چاوکانت پڕ لە سیحری جوانیە
هیچ کەسێ وەک تۆ وەها زیبا نییە 
زۆرگەڕاوم، کەس نەبووئاوا لە بار
دلفڕێن و ئەرخەوانی نەوبەهار
ئەی گولی باغی ژیانم تۆ وەرە
ئەم هەموو ڕەنج و جەفایەم لابەرە
من لە تاوان پڕ برین و حەسرەتم
وا لە دووریت چاوەکەم پڕ نیگبەتم
تۆی ئەوینم گەر نەبینم من دەمێ
پڕ گرین و دلبرینم گشت دەمێ
ئەی گولی ڕەعنایی ژینم، تو خودا
ڕو لەمن کە قەت نەبی ساتێ جودا
تۆ کە هەست و چا وو بیرو ژینمی
وا هەمیشە تۆ لە چاوو و بیرمی
کەس نیە وەک تۆ ئەونی چاوی یم
هۆگری بم وا لە گەلیا شاد ببم
تۆی پەری وێنەت نیە ئاوا لە بار
وا شیرین بێ هەروەکو تۆ نەوبەهار
پێشکەشە بەو کەسەی خۆشم دەوێت ١٩٩٩
{jcomments off}