بە پێی هواڵنێری ئاژانسی کوردبا پاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد بۆ پشتیوانی لە ٢٧ زیندانی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام ، ١١ رێکخراوی مەدەنی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیندراوێکی هاوبەشدا پشتیوانیان لەو بانگەوازە کرد.
دەقی تەواوی ڕاگەیندراوەکە لە خوارەوە وەک خۆی بڵاو دەکەیەنەوە کە لە ئاژانسی هەوالنێری کوردبا وەرگیراوە .
بەیاننامەی ١١ رێکخراوی مەدەنی خۆرهەلاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ٢٧ بەندکراوی سیاسی کوردی مەحکوم بە ئێعدام لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان !
هەروەك ئاگادارین و هەموو كۆمەڵگای جیهانیش دەزانێت، كۆمەڵیك لە رۆڵە درەوەست و تێكۆشەرەکانی زێدەكەمان، تەنیا بەهۆی بەرزكردنەوی دەنگی ئازادیخوازی و مافی دیاریكردنی چارەی خۆنووسینی گەلەكەیان، هەنووكە لە سیاچاڵە تاریكەكانی رێژیمی تۆتالیتێری ئیسلامیی ئێران دان و حوكمی ناڕەوای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.
خەڵكی كورد لە خۆرهەڵاتی كوردستان بە سەدان ساڵە كەلە بەرامبەر ئەشكەنجە و ئەستەمیی داگیركەران و نەیارانی ئەم خاكە، بۆ گەیشتن بە مافە رەواكانی خۆیان كۆڵیان نەداوە و لە هەر قۆناغێكی مێژوویی و لە بەرامبەر هەرچەشنە گوشارێكی دەسەڵاتە سەرەڕۆ و سەركوتکەرەكانی زاڵەوە بە چۆكدا نەهاتووە و كوردستان قەڵای لە گیران نەهاتوو و گەلی كوردی هێمای خۆڕاگری و بەرخودان لە نێوان گشت نەتەوەكاندا بووە.
لە درێژەی جیانەیەتەكانی رێژیمی تاران و بە مەبەستی تۆقاندن و چاوترسێن كردنی خەڵكی وەزاڵەهاتوو، رێژیم دیسانەوە دەیهەوێت ٢٧ رۆڵەی قارەمانی گەلەكەمان لە سێدارە بدات. هەر لەم پێوەندییەدا كۆمەڵێك لە چالاكانی مەدەنی و سیاسیی خۆرهەڵاتی كوردستان بۆ پشتیوانی لە چالاكانی بەندكراوی سیاسیی كورد و بەتایبەت پشتیوانی لەم ٢٧ زیندانیە سیاسییە كە حوكمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە، رۆژی ٢٧ی خەزەڵوەریان وەكوو رۆژی بەرخودان لە خۆرهەڵاتی كوردستان دەست نیشان كردووە.
شیاوە لە رێگای ئەم بەیاننامەوە ئێمەش وەكوو رێكخراوە مەدەنییەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان ئەرك و بەرپرسایەتیی خۆمان بەجێ بگەیەنین و پشتیوانیی خۆمان لەم هەوڵە ئینسانییە و حەقخوازانە دەرببڕین.
هەر بۆیەش داوا لە خەڵكی تێكۆشەر و ئازادیخوازی كورد لە خۆرهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت خوێندكاران و ژنان و لاوانی نیشتمانەكەمان دەكەین كە بە دەم ئەم بانگەوازەوە بێن و خاوەنداریەتی لە رۆڵەكانی نیشتمان بكەن.
سەركەوێ خەباتی رەوای نەتەوەی كورد
بژی كورد، بژی كوردستان
١- یەكیەتیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
٢ـ كۆمەڵەی خوێندەوارانی رۆژهەڵات
٣ـ رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕەوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٤ـ یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
٥ـ ناوەندی لاوانی پێشڕەو
٦ـ كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات
٧ـ لاوانی یەكیەتی دێمۆكراتی كوردستان
٨ـ لاوانی یەكیەتیی شۆڕشگێرانی كوردستان
٩ـ یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
١٠ـ كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات{jcomments off}
١١ـ رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
٢٢/٨/٢٧١٢ كوردی بەرانبەر لە گەڵ ١٢/١١/٢٠١٢ زایین