سەرە تا سوپاسی ئێوە دەکەم کە بە سەرتان کردینەوە . من سەلیم شێخە پوور ناسراوم بە سەلیمە رەش ، سالی١٣٦٣ ئەوکات تەمەنم ١٤ ساڵ بوو لە سەر دەستی کاک هەمزەیی خانمێ ، کە ئەوکات لە ریکخراویی شاروێران بوو ،بووم بە پێشمەرگە لە هیزی شەهید پێشەوا. ساڵی ٢٠٠٠ هاتوومەتە ولاتی نۆروێژ و ئێستاش ئەندامی حیزبم .
پێشمەرگە ئەو ئینسانە فیداکارەیە کە لە پێناو وەدیهێنانی ئاوات و ئارەزووۆکانینەتەوەکەی دا ، دوور لە خزم وکەس،لە سەرما و گەرمادا لە سەنگەرەکانی خەبات دا خۆ راگرانە موقاومەت دەکات و بە گیان و بەدڵ ، گەل و حیزبەکەی خۆش بوێت.{jcomments off}
٢٦ ی سەرماوەز وەک ڕۆژی پێشمەرگە بەراستی زۆر موناسیبە و من پێم وایە دەبێ هەولی بۆ بدری تا بکرێتە کوردستانی ، واتە هەر لە کوردستانی ئیران نەبێت بە تەنیا.
خەڵک دەریایە و پێشمەرگەش ماسی ، ماسیش بی ئاو ناژیی و پێشمەرگە سمبۆلی ئازادییە،هیوایە،بڕوایە،خۆنەوێستە، گیان فیدایە،لای من ناوی پێشمەرگە ئەوندە گەوەریە کە سەری تەعزیم بۆ بەرزیی ناوی پێشمەرگە دادەنوێنم.
٢٦ ی سەرماوەز لە پێشمەرگەی دێمۆکرات پیرۆز دەکەم
………….
سەرەتا ئیجازەم بدەن منش ٢٦ی سەرماوەز لە تێکرایی پێشمەرگە قارەمانەکان پێرۆزبای بڵیم و هەر وەها ئێوەش کەئەرکەتان وەستۆ گرتوە واتە ئەرکی ڕاگەیاندن.
من فەتتاح مورادی خەڵکی ناچەی شنۆم لە ساڵی١٣٦٨ بووم بە پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و لە هێزی کێلەشینی ئەوکات دا خزمتم کردوە تا ئەوکاتەی لە خەباتی پێشمەرگایەتی دا لاقم لە دەست دا ، کە دواتریش ناچار ڕووم کردە هەندەران و ئێستاش بە شانازییەوە ئەندامی حیزبم لە وڵاتی نۆروێژ .
من لەو ئاستە دانیم تا بتوانم وشەیەکی پڕ بە پێستی خەبات و گەورەیی ناو و ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگە بدۆزمەوە . تەنیا ئەوە دەتوانم بڵیم: پێشمەرگە هەڵوی سەر چیاکانە،قارەمان و فێداکارە کە بۆ وەدی هینانی ئازادی و سەربڵێندی لە هیچ فیداکارییەک دریغی نە کردوە ، پێشمەرگە لای من شۆڕشگێرێکی خۆ بەخشە بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەی . پێشمەرگە لای من ئەو ئینسانە پاکەیە کە باشترین سەرمایەی خۆی کە گیانیەتی ، پێشکەش بە بارەگای ئازادی دەکا . خەڵکی کوردستان شانازی بە پێشمەرگەوە دەکا .
بێ گۆمان ٢٦ ی سەرماوەز رۆژیکی زۆر دروستە کە دیاری کراوە وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هیوادارم کە لە هەموو کوردستان بکرێتەوە ڕۆژی پێشمەرگە .
……
من ساڵح زارعی ،ناسراو بە ساڵح هەوشاری،لە ساڵی ١٣٧٣ هاتمە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە مەڵبەندی ٢ و دوای جەندین ساڵ پێشمەرگایەتی ، هاتوومەتە ولاتی نۆروێژ و ئێستاش بە شانازییەوە ئەندامی حیزبم..
پێشمەرگە ئەو مرۆڤە ئازاو چاو نەترسەیە کە بۆ ئازادیی خاک و نیشتمانەکەی وەک هەڵۆی چنگ بەگڕ بە گژ دوژمنەکەیدا دەچێتەوە.
بە ڵێ بە نەزەری من رۆژی ٢٦ سەرماوەز ڕۆژێکی موناسیبە
و هیوادارم کە ئەو ڕۆژە ببێتە ڕۆژی هەموو پێشمەرگەی هەر چوار پارچەی کوردستان.
پێشمەرگە ئەو شاخە سەربەرزەیە کە بە هیچ دوژمنێک سەری پێ نەوی ناکرێتەوە و پارێزەری کەرامەتی نەتەوەکەیەتی. پێشمەرگە ڕۆڵەی ئەمەگناس و بەوەفای گەل ونیشتیمانی کوردە ومێژوو شاهیدی بۆ گەورەیی پێشمەرگەی کوردستان دەدات.
سڵاو لە پێشمەرگە، سڵاو لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە
هەموو پێشمەرگەخۆشەویستەکان پیرۆز بێت و هیوادارم کە
هەر لەو ڕۆژە پیرۆزەدا شاهیدی رووخانیڕێژیمە داگیرکەرەکانی
کوردستان بین..