"an independent online kurdish website

لە توێی وتارێکی بابەک داد کە ماڵپەری گۆیا نیووز بڵاوی کردۆتەوە لە سێ لاوە کاریگەری هەڵبژاردنەوەی باراک ئۆباما وەک سەرۆک کۆماری وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرانبەر میت ڕامنی پاڵێوراوی کۆماریەکان بە نیسبەت دۆزی ئێران و کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا هەڵ دەسنگێنێ و باس لەوەدەکا کە لە راستیدا هەڵبژاردنەوەی باراک ئۆباما هیچ لە قازانجی ئێران نەبوو .babak_dad

بابەک داد لە وتارەکەیدا دەڵێ ئەگەر میت رامنی سەرکەوتنی بەدەست بەهێنایە ئێران دەرفەتی کایەی نوێی سیاسی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و لە هەمان کاتدا خۆ بە مەزلووم نیشاندانی زیاتر دەبوو ، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە کایە سیاسیەکاندا لە باری تێکدان و کرینی کات لێزانە ، بەڵام بە نیسبەت باراک ئۆباماوە ئەو رێچکەیە لە سیاسەتی ئێران شکستی هێناوە و ئیتر ناتوانێ درێژەی پێبا .

لە بەشێکیتردا داد باس لەوە دەکا ئەگەر چی لە ڕەواڵەتدا هەڵبژاردنی میت ڕامنی هەرەشە دەبوو بۆ سەر ئێران بەڵام بە کردەوە ئێران زۆر جار ئەو هێرشانەی لە قازانجی خۆی بەکار هێناوە و تا ڕادەیەک تەیدا سەرکەوتووش بووە .

راوستانی دوو وڵات لە بەرانبەر یەک بەو جۆرەی کە ئەمرۆ هەیە  لە قازانجی ئێران نییە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە یاریە سیاسیەکاندا دێموکراتەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ریزبەندی شەری ئارام جێگیر بوون و کۆماری خوازەکان لە ریزبەندی شەڕ و هەرەشە و توندرەوەی کە لە بەرانبەر شەری نەرمدا کۆماری ئیسلامی ئەزموونی نییە و لە ماوەی ژیانیدا حکوومەتێکی تووند رەو و لە سەر بنەمای هەڕەشە و تۆقاندن کاری کردووە و هەر ئەوەش وادەکا کۆماری ئیسلامی رێچکەی نیزامی و مووشەک و بۆمب بگرێتەبەر تا گوشاری ناراستەوخۆ و سووکایەتی و شکاندن و لە نەهایەتدا ڕێکەوتن .

یەکێک لە هۆکارەکانیتر بۆ ئەو باسە ئەوەیە کە ئێران بۆ بەگژدا چوونەوە پشتی بە بیری ناسیۆنالیستی بەستووە و بە هاتنە سەرکاری ئۆباما ئەو دەرفەتەش لە ناوچوو .

هەرچی نەیارانی کۆماری ئیسلامین بە هەڵبژاردنی رامنی چیان بەسەر دەهات ؟ زۆربەیان پێیانوایە کە میت رامنی دەبێتە فریشتەی نجات بەڵام ئەوانە هەڵە بوون و  زۆر لایان لەبەرچاونەگرتبوو ، لەوانە ئەنجومەنی سەنا و ڕایی گشتی و ئەو خەڵکانەی ماڵیات دەبەخشنە وڵاتی ئەمریکا  و هتد .

 تەنانەت ئەگەر شەرێکیش لە ئارادا بێ  تا ئەو ڕادەیە کە هێندێک کەس چاوەروانی دەکەن رووی نەدەدا و ئەگەریش روویدابا ئاکامێکی ئەوتۆی  بۆ نەیارانی کۆماری ئیسلامی بەدوای خۆییدا نەدەهێنا  بە تایەبەت  کە ناسیۆنالیستە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی شەڕ لە گەڵ ئێران پەسند ناکن و بڕوایان وایە کە هەڵگیرسانی شەر  ناتوانێ ئێران دێموکراتیزە کات و لە لایەکیترەوە راستەوخۆ لایەنگرانی شەری کۆماری ئیسلامی وەک نیشتمان فرۆشانی وڵات ناو لێدێنن و ئەوەش بە گران لەسەریان تەواو دەبوو خۆ  تەنانەت ئەگەر رامنی دەنگی بەهێنایا و بریاری شەری ئێرانی بدایە، لەو حالەتەدا ئێران بە ورووژاندنی هەستی ناسیۆنالیستەکان دەیتوانی کێشە بەخۆڵقێنی و دووبەرەکی لە ناو نەیارانی خۆیی و بە تایەبەت لە ئاستی جیهاندا کە نزیک بە چوار ملیۆن تاراوگەنشینی هەیە ساز بکات کە لە کۆتاییدا سەرکەوتن هەر بۆ کۆماری ئیسلامی دەبوو .

ئەگەر لەم روەوە  ئەو باسە هەڵ سەنگێنین بە بروای من ئەوە کۆماری ئیسلامی بوو کە بە هەڵبژاردنەوەی باراک ئۆباما تووڕە بووە و ئاکامی ئەو هەڵبژاردنەش زۆر بە گران بۆی تەواو دەبێ و لە قازانجی ئێران نییە .

وەرگیراو لە وێبلاگی شەخسی بابەک داد رۆژنامەنووس و لێکۆڵەر

وەرگیڕدراو ی بابەتی فارسیی بابەک داد{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی