پرۆژەیەکم بە دەستەوە بوو، ئەم کۆتایی جیهانە خەریک بوو لێی بزر ئەکردم، کەمێ دڵ ساردبووم کە ئایا دەتوانم باسی لێوە بکەین یان دنیا کۆتایی دێت. وای لێ هات دنیا کۆتایی نەهات و هەموو ماوین.
بانگەواز
هاوڕێیان ئازیز!
ئه‌و بارودۆخه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه چ له ئاستی نێوخۆیی و چ له ئاستی ده‌ره‌کییدا به خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا درووست بووه، به‌رهه‌می گه‌شه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م تا به ئێستایه که به دڵنیاییه‌وه بارودۆخێکی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندوه و که‌وتۆته ململانێیه‌کی ناهاوسه‌نگی سیاسی و ئایدۆلۆژیی سه‌د ساڵی رابردوه‌وه. ئه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان گه‌یاندۆته ته‌شقی سیاسه‌ت و ململانێکانی ناوچه‌که، دۆزێکی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیی حاشالێکراوه له لایه‌ن نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانی ده‌ورووبه‌رییه‌وه.
له کاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی کورد سه‌رهه‌ڵدێنێ که گوشار و زه‌بروزه‌نگی نه‌ته‌وه تازه بهدهسهڵاتگهیشتوهکان و هه‌وڵدانیان بۆ پێکهێنانی “ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه” له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بوون و به توندی هه‌ر چه‌شنه جووڵه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردیان سه‌رکوت کردوه.
به خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و گوتاره سیاسییه‌کانی سه‌د ساڵی رابردووی ناوچه‌که و ئێران به تایبه‌تی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ گوتاری رزگاریخوازی کورد نه‌یتوانیوه مه‌وداکانی گه‌یشتن به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆی کورت بکاته‌وه. هه‌رچه‌نده هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان قورساییه‌کی گران و زۆریان هه‌بوه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
کوردی‌دا.
مه‌وداکان زۆر کورتترن له‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ. چربوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و خێراتربوونی تێکنۆلۆژی و راگه‌یاندن، دۆزی کوردی پرس ههڵگرتر کردوه.
به‌ڵام کورد وته‌نی: چما؟ بۆ هێشتا له سه‌ره‌تا داین؟ هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له سفره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین چییه؟ گومان له قورسایی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کورد نیه، به‌ڵام گومانیشمان له‌وه نیه که ئێستاکه توێژی خوێنده‌وار و وشیاری کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت به‌رفراوانبوونی چالاکیی سیاسیی زیاتر له ده‌یه‌ی شه‌ست و ته‌نانه‌ت به‌ر له شۆڕشی ئێرانه، به‌ڵام ئه‌وه چییه که هێشتا کورد به گوتارێکی یه‌کانگیر و هاوبه‌شه‌وه ناتوانێ خاوه‌نداریه‌تی له پرسی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بکات؟
ئه‌گه‌ر دروست بوونی حزب و رێکخراوی سیاسی وه‌ک ئامانجێک بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و پلان‌داڕێژی کۆمه‌ڵگە و خاوه‌ن پڕۆگرامی سیاسیی بۆ ئایندهی کۆمه‌ڵگە وێنا بکه‌ین، ئه‌ی رۆڵی حزب له کۆمەڵگەی کوردستان دا چلۆن پێناسه ده‌که‌ین؟ ئەگەر روناکبیر، نوخبەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەتوانێ پاشخانی فیکریی کۆمەڵگا بن و دەتوانن هێز و تواناکانی کۆمەڵگا بنەخشێنن، دەتوانن رەوتی نوێ و خوێنی تازە بە کۆمەڵگا ببەخشن، هۆکار چیە کە هێشتا خاوەنی پرۆژەی خۆیان و گوتاری خۆیان نین و نەیانتوانیوە تەنانەت بنەماکانی رەخنە لە کۆمەڵگادا جێگیر بکەن؟ ئێمەی کورد لە گەڵ کۆمەڵێک پرۆژەی سیاسی گەورەی ناوچەکە بەرەوڕووین کە خەت و نیشانی چەندین ساڵەیان بۆ نەتەوەکەمان کێشاوە و سامانی ئێمە بە تاڵان دەبەن، بەلام هێشتاکە ئێمە خاوەنی پرۆژەی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆمان نین و ناتوانین ببین بە پرۆژەیەک بۆ بەرامبەرەکانمان.
ئێمە خەریکین درۆیەکی گەورە دروست دەکەین لە کۆمەڵگادا، ئەم درۆ گەورەیە رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەستێنێ، هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌مامکه گه‌وره‌تر بێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش ئایندهی سیاسیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رته‌سکتر ده‌بێته‌وه..
پرۆژە:
هەوڵدان بۆ نووسینی مەنشوورێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بە واتای چەترێکی سیاسی بۆ پرۆژەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد. پرۆژەیەک بۆ ئەوەی چیمان ئەوێ، دەمانەوێ خاوەنی چی بین، دەمانەوە چ بکەین، دەمانەوێ ئایندەمان چۆن بێ، دەمانەوێ دنیای خۆمان چۆن جوان و مێهرەبان بکەین. ئەم هەوڵە، هەوڵێکی حقوقی و سیاسییە کە شارەزایانی بواری خۆی دەوێت، بەلام ئەمە پێشننیارێکە بۆ ئەوانەی کە دەتوانن کاری لەسەر بکەن!
مەبەست:
ئەسڵە بنەماییەکانی یاسای بنەڕەتی (قانون اساسی) هەموو وڵاتێک، گرینگ‌ترین یاسای ئەو وڵاتەیە، ئێمەی کورد پاش کۆماری کوردستان هیچ یاسایەکی نووسراو و دەقێکی وامان نیە کە بتوانێ لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ببێت بە بنەمای یاسای بنەڕەتی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئێمە کۆمەڵێک حزبمان هەیە کە ماوەی ساڵانێکە خەبات دەکەن، هەرککام خاوەنی بەرنامەو پێرەوی تایبەت بە خۆیانن و دەتوانن هەرکام بە پێی دەسەڵاتیان هەوڵ بدەن بۆ جێگیرکردنی داخوازییە حزبییەکانیان. حزبی دێموکرات، کۆمەڵە، خەبات، پارتی ئازادی و پژاک و هەتا دوایی.
خەبات بەردەوامە، درێژەی هەیە و خەباتی هەرکام لە حزب و رێکخراوەکان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی للە هەر چوارچیوەیەک کە خزمەت بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان وبزووتنەوەی رەوای میللەتەکەمان بککات رەوایە و شایانی رێزە، بەلام دەبێ بیر لە ئایندە بکەینەوە، ئایندە زۆر دوور نیە، دەتوانێ سبەینێ بێت، گەر شتێکمان نەبێ بە نووسراوە، لەوانەیە ئاکامی هەڵوەشاندنەوە و بێ سەروبەرەییمان لێ بکەوێتەوە. هیچ هۆکارێک جیا لە کۆکردنەوەی خاڵەهاوبەشەکانمان بۆ بونیادنانی نەوەیەکی پێگەیشتووی داهاتوومان لەبەردەستدا نیە، رای جیاواز و رێبازی جیاواز لە کۆمەڵگادا زۆرن، هەموو کەس مافی هەیە دەری ببڕێت، پێویستە هەموو لایەک لە کۆی کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش کۆ بێتەوە تا شتێکمان هەبێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگا
یەکگرتوو بکەین.
ئێستا پرسیار ئەوەیە، ئەو ئەسڵە بنەماییانە کە دەبێ (دەبێت) لە یاسای بنەڕەتی رۆژهەڵاتی کوردستاندا جێگیر بن و داهاتووی کوردستان بەرەو گەشەسەندوویی و پەرەسەندوویی ببات، کامانەن:
خۆشحال دەبم ئەگەر کەسێک پرۆژەیەکی وەهای بەدەستەوەیە ئاگادارم بکاتەوە، چونکە من ماوەیەکە بەوەوە سەرقاڵم و ئەمەوێت داوا للە هەموو ئەو کەسانەی کە تێبینی و سەرنجیان هەیە بۆم بنێرن، پاشان بە هەموو لایەک کاری بۆ دەکەین.
هەڵبەت بەرێزان، وا مەزانن ککە ئەمە دەبێتە یاسای بنەرەتی، ئەمە دەبێتە پرۆژەیەکک یان مانیفێستێک یان مەنشوورێک.
لە رێگای ئەم نووسراوەیەوە، داوا لە هەموو دۆستان و هاوڕێان دەکەم، ئەوەی لە هەر بوارێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و حقووقی دا شارەزایە، لەم پێوەندییەدا هاوکاریم بکات، من وەک پێویست شارەزای باری یاسایی و حقووقی نیم ، بەلام ئەمە بانگەوازێکە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەین. هەموو ماڵپەر و سایتەکانیش دەتوانن ئەم بانگەوازەی بڵاو بکەنەوە.
لەگەڵ رێزم دا
ئەفراسیاب گرامی
afrasyab.g@gmail.com
{jcomments off}