"an independent online kurdish website

ئەگەر چی هەمیشە ئەم حیزبە لە راگەیاندنەکانی خۆیدا باس لە پێوەندی ئەندام بوونی   خۆی لە گەڵ رێکخراوی ئەنتەرناسیونالی سوسیالیست دەکاو خۆی پێوە هەڵدەکێشیت و بە شانازیەک وەک دەست کەوت بۆ حیزب  دەزانێ ، ئەگەرچی دەکرا حوزوری هەبێت، نە ک حوزوری نەبوو ، بەڵکو پەیامیشی نەبوو .amir_palanij

سەفیری فەرانسە هەم وەک دۆستی دیرینی حیزب وهەم وەک میانجیگەری بەینی هەردووباڵی حیزب ئەویش دەکرا داوەت بکرابا، نەکرا،  بو ؟ بۆچی باسێکی نەبوو؟  هەر لەو وڵاتە ئەم حیزبەی تێیدا دانیشتووە( کوردستان)  دەیان سەفارەتی تێیدا هەیە، دەکرا حیزب لەم فەزای ئازادە کەلکی باش وەرگرتبا بۆ داوەت کردنی بەشێک لەو سەفیرانەی ولآتان کە لەوێ هەن ، کە چی ئەمیش نەکرا.      لەهەمووی گرینکتر بەلای منەوە ئەوەیەکە، حیزب لە وڵاتانی ئورووپاو ئەمریکا تشکیلاتی هەیە . لە تەشکیلاتیدا بەشی پێوەندییەکانی هەیە، لەم بارەیەوە نەگوێمان لە پەیامی حیزبە دۆستەکانی ئەو وڵاتانەی پێوەندی تێیدایە بوو و نەمان زانی پێوەندی لە گەل کام لە حیزبەکان ،یان دەولەتەکان هەیە و دۆستایەتیان دروست کردوە یان نا؟  پەیامەکانمان گوێ لێ نەبوو.

ئەگەر سەیری مێژووی تێکۆشانی شه هیدی نەمر کاک دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو بکەین ، لە فەزایەکی داخراودا دونیای دیکتاتۆریی ئەودەم  ، ئەم سەرکردەیە لە نێو ولاتانی عەرەبی دا چەندە فەعال و تێکۆشەربوو بۆ ناساندنی خەباتی رەوای نەتەوەی کورد، بەریبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران؟ وتوێژەکانی ئەم رێبەرەمەزنەی کورد  وای کرد بوو لە لوبنان،   فەلەستین و میسر ئاگایان لە خەباتی حیزبی دیموکرات هەبیت. پەیامەکانی  مەرحوم یاسرعەرەفات، نموونەیەکی بەر چاوی ئەو پێوەندیانەبوون . رۆژنامەی عەرەبی نەبوو شەهیدی سەر کردە ، حیزبی پێی نەناساندبێت ، ناساندنی حیزب و پێوەندی حیزب بە وڵاتانی عەەربی یەکیک لە شاکارەکانی شەهیدی نەمربوو کە پێوەندی دیپلوماسی دوا رۆژی حیزب وەک حیزبیکی گەورەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەچی لێرەشدا نە هەر خەبەرێک نەبوو ، بەڵکو ئەم رێگایە کوێرکراوەتەوە. جێگەی داخە ئەمە لەکات و ساتیک دایە کە بەشیکی زۆری دیکتاتۆرەکانی ناوچە گۆر کراون. ئەو شنەبای ئازادییە کە شه هید  دوکتور قاسملوو  باسی دەکرد ،  دەیفەرموو شنەبای  ئازادی دەگاتە ولاتی ئیمەش.

بە خۆشیەوە بەشیکی کوردستانی گرتەوە، ئیشتا میدیای ئازاد و دونیای گلوبال وای کردووە  کە دیکتاتۆرەکان نەتوانن لەبەردەم گۆرانکارییەکانی سەردەم راوەستن. ئەوەندە پێوەندییەکان زیندوو و پتەون، کە چی حیزبی دێموکرات هەر وەک سی ساڵ پیش ئیستا کۆنگرەی خۆی لە ئاستی پیوەندی جیهانی دا دەگریت.  ئەمە لە کاتیکدایە خۆمان بۆ هەرنەوعە گۆرانیک لە ئیران و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان  ئامادەدەکەین بۆ حکومەتیکی فیدرالی وپیویستە ئەو کات چاو لە پێوەندی ناوچەکە بکەینەوە.  لە باتی ئەوەی لە گەڵ نوێنەرایەتیمان قسە بکەن کە لە دونیای عەرەبی چ دەگوزەرزەر ،  بەڵام حیزب هەتا ئستاش  لە زمانی خەڵیکیترەوە دەبیستێ چ دەگوزەریت! ئەمەش یەکیک لە زەعفە هەرە گەورەکانە.

بۆیە دەلێم  زەعفی گەورە، ئەگەر تۆزێک بەوردی چاو لە رابردووی حیزب بکەین ، بەباشی ئەم راستییەمان بۆ دەردەکەویت. ئەگەر چاو لە پەیامەکانی سالانی هەشتان بکەین بۆ کۆنگرەکانی حیزب، دروستیی ئەم قسەیە بۆمان دەردەکەوێت. ئەوە لە کاتیکدایە کە بو حیزب لە هەموو ولآتەکان و لە باتی هەمووی ئەم کۆمیتانەی ئەمرۆ کە هەنی ، ئەم هەموو دۆکتۆرەی ئەم رۆ هەمانە و ئاکامی کارەکانمان چیە؟  ، لەو دونیا داخراوەی ئەوکات دا تەنیا پیاوی دیپلومات و خاوەن دۆست بۆ حیزب و  گەلی کورد شەهیدی سەرکردە دوکتۆر عەبدولرەحمانی قاسملوو بوو.                                            خراپ نەبوو حیزب لەم بارەیەوە بە پێداچوونەوەیەکی دروست بەەرخنە لە خۆ گرتن، ئەم بۆشاییەی بەتەواوی پر کردبایەوە. موتمەئینم ئەگەرحیزب لەم بارەیەوە،هەڵسەنگاندیکی لە نیوان رابردوو و ئەمرۆ بکردبایە، دەبوایە هەموو پیوەندیەکان و بەشە میدیایەکانی خۆی جێگۆرکیی پیی بکردایە ،  ئەگەر وەک سزادانێکیش بوایە. بەو هیوایە حیزب لەهەردوو بوواری  پیوەندی و ڕاگەیاندنەوە کە دەنگ و ڕەنگی حیزبە، بە جیدی کاری بۆ بکا.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی