"an independent online kurdish website
  بەرلە دەست پێکی بابەتەکەمان پێویستە پێناسەیکی کورتمان هەبێت لە سەر فێمێنیزم ،”فێمێنیزم، بریتییە لە کۆمەڵێک بیرو بۆچونی بە یەکەوە گرێدراوی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی یان هەڵوێستێکی کۆمەڵایەتیmehrdad_muhammadi

کە گۆرین مەبەستیەتی و جەخت لە سەرداوا کردنی مافی سیاسی، یاسایی، ومافی سەربەخۆیی ویەکسانی لە رەخساندنی هەڵ و مافی بڕیار دانی چارە نووس دەکات “.
                                                                                                                                  
لە کۆمەڵگا دوا کەوتوەکان دا ژنان لە هەموو کات دا  بە هۆی زاڵ بوونی ئایین لەناویان دا لە ئاستیکی نزمتر لە پیاوان چاویان لێی کراوەو لە یاساکان دا رەنگی داوەتەوە وەک قانوونێک خۆی چاسپاندووە وکاری پێکراوە.دەسەڵاتەکانی ئایینی هەموو کات ،پەنایان بۆ کۆیلە کردنی ژنان بردووە و ئەمەشیان بەستۆتەوە بە وەی کە ژنان زەعیفەن یان کەم عەقلن وبە دیدیکی سێکسی وەک ئامێرێک بۆ منداڵ بوون یان لەزەتی سێکسی چاویان لێکراوە.
 
لە ئێراندا بە هۆی زاڵ بوونی ئایین ولە هەمان کات دا دەسەڵاتی پیاو ساڵارانەی سیاسی، ناشیرین ترین ودزێوترین شێوازەکانی توند وتیژی بە سەپاندنی یاساکان دا دێنە ئاراوە.لە ناو ئەو کۆمەڵگایە دا تەمەنی ٩ ساڵی و بە خواستی دایک و باب بۆ هاوسەرگیری دەست نیشان دەکرێت وباسی چەند هاوسەری وهەروەها هاوسەرگیری بە شێوازی سیغە ئازاددەکرێت .لەیاساکان دا،دزێوتەرەین ونامرۆڤانەترین شێوەی توند وتیژی دژ بە ژنان لە ژێر ناوی بەرگری لە ناموس بە ناوی سەنگساڕدێتە ئاراوە و لە هەمان کات ژنان بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بێبەش دەکرێن و رێگای خۆ پاڵاوتنیان پێی نادرێت.مافی جیا بوونەودەدرێتە پیاوان و ژنان مافی ئەوەیان نیە کە داوای تەڵاق لە هاوسەرەکانیان بکەن و هەروەها مافی لەبار بردنی منداڵیان بە بێ ئیزنی هاوسەرکانیان نیە.ژن لە ناو ئەو کۆمەڵگایە دا دەبێ حیجابێکی کە بە زۆری بە سەریدا سەپاوە لە شوێنە گشتیەکان بە باشی بپارێزێت تا کووتووشی جەریمە یان زیندان نەبێتەوە.  
   
بە هاتنەی سەرکاری ئەحمەدی نیژاد ،باس لە جیاوازی ژنان لە کۆمەڵگادا، بۆنەورەنگێکی تایبەت بە خۆیەوە دەگرێت و زۆربەی ژنان بۆهێنانە بەرباسی کێشەکانیان ،رێگای یاسایی و رێپێوانی هێمنانە دەگرنە بەر،بەڵام بە داخەوە لە زۆربەی کاتەکان دائەورێپێوانانەسەرکوت دەکرێن و زۆربەی بەشدار بوان و چاڵاکانی مافی ژن تووشی لێدان ،زیندان وئەشکەنجە دەبنەوە .سیستمی دەسەڵات زیاترین توندوتیژی دژ بە ژنان بە کار دەهێنێت وبە ئاشکرا مافیان پێشێل دەکات تارادیەک کە لە زانکۆکان گەڵاڵەی جیا کردنەوەی جنسیەتی بەرێوە دەبات کە ئەم گەڵاڵەیە،خەسارەیەکی زۆری دەروونی و جەستەی لایی هەر دوو رەگەز دروست دەکات .بە هۆی ئەوەی کە ژن مافی کار کردنی نیە و دەبێ بنە ماڵە،گرینگترین شت لە لای ژن بێت وبەم بۆنەوە پیاویش ئیزنی تەواوی پێدراوە کە پێش بە کار کردنی هاوسەرەکەی لە دەرەوەی ماڵ بگرێت ،
ئابلۆقەبەربڵاوەکان کە لە بەرامبەر بەردەوامبوونی ئێران لە سەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی دێنە ئاراوە کاریگەری زۆری خستوتە سەر ژیانی خەڵک و لەو ناوەش دا ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووەوبوونەتە بێبەشترین توێژی کۆمەڵگا.بەڵام سەرە رای ئەو هەموو نەهامەتیانەش ژنان لە زۆر بوار دا چاڵاکانە هاتوونەتە ناو گۆڕەپان وزۆر بوێرانە بەرگریان لە مافەکانی خۆیان کردوەوبوونەتە پاڵپشتێکی گەورەش بۆ بزوتنەوەکۆمەلاتیەکانی دیکەش.
 
 
لەکۆتایی دا ئازادی کۆمەڵگا واتە ئازادی ژن وئەو ئەرکەش دەخرێتە سەرشانیان کە بە هەوڵدانێکی زۆر ئەو تاپۆیەی خراوەتە سەر ژیانیان بشکێنن وبە باوەرهێنان بە یەکسانی لە سەر ئاراستەی سیاسی و بیر کردنەوەی سیاسی کاریگەریان هەبێت.  
 
 
مێهرداد مەحەممەدی                                                                                                                                                                                                     {jcomments off}                                                                                  
نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی