌ رۆنی هه‌لوێستی خۆیان له‌م بواره‌ دا ده‌رببرن و پشتگیری مانگرتووان بیکه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له‌ کوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م که‌ له‌م بارۆدوخه‌ هه‌ستیاره‌ دا بێ ده‌نگ نه‌بن و یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌ییمان نیشانی هه‌موو دۆنیا بیده‌ن.

مانگرتووان چاوه‌رێ پشتگیری ئێمه‌ن.{jcomments off}

دیار مه‌ولایی – دانمارک

30.10.2012

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی